أبْوَابُ الْوَلَاءِ وَالْهِبَةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی وه‌لاء و خەڵات لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الوَلَاءَ لِمَنْ أَعْتَقَ

باسی ئەوەى هاتووە مافی میرات کۆیلە بۆ ئەو کەسەیە کە ئازادی کردووە

٤٧٨. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّهَا أَرَادَتْ أَنْ تَشْتَرِيَ بَرِيرَةَ فَاشْتَرَطُوا الوَلَاءَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «الوَلَاءُ لِمَنْ أَعْطَى الثَّمَنَ أَوْ لِمَنْ وَلِيَ النِّعْمَةَ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: ئەو ویستوویەتى بەریڕە بکڕێت، بەڵام خاوەنەکانى بەمەرجیان داناوە کە مافی میراتی بۆ ئەوان بێت، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «مافی میراتی کۆیلە بۆ ئەو کەسەیە کە نرخی ئازادکردنی داوە یاخود خاوه‌ن چاكه‌یه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌».

٤٧٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَهَى عَنْ بَيْعِ الوَلَاءِ وَعَنْ هِبَتِهِ.

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا قەدەغەی کردووە لە فرۆشتنی مافەکانی ئازادکردنی کۆیلە یان بە دیاریکردنی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّجُلِ يَنْتَفِي مِنْ وَلَدِهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پیاوێک نکووڵی لە ڕەچەڵەکى منداڵەکەى بکات

٤٨٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ مِنْ بَنِي فَزَارَةَ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ امْرَأَتِي وَلَدَتْ غُلَامًا أَسْوَدَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «هَلْ لَكَ مِنْ إِبِلٍ؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَمَا أَلْوَانُهَا؟»، قَالَ: حُمْرٌ، قَالَ: «فَهَلْ فِيهَا أَوْرَقُ؟»، قَالَ: نَعَمْ، إِنَّ فِيهَا لَوُرْقًا، قَالَ: «أَنَّى أَتَاهَا ذَلِكَ؟»، قَالَ: لَعَلَّ عِرْقًا نَزَعَهَا، قَالَ: «فَهَذَا لَعَلَّ عِرْقًا نَزَعَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک لە بەنو فەزاڕە هاتە خزمه‌ت پێغەمبەر ، گوتى: ئەی پێغەمبەری خوا، ئافرەتەکەم منداڵێکى ڕەشپێستی بووە (خۆی ڕەشتپێست نەبووە)، جا پێغەمبەری خوا فەرمووى: «ئایا وشترت هەن؟»، گوتى: بەڵێ، فەرمووى: «ڕەنگیان چۆنە؟»، گوتى: سوورن، فەرمووى: «ئایا لەنێویان هیچ وشتری تێدایە ڕەنگی زیوی بێت؟»، گوتى: بەڵێ، ڕەنگى زیوى تێدایە، فەرمووى: «ئەم ڕەنگەى لە کوێوە هات (لە کاتێکدا ئەوانی دی سوورن)؟»، گوتى: لەوانەیە لە بن و ڕەچەڵەکی وەریگرتبێت، فەرمووى: «ئێ ئەم منداڵەش لەوانەیە ڕەنگەکەى لە بن و ڕەچەڵەکی خۆى وەرگرتبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الرُّجُوعِ فِي الهِبَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی پەشیمانبوونەوە لە دیارى

٤٨١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَثَلُ الَّذِي يُعْطِي العَطِيَّةَ ثُمَّ يَرْجِعُ فِيهَا كَالكَلْبِ أَكَلَ حَتَّى إِذَا شَبِعَ قَاءَ ثُمَّ عَادَ فَرَجَعَ فِي قَيْئِهِ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نموونەی ئەو کەسەی دیارییەک دەبەخشێت، پاشان لێی پەشیمان دەبێتەوە (داوای دەکاتەوە)، وەک سەگ وایە دەخوات تا دەڕشێتەوە، پاشان دووبارە دەگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی (دەمی بۆ دەبات)».