أبْوَابُ الْفَرَائِضِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی میرات لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي مِيرَاثِ ابْنَةِ الِابْنِ مَعَ ابْنَةِ الصُّلْبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی میراتى کچى کوڕ لەگەڵ کچى لە پشت

٤٦٥. عَنْ هُزَيْلِ بْنِ شُرَحْبِيلَ قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى أَبِي مُوسَى h، وَسَلْمَانَ بْنِ رَبِيعَةَ فَسَأَلَهُمَا عَنِ الِابْنَةِ وَابْنَةِ الِابْنِ وَأُخْتٍ لِأَبٍ وَأُمٍّ؟ فَقَالاَ: لِلِابْنَةِ النِّصْفُ، وَلِلأُخْتِ مِنَ الأَبِ وَالأُمِّ مَا بَقِيَ، وَقَالَا لَهُ: انْطَلِقْ إِلَى عَبْدِ اللَّهِ h، فَاسْأَلْهُ فَإِنَّهُ سَيُتَابِعُنَا، فَأَتَى عَبْدَ اللَّهِ h فَذَكَرَ ذَلِكَ لَهُ وَأَخْبَرَهُ بِمَا قَالَا: قَالَ عَبْدُ اللَّهِ h: قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا، وَمَا أَنَا مِنَ الْمُهْتَدِينَ، وَلَكِنِّي أَقْضِي فِيهِمَا كَمَا قَضَى رَسُولُ اللَّهِ : لِلِابْنَةِ النِّصْفُ، وَلِابْنَةِ الِابْنِ السُّدُسُ تَكْمِلَةَ الثُّلُثَيْنِ، وَلِلأُخْتِ مَا بَقِيَ.

هوزەیلى کوڕى شوڕەحبیل دەڵێت: پیاوێک هاتە لای ئەبو مووسا h و سەلمانی کوڕی ڕەبیعە، پرسیاری لە هەردووکیان کرد سەبارەت بە میراتی کچ و کچی کوڕ و خوشکی باوک و دایک، هەردووکیان گوتیان: بۆ کچەکە نیوەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە لە میراتەکەى بۆ خوشکی باوک و دایکە، هەروەها گوتیان: بڕۆ لای عەبدوڵڵا h پرسیاری لێ بکە، بەدڵنیایی ئەویش هەمان ڕای ئێمەی هەیە، ئەویش چوو بۆ لای عەبدوڵڵا h بابەتەکەی بۆ باس کرد، وەڵامی ئەوانی پێ ڕاگەیاند، جا عەبدوڵڵا h گوتی: بەڕاستی من سەرلێشێواوم و لە کەسانی ڕێنماییکراو نیم (ئەگەر هەمان ڕام هەبێت)، بەڵکو بڕیار دەدەم لە بارەیان هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا بڕیاری داوە: نیوەی بۆ کچەکەیە، یەک لە شەش بۆ کچی کوڕەکەیە، کە دەکاتە تەواوکەری دوو لەسەر سێ، ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ خوشکەکەیە.

بَابُ مِيرَاثِ البَنِينَ مَعَ البَنَاتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی میراتى کوڕان لەگەڵ کچەکان

٤٦٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: جَاءَنِي رَسُولُ اللَّهِ يَعُودُنِي وَأَنَا مَرِيضٌ فِي بَنِي سَلِمَةَ، فَقُلْتُ: يَا نَبِيَّ اللَّهِ، كَيْفَ أَقْسِمُ مَالِي بَيْنَ وَلَدِي؟ فَلَمْ يَرُدَّ عَلَيَّ شَيْئًا فَنَزَلَتْ: ﴿ يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنْثَيَيْنِ ﴾ النساء: 11، الآيَةَ.

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا بۆ هەواڵپرسین سەردانی کردم کاتێك نەخۆش بووم لەنێو به‌نو سەلیمە، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا، چۆن ماڵم دابەش بکەم لە نێوان منداڵەکانم؟ هیچ وەڵامێکی نەدامەوە، دواتر ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿ يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنْثَيَيْنِ ﴾، واتە: خوا ڕادەستتان دەکات سەبارەت بە پشکى منداڵانتان لە میراتدا، کە بۆ کوڕ دوو هێندەى کچ بێت.

بَابُ مِيرَاثِ الأَخَوَاتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی میراتى خوشکان

٤٦٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: مَرِضْتُ فَأَتَانِي رَسُولُ اللَّهِ يَعُودُنِي، فَوَجَدَنِي قَدْ أُغْمِيَ عَلَيَّ، فَأَتَانِي وَمَعَهُ أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ k وَهُمَا مَاشِيَانِ، فَتَوَضَّأَ رَسُولُ اللَّهِ فَصَبَّ عَلَيَّ مِنْ وَضُوئِهِ فَأَفَقْتُ. فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، كَيْفَ أَقْضِي فِي مَالِي أَوْ كَيْفَ أَصْنَعُ فِي مَالِي؟ فَلَمْ يُجِبْنِي شَيْئًا، وَكَانَ لَهُ تِسْعُ أَخَوَاتٍ، حَتَّى نَزَلَتْ آيَةُ المِيرَاثِ: ﴿ يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الكَلَالَةِ ﴾ النساء: 176، الآيَةَ، قَالَ جَابِرٌ h: فِيَّ نَزَلَتْ.

جابيری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: نەخۆش کەوتم جا پێغەمبەری خوا هاتە لام بۆ هەواڵپرسین، بینیی کە بێهۆش بووم، کاتێك کە هات ئەبو بەکر و عومەری k لەگەڵدا بوو، ئەوان پیادە بوون، پێغەمبەری خوا دەستنوێژی شوشت، هەندێك لە ئاوی دەستنوێژەکەی پڕژاندە سەرم، بەهۆش خۆم هاتمەوە، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا، چۆن ڕەفتار بکەم لە ماڵ و سامانەکەمدا؟ یان چی لە ماڵ و سامانەکەم بکەم (مەبەستی دابەشکردنی میرات بووە)؟ هیچ وەڵامێکی نەدامەوە، لە کاتێك جابیر h نۆ خوشکی هەبوو، تا ئایەتی میرات دابەزی: ﴿ يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الكَلَالَةِ ﴾، واتە: پرسیارت لێ دەکەن، بڵێ: خوا فەرمانتان پێ دەکات سەبارەت بە میراتى کەلالە (ئەو کەسەیە کە نە باوک و نە منداڵى هەیە و دەمرێت، یان ئەو کەسەیە کە منداڵى نەبێت و بمرێت). جابیر h گوتی: ئەم ئایەتە دەربارەی من دابەزی.

بَابٌ فِي مِيرَاثِ العَصَبَةِ

باسێك دەربارەی میراتى عەصەبە

٤٦٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيِّ قَالَ:«أَلْحِقُوا الفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا فَمَا بَقِيَ فَهُوَ لِأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەشە دیارکراوەکانى میرات بدەن بە خاوەنەکانیان، جا ئەوەى مایەوە بۆ نزیکترین پیاوە لە کەسی مردوو».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مِيرَاثِ الخَالِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی میراتى خاڵ

٤٦٩. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ k قَالَ: كَتَبَ مَعِي عُمَرُ بْنُ الخَطَّابِ h إِلَى أَبِي عُبَيْدَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اللَّهُ وَرَسُولُهُ مَوْلَى مَنْ لَا مَوْلَى لَهُ، وَالخَالُ وَارِثُ مَنْ لَا وَارِثَ لَهُ».

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k دەڵێت: عومەری کوڕی خەتتاب h نووسراوێكی بە مندا نارد بۆ ئەبو عوبەیدە h، کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوا و پێغەمبەرەکەی خاوەنی ئەو کەسەن کە هیچ کەسی نییە، خاڵ میراتگرە بۆ کەسێک کە میراتگری دیکەی نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الَّذِي يَمُوتُ وَلَيْسَ لَهُ وَارِثٌ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەى دەمرێت و میراتگریشى نییە

٤٧٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ مَوْلًى لِلنَّبِيِّ وَقَعَ مِنْ عِذْقِ نَخْلَةٍ فَمَاتَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «انْظُرُوا هَلْ لَهُ مِنْ وَارِثٍ؟»، قَالُوا: لَا، قَالَ: «فَادْفَعُوهُ إِلَى بَعْضِ أَهْلِ القَرْيَةِ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: خزمەتکارێکی پێغەمبەر لەسەر دارخورما کەوتە خوار و كۆچی دوایی کرد، جا پێغەمبەر فەرمووی: «تەماشا بكەن ئایا میراتگری هەیە؟»، گوتیان: نەخێر، فەرمووی: «میراتەکەی بدەن بە چەند کەسێک لە خەڵکی دێیەکەی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِبْطَالِ المِيرَاثِ بَيْنَ المُسْلِمِ وَالكَافِرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پوچەڵکردنه‌وه‌ی میراتگرتنى نێوان موسوڵمان و بێبڕوا

٤٧١. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَرِثُ المُسْلِمُ الكَافِرَ، وَلَا الكَافِرُ المُسْلِمَ».

ئوسامەى کوڕى زەید k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «موسوڵمان میرات لە بێبڕوا ناگرێت، بێبڕواش میرات لە موسوڵمان ناگرێت».

بَابُ لَا يَتَوَارَثُ أَهْلُ مِلَّتَيْنِ

باسی خاوەن دوو ئایینی جیاواز میرات لەیەکدی ناگرن

٤٧٢. عَنْ جَابِرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَتَوَارَثُ أَهْلُ مِلَّتَيْنِ».

جابیر h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «خاوەن دوو ئایینی جیاواز میرات لەیەکدی ناگرن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِبْطَالِ مِيرَاثِ القَاتِلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پوچەڵکردنه‌وه‌ى پشکى بکوژ لە میرات

٤٧٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «القَاتِلُ لَا يَرِثُ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «کەسی بکوژ میرات ناگرێت (لە کوژراوەکە)».