أبْوَابُ الْفِتَنِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی بەڵا و ئاژاوەکان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ

باسی ئەوەى هاتووە خوێنی هیچ موسوڵمانێک ڕێپێدراو نییە، مەگەر بەهۆی یەکێك لەم سێیانە

٤٨٦. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ k: أَنَّ عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ h أَشْرَفَ يَوْمَ الدَّارِ، فَقَالَ: أَنْشُدُكُمُ اللَّهَ، أَتَعْلَمُونَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: زِنًا بَعْدَ إِحْصَانٍ، أَوْ ارْتِدَادٍ بَعْدَ إِسْلَامٍ، أَوْ قَتْلِ نَفْسٍ بِغَيْرِ حَقٍّ فَقُتِلَ بِهِ»، فَوَاللَّهِ مَا زَنَيْتُ فِي جَاهِلِيَّةٍ وَلَا فِي إِسْلَامٍ، وَلَا ارْتَدَدْتُ مُنْذُ بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، وَلَا قَتَلْتُ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ فَبِمَ تَقْتُلُونَنِي.

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k دەگێڕێتەوە: عوسمانی کوڕی عەففان h ئەو ڕۆژەی کە ئابلۆقەی ماڵیان دابوو سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد، گوتی: داواتان لێ دەکەم بە (ناوی) خوای گەورە، ئایا دەزانن کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوێنی هیچ کەسێکی موسوڵمان ڕێ نەدراوە بە ڕشتنی، مەگەر بەهۆی یەکێك لەم سێ تاوانە نەبێت: زیناکردن لەدوای هاوسەرگیری، یان هەڵگەرانەوە (لە ئیسلام) لەدوای موسوڵمانبوون، یان کوشتنی کەسێک بەناڕەوا بەئەنقەست، ئینجا لە تۆڵەی بکوژرێتەوە»، سوێند بە خوا کاری داوێنپیسیم نەکردووە نە لە سەردەمی نەفامییەت نە لە سەردەمی ئیسلام، لە ئایینی ئیسلامیش پاشگەز نەبوومەوە لەو ڕۆژەوەی کە پەیمانم بە پێغەمبەری خوا داوە، هیچ کەسێکم نەکوشتووە کە خوای قەدەغەی کردووە، جا (ئێستا ئێوە) بە چ تاوانێک دەمکوژن؟

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِشَارَةِ المُسْلِمِ إِلَى أَخِيهِ بِالسِّلَاحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی موسوڵمانێک چەک ڕوو لە براکەی بکات

٤٨٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ أَشَارَ عَلَى أَخِيهِ بِحَدِيدَةٍ لَعَنَتْهُ المَلَائِكَةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەرکەسێک ئاسنێک (بۆ ترساندنی) ئاڕاستەی براکەی بکات، فریشتەکان نەفرەتی لێ دەکەن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي لُزُومِ الجَمَاعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەستگرتن بە کۆمەڵى موسوڵمانان

٤٨٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: خَطَبَنَا عُمَرُ h بِالجَابِيَةِ فَقَالَ: يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنِّي قُمْتُ فِيكُمْ كَمَقَامِ رَسُولِ اللَّهِ فِينَا فَقَالَ: «أُوصِيكُمْ بِأَصْحَابِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ يَفْشُو الكَذِبُ حَتَّى يَحْلِفَ الرَّجُلُ وَلَا يُسْتَحْلَفُ، وَيَشْهَدَ الشَّاهِدُ وَلَا يُسْتَشْهَدُ، أَلَا لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ، عَلَيْكُمْ بِالجَمَاعَةِ وَإِيَّاكُمْ وَالفُرْقَةَ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ مَعَ الوَاحِدِ وَهُوَ مِنَ الِاثْنَيْنِ أَبْعَدُ، مَنْ أَرَادَ بُحْبُوحَةَ الجَنَّةِ فَلْيَلْزَمُ الجَمَاعَةَ، مَنْ سَرَّتْهُ حَسَنَتُهُ وَسَاءَتْهُ سَيِّئَتُهُ فَذَلِكَ الْمُؤْمِنُ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: عومەر h وتاری بۆ داین لە جابیە و گوتی: ئەی خەڵکینە! وا من لە نێوانتان هەستامەوە (بۆ ئامۆژگاریکردن) وەک هەڵسانەوەی پێغەمبەری خوا لەنێو ئێمەدا (لە ڕابردوو)، فەرمووی: «ئامۆژگاریتان دەکەم بە چاک ڕەفتارکردن بەرانبەر بە هاوەڵانم، ئینجا ئەوانەی لەدوای ئەوان دێن، ئینجا ئەوانەی لەدوای ئەوان دێن، پاشان درۆکردن بڵاو دەبێتەوە، بە جۆرێک کەسێک سوێند دەخوات بەبێ ئەوەی داوای سوێندی لێ کرابێت، شایەتی دەدات بەبێ ئەوەی داوای شایەتی لێ کرابێت، ئاگادار بن هەر پیاوێک بەتەنیا لەگەڵ ئافرەتێکی بێگانە بمێنێتەوە مسۆگەر شەیتان کەسی سێیەمیانە، دەست بگرن بە کۆمەڵى موسوڵمانان و ئاگادار بن لە پەرتەوازەبوون، چونکە شەیتان لەگەڵ کەسێکی بەتەنیایە و لە دوو کەسی بەیەکەوە دوورترە، هەرکەسێک نێوەڕاستی بەهەشتی دەوێت، با دەست بگرێت بە کۆمەڵی موسوڵمانان، هەر کەسێک دڵخۆش بێت بە چاکەکانی، دڵتەنگ بێت بە خراپەکانی، ئا ئەوە نیشانەی بڕوادارییە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَغْيِيرِ المُنْكَرِ بِاليَدِ أَوْ بِاللِّسَانِ أَوْ بِالقَلْبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گۆڕینى خراپە بە دەست یان بە زمان یان بە دڵ

٤٨٩. عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ قَالَ: أَوَّلُ مَنْ قَدَّمَ الخُطْبَةَ قَبْلَ الصَّلَاةِ مَرْوَانُ، فَقَامَ رَجُلٌ فَقَالَ لِمَرْوَانَ: خَالَفْتَ السُّنَّةَ، فَقَالَ: يَا فُلَانُ، تُرِكَ مَا هُنَالِكَ، فَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ h: أَمَّا هَذَا فَقَدْ قَضَى مَا عَلَيْهِ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ رَأَى مُنْكَرًا فَلْيُنْكِرْهُ بِيَدِهِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإِيمَانِ».

تاریقی کوڕی شیهاب دەڵێت: یەکەم کەس وتاری (جەژنى) پێش نوێژەکەی خست مەڕوان بوو، جا پیاوێک بە ڕوویدا هەستایەوە و بە مەڕوانی گوت: پێچەوانەی سوننەتت کرد، گوتی: ئەی فڵان (ئەنجامدانى بەو شێوەیە) وازى لێ هێندراوە، جا ئەبو سەعید h گوتی: بەڕاستی ئەو پیاوە ئەرکی خۆی بەجێ هێنا، گوێبیستی پێغەمبەری خوا بووم دەیفەرموو: «هەر کەسێک خراپەیەکی بینی با بە دەست قەدەغەی بکات، ئەگەر نەیتوانی با به‌ زمان قەدەغەی بکات، ئەگەر نەیتوانی با بە دڵ ڕەتی بکاتەوە، ئەوەش نزمترین پلەی بڕوادارییە».

بَابُ مَا جَاءَ أَفْضَلُ الجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ

باسی ئەوەى هاتووە گەورەترین جیهاد گوتنی وشەیەکى هەقە بەرانبەر دەسەڵاتدارێکی ستەمکار

٤٩٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «بەڕاستی گەورەترین جیهاد گوتنی وشەیەکى هەقە به‌رانبه‌ر دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».

بَابُ مَا جَاءَ كَيْفَ يَكُونُ الرَّجُلُ فِي الفِتْنَةِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا کەسێک لە کاتى بەڵا چۆن بێت

٤٩١. عَنْ أُمِّ مَالِكٍ البَهْزِيَّةِ i قَالَتْ: ذَكَرَ رَسُولُ اللَّهِ فِتْنَةً فَقَرَّبَهَا قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَنْ خَيْرُ النَّاسِ فِيهَا؟ قَالَ: «رَجُلٌ فِي مَاشِيَتِهِ يُؤَدِّي حَقَّهَا وَيَعْبُدُ رَبَّهُ، وَرَجُلٌ آخِذٌ بِرَأْسِ فَرَسِهِ يُخِيفُ العَدُوَّ وَيُخِيفُونَهُ».

ئوم مالیکی بەهزییە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا باسی بەڵایەکی کرد، جا بۆمانی نزیک خستەوە، گوتی: گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا کێ لەو کاتە باشترین خەڵکە؟ فەرمووی: «کەسێک لەنێو مەڕوماڵاتی بێت، مافی خۆی لێ بدات و بەندایەتی خوا بکات، کەسێکی دیكه‌ سەری ئەسپەکەی (سوارەکەی) گرتووە، کە ترس دەخاتە دڵی دوژمن، ئەوانیش ترس دەخەنە دڵی (لە ڕووبەڕووبوونەوەدایە)».

بَابُ مَا جَاءَ لَتَرْكَبُنَّ سُنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ

باسی ئەوەى هاتووە بەدواى ڕێچکەى ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون

٤٩٢. عَنْ أَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمَّا خَرَجَ إِلَى حُنَيْنٍ مَرَّ بِشَجَرَةٍ لِلْمُشْرِكِينَ يُقَالُ لَهَا: ذَاتُ أَنْوَاطٍ يُعَلِّقُونَ عَلَيْهَا أَسْلِحَتَهُمْ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، اجْعَلْ لَنَا ذَاتَ أَنْوَاطٍ كَمَا لَهُمْ ذَاتُ أَنْوَاطٍ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «سُبْحَانَ اللَّهِ هَذَا كَمَا قَالَ قَوْمُ مُوسَى : ﴿ اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ﴾ الأعراف: 138، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَتَرْكَبُنَّ سُنَّةَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ».

ئەبو واقیدى لەیسى h دەگێڕێتەوە: کاتێک پێغەمبەری خوا دەرچوو بۆ حونه‌ین بەلای دارێکی بێباوەڕان تێپەڕ بوو پێی دەگوترا: زاتو ئەنوات، خەڵکی چەکی خۆیانیان پێ هەڵدەواسی، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، دە بۆ ئێمەش دارێک دیاری بکە هەر وەک چۆن ئەوان داری زاتو ئەنواتیان هەیە، پێغەمبەر فەرمووی: «پاکی و بێگەردی بۆ خوا، ئەوەی گوتتان هاوشێوەی وتەکەی گەلی مووسایە s، کاتێك گوتیان: ﴿ اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ﴾، واتە: خواوەندێکمان بۆ دیاری بکە هەر وەک چۆن ئەوان خواوەندیان هەیە، سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە خۆتان دەخەنە سەر ڕێچکەی ئەوانەی پێش خۆتان (بەو جۆرە کارانە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَلَامِ السِّبَاعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گفتوگۆکردنى دڕندەکان

٤٩٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تُكَلِّمَ السِّبَاعُ الإِنْسَ، وَحَتَّى تُكَلِّمَ الرَّجُلَ عَذَبَةُ سَوْطِهِ وَشِرَاكُ نَعْلِهِ وَتُخْبِرَهُ فَخِذُهُ بِمَا أَحْدَثَ أَهْلُهُ مِنْ بَعْدِهِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە ڕۆژی دوایی نایەت تا کاتێک دڕندە گفتۆگۆ دەکەن لەگەڵ ئادەمیزاد، هەروەها تا پیاوێک قامچییەکەی دەستی و قەیتانی نەعلەکەی و لاڕانەکەی هەواڵی پێ دەدەن کە خانەوادەکەی لەدوای ئەو چی کردووە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي انْشِقَاقِ القَمَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی لەتبوونى مانگ

٤٩٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: انْفَلَقَ القَمَرُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اشْهَدُوا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: لە سەردەمی پێغەمبەری خوا مانگ لەت بوو، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ببینن (چی ڕووی دا و ببنە شاهید بەسەر ڕووداوەکە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الخَسْفِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕۆچوون

٤٩٥. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ أَسِيدٍ h قَالَ: أَشْرَفَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ مِنْ غُرْفَةٍ وَنَحْنُ نَتَذَاكَرُ السَّاعَةَ فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَرَوْا عَشْرَ آيَاتٍ: طُلُوعَ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا، وَيَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ، وَالدَّابَّةَ، وَثَلَاثَةَ خُسُوفٍ: خَسْفٌ بِالمَشْرِقِ، وَخَسْفٌ بِالمَغْرِبِ، وَخَسْفٌ بِجَزِيرَةِ العَرَبِ، وَنَارٌ تَخْرُجُ مِنْ قَعْرِ عَدَنَ تَسُوقُ النَّاسَ أَوْ تَحْشُرُ النَّاسَ، فَتَبِيتُ مَعَهُمْ حَيْثُ بَاتُوا، وَتَقِيلُ مَعَهُمْ حَيْثُ قَالُوا».

حوزەیفەى کوڕى ئەسید h دەڵێت: پێغەمبەری خوا به‌سه‌ری كردینه‌وه‌ لە ژوورێک، لە کاتێک ئێمە باسی ڕۆژی دواییمان دەکرد، جا پێغەمبەر فەرمووی: «قیامەت نایەت تا دە نیشانە دەبینن: دەرکەوتنی خۆر لە خۆرئاواوه‌، یەئجووج و مەئجووج، دەرکەوتنی چوار پەلەکە، بینینی سێ ڕۆچوون: ڕۆچوونێک لە خۆرهەڵات، ڕۆچوونێک لە خۆرئاوا، ڕۆچوونێک لە دوورگەی عەرەب، دەرکەوتنی ئاگرێک لە قوڵایی شاری عەدەن کە خەڵکی دەداتە پێش خۆی یان خەڵکی کۆ دەکاتەوە، لەکاتی شەو لەگەڵیان دەبێت لە هەر کوێ مانەوە، لە کاتی نیوەڕۆش لەگەڵیان دەبێت لە هەر کوێ مانەوە (بەردەوام لەگەڵیان دەبێت)».

٤٩٦. عَنْ صَفِيَّةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَنْتَهِي النَّاسُ عَنْ غَزْوِ هَذَا البَيْتِ حَتَّى يَغْزُوَ جَيْشٌ، حَتَّى إِذَا كَانُوا بِالبَيْدَاءِ أَوْ بِبَيْدَاءَ مِنَ الأَرْضِ خُسِفَ بِأَوَّلِهِمْ وَآخِرِهِمْ وَلَمْ يَنْجُ أَوْسَطُهُمْ»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَمَنْ كَرِهَ مِنْهُمْ؟ قَالَ: «يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ عَلَى مَا فِي أَنْفُسِهِمْ».

صەفیە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خەڵکی دەست هەڵناگرن لە هێرشکردنە سەر کەعبەی پیرۆز، تا لەشکرێک هێرش دەکات تا دەگەنە دەشتاییەک لەو خاکەدا، سەرەتا و کۆتایی لەشکرەکە بە زەویدا دەچێتە خوار، کەس لە نێوەندەکەش دەرناچێت»، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەو کەسەش کە بەزۆر هێنراوە بۆ نێو لەشکرەکە؟ فەرمووی: «خوای گەورە زیندوویان دەکاتەوە لەسەر ئەوەی لە دڵیاندایە (نیاز و مەبەستیان)».

٤٩٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَكُونُ فِي آخِرِ هَذِهِ الْأُمَّةِ خَسْفٌ وَمَسْخٌ وَقَذْفٌ»، قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَنَهْلِكُ وَفِينَا الصَّالِحُونَ؟ قَالَ: «نَعَمْ إِذَا ظَهَرَ الخُبْثُ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە کۆتایی ئەم ئوممەتە ڕۆچوون و ڕوخسار گۆڕان و بەردبارین ڕوو دەدات»، عائیشە i گوتى: گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا لەناو دەچین لە کاتێکدا کەسانی چاکەکارمان لەنێودایە؟ فەرمووی: «بەڵێ ئەگەر خراپە بەئاشکرا دەرکەوت و زاڵ بوو».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طُلُوعِ الشَّمْسِ مِنْ مَغْرِبِهَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەرکەوتنى خۆر لەو شوێنەی کە لێی ئاوا بووە

٤٩٨. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: دَخَلْتُ المَسْجِدَ حِينَ غَابَتِ الشَّمْسُ وَالنَّبِيُّ جَالِسٌ، فَقَالَ: «يَا أَبَا ذَرٍّ، أَتَدْرِي أَيْنَ تَذْهَبُ هَذِهِ؟»، قَالَ: قُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «فَإِنَّهَا تَذْهَبُ تَسْتَأْذِنُ فِي السُّجُودِ فَيُؤْذَنُ لَهَا وَكَأَنَّهَا قَدْ قِيلَ لَهَا اطْلُعِي مِنْ حَيْثُ جِئْتِ فَتَطْلُعُ مِنْ مَغْرِبِهَا». قَالَ: ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ وَذَلِكَ مُسْتَقَرٌّ لَهَا ﴾ یس: 38».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: چوومە مزگەوت لەو کاتەی کە خۆر ئاوا بووبوو و پێغەمبەریش دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەی ئەبو زەڕ، ئایا دەزانیت ئەمە بۆ کوێ دەڕوات؟»، گوتم: خوا و پێغەمبەرەکەی زاناترن، فەرمووی: «ئەوە دەڕوات داوای ڕێپێدان دەکات بۆ سوجدەبردن، جا ڕێی پێ دەدرێت، هەر وەک پێی بگوترێت دەرکەوە هەر لەو شوێنەی کە لێی هاتوویت، جا (لە ڕۆژی دوایی) لەو شوێنەی کە لێی ئاوا بووە دەردەکەوێت». ئەبو زەڕ h دەڵێت: پاشان ئەو ئایەتەی خوێندەوە: «﴿ وَذَلِكَ مُسْتَقَرٌّ لَهَا ﴾».

بَابٌ فِي صِفَةِ المَارِقَةِ

باسێک لەبارەی خەسڵەتى کەسانى دەرچوو لە ڕاستەڕێى ئیسلام

٤٩٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَخْرُجُ فِي آخِرِ الزَّمَانِ قَوْمٌ أَحْدَاثُ الأَسْنَانِ سُفَهَاءُ الأَحْلَامِ، يَقْرَءُونَ القُرْآنَ، لَا يُجَاوِزُ تَرَاقِيَهُمْ، يَقُولُونَ مِنْ قَوْلِ خَيْرِ البَرِيَّةِ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ كَمَا يَمْرُقُ السَّهْمُ مِنَ الرَّمِيَّةِ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە کۆتایی زەمەن خەڵکانێک دەردەکەون ددانیان تازەیە، سادەن لە بیرکردنەوە و لێکدانەوە، قوڕئان دەخوێنن بەڵام لە گەردنیان بەرز نابێتەوە، دەدوێن بە فەرموودەی چاکترین خەڵک (کە پێغەمبەری خوایە )، لە ئیسلام دەردەچن هەر وەک چۆن تیر لە کەوان دەردەچێت».

بَابُ مَا جَاءَ سَتَكُونُ فِتَنٌ كَقِطَعِ اللَّيْلِ المُظْلِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕوودانى ئاژاوەیەک کە وەک شەوی تاریک وایە

٥٠٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «بَادِرُوا بِالأَعْمَالِ فِتَنًا كَقِطَعِ اللَّيْلِ المُظْلِمِ يُصْبِحُ الرَّجُلُ مُؤْمِنًا وَيُمْسِي كَافِرًا، وَيُمْسِي مُؤْمِنًا وَيُصْبِحُ كَافِرًا، يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «پەلە و دەستپێشخەری بکەن بە کاری چاکە پێش هاتنی بەڵا و ئاژاوەکان (ئەوەندە ئاڵۆز و تێکەڵە)، وەک شەوی تاریک وایە کە ناڕوونە، بەیانی دادێت کەسێک بڕوادارە، بەڵام کە ئێوارەی بەسەردا دێت بێباوەڕە، ئێوارەی بەسەردا دێت بڕوادارە، بەڵام کە بەیانی بەسەردا دێت بووه‌تە بێباوەڕ، باوەڕی خۆی دەفرۆشێت بە شتێکی دونیا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَشْرَاطِ السَّاعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نیشانەکانى قیامەت

٥٠١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: أُحَدِّثُكُمْ حَدِيثًا سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ لَا يُحَدِّثُكُمْ أَحَدٌ بَعْدِي أَنَّهُ سَمِعَهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ: أَنْ يُرْفَعَ العِلْمُ، وَيَظْهَرَ الجَهْلُ، وَيَفْشُوَ الزِّنَا، وَتُشْرَبَ الخَمْرُ، وَيَكْثُرَ النِّسَاءُ، وَيَقِلَّ الرِّجَالُ حَتَّى يَكُونَ لِخَمْسِينَ امْرَأَةٍ قَيِّمٌ وَاحِدٌ».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: فەرموودەیەکتان بۆ باس دەکەم کە لە پێغەمبەری خوام بیستووە کە دوای من کەس نەبێت بۆتانى باس بکات کە ڕاستەخۆ لە پێغەمبەری خوا بیستبێت (تەنها من بیستوومە لێی)، گوتى: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی: زانست بەرز دەکرێتەوە، نەزانین سەر هەڵدەدات، داوێنپیسی بڵاو دەبێتەوە، مەی دەخورێتەوە، ژمارەی ئافرەتان زۆر دەبێت، ژمارەی پیاوان کەم دەبێت بە جۆرێکی وا کە هەر بۆ پەنجا ئافرەت (پیاوێک) بەئەرکیان هەڵبستێت».

٥٠٢. عَنِ الزُّبَيْرِ بْنِ عَدِيٍّ قَالَ: دَخَلْنَا عَلَى أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h فَشَكَوْنَا إِلَيْهِ مَا نَلْقَى مِنَ الحَجَّاجِ، فَقَالَ: «مَا مِنْ عَامٍ إِلَّا وَالَّذِي بَعْدَهُ شَرٌّ مِنْهُ حَتَّى تَلْقَوْا رَبَّكُمْ»، سَمِعْتُ هَذَا مِنْ نَبِيِّكُمْ .

زوبەیری کوڕی عەدی دەڵێت: چووینە لای ئەنەسی کوڕی مالیک h شکایەتمان لەلای کرد سەبارەت بە ڕەفتارەکانی حەججاج کە بەرانبەرمان دەیکات (لە ستەم و کوشتن) لە وەڵامدا گوتی: «ساڵ بەدوای ساڵ خراپتر دەبێت تا دەگەنەوە لای پەروەردگارتان»، ئا ئەمەم لە پێغەمبەرەکەتان بیستووە.

٥٠٣. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «فِي هَذِهِ الأُمَّةِ خَسْفٌ وَمَسْخٌ وَقَذْفٌ»، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ المُسْلِمِينَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَتَى ذَاكَ؟ قَالَ: «إِذَا ظَهَرَتِ القَيْنَاتُ وَالمَعَازِفُ وَشُرِبَتِ الخُمُورُ».

عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویه‌تی: «لەنێو ئوممەتەکەم ڕۆچوونى زەویى و گۆڕانى شکڵ و شێوە و بەردبارانکردن سەر هەڵدەدەن»، پیاوێک لە موسوڵمانان گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەوە کەی ڕوو دەدات؟ فەرمووی: «ئەگەر کۆڕ و دانیشتن ساز کرا بۆ ئافرەتانی گۆرانیبێژ و لێدانی مۆسیقا و خواردنەوەی مەی».

بَابُ مَا جَاءَ لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَخْرُجَ كَذَّابُونَ

باسی ئەوەى هاتووە ڕۆژی دوایی ڕوو نادات تا دەرکەوتنى درۆزنەکان

٥٠٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَنْبَعِثَ دَجَّالُونَ كَذَّابُونَ قَرِيبٌ مِنْ ثَلَاثِينَ كُلُّهُمْ يَزْعُمُ أَنَّهُ رَسُولُ اللَّهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ڕۆژی دوایی ڕوو نادات تا چەند فێڵبازێکی درۆزن دەردەکەون، ژمارەیان نزیکی سی فێڵباز دەبێت، هەموویان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری خوان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْأَئِمَّةِ الْمُضِلِّينَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێشەوایانی گومڕاکار

٥٠٥. عَنْ ثَوْبَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّمَا أَخَافُ عَلَى أُمَّتِي الأَئِمَّةَ المُضِلِّينَ»، قَالَ: وَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي عَلَى الحَقِّ ظَاهِرِينَ لَا يَضُرُّهُمْ مَنْ يَخْذُلُهُمْ حَتَّى يَأْتِيَ أَمْرُ اللَّهِ».

سەوبان h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڕاستی لە (داهاتووی) ئوممەتەکەم دەترسم (لەبەر)پێشەوایانی گومڕاکار»، (سەوبان h) دەشڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر ڕێگای ڕاستن، ئەوەی پشتیان نەگرێت و بەرگرییان لێ نەکات زیانیان پێ ناگەیێنێت، تا کاتی هاتنی فەرمانی خوا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المَهْدِيِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی مەهدی

٥٠٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَذْهَبُ الدُّنْيَا حَتَّى يَمْلِكَ العَرَبَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي يُوَاطِئُ اسْمُهُ اسْمِي».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دونیا کۆتایی پێ نایەت تا کەسێک دەسەڵاتى عەرەبی دەکەوێتە دەست، ئەو کەسە لە خانەوادەی منە و ناوی وەکوو ناوی منە».

بَابُ مَا جَاءَ مِنْ أَيْنَ يَخْرُجُ الدَّجَّالُ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ده‌ججال لەکوێ دەردەکەوێت

٥٠٧. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h قَالَ: حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ قَالَ: «الدَّجَّالُ يَخْرُجُ مِنْ أَرْضٍ بِالمَشْرِقِ يُقَالُ لَهَا: خُرَاسَانُ، يَتْبَعُهُ أَقْوَامٌ كَأَنَّ وُجُوهَهُمُ المَجَانُّ المُطْرَقَةُ».

ئەبو بەکرى صددیق h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بۆی باس کردین و فەرمووی: «دەججالی فێڵباز لە خاکێک دەردەکەوێت لە ڕۆژهەڵات پێی دەگوترێت: خۆڕاسان، خەڵکانێک بەدوای دەکەون شێوەی ڕوخساریان وەک قەڵغان (خڕ و پانە)، پێستەیان بەسەر یەکەوەیە (چڕ و بەگۆشتە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِفَةِ الدَّجَّالِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تایبەتمەندیی دەججال

٥٠٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّهُ سُئِلَ عَنِ الدَّجَّالِ، فَقَالَ: «أَلَا إِنَّ رَبَّكُمْ لَيْسَ بِأَعْوَرَ أَلَا وَإِنَّهُ أَعْوَرُ عَيْنُهُ اليُمْنَى كَأَنَّهَا عِنَبَةٌ طَافِيَةٌ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە دەججال، فەرمووی: «ئاگادار بن خوای پەروەردگارتان نابینا نییە، ئاگادار بن کوێرە و چاوی ڕاستەی شێوەی وەک ترێ وایە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدَّجَّالِ لَا يَدْخُلُ المَدِينَةَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەججال کە ناتوانێت بچێتە شارى مەدینەوە

٥٠٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَأْتِي الدَّجَّالُ المَدِينَةَ فَيَجِدُ المَلَائِكَةَ يَحْرُسُونَهَا فَلَا يَدْخُلُهَا الطَّاعُونُ وَلَا الدَّجَّالُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دەججال ڕوو دەکاتە شاری مەدینەی پیرۆز، دەبینێت فریشتەکان پاسەوانیی لێ دەکەن، (شاری مەدینە) بە ویستی خوای گەورە نەخۆشی تاعوون و دەججال ناچنە نێوی».