أبْوَابُ الحَجِّ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی حەج لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي ثَوَابِ الحَجِّ وَالعُمْرَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشتى حەج و عومڕە

١٦٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَابِعُوا بَيْنَ الحَجِّ وَالعُمْرَةِ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الفَقْرَ وَالذُّنُوبَ كَمَا يَنْفِي الكِيرُ خَبَثَ الحَدِيدِ، وَالذَّهَبِ، وَالفِضَّةِ، وَلَيْسَ لِلْحَجَّةِ المَبْرُورَةِ ثَوَابٌ إِلَّا الجَنَّةُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «حەج و عومڕە بەدوای یەکەوە بکەن، چونکە ئەوانە هەژاری و گوناهەكان لادەبەن، هەر وەک کوورەی ئاگر پیسی لە ئاسن و زێڕ و زیو لادەبات، حەجی وەرگیراو هیچ پاداشتێکی نییە جگە لە بەهەشت».

١٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ حَجَّ فَلَمْ يَرْفُثْ، وَلَمْ يَفْسُقْ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک حەج بکات، قسەى نابەجێ نەکات و جوێن نەدات، لادان و خراپە نەکات، لە گوناهەکانی پێشووى دەبووردرێت».

بَابُ مَا جَاءَ كَمْ حَجَّ النَّبِيُّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا پێغەمبەر ﷺ چەند حەجى کردووە

١٦٩. عَنْ قَتَادَةَ قَالَ: قُلْتُ لِأَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: كَمْ حَجَّ النَّبِيُّ ؟ قَالَ: حَجَّةً وَاحِدَةً، وَاعْتَمَرَ أَرْبَعَ عُمَرٍ: عُمْرَةٌ فِي ذِي القَعْدَةِ، وَعُمْرَةُ الحُدَيْبِيَةِ، وَعُمْرَةٌ مَعَ حَجَّتِهِ، وَعُمْرَةُ الجِعِرَّانَةِ، إِذْ قَسَّمَ غَنِيمَةَ حُنَيْنٍ.

قەتادە دەڵێت: بە ئەنەسی کوڕی مالیکم h گوت: پێغەمبەر چەند حەجی کردووە؟ وتی: یەک جار حەجی کردووە، چوار جار عومڕەی کردووە، عومڕەیەک لە زولقەعدە، عومڕەیەک لە حودەیبیە، عومڕەیەک لەگەڵ حەجەکەی، عومڕەیەک لە جیعڕانە، کاتێک دەستکەوتی جەنگی حونەینی دابەش کرد».

بَابُ مَا جَاءَ كَمْ اعْتَمَرَ النَّبِيُّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا پێغەمبەر ﷺ چەند عومڕەی کردووە

١٧٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ اعْتَمَرَ أَرْبَعَ عُمَرٍ: عُمْرَةَ الحُدَيْبِيَةِ، وَعُمْرَةَ الثَّانِيَةِ مِنْ قَابِلٍ، وَعُمْرَةَ القَضَاءِ فِي ذِي القَعْدَةِ، وَعُمْرَةَ الثَّالِثَةِ مِنَ الجِعِرَّانَةِ، وَالرَّابِعَةِ الَّتِي مَعَ حَجَّتِهِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر چوار عومڕەی کردووە: عومڕەیەک لە حودەیبیە، عومڕەی دووەم لە ساڵی دواتر، عومڕەی قەزاکردنەوە لە مانگی زولقەعدە، عومڕەی سێیەم لە جیعڕانە، هەروەها چوارەم ئەوەی لەگەڵ حەجەكەیدا کردوویەتی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الجَمْعِ بَيْنَ الحَجِّ وَالعُمْرَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کۆکردنەوەى حەج و عومڕە بەیەکەوە

١٧١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «لَبَّيْكَ بِعُمْرَةٍ وَحَجَّةٍ».

ئەنەس h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو، ده‌یفەرموو: «بەنیازی عومڕە و حەجەوە بێت ئیحڕام بەستنم».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ التَّلْبِيَةِ وَالنَّحْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشتى گوتنەوەى (لبیک) و قوربانیکردن

١٧٢. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h: أَنَّ النَّبِيَّ سُئِلَ: أَيُّ الحَجِّ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «العَجُّ وَالثَّجُّ».

ئەبو بەکرى صدیق h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پرسیاری لێ کرا چ جۆرە حەجێک باشترە؟ فەرمووی: «حەجێک دەنگ بەرزبوونەوە (بە گوتنەوەى دروشمەکانى) و قوربانی لەگەڵ بێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَفْعِ الصَّوْتِ بِالتَّلْبِيَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەنگبەرزکردنەوە لە گوتنەوەى (لبیک)

١٧٣. عَنْ خَلَّادِ بْنِ السَّائِبِ بْنِ خَلَّادٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَانِي جِبْرِيلُ، فَأَمَرَنِي أَنْ آمُرَ أَصْحَابِي أَنْ يَرْفَعُوا أَصْوَاتَهُمْ بِالإِهْلَالِ وَالتَّلْبِيَةِ».

خەللادى کوڕی سائیبی کوڕی خەللادى، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جیبریل هات بۆ لام، فەرمانی پێ کردم کە فەرمان بكەم بە هاوەڵانم کە دەنگیان بەرز بکەنەوە لە کاتی ئیحڕامبەستن و لە کاتی گوتنی تەلبیە (لبیک)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَوَاقِيتِ الإِحْرَامِ لِأَهْلِ الآفَاقِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شوێنەکانى ئیحڕامبەستن بۆ خەڵکى ناوچە جیاوازەکان

١٧٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا قَالَ: مِنْ أَيْنَ نُهِلُّ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «يُهِلُّ أَهْلُ المَدِينَةِ مِنْ ذِي الحُلَيْفَةِ، وَأَهْلُ الشَّامِ مِنَ الجُحْفَةِ، وَأَهْلُ نَجْدٍ مِنْ قَرْنٍ»، قَالَ: «وَأَهْلُ اليَمَنِ مِنْ يَلَمْلَمَ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پیاوێك گوتی: لە چ شوێنیک ئیحڕام ببەستین ئەى پێغەمبەری خوا؟ ئەویش فەرمووى: «خەڵکی مەدینە لە زولحولەیفە ئیحڕام ببەستن، خەڵکى شام لە جوحفە ئیحڕام ببەستن، خەڵکى نەجد لە قەڕنە ئیحڕام ببەستن»، فەرمووی: «خەڵکى یەمەن لە یەلەملەم ئیحڕام ببەستن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي اسْتِلَامِ الحَجَرِ، وَالرُّكْنِ اليَمَانِي دُونَ مَا سِوَاهُمَا

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی دەستدان لە بەردەڕەشەکە و ڕوکنی یەمانی جیا لە ڕوکنەکانی دیكه‌

١٧٥. عَنْ أَبِي الطُّفَيْلِ h قَالَ: كُنْتُ مَعَ ابْنِ عَبَّاسٍ k، وَمُعَاوِيَةُ h لَا يَمُرُّ بِرُكْنٍ إِلَّا اسْتَلَمَهُ، فَقَالَ لَهُ ابْنُ عَبَّاسٍ k: إِنَّ النَّبِيَّ لَمْ يَكُنْ يَسْتَلِمُ إِلَّا الحَجَرَ الأَسْوَدَ، وَالرُّكْنَ اليَمَانِيَ، فَقَالَ مُعَاوِيَةُ h: لَيْسَ شَيْءٌ مِنَ البَيْتِ مَهْجُورًا.

ئەبو توفەیل h دەڵێت: لەگەڵ ئیبن عەبباس k بووم، موعاویەش h بە هەر ڕوکنێکی چوار لای کەعبە تێپەڕ بووبایە دەستی لێ دەدا، جا ئیبن عەبباس k پێی گوت: پێغەمبەر دەستلێدانى تەنیا لە بەردەڕەشەکە و ڕوکنی یەمانی بووە، موعاویە h گوتی: هیچ شتێک لە ڕوکنەکانی کەعبەی پیرۆز وازیان لێ نەهێنراوە (پشتگوێ نەخراون).

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَقْبِيلِ الحَجَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ماچکردنى بەردەڕەشەکە

١٧٦. عَنْ عَابِسِ بْنِ رَبِيعَةَ قَالَ: رَأَيْتُ عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ h يُقَبِّلُ الحَجَرَ، وَيَقُولُ: إِنِّي أُقَبِّلُكَ وَأَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ، وَلَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُقَبِّلُكَ لَمْ أُقَبِّلْكَ.

عابیسی کوڕى ڕەبیعە دەڵێت: عومەرى کوڕی خەتتابم h بینی کە بەردەڕەشەکەی (کەعبەى پیرۆزى) ماچ دەکرد، دەیگوت: بەڕاستى ماچت دەکەم، دەشزانم تۆ بەردێکى و بەس، خۆ ئەگەر من پێغەمبەری خوام نەبینیبایە ماچى دەکردیت، ماچم نەدەکردیت.

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّهُ يَبْدَأُ بِالصَّفَا قَبْلَ المَرْوَةِ

باسی ئەوەى هاتووە (هاتن و چوون) لە صەفاوە دەست پێ دەکرێت پێش مەڕوە

١٧٧. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ حِينَ قَدِمَ مَكَّةَ طَافَ بِالبَيْتِ سَبْعًا، فَقَرَأَ: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾ البقرة: 125، فَصَلَّى خَلْفَ المَقَامِ، ثُمَّ أَتَى الحَجَرَ فَاسْتَلَمَهُ، ثُمَّ قَالَ: «نَبْدَأُ بِمَا بَدَأَ اللَّهُ بِهِ»، فَبَدَأَ بِالصَّفَا، وَقَرَأَ: ﴿ إِنَّ الصَّفَا وَالمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ﴾ البقرة: 158.

جابیر h دەگێڕێتەوە: کاتێک پێغەمبەری خوا هاتە مەککە، حەوت جار تەوافی کەعبەی کرد، ئەو ئایەتەی خوێندەوە: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾، واتە: جێ و مەقامەکەی ئیبڕاهیم بکەنە نوێژگەی خۆتان، جا دوو ڕکات نوێژى کرد لەپشت شوێنى مەقام، ئینجا هاتە لاى گۆشەى کەعبە و دەستى پیرۆزى لێ دا، ئینجا فەرمووی: «لەوەوە دەست پێ دەکەین کەوا خواى گەورە لێیەوە دەستى پێ کردووە»، جا لەلاى چیاى سەفا دەستى پێ کرد، ئەم ئایەتەى خوێندەوە: ﴿ إِنَّ الصَّفَا وَالمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ﴾، واتە: بەڕاستی هاتن و چوونی نێوان سەفا و مەڕوە لە دروشمەکانی ئایینی خوان.

بَابُ مَا جَاءَ فِي السَّعْيِ بَيْنَ الصَّفَا وَالمَرْوَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕاکردن لە نێوان سەفا و مەڕوە

١٧٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: إِنَّمَا سَعَى رَسُولُ اللَّهِ بِالبَيْتِ وَبَيْنَ الصَّفَا وَالمَرْوَةِ لِيُرِيَ المُشْرِكِينَ قُوَّتَهُ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا دەستى کرد بە ڕۆیشتنێکى گورجوگۆڵ لە تەوافکردندا بەدەورى کەعبە و لە نێوان سەفا و مەڕوەدا، تاکوو هێز و توانایان پیشانى هاوبەشدانەرەکان بدەن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الطَّوَافِ رَاكِبًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تەوافکردن بەسواری (وڵاخەوە)

١٧٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: طَافَ النَّبِيُّ عَلَى رَاحِلَتِهِ فَإِذَا انْتَهَى إِلَى الرُّكْنِ أَشَارَ إِلَيْهِ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر لەسەر پشتى سوارییەکەى بەدەورى کەعبەى پیرۆزدا دەسووڕایەوە، کاتێک دەگەیشتە لاى گۆشەى کەعبە، ئاماژەى بۆ دەکرد.

بَابُ مَا جَاءَ مَا يُقْرَأُ فِي رَكْعَتَيِ الطَّوَافِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەوەی دەخوێندرێت لە دوو ڕکاتى دوای تەواف

١٨٠. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَرَأَ فِي رَكْعَتَيِ الطَّوَافِ بِسُورَتَيِ الْإِخْلَاصِ: ﴿ قُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾، ﴿ وَقُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾.

جابیرى کوڕی عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا لە دوو ڕکاتی نوێژی سوننەتى دوای تەوافدا، هەردوو سووڕەتی ﴿ قُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾ و ﴿ وَقُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾ی خوێندوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الحَجَرِ الأَسْوَدِ، وَالرُّكْنِ، وَالمَقَامِ

باسی ئەوەى هاتووە لە ڕێز و پیرۆزیى بەردەڕەشەکە و ڕوكن و مەقام

١٨١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نَزَلَ الحَجَرُ الأَسْوَدُ مِنَ الجَنَّةِ، وَهُوَ أَشَدُّ بَيَاضًا مِنَ اللَّبَنِ فَسَوَّدَتْهُ خَطَايَا بَنِي آدَمَ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەردەڕەشەکەی کەعبە لە بەهەشتەوە دابەزیوە، ئەوکاتە سپیتر بووە لە شیر، بەڵام هەڵە و گوناهەکانى ئادەمیزاد ڕەشى کردووە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِفَاضَةِ مِنْ عَرَفَاتٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەرچوون لە عەڕەفات

١٨٢. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ أَوْضَعَ فِي وَادِي مُحَسِّرٍ -وَزَادَ فِيهِ بِشْرٌ:- وَأَفَاضَ مِنْ جَمْعٍ وَعَلَيْهِ السَّكِينَةُ وَأَمَرَهُمْ بِالسَّكِينَةِ، -وَزَادَ فِيهِ أَبُو نُعَيْمٍ:- وَأَمَرَهُمْ أَنْ يَرْمُوا بِمِثْلِ حَصَى الخَذْفِ، وَقَالَ لِعَلِّي h: «لَا أَرَاكُمْ بَعْدَ عَامِي هَذَا».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پەلەى دەکرد لە دەرچوون لە دۆڵى موحه‌سسیر -بیشر ئەوەی تێدا زیاد كردووە-: کاتێک کە دەرچوو لە موزدەلیفە بەهێمنى دەرچوو (تا ئەزیەتى کەس نەدرێت)، فەرمانیشی کرد بە هاوەڵانى کەوا بەهێمنى دەربچن، -ئەبو نوعەیم ئەوەی تێدا زیاد كردووە-: فەرمانى کرد کە بەردهاویشتنیان بە شێوەى قەبارەى ئەو بەردانە بێت کە پەنجەکانى لە بەرانبەر دەگیرێت، بە عەلى h فەرموو: «لەوانەیە لەدواى ئەم ساڵەوە نەتانبینمەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَمْيِ الجِمَارِ رَاكِبًا وَمَاشِيًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەردبارانکردنی شەیتان بەپیادە و سوارییەوە

١٨٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ رَمَى الجَمْرَةَ يَوْمَ النَّحْرِ رَاكِبًا.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بەردبارانی شەیتانی کرد لە ڕۆژی قوربانی لەسەر پشتی سواری.

باب مَا جَاءَ بِأَىِّ جَانِبِ الرَّأْسِ يَبْدَأُ فِي الْحَلْقِ

باسی ئەوەى هاتووە بە چ لایەکى سەر دەست دەکرێت بە تاشینی

١٨٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمَّا رَمَى النَّبِيُّ الجَمْرَةَ نَحَرَ نُسُكَهُ، ثُمَّ نَاوَلَ الحَالِقَ شِقَّهُ الأَيْمَنَ فَحَلَقَهُ، فَأَعْطَاهُ أَبَا طَلْحَةَ h، ثُمَّ نَاوَلَهُ شِقَّهُ الأَيْسَرَ فَحَلَقَهُ، فَقَالَ: «اقْسِمْهُ بَيْنَ النَّاسِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: کاتێك پێغەمبەر بەردبارانی شەیتانی کرد، قوربانییەکانی سەر بڕی، ئینجا لای ڕاستی سەری پیرۆزی خستە بەردەستی سەرتاش و بۆی تاشی، مووەکانی دایە دەست ئەبو تەلحە h، ئینجا لای چەپی خستە بەردەستی و ئەویشی تاشی، جا فەرمووی: «(مووەکان) دابەش بکەن لە نێو خەڵکی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَلْقِ وَالتَّقْصِيرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تاشین و کورتکردنەوەى قژى سەر

١٨٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: حَلَقَ رَسُولُ اللَّهِ ، وَحَلَقَ طَائِفَةٌ مِنْ أَصْحَابِهِ، وَقَصَّرَ بَعْضُهُمْ، قَالَ ابْنُ عُمَرَ k: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «رَحِمَ اللَّهُ المُحَلِّقِينَ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ»، ثُمَّ قَالَ: «وَالمُقَصِّرِينَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا سەرى تاشی (سفری کرد)، هەندێک لە هاوەڵانیشی سەریان تاشی، هەندێکى دیكه‌یان کورتیان کردەوە، (ڕاوی دەڵێت:) ئیبن عومەر k گوتى: پێغەمبەری خوا جارێک، یان دوو جار فەرمووی: «ڕەحمەتی خوا لەوانەی سەریان تاشی»، پاشان فەرمووى: «ئەوانەش کە کورتیان کردەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حَجِّ الصَّبِيِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی حەجى منداڵ

١٨٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: رَفَعَتْ امْرَأَةٌ صَبِيًّا لَهَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلِهَذَا حَجٌّ، قَالَ: «نَعَمْ، وَلَكِ أَجْرٌ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: ئافرەتێک منداڵێکى بەرز کردەوە بۆ پێغەمبەری خوا گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، ئایا ئەم منداڵە پاداشتی حەجى بۆ هەیە؟ فەرمووى: «بەڵێ، تۆش پاداشتت بۆ هەیە (بەهۆی ئەوەوە)».

بَابُ مَا ذُكِرَ فِي فَضْلِ العُمْرَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگه‌ و گه‌وره‌یی عومڕەکردن

١٨٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ تُكَفِّرُ مَا بَيْنَهُمَا، وَالحَجُّ المَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الجَنَّةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «عومڕە بۆ عومڕە کەفاڕەتى گوناهەکانی نێوانیانە، حەجى وەرگیراویش هیچ پاداشتێکى نییە جگە لە بەهەشت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي العُمْرَةِ مِنَ التَّنْعِيمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی عومڕەکردن لە تەنعیم

١٨٨. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ أَمَرَ عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ أَبِي بَكْرٍ أَنْ يُعْمِرَ عَائِشَةَ j مِنَ التَّنْعِيمِ.

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرمانى دا بە عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبو بەکر کە لەگەڵ خاتوو عائیشە j دەربچێت بۆ تەنعیم (لەوێ ئیحڕام ببەستێت بۆ عومڕەکەى، چونکە بەهۆی حاڵەتی خۆیەوە نەیتوانی لە سەرەتادا عومڕەکەی بکات).

بَابُ مَا جَاءَ مَا تَقْضِي الحَائِضُ مِنَ المَنَاسِكِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ئافرەتی حەیزدار چى دەگێڕێتەوە لە کارەکانی حەج

١٨٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: حِضْتُ فَأَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ أَنْ أَقْضِيَ الْمَنَاسِكَ كُلَّهَا، إِلَّا الطَّوَافَ بِالْبَيْتِ.

عائیشە i دەڵێت: تووشی حەیز بووم، پێغەمبەری خوا فەرمانى پێ کردم گشت کارەکانى حەج بکەم، جگە لە تەوافی بەیت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَجَرِ الأَسْوَدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەردەڕەشەکە

١٩٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ فِي الحَجَرِ: «وَاللَّهِ لَيَبْعَثَنَّهُ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ لَهُ عَيْنَانِ يُبْصِرُ بِهِمَا، وَلِسَانٌ يَنْطِقُ بِهِ، يَشْهَدُ عَلَى مَنْ اسْتَلَمَهُ بِحَقٍّ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا سەبارەت بەبەردەڕه‌شەکە فەرمووی: «سوێند بە خوا بەردەڕەشەکەی کەعبە لە ڕۆژی دوایی دێت بەزیندوویی، دوو چاوى هەیە بەهۆیەوە دەبینێت، زوبانێکى هەیە بەهۆیەوە دەدوێت، شایەتى بۆ ئەو کەسانە دەدات کە دەستیان لێ داوە به‌هه‌ق (یان سەلامیان لێ کردووە)».