أبْوَابُ الْقِرَاءَاتِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی شێوەکانی خوێندنی قوڕئان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابٌ فِي فَاتِحَةِ الكِتَابِ

باسێک دەربارەی سەرەتاى قوڕئان (فاتیحە)

٦٣٤. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُقَطِّعُ قِرَاءَتَهُ يَقْرَأُ: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾ الفاتحة: 1، ثُمَّ يَقِفُ، ﴿ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴾ الفاتحة: 2، ثُمَّ يَقِفُ، وَكَانَ يَقْرَؤُهَا: ﴿ مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ ﴾ الفاتحة: 3.

ئوم سەلەمە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا قوڕئانخوێندنی بە شێوەیەک بوو کە خوێندنی (ئایەتەکانی) لەیەک دادەبڕی، دەیفەرموو: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾، ئینجا دەوەستا، ﴿ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴾، ئینجا دەوەستا، بە: ﴿ مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ ﴾، دەیخوێندەوە (پیتی میمی بە فەتحە دەخوێندەوە نەک بە ئەلیف).

بَابٌ

باسێك

٦٣٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَمْ يَفْقَهْ مَنْ قَرَأَ القُرْآنَ فِي أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمڕ k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژ هەموو قوڕئان بخوێنێتەوە، ئەوە لێی تێناگات».