أبْوَابُ البِرِّ وَالصِّلَةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی چاکەکارى و پەیوەندیی خزمایەتی لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي بِرِّ الوَالِدَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک

٤١٠. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الأَعْمَالِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «الصَّلَاةُ لِمِيقَاتِهَا»، قُلْتُ: ثُمَّ مَاذَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «بِرُّ الوَالِدَيْنِ»، قُلْتُ: ثُمَّ مَاذَا يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «الجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»، ثُمَّ سَكَتَ عَنِّي رَسُولُ اللَّهِ وَلَوْ اسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي.

ئیبن مەسعوود h دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خوا كرد گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا باشترین كار كامەیە؟ فەرمووی: «نوێژکردن لە کاتى خۆیدا»، گوتم: پاشان چی دی ئەى پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک»، گوتم: پاشان چی دی ئەى پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «جیهاد لەپێناو خوا»، ئینجا پێغەمبەری خوا بێدەنگ بوو، ئەگەر داوای زیاترم لێى کردبایە زیاترى بۆ باس دەکردم.

بَابُ مَا جَاءَ مِنَ الفَضْلِ فِي رِضَا الوَالِدَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گەورەیی ڕەزامەندیی دایک و باوک

٤١١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «رِضَى الرَّبِّ فِي رِضَى الوَالِدِ، وَسَخَطُ الرَّبِّ فِي سَخَطِ الْوَالِدِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ڕەزامەندی پەروەردگار لە ڕەزامەندی دایك و باوکە، توڕەیی پەروەردگار لە توڕەیی دایك و باوکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي عُقُوقِ الوَالِدَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەزیەتدانى دایک و باوک

٤١٢. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَلَا أُحَدِّثُكُمْ بِأَكْبَرِ الكَبَائِرِ؟». قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «الإِشْرَاكُ بِاللَّهِ، وَعُقُوقُ الوَالِدَيْنِ»، قَالَ: وَجَلَسَ وَكَانَ مُتَّكِئًا، فَقَالَ: «وَشَهَادَةُ الزُّورِ، أَوْ قَوْلُ الزُّورِ»، فَمَا زَالَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُهَا حَتَّى قُلْنَا لَيْتَهُ سَكَتَ.

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکڕە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئایا دەربارەی گەورەترین تاوانەکان هەواڵتان پێ بدەم؟»، گوتیان: بەڵێ ئەى پێغەمبەری خوا، فەرمووی: «هاوبەشدانان بۆ خوا، ئەزیەتدانى دایک و باوک، لە کاتێک کە پاڵ کەوتبوو ئینجا هەستایه‌وە و دانیشت»، فەرمووی: «ئاگادار بن شایەتیدانى ناڕاست و قسەی درۆ»، ئیدی بەردەوام بوو لە گوتنەوەى هەتا گوتمان: خۆزگە بێدەنگ دەبوو (هێندە خۆی ئەزیەت نەدەدا).

٤١٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مِنَ الكَبَائِرِ أَنْ يَشْتُمَ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَهَلْ يَشْتُمُ الرَّجُلُ وَالِدَيْهِ؟ قَالَ: «نَعَمْ، يَسُبُّ أَبَا الرَّجُلِ فَيَشْتُمُ أَبَاهُ وَيَشْتُمُ أُمَّهُ فَيَسُبُّ أُمَّهُ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لە تاوانە گەورەکانە کەسێک جوێن بدات بە دایک و باوکی خۆی»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، ئایا کاری وا هەیە کەسێک جوێن بدات بە دایک و باوکی؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەو کەسەی جوێن دەدات بە باوکی کەسێک ئەویش جوێن دەداتەوە بە باوکی ئەو، جوێن دەدات بە دایکی کەسێک، ئەویش جوێن دەداتەوە بە دایکی ئەو».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِكْرَامِ صَدِيقِ الوَالِدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز گرتن لە دۆستی باوک

٤١٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ أَبَرَّ البِرِّ أَنْ يَصِلَ الرَّجُلُ أَهْلَ وُدِّ أَبِيهِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «لە ڕاستیدا باشترین چاکەكاری (کە کەسێک بیکات) پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خوشەویستییە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە خۆشەویست و هاوڕێی باوکی بووە، (ئەو پەیوەندییەش) لەدوای نەمانی باوکه‌وه‌ (دەست پێ دەكات)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي بِرِّ الخَالَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاکە لەگەڵ خوشکی دایک

٤١٥. عَنِ البَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الخَالَةُ بِمَنْزِلَةِ الأُمِّ».

بەڕائى کوڕى عازیب k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «خوشکی دایک لە جێگەی دایکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي قَطِيعَةِ الرَّحِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پچڕاندنى پەیوەندیی خزمایەتی

٤١٦. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ قَالَ: اشْتَكَى أَبُو الرَّدَّادِ فَعَادَهُ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ عَوْفٍ h فَقَالَ: خَيْرُهُمْ وَأَوْصَلُهُمْ مَا عَلِمْتُ أَبَا مُحَمَّدٍ، فَقَالَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «قَالَ اللَّهُ: أَنَا اللَّهُ، وَأَنَا الرَّحْمَنُ، خَلَقْتُ الرَّحِمَ وَشَقَقْتُ لَهَا مِنْ اسْمِي، فَمَنْ وَصَلَهَا وَصَلْتُهُ، وَمَنْ قَطَعَهَا بَتَتُّهُ».

ئەبو سەلەمە دەڵێت: ئەبو ریداد نەخۆش کەوت، عەبدوڕڕەحمانى کوڕى عەوف h سەردانى کرد، ئەویش گوتى: ئەوەندەی من بزانم چاکترین و پەیوەندى پارێزترین کەس باوکى موحه‌ممه‌دە (واتە: عەبدوڕڕەحمان)، جا عەبدوڕڕەحمان h گوتى: گوێبیستى پێغەمبەری خوا بووم دەیفەرموو: «خوا فەرموویەتی: من خوام، من خاوەنی بەزەییم و بەزەییم دروست کردووە، ناوێکم بۆى داتاشیوە لە ناوی خۆم، جا هەر کەسێک پەیوەندیی خزمایەتی بپارێزێت منیش پەیوەندی لەگەڵ دەپارێزم، هەر کەسێک بیپچڕێنێت منیش دەیپچڕێنم».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِلَةِ الرَّحِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەیوەندیی خزمایەتی

٤١٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَيْسَ الوَاصِلُ بِالمُكَافِئِ، وَلَكِنَّ الوَاصِلَ الَّذِي إِذَا انْقَطَعَتْ رَحِمُهُ وَصَلَهَا».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «گەیاندنی په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی بە‌ بەرانبەر نییە (ئه‌و هات تۆش بچیت بۆ لای)، به‌ڵام ئه‌وه‌یە‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌كرا، ئەو سه‌ردانی بكات».

٤١٨. عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَدْخُلُ الجَنَّةَ قَاطِعٌ».

جوبەیرى کوڕى موتعیم h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ناچێتە بەهەشت ئەوەی پەیوەندیی خزمایەتی پچڕاندووە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّفَقَةِ عَلَى البَنَاتِ وَالأَخَوَاتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خەرجیکێشانی کچ و خوشک

٤١٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ عَالَ جَارِيَتَيْنِ دَخَلْتُ أَنَا وَهُوَ الجَنَّةَ كَهَاتَيْنِ»، وَأَشَارَ بِأُصْبُعَيْهِ.

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک دوو کچۆڵە بەخێو بکات، کاتێك کە دەچمە بەهەشت من و ئەو کەسە بەیەکەوە وەکوو ئەم دوو پەنجەیەین»، ئاماژەی کرد بە هەردوو پەنجەکانی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَحْمَةِ الصِّبْيَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەزەییهاتنەوە بە منداڵان

٤٢٠. عَنْ أَنَسِ بْن مَالِكٍ h يَقُولُ: جَاءَ شَيْخٌ يُرِيدُ النَّبِيَّ فَأَبْطَأَ القَوْمُ عَنْهُ أَنْ يُوَسِّعُوا لَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا وَيُوَقِّرْ كَبِيرَنَا».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: جارێکیان پیاوێکى بەتەمەن ویستی بێتە خزمەت پێغەمبەر ، خەڵک سستییان کرد لە کردنەوەى جێگا بۆى (تاكوو بێتە خزمەتی)، جا پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لە ئێمەی موسوڵمانان نییە، کەسێک بەزەیی نەنوێنێت بەرانبەر بە منداڵانمان، ڕێزیش نەگرێت لە گەورەکانمان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَحْمَةِ الْمُسْلِمِينَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەبەزەییبوون بۆ موسوڵمانان

٤٢١. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ لَا يَرْحَمُ النَّاسَ لَا يَرْحَمُهُ اللَّهُ».

جەریرى کوڕى عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەوەی بەبەزەیی نەبێت بەرانبەر خەڵکی، خوا بەبەزەیی نابێت لەگەڵی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّصِيحَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دڵسۆزی

٤٢٢. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَلَى إِقَامِ الصَّلَاةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالنُّصْحِ لِكُلِّ مُسْلِمٍ.

جەریرى کوڕى عەبدوڵڵا h دەڵێت: بەڵێنم داوە بە پێغەمبەری خوا لەسەر ئەنجامدانی نوێژ و زەکاتدان و دڵسۆزبوون بۆ هەموو موسوڵمانێک.

بَابُ مَا جَاءَ فِي شَفَقَةِ المُسْلِمِ عَلَى المُسْلِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەرۆشى موسوڵمان بۆ موسوڵمان

٤٢٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «المُسْلِمُ أَخُو المُسْلِمِ، لَا يَخُونُهُ وَلَا يَكْذِبُهُ، وَلَا يَخْذُلُهُ، كُلُّ المُسْلِمِ عَلَى المُسْلِمِ حَرَامٌ، عِرْضُهُ وَمَالُهُ وَدَمُهُ، التَّقْوَى هَاهُنَا، بِحَسْبِ امْرِئٍ مِنَ الشَّرِّ أَنْ يَحْتَقِرَ أَخَاهُ المُسْلِمَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «موسوڵمان برای موسوڵمانە خیانەتی لێ ناکات، درۆی لەگەڵ ناکات، خەجاڵەتی ناکات، بۆ هەر موسوڵمانێک بەرانبەر بە موسوڵمانێکی دی ئابڕووی و ماڵی و خوێنی قەدەغە کراوە، (بزانن) پارێزكاری ئا لێرەیە (لەنێو دڵە)، کەسێک ئەوەندەی بەسە لە خراپە کە بەکەم و بێڕێزی سەیری برا موسوڵمانەکەی خۆى بکات».

٤٢٤. عَنْ أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «المُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِ كَالبُنْيَانِ يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضًا».

ئەبو مووساى ئەشعەرى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بڕوادار بۆ بڕوادار وەک دیوارى بینایەکى پتەو وایە هەندێكی هەندێكی دیكه‌ی بەهێز دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الذَّبِّ عَنْ عِرْضِ المُسْلِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەرگریکردن لە ئابڕووى موسوڵمان

٤٢٥. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ رَدَّ عَنْ عِرْضِ أَخِيهِ رَدَّ اللَّهُ عَنْ وَجْهِهِ النَّارَ يَوْمَ القِيَامَةِ».

ئەبو دەڕداء h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک بەرگری بکات لە ئابڕووی براکەی، ئەوە خوا ڕووی دەپارێزێت لە ئاگری دەزەخ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَسَدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئیرەیی

٤٢٦. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَقَاطَعُوا وَلَا تَدَابَرُوا وَلَا تَبَاغَضُوا وَلَا تَحَاسَدُوا وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا، وَلَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثٍ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «پەیوەندییەکانتان مەپچڕێنن، پشت لە یەکدی مەکەن، ڕقتان لەیەکدی نەبێتەوە، ئیرەیی بەیەکدی مەبەن، بەندەی خوابن بۆ یەكدی برا بن، دروست نییە موسوڵمان له‌ سێ ڕۆژ زیاتر ده‌نگی له‌گه‌ڵ برامه‌ی ببڕێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّبَاغُضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕقبوونەوە لەیەکدى

٤٢٧. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ يَئِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ المُصَلُّونَ، وَلَكِنْ فِي التَّحْرِيشِ بَيْنَهُمْ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەڕاستی شەیتان بێئومێد بووە کە نوێژخوێنان بیپەرستن، بەڵام بێئومێد نەبووە لە ئاژاوەنانەوە لە نێوانیان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِصْلَاحِ ذَاتِ البَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاشتەوایی نێوان خەڵک

٤٢٨. عَنْ أُمِّ كُلْثُومٍ بِنْتِ عُقْبَةَ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَيْسَ بِالكَاذِبِ مَنْ أَصْلَحَ بَيْنَ النَّاسِ، فَقَالَ خَيْرًا أَوْ نَمَى خَيْرًا».

ئوم کولسومى کچى عوقبە i دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «ئەو کەسە درۆزن نییە ئاشتەوایی دەکات لە نێوان خەڵکی، جا قسەی چاک لە نێوانیان بکات، یان قسەی چاک لە نێوانیان بێنێت و ببات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِحْسَانِ إِلَى الخَدَمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاکەکردن لەگەڵ خزمەتکار

٤٢٩. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِخْوَانُكُمْ جَعَلَهُمُ اللَّهُ فِتْيَةً تَحْتَ أَيْدِيكُمْ، فَمَنْ كَانَ أَخُوهُ تَحْتَ يَدِهِ فَلْيُطْعِمْهُ مِنْ طَعَامِهِ، وَلْيُلْبِسْهُ مِنْ لِبَاسِهِ، وَلَا يُكَلِّفْهُ مَا يَغْلِبُهُ، فَإِنْ كَلَّفَهُ مَا يَغْلِبُهُ فَلْيُعِنْهُ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «(خزمەتکارانتان) برای ئێوەن، خوا ئەوانی بە لاویەتی خستۆتە ژێر دەستی ئێوە، جا هەر کەسێک برایەکی لەژێر دەستی بوو با لە خواردنی خۆی پێ بدات و لە پۆشاکی خۆی پۆشتەی بكات، ئەوەندە کاری پێ نەکات پەکی بکەوێت (لە توانای بەدەر بێت)، خۆ ئەگەر کارێکی وای پێ کرد، با یارمەتی بدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي العَفْوِ عَنِ الخَادِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاوپۆشیكردن لە خزمەتکار

٤٣٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، كَمْ أَعْفُو عَنِ الْخَادِمِ؟ فَصَمَتَ رَسُولُ اللَّهِ ثُمَّ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، كَمْ أَعْفُو عَنِ الخَادِمِ؟ فَقَالَ: «كُلَّ يَوْمٍ سَبْعِينَ مَرَّةً».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەر ، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا تا چەند لە خزمەتکارەکەم ببوورم، پێغەمبەری خوا بێدەنگ بوو، ئینجا (دووبارە) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، تا چەند لە خزمەتکارەکەم ببوورم؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی: هەموو ڕۆژێک حەفتا جار (واتە لێبووردنێکی بێ ئەندازە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي قَبُولِ الهَدِيَّةِ وَالمُكَافَأَةِ عَلَيْهَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەرگرتنى دیاری و خەڵاتکردنەوەى خاوەنەکەى

٤٣١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقْبَلُ الهَدِيَّةَ وَيُثِيبُ عَلَيْهَا.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دیاری وەردەگرت، خاوەنەکەشی خەڵات دەکردەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشُّكْرِ لِمَنْ أَحْسَنَ إِلَيْكَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سوپاسکردنی کەسێک چاکەى لەگەڵت کردبێت

٤٣٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ لَا يَشْكُرُ النَّاسَ لَا يَشْكُرُ اللَّهَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سوپاسی خەڵکی نەکات، سوپاسی خواش ناکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَنَائِعِ المَعْرُوفِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاکەکارى

٤٣٣. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَبَسُّمُكَ فِي وَجْهِ أَخِيكَ لَكَ صَدَقَةٌ، وَأَمْرُكَ بِالمَعْرُوفِ وَنَهْيُكَ عَنِ المُنْكَرِ صَدَقَةٌ، وَإِرْشَادُكَ الرَّجُلَ فِي أَرْضِ الضَّلَالِ لَكَ صَدَقَةٌ، وَبَصَرُكَ لِلرَّجُلِ الرَّدِيءِ البَصَرِ لَكَ صَدَقَةٌ، وَإِمَاطَتُكَ الحَجَرَ وَالشَّوْكَةَ وَالعَظْمَ عَنِ الطَّرِيقِ لَكَ صَدَقَةٌ، وَإِفْرَاغُكَ مِنْ دَلْوِكَ فِي دَلْوِ أَخِيكَ لَكَ صَدَقَةٌ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «به‌ ڕووگەشیت بەرانبەر براکەت خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت، بە فەرمانکردنت بە چاکە و قەدەغەکردنت لە خراپە خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت، بە ڕێنماییکردنت بۆ کەسێک لە شوێنێک کە نیشانەی نەبێت (بۆ ناسینی ڕێگا) خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت، بە ڕێگا پیشاندانت بۆ کەسێکی نابینا خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت، بە لابردنی بەرد و دڕک و ئێسقان لەسەر ڕێگا خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت، بە بەتاڵکردنی سەتڵی ئاوەکەت بۆ سەتڵی ئاوی براکەت خێر و چاکەت بۆ دەنووسرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّفَقَةِ عَلَى الْأَهْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خەرجی بۆ خانەوادە

٤٣٤. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «نَفَقَةُ الرَّجُلِ عَلَى أَهْلِهِ صَدَقَةٌ».

ئەبو مەسعوودى ئەنصارى h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بە خەرجی پیاو بۆ خانەوادەکەی خێر و چاکەی بۆ دەنووسرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طَلَاقَةِ الوَجْهِ وَحُسْنِ البِشْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕووخۆشى و گەشاوه‌یی

٤٣٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«كُلُّ مَعْرُوفٍ صَدَقَةٌ، وَإِنَّ مِنَ المَعْرُوفِ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ، وَأَنْ تُفْرِغَ مِنْ دَلْوِكَ فِي إِنَاءِ أَخِيكَ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەموو چاکەیەک بە خێر و سەدەقە دەنووسرێت، لە کاری چاکە کە بگەیتە براکەت بە ڕوویه‌کی خۆش و گەشاوە، لە کاری چاکە ئاوی سەتڵەکەت بەتاڵ بکەی بۆ سەتڵی براکەت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي اللَّعْنَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نەفرەتکردن

٤٣٦. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَلَاعَنُوا بِلَعْنَةِ اللَّهِ، وَلَا بِغَضَبِهِ، وَلَا بِالنَّارِ».

سەموڕەی کوڕى جوندەب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نەفرەت مەکەن لە یەکدی بە نەفرەتکردنی خوا، بە توڕەیی خوا، بە ئاگری خوا».

٤٣٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَجُلًا لَعَنَ الرِّيحَ عِنْدَ النَّبِيِّ فَقَالَ: «لَا تَلْعَنِ الرِّيحَ فَإِنَّهَا مَأْمُورَةٌ، وَإِنَّهُ مَنْ لَعَنَ شَيْئًا لَيْسَ لَهُ بِأَهْلٍ رَجَعَتِ اللَّعْنَةُ عَلَيْهِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پیاوێک له‌ خزمه‌ت پێغەمبەر نەفرەتی لە با کرد، ئەویش فەرمووی: «نەفرەت لە با مەکە، چونکە فەرمانپێدراوە، بەڕاستی هەر کەسێک نەفرەت بکات لە شتێک کە شیاوی نەفرەتەکە نەبێت، بێگومان ئەم نەفرەتە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشَّتْمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی جنێودان

٤٣٨. عَنِ المُغِيرَةَ بْنِ شُعْبَةَ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَسُبُّوا الأَمْوَاتَ فَتُؤْذُوا الأَحْيَاءَ».

موغیڕەى کوڕى شوعبە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جنێو مەدەن بە مردووەکان، ببێتە هۆی ئەزیەتدانی کەسانی زیندوو».

٤٣٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «سِبَابُ المُسْلِمِ فُسُوقٌ، وَقِتَالُهُ كُفْرٌ».

عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جنێودان بە موسوڵمان لادانە، جەنگ لەگەڵ کردنیشی (نیشانە و هۆکاری) بێبڕواییە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي ظَنِّ السُّوءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گومانى خراپ

٤٤٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الحَدِيثِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئاگادار بن خۆتان له‌ گومانی خراپ بپارێزن، چونكه‌ گومانی خراپ درۆترین قسه‌وباسه (کە بە دڵی بەندەکاندا دێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المِزَاحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گاڵتە

٤٤١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: إِنْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ لَيُخَالِطُنَا حَتَّى إِنْ كَانَ لَيَقُولُ لِأَخٍ لِي صَغِيرٍ: «يَا أَبَا عُمَيْرٍ مَا فَعَلَ النُّغَيْرُ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بەتەواوی تێکەڵاومان دەبوو (لەگەڵ خانەوادەمان)، بەجۆرێک بە برا بچووکەکەمی دەفەرموو: «ئەی ئەبو عومەیر، چی لێ هات نوغەیر؟».

٤٤٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّكَ تُدَاعِبُنَا، قَالَ: «إِنِّي لَا أَقُولُ إِلَّا حَقًّا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، تۆش گاڵتەمان لەگەڵ دەکەیت؟ فەرمووی: «(من جگە لە هەق هیچ شتێک ناڵێم (واتە: گاڵتەكرنیشم قسەی ڕاستن)».

٤٤٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لَهُ: «يَا ذَا الأُذُنَيْنِ»، قَالَ مَحْمُودٌ: قَالَ أَبُو أُسَامَةَ: يَعْنِي مَازَحَهُ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پێی فەرمووە (بەگاڵتەوە): «ئەی خاوەن دوو گوێچکە». (ڕاوی كە ناوی) مەحموودە گوتوویەتی: واتە: گاڵتەی لەگەڵ كردووە (قسەكەش ڕاستە كەسەكە دوو گوێی هەبووە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُدَارَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خۆگونجاندن

٤٤٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: اسْتَأْذَنَ رَجُلٌ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ وَأَنَا عِنْدَهُ فَقَالَ: «بِئْسَ ابْنُ العَشِيرَةِ أَوْ أَخُو العَشِيرَةِ»، ثُمَّ أَذِنَ لَهُ، فَأَلَانَ لَهُ القَوْلَ، فَلَمَّا خَرَجَ قُلْتُ لَهُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، قُلْتَ لَهُ مَا قُلْتَ، ثُمَّ أَلَنْتَ لَهُ القَوْلَ فَقَالَ: «يَا عَائِشَةُ، إِنَّ مِنْ شَرِّ النَّاسِ مَنْ تَرَكَهُ النَّاسُ أَوْ وَدَعَهُ النَّاسُ اتِّقَاءَ فُحْشِهِ».

عائیشە i دەڵێت: جارێکیان پیاوێک داوای هاتنە ژوورەوەی کرد لە پێغەمبەری خوا ، منیش لەلای بووم، فەرمووی: «خراپترین كەسى هۆزەکەیەتى»، ئینجا ڕێی پێ دا، پێغەمبەری خوا بەنەرمی لەگەڵی دوا، کاتێک کەسەکە ڕۆیشت، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا، لە سەرەتادا ئەوەی فەرمووت ئەوە فەرمووت، كەچی دواجار بەنەرمی لەگەڵی دوایت؟ فەرمووی: « ئەی عائیشە، بەڕاستی خراپترین کەس ئەو کەسەیە خەڵکی وازی لێ بهێنن، یان خەڵکی جێی بهێڵن بۆ خۆپاراستن لە زمانپیسى و خراپەکانی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الكِبْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خۆبەزلزانین

٤٤٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَدْخُلُ الجَنَّةَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ مِنْ كِبْرٍ، وَلَا يَدْخُلُ النَّارَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ حَبَّةٍ مِنْ إِيمَانٍ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ناچێتە بەهەشت هەر کەسێک تۆسقاڵێک لە خۆبەزلزانین لە دڵیدا هەبێت، ناچێتە دۆزەخ (بەهەمیشەیی) کەسێک تۆسقاڵێک ئیمان لە دڵیدا هەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حُسْنِ الخُلُقِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕەوشتجوانی

٤٤٦. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «مَا مِنْ شَيْءٍ يُوضَعُ فِي المِيزَانِ أَثْقَلُ مِنْ حُسْنِ الخُلُقِ، وَإِنَّ صَاحِبَ حُسْنِ الخُلُقِ لَيَبْلُغُ بِهِ دَرَجَةَ صَاحِبِ الصَّوْمِ وَالصَّلَاةِ».

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هیچ شتێک نییە لە تەرازووی (كردەوە چاكەكاندا) دابنرێت کە قورستر و باشتر بێت لە ڕەوشتجوانی، بەڕاستی خاوەن ڕەوشتی جوان بەهۆیەوە دەگاتە پلەی خاوەن ڕۆژوو و نوێژ».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَيَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شەرم و حەیا

٤٤٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الحَيَاءُ مِنَ الإِيمَانِ، وَالإِيمَانُ فِي الجَنَّةِ، وَالبَذَاءُ مِنَ الجَفَاءِ، وَالجَفَاءُ فِي النَّارِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «شەرم و حەیا لە ئیمانەوەیە، (خاوەنی) ئیمانیش لە بەهەشتە، بێشەرمى لە دڵڕەقییەوەیە، (خاوەنى) دڵڕەقى لەنێو ئاگرە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرِّفْقِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نەرمونیانی

٤٤٨. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ أُعْطِيَ حَظَّهُ مِنَ الرِّفْقِ فَقَدْ أُعْطِيَ حَظَّهُ مِنَ الخَيْرِ، وَمَنْ حُرِمَ حَظَّهُ مِنَ الرِّفْقِ فَقَدْ حُرِمَ حَظَّهُ مِنَ الخَيْرِ».

ئەبو دەڕدا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک بەشێكی لە نەرمونیانی پێ درابێت، بەڕاستی ئەوە بەشی خۆی له‌ خێر پێ دراوە، هەر کەسێکیش بێبەش کرابێت لە نەرمونیانی، بەڕاستی بێبەش کراوە لە چاکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي دَعْوَةِ المَظْلُومِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاڕانەوەی ستەملێکراو

٤٤٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ بَعَثَ مُعَاذَ بْنَ جَبَلٍ h إِلَى اليَمَنِ، فَقَالَ: «اتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ، فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا موعازی کوڕى جەبەلى h ڕەوانە کرد بۆ یەمەن، پێى فەرموو: «خۆت بپارێزە لە نزا و پاڕانەوەی ستەملێکراو، چونکە بەڕاستی لە نێوان ئەو و خوا هیچ پەردەیەک نییە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَعَالِي الأَخْلَاقِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕەوشتە بەرزەکان

٤٥٠. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ مِنْ أَحَبِّكُمْ إِلَيَّ وَأَقْرَبِكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا يَوْمَ القِيَامَةِ أَحَاسِنَكُمْ أَخْلَاقًا، وَإِنَّ أَبْغَضَكُمْ إِلَيَّ وَأَبْعَدَكُمْ مِنِّي مَجْلِسًا يَوْمَ القِيَامَةِ الثَّرْثَارُونَ وَالمُتَشَدِّقُونَ وَالمُتَفَيْهِقُونَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَدْ عَلِمْنَا الثَّرْثَارُونَ وَالمُتَشَدِّقُونَ فَمَا المُتَفَيْهِقُونَ؟ قَالَ: «المُتَكَبِّرُونَ».

جابير h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی خۆشەویستترینتان لەلام و نزیکترینتان لە کۆڕی دانیشتنى من لە ڕۆژی دوایی، ڕەوشت جوانترینتانە، بەڕاستی بوغزێنراوترینتان لەلای من و دوورترینتان لە کۆڕی من لە ڕۆژی دوایی: کەسانی زۆربڵێ و زماندرێژ و خۆبەگەورەزانن»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، زانیمان زۆربڵێ و زماندرێژەکان کێن، بەڵام مەبەستت چییە لە (المُتَفَيْهِقُونَ)؟ فەرمووی: «کەسانی خۆبەگەورەزانن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي اللَّعْنِ وَالطَّعْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نەفرەتکارى و تانەدان

٤٥١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «لَا يَنْبَغِي لِلْمُؤْمِنِ أَنْ يَكُونَ لَعَّانًا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ناگونجێت بۆ بڕوادار نەفرینكار بێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَثْرَةِ الْغَضَبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی زۆر توڕەبوون

٤٥٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: عَلِّمْنِي شَيْئًا وَلَا تُكْثِرْ عَلَيَّ لَعَلِّي أَعِيهِ، قَالَ: «لَا تَغْضَبْ»، فَرَدَّدَ ذَلِكَ مِرَارًا كُلُّ ذَلِكَ يَقُولُ: «لَا تَغْضَبْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمه‌ت پێغەمبەر ، گوتی: شتێکم فێر بکە، بەڵام زۆر درێژەم بۆ پێ نەدەیت تا بەکورتی لێی تێبگەم (دیارە تێگەیشتنی زۆر باش نەبووە)، (پێغەمبەر ) فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جارێک دووبارەی کردەوە، لە وەڵامدا هەر دەیفەرموو : «توڕە مەبە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُتَهَاجِرَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دابڕاوان لەیەکدى

٤٥٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «تُفَتَّحُ أَبْوَابُ الجَنَّةِ يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَالخَمِيسِ فَيُغْفَرُ فِيهِمَا لِمَنْ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا إِلَّا المُهْتَجِرَيْنِ، يُقَالَ: رُدُّوا هَذَيْنِ حَتَّى يَصْطَلِحَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە، هەموو كەسێك لێ دەبووردرێت کە هاوبەشی بۆ خوا بڕیار نەدابێت، جگە لەو کەسانەی پەیوەندییان پچڕاندووە، دەگوترێت: ئەم دووانە ڕەت بکەنەوە هەتا لەگەڵ یەکدی ئاشت دەبنەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي ذِي الوَجْهَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی كەسی دووڕوو

٤٥٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنْ شَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ القِيَامَةِ ذَا الوَجْهَيْنِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی خراپترین کەس لەلای خوا لە ڕۆژی دوایی کەسانی دووڕوون».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّمَّامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قسەهێنان و بردن

٤٥٥. عَنْ هَمَّامِ بْنِ الحَارِثِ قَالَ: مَرَّ رَجُلٌ عَلَى حُذَيْفَةَ بْنِ اليَمَانِ k فَقِيلَ لَهُ: إِنَّ هَذَا يُبَلِّغُ الأُمَرَاءَ الحَدِيثَ عَنِ النَّاسِ، فَقَالَ حُذَيْفَةُ h: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا يَدْخُلُ الجَنَّةَ قَتَّاتٌ».

هەممامى کوڕى حاریس دەڵێت: پیاوێک بەلای حوزەیفەی کوڕی یەمان k تێپەڕ بوو، پێی گوترا: ئەو پیاوە قسەی خەڵکی بۆ فەرمانڕەواکان دەگوازێتەوە، حوزەیفەش h گوتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «ناچێتە بەهەشت ئەو کەسەی قسە دەهێنێت و دەبات (بۆ خراپەنانەوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِنَّ مِنَ البَيَانِ سِحْرًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەوەی كە هەندێک ڕەوانبێژی جادوویە

٤٥٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلَيْنِ قَدِمَا فِي زَمَانِ رَسُولِ اللَّهِ فَخَطَبَا، فَعَجِبَ النَّاسُ مِنْ كَلَامِهِمَا، فَالتَفَتَ إِلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ فَقَالَ:«إِنَّ مِنَ البَيَانِ سِحْرًا أَوْ إِنَّ بَعْضَ البَيَانِ سِحْرٌ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: دوو کەس لە سەردەمى پێغەمبەری خوا هاتن (بۆ شارى مەدینە) و وتاریان دا، خەڵکى بە قسەکانیان سەرسام بوون، پێغەمبەری خوا ڕووى تێ کردین و فەرمووى: «بەڕاستی هەندێک ڕەوانبێژی کاریگەری جادووی تێدایە، یان بەڕاستی بەشێک لە ڕەوانبێژی کاریگەری جادووی تێدایە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَرْكِ العَيْبِ لِلنِّعْمَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕەخنەنەگرتن لە نیعمەتەکان

٤٥٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: مَا عَابَ رَسُولُ اللَّهِ طَعَامًا قَطُّ كَانَ إِذَا اشْتَهَاهُ أَكَلَهُ وَإِلَّا تَرَكَهُ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: هەرگیز پێغەمبەری خوا ڕەخنەی لە خواردن نەگرتووە، ئەگەر حەزی لێ کردبا دەیخوارد، ئەگەرنا وازی لێ دەهێنا (و نەیدەخوارد).

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَعْظِيمِ المُؤْمِنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز و گەورەیی بڕوادار

٤٥٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: صَعِدَ رَسُولُ اللَّهِ المِنْبَرَ فَنَادَى بِصَوْتٍ رَفِيعٍ، فَقَالَ: «يَا مَعْشَرَ مَنْ أَسْلَمَ بِلِسَانِهِ وَلَمْ يُفْضِ الإِيمَانُ إِلَى قَلْبِهِ، لَا تُؤْذُوا المُسْلِمِينَ وَلَا تُعَيِّرُوهُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ، فَإِنَّهُ مَنْ تَتَبَّعَ عَوْرَةَ أَخِيهِ المُسْلِمِ تَتَبَّعَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ، وَمَنْ تَتَبَّعَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ وَلَوْ فِي جَوْفِ رَحْلِهِ»، قَالَ: وَنَظَرَ ابْنُ عُمَرَ k يَوْمًا إِلَى البَيْتِ أَوْ إِلَى الكَعْبَةِ فَقَالَ: مَا أَعْظَمَكِ وَأَعْظَمَ حُرْمَتَكِ، وَالمُؤْمِنُ أَعْظَمُ حُرْمَةً عِنْدَ اللَّهِ مِنْكِ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خوا چۆیە سەر مینبەر و بەدەنگی بەرز فەرمووی: «ئەی ئەو کەسانەی بە زمان موسوڵمانن، بەڵام بڕوای تەواو نەگەیشتۆتە نێو دڵیان، ئەزیەتی موسوڵمانان مەدەن، عەیبداریان مەکەن، بەدوای نهێنییەکانیان مەکەون، بەدوای کەموکوڕییەکانیان مەکەون، چونکە بەڕاستی هەر کەسێک بەدوای کەموکوڕیی برا موسوڵمانەکەی بکەوێت، خوا بەدوای کەموکوڕییەکانی دەکەوێت (ئاشکرای دەکات)، هەر کەسێکیش خوا بەدوای کەموکوڕییەکانی بکەوێت ئابڕووی دەبات ئەگەر لەنێو ناوەندی بارەگایەکەشى بێت»، (ڕاوی) گوتی: ئیبن عومەر k جارێکیان سەیری کەعبەی پیرۆزی کرد گوتی: چەند گەورە و مەزنی، ڕێز و پلەت چەند مەزنە، ڕێز و پلەی بڕوادار گەورەترە لەلای خوا لە تۆ.