أبْوَابُ صِفَةِ جَهَنَّمَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی تایبەتمەندیی دۆزەخ لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ لِلنَّارِ نَفَسَيْنِ، وَمَا ذُكِرَ مَنْ يَخْرُجُ مِنَ النَّارِ مِنْ أَهْلِ التَّوْحِيدِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ئاگر دوو هەناسەدانی هەیە، ئەوەش كە باس کراوە دەربارەی ئەوانەی لە ئاگرى دۆزەخ دێنە دەر لە خەڵکی خوابەیەكگر

٥٦٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اشْتَكَتِ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا وَقَالَتْ: أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا، فَجَعَلَ لَهَا نَفَسَيْنِ، نَفَسًا فِي الشِّتَاءِ، وَنَفَسًا فِي الصَّيْفِ، فَأَمَّا نَفَسُهَا فِي الشِّتَاءِ فَزَمْهَرِيرٌ، وَأَمَّا نَفَسُهَا فِي الصَّيْفِ فَسَمُومٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئاگر لەلاى پەروەردگارى سکاڵاى کرد و گوتى: ئەى پەروەردگارا (لە گەرمى و بەتینیدا) بەشێکم بەشەکەى دیکەى خوارد، بۆیە (خوا) مۆڵەتى دوو نەفەسى پێ دەدات: نەفەس و هەناسەدانێک لە زستاندا و هەناسەدانێکیش لە هاویندا، جا ئەو ساردییە (توندوتیژەى کە دەیبینن لە تەبەقە و بەشە هەرە ساردەکەى) زەمهەریرە، ئەو گەرمییە (توند و بەتینە کە لە هاویندا دەیبینن ئەوە لە بەشە گەرمەکەى) سەموومە».

٥٦٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «يُخْرَجُ مِنَ النَّارِ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنَ الإِيمَانِ»، قَالَ أَبُو سَعِيدٍ h: فَمَنْ شَكَّ فَلْيَقْرَأْ: ﴿ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ ﴾ النساء: 40.

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک به‌ئەندازەی تۆسقاڵە گەردیلەیەک ئیمانی لە دڵدا بێت، لە ئاگری دۆزەخ دەهێنرێتە دەر»، ئەبو سەعید h گوتی: هەر کەسێکیش گومانی هەیە (لەم فەرموودەیە) با ئەم ئایەتە بخوێنێتەوە: ﴿ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ ﴾، واتە: بەڕاستی خوا بەئەندازەی گەردیلەیەکیش ستەم لە کەس ناکات.

٥٦٤. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اطَّلَعْتُ فِي النَّارِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاءَ، وَاطَّلَعْتُ فِي الجَنَّةِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا الفُقَرَاءَ».

عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «سەیری دۆزەخم کرد زۆربەی خەڵکەکەی لە ئافرەتانن، سەیری بەهەشتم کرد، بینیم زۆربەی خەڵکەکەی لە هەژارانن».

بَابٌ (في أَهْوَنَ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا)

باسێک (دەربارەى کەمترین سزای دۆزەخییەكان)

٥٦٥. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ أَهْوَنَ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ رَجُلٌ فِي أَخْمَصِ قَدَمَيْهِ جَمْرَتَانِ يَغْلِي مِنْهُمَا دِمَاغُهُ».

نوعمانى کوڕى بەشیر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڕاستی کەمترین ئازار بۆ دۆزەخییەكان لە ڕۆژی دوایی کەسێکە دوو پشکۆی ئاگر لەژێر هەردوو قاچی دادەنرێت، مێشکی سەری پێ دەکوڵێت».