أبْوَابُ فَضَائِلِ الْقُرْآنِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی گەورەییەكانی قوڕئان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ سُورَةِ البَقَرَةِ وَآيَةِ الكُرْسِيِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگه‌ و گەورەیی سووڕەتى بەقەڕە و ئایەتول کورسی

٦٢٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، وَإِنَّ البَيْتَ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ البَقَرَةُ لَا يَدْخُلُهُ الشَّيْطَانُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نەکەن ماڵەکانتان بکەنە گۆڕستان (بەهۆی نەخوێندنی قوڕئان تێیدا)، بەڕاستی ماڵێک سووڕەتی بەقەڕەی تێدا بخوێنرێت، شەیتان ناچێتە نێوی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي آخِرِ سُورَةِ البَقَرَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کۆتایی سووڕەتى بەقەڕە

٦٢٦. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قَرَأَ الآيَتَيْنِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ البَقَرَةِ فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ».

ئەبو مەسعوودی ئەنصارى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە شەودا دوو ئایەتی کۆتایی سووڕەتی بەقەڕە بخوێنێت ئەوە بەسیەتی (پارێزراو دەبێت)».

٦٢٧. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ كَتَبَ كِتَابًا قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ بِأَلْفَيْ عَامٍ، أَنْزَلَ مِنْهُ آيَتَيْنِ خَتَمَ بِهِمَا سُورَةَ الْبَقَرَةِ، وَلَا يُقْرَآنِ فِي دَارٍ ثَلَاثَ لَيَالٍ فَيَقْرَبُهَا شَيْطَانٌ».

نوعمانى کوڕى بەشیر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بێگومان خوا نووسراوێکی نووسی پێش دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی بە دوو هەزار ساڵ، لەم نووسراوەدا دوو ئایەتى دابەزاندووە کە سووڕەتی بەقەڕەی کۆتایی پێ هێناوە، لە هەر ماڵێک بخوێنرێن سێ شەو شەیتان نزیکی ئەو ماڵە ناکەوێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي سُورَةِ آلِ عِمْرَانَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سوڕەتى ئالی عیمڕان

٦٢٨. عَنْ نَوَّاسِ بْنِ سَمْعَانَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «يَأْتِي القُرْآنُ وَأَهْلُهُ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ بِهِ فِي الدُّنْيَا تَقْدُمُهُ سُورَةُ البَقَرَةِ وَآلُ عِمْرَانَ»، قَالَ نَوَّاسٌ h: وَضَرَبَ لَهُمَا رَسُولُ اللَّهِ ثَلَاثَةَ أَمْثَالٍ مَا نَسِيتُهُنَّ بَعْدُ قَالَ: «تَأْتِيَانِ كَأَنَّهُمَا غَيَابَتَانِ وَبَيْنَهُمَا شَرْقٌ، أَوْ كَأَنَّهُمَا غَمَامَتَانِ سَوْدَاوَانِ، أَوْ كَأَنَّهُمَا ظُلَّةٌ مِنْ طَيْرٍ صَوَافَّ تُجَادِلَانِ عَنْ صَاحِبِهِمَا».

نەوواسى کوڕى سەمعان h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «(لە ڕۆژی دوایی) قوڕئان و ئەهلی قوڕئان دێن، ئەوانەی لە دونیا کاریان پێ کردووە، سووڕەتی بەقەڕە و ئالی عیمڕان پێشیان دەکەون». نەوواس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بۆ هەردووکیان سێ وێنەی هێنایەوە، هیچیانم لەبیر نەکردووە تا ئێستا، فەرمووی: «هەردوو سوڕەت کاتێک دێنە مەحشەر وەکوو دوو پەڵە هەورن کە نێوانیان هەبێت، یان وەک دوو پارچە هەوری ڕەش و چڕن، یان وەکوو سێبەری دوو پۆلە باڵندەی باڵکراوەن، دێنە مەحشەر و گفتوگۆ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە خاوەنەکانیان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي سُورَةِ الإِخْلَاصِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سووڕەتى ئیخلاص

٦٢٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، تَعْدِلُ ثُلُثَ القُرْآنِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: « (پاداشتی) خوێندنی سووڕەتی: ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، بەرانبەرە بە پاداشتی (خوێندنی) سێیەکی قوڕئان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُعَوِّذَتَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هەردوو سووڕەتى فەلەق و ناس

٦٣٠. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الجُهَنِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «قَدْ أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَيَّ آيَاتٍ لَمْ يُرَ مِثْلُهُنَّ: ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾ الناس: 1، إِلَى آخِرِ السُّورَةِ، وَ: ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَلَقِ ﴾ الفلق: 1، إِلَى آخِرِ السُّورَةِ».

عوقبە کوڕى عامیرى جوهەنى h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «خوا چەند ئایەتێکی بۆ دابەزاندووم کە پێشتر هاووێنەیان نەبینراوە: ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾، تا کۆتایی سووڕەتەکە، هه‌روه‌ها: ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَلَقِ ﴾، تا کۆتایی سووڕەتەکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَعْلِيمِ القُرْآنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی فێرکردنی قوڕئان

٦٣١. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ».

عوسمانى کوڕی عەففان h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «چاکترینتان ئەو کەسەیە فێری قوڕئان ببێت و خەڵکیش فێر بکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنَ القُرْآنِ مَالَهُ مِنَ الأَجْرِ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر کەسێک پیتێک لە قوڕئان بخوێنێت چ پاداشتێکى دەست دەکەوێت

٦٣٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ الم حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک پیتێک لە قوڕئان بخوێنێت ئەوە یەک چاکەی دەست دەکەوێت، چاکەیەکیش (لەلای خوا) بە دە چاکەیە، ناڵێم (الم) پیتێکە، بەڵکوو ئەلیف پیتێکە، لام پیتێکە، میم پیتێکە».

بَابٌ

باسێك

٦٣٣. عَنْ جَابِرٍ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ قَدْ يَعْرِضُ نَفْسَهُ بِالْمَوْقِفِ، فَقَالَ: «أَلَا رَجُلٌ يَحْمِلْنِي إِلَى قَوْمِهِ؟ فَإِنَّ قُرَيْشًا قَدْ مَنَعُونِي أَنْ أُبَلِّغَ كَلَامَ رَبِّي».

جابير k دەڵێت: پێغەمبەر لە شوێنەکان خۆی دەناساند و پەیامەکەی نماییش دەکرد، دەیفەرموو: «ئایا پیاوێک نییە بمبات بۆ نێو گەلەکەی؟ چونکە قوڕەیشییەکان ڕێگریم لێ دەکەن لەوەی فەرمايشتى خوا بگەیەنم (بە خەڵکی)».