أبْوَابُ الزُّهْدِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی زوهد لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابٌ: الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ

باسێک: لەشساغی و دەستبەتاڵی دوو ناز و نیعمەتن زۆربەى خەڵکی زەرەرمەندن تێیاندا

٥١٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دوو ناز و نیعمەت هەن کە خەڵکێکى زۆر لێیان بێئاگان و زەرەرمەندن تێیاندا: لەشساغى و دەستبەتاڵی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِنْذَارِ النَّبِيِّ ﷺ قَوْمَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاگادارکردنەوەى پێغەمبەر ﷺ بۆ گەلەکەی

٥٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: لَمَّا نَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ: ﴿ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الأَقْرَبِينَ ﴾ الشعراء: 214، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا صَفِيَّةُ بِنْتَ عَبْدِ المُطَّلِبِ، يَا فَاطِمَةُ بِنْتَ مُحَمَّدٍ، يَا بَنِي عَبْدِ المُطَّلِبِ إِنِّي لَا أَمْلِكُ لَكُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا، سَلُونِي مِنْ مَالِي مَا شِئْتُمْ».

عائیشە i دەڵێت: کاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الأَقْرَبِينَ ﴾، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەی صەفیەی کچی عەبدولموتەلیب، ئەی فاتیمەی کچی موحەممەد، ئەی بەنو عەبدولموتەلیب، بزانن کە هیچم پێ ناکرێت بۆتان بەرانبەر بە خوای گەورە، ئەوەی دەتانەوێت لە ماڵەکەم داوام لێ بکەن (بەڵام لای خوا هیچم پێ ناکرێت بۆتان گەر باوەڕ نەهێنن)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ البُكَاءِ مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گەورەیی گریان لە ترسی خوا

٥٢١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَلِجُ النَّارَ رَجُلٌ بَكَى مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ حَتَّى يَعُودَ اللَّبَنُ فِي الضَّرْعِ، وَلَا يَجْتَمِعُ غُبَارٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَدُخَانُ جَهَنَّمَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ناخرێتە نێو ئاگر ئەو کەسەى لە ترسی خوا گریابێت مەگەر شیری دۆشراو بگەڕێتەوە نێو گوانەکان (کە ناشگەڕێتەوە)، لەگەڵ یەکدی کۆ نابنەوە تۆز و غوبارێک لەپێناو خوا بەریکەوتبێت لەگەڵ دووکەڵی ئاگری دۆزەخ (واتە: موجاهید لە مەیدانی جەنگدا)».

بَابٌ فِي قَوْلِ النَّبِيِّ ﷺ: «لَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا»

باسێک دەربارەی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ: «ئەگەر ئەوە بزانن کە من دەیزانم کەم پێ دەکەنن»

٥٢٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر ئەوە بزانن کە من دەیزانم، کەم پێدەکەنن زۆر دەگرین».

بَابُ مَا جَاءَ فِي هَوَانِ الدُّنْيَا عَلَى اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بێنرخیی دونیا لەلاى خواى گەورە

٥٢٣. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَعْدِلُ عِنْدَ اللَّهِ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ مَا سَقَى كَافِرًا مِنْهَا شَرْبَةَ مَاءٍ».

سەهلى کوڕى سەعد k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر دونیا نرخی باڵێکی مێشوولەی هەبووایە لەلای خوای، ڕێی نەدەدا بە هیچ بێباوەڕێک قومە ئاوێکی لێ بخواتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الدُّنْيَا سِجْنُ المُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الكَافِرِ

باسی ئەوەى هاتووە دونیا بەندیخانەی بڕوادارە و بەهەشتی بێباوەڕە

٥٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الدُّنْيَا سِجْنُ المُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الكَافِرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دونیا بەندیخانەی بڕوادارە و بەهەشتی بێباوەڕە».

بَابُ مَا جَاءَ مَثَلُ الدُّنْيَا مَثَلُ أَرْبَعَةِ نَفَرٍ

باسی ئەوەى هاتووە کە نموونەى دونیا وەک نموونەى چوار کەسە

٥٢٥. عَنْ أَبي كَبْشَةَ الأَنَّمَارِيُّ h: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «ثَلَاثَةٌ أُقْسِمُ عَلَيْهِنَّ وَأُحَدِّثُكُمْ حَدِيثًا فَاحْفَظُوهُ»، قَالَ: «مَا نَقَصَ مَالُ عَبْدٍ مِنْ صَدَقَةٍ، وَلَا ظُلِمَ عَبْدٌ مَظْلِمَةً فَصَبَرَ عَلَيْهَا إِلَّا زَادَهُ اللَّهُ عِزًّا، وَلَا فَتَحَ عَبْدٌ بَابَ مَسْأَلَةٍ إِلَّا فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْهِ بَابَ فَقْرٍ -أَوْ كَلِمَةً نَحْوَهَا-، وَأُحَدِّثُكُمْ حَدِيثًا فَاحْفَظُوهُ»، قَالَ: «إِنَّمَا الدُّنْيَا لِأَرْبَعَةِ نَفَرٍ، عَبْدٍ رَزَقَهُ اللَّهُ مَالًا وَعِلْمًا فَهُوَ يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ، وَيَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَيَعْلَمُ لِلَّهِ فِيهِ حَقًّا، فَهَذَا بِأَفْضَلِ المَنَازِلِ، وَعَبْدٍ رَزَقَهُ اللَّهُ عِلْمًا وَلَمْ يَرْزُقْهُ مَالًا فَهُوَ صَادِقُ النِّيَّةِ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ بِعَمَلِ فُلَانٍ فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَأَجْرُهُمَا سَوَاءٌ، وَعَبْدٍ رَزَقَهُ اللَّهُ مَالًا وَلَمْ يَرْزُقْهُ عِلْمًا، فَهُوَ يَخْبِطُ فِي مَالِهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ لَا يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ، وَلَا يَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَلَا يَعْلَمُ لِلَّهِ فِيهِ حَقًّا، فَهَذَا بِأَخْبَثِ المَنَازِلِ، وَعَبْدٍ لَمْ يَرْزُقْهُ اللَّهُ مَالًا وَلَا عِلْمًا فَهُوَ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ فِيهِ بِعَمَلِ فُلَانٍ فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَوِزْرُهُمَا سَوَاءٌ».

ئەبو کەبشەی ئەنماری h دەگێڕێتەوە: گوێی له‌ پێغەمبەری خوا بوو ده‌یفەرموو: «سێ شت هەن سوێندیان لەسەر دەخۆم وفەرموودەیەکیشتان بۆ باس دەکەم، جا وەریگرن و دەرخى بکەن»، فەرمووی: «(سێ شتەکە ئەوانەن:) ماڵ و سامانی هیچ بەندەیەک بەهۆی بەخشین لەپێناو خوا کەم ناکات، بەندەیەک ستەمی لێ کرا لە هەر جۆرە ستەمێک و ئارامی لەسەر گرت، مسۆگەر خواى گەورە پایەداریی بۆ زیاد دەکات، هەر بەندەیەک دەرگای سواڵکردنی لە خۆ کردەوە (سواڵ بکات)، بێگومان خوای گەورە دەرگای هەژاری بەسەردا دەکاتەوە -یان وشەیەکی هاوشێوەی ئەمەی فەرموو-، هەروەها باسی فەرموودەیەکتان بۆ دەکەم بیپارێزن و دەرخى بکەن»، فەرمووی: «بزانن بەڕاستی دونیا بۆ چوار جۆرە کەسە، بەندەیەک خوای گەورە ماڵ و زانستی پێ داوە، ئەو بەندەیە (بەو نیعمەتانە) مافی خوای لێ دەپارێزێت، چاکە لەگەڵ خزمان دەکات، دەشزانێت خوا مافی بەسەرەوە هەیە، ئەو کەسە چاکترین پلەی هەیە، بەندەیەکی دیكه‌ خوا زانستی پێ داوە، ماڵ و سامانی پێ نەبەخشیوە، بەڵام ڕاستگۆیە لە نیەت و مەبەستی (لەگەڵ خوا) و دەڵێت: ئەگەر ماڵ و سامانم هەبووایە کاری چاکەم پێ دەکرد وەکوو فڵان کەس، ئەو بەهۆی نیەتەکەی لەگەڵ (بەندەی یەکەم) لە پاداشت وەک یەک وان، بەندەیەک خوای گەورە ماڵ و سامانی پێ داوە، بەڵام زانستی پێ نەداوە، ماڵەکەی خەرج دەکات بەنەزانی (گوێ نادات بە حەڵاڵ و حەرام)، خۆی لە قەدەغەکراوی خوا ناپارێز ێت، مافی خزمانی لێ نادات لە چاکەکردن لەگەڵیاندا، ناشزانێت لەو ماڵە هەقی خوای لەسەرە (بە هیی خۆی دەزانێت)، ئا ئەوە خراپترین پلەی هەیە لەلای خوا، بەندەیەک خوای گەورە نە ماڵی پێ داوە نە زانست، دەڵێت: ئەگەر هاتو ماڵم هەبووایە وەک فڵان کەسم دەکرد (خەرجکردن لە حەرامدا)، ئەوە بەهۆی نیەتەکەی (لەگەڵ بەندەی سێیەم) لە تاوان وەک یەک وان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طُولِ العُمْرِ لِلْمُؤْمِنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تەمەندرێژیی بۆ بڕوادار

٥٢٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ k: أَنَّ أَعْرَابِيًّا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ خَيْرُ النَّاسِ؟ قَالَ: «مَنْ طَالَ عُمُرُهُ، وَحَسُنَ عَمَلُهُ».

عه‌بدوڵڵای کوڕی بوسر k دەگێڕێتەوە: دەشتەکییەک گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا کێ چاکترینی خەڵکە؟ فەرمووی: «چاکترین کەس ئەو کەسەیە کە تەمەنی درێژ بێت و کاری چاک بێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَقَارُبِ الزَّمَانِ وَقِصَرِ الأَمَلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نزیکبوونەوەى کات و کورتیی هیوا

٥٢٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَقَارَبَ الزَّمَانُ، فَتَكُونُ السَّنَةُ كَالشَّهْرِ، وَالشَّهْرُ كَالْجُمُعَةِ، وَتَكُونُ الْجُمُعَةُ كَالْيَوْمِ، وَيَكُونُ الْيَوْمُ كَالسَّاعَةِ، وَتَكُونُ السَّاعَةُ كَالضَّرَمَةِ بِالنَّارِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ڕۆژی دوایی ڕوو نادات تا کات لەیەکدی نزیک دەبێتەوە (بەرەکەتی نامێنێت)، ماوەی ساڵێک دەبێتە یەک مانگ، ماوەی مانگێک وەک یەک هەفتە دەبێت، هەفتەیەک ماوەکەی وەک یەک ڕۆژ دەبێت، یەک ڕۆژ ماوەکەی وەک کاتژمێرێک دەبێت، کا ژمێرێک وەک ئاگرکەوتنەوەیەک دەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ لَوْ كَانَ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَانِ مِنْ مَالٍ لَابْتَغَى ثَالِثًا

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر ئادەمیزاد دوو دۆڵی هەبێت لە ماڵ، هەوڵ دەدات دۆڵی سێیەمیشی هەبێت

٥٢٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ كَانَ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَانِ مِنْ ذَهَبٍ لَأَحَبَّ أَنْ يَكُونَ لَهُ ثَالِثٌ، وَلَا يَمْلَأُ فَاهُ إِلَّا التُّرَابُ، وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ تَابَ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر ئادەمیزاد دوو دۆڵی پڕ لە زێڕی هەبێت، حەز دەکات دۆڵی سێیەمیشی هەبێت، هیچ شتێک دەم و حەزی ئادەمیزاد پڕ ناکات تەنیا خۆڵ نەبێت (بەخاکسپاردن)، بێگومان خوا پەشیمانیی تۆبەکارانیش قبووڵ دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي قَلْبُ الشَّيْخِ شَابٌّ عَلَى حُبِّ اثْنَتَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دڵی مرۆڤی بەتەمەن لە خۆشەویستی دوو شت گەنجە و پیر نابێت

٥٢٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «قَلْبُ الشَّيْخِ شَابٌّ عَلَى حُبِّ اثْنَتَيْنِ: طُولِ الحَيَاةِ وَكَثْرَةِ المَالِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: « دڵى مرۆڤى پیر و بەتەمەن لە خۆشەویستى دوو شتدا گەنجە و پیر نابێت: لە خۆشەویستى بۆ ژیان و مانەوە لە دونیادا، لە (حەزکردن و خۆشویستنى) زۆرى سەروەت و سامان».

بَابٌ فِي التَّوَكُّلِ عَلَى اللَّهِ

باسێک دەربارەی پشتبەستن بە خوا

٥٣٠. عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَوَكَّلُونَ عَلَى اللَّهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ لَرُزِقْتُمْ كَمَا يُرْزَقُ الطَّيْرُ تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا».

عومەرى کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر بێتو وەکوو پێویست و شاییستە پشتتان بە خوا بەستبایە، ئەوە بە جۆرێک ڕزق و ڕۆزى دەدان، هەر وەکوو ئەو باڵندەیەى کەوا بەیانییان بەسکى خاڵی و برسی دەردەچێت و دواتر بەسکى پڕ و تێرەوە دەگەڕێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ فُقَرَاءَ المُهَاجِرِينَ يَدْخُلُونَ الجَنَّةَ قَبْلَ أَغْنِيَائِهِم

باسی ئەوەى هاتووە کە کۆچەرییە هەژارەکان دەچنە بەهەشت پێش دەوڵەمەندەکانیان

٥٣١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَدْخُلُ الْفُقَرَاءُ الْجَنَّةَ قَبْلَ الْأَغْنِيَاءِ بِخَمْسِمِائَةِ عَامٍ نِصْفِ يَوْمٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەژاران پێش دەوڵەمەندان دەچنە بەهەشت بە پێنج سەد ساڵ زووتر، کە دەکاتە نیوەڕۆژێک (بەپێی کاتی ڕۆژی دوایی)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَعِيشَةِ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بژێویى هاوەڵانى پێغەمبەر ﷺ

٥٣٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: خَرَجَ النَّبِيُّ فِي سَاعَةٍ لَا يَخْرُجُ فِيهَا وَلَا يَلْقَاهُ فِيهَا أَحَدٌ، فَأَتَاهُ أَبُو بَكْرٍ h، فَقَالَ: «مَا جَاءَ بِكَ يَا أَبَا بَكْرٍ؟»، فَقَالَ: خَرَجْتُ أَلْقَى رَسُولَ اللَّهِ وَأَنْظُرُ فِي وَجْهِهِ وَالتَّسْلِيمَ عَلَيْهِ، فَلَمْ يَلْبَثْ أَنْ جَاءَ عُمَرُ h فَقَالَ: «مَا جَاءَ بِكَ يَا عُمَرُ؟»، قَالَ: الجُوعُ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَأَنَا قَدْ وَجَدْتُ بَعْضَ ذَلِكَ»، فَانْطَلَقُوا إِلَى مَنْزِلِ أَبِي الهَيْثَمِ بْنِ التَّيْهَانِ الأَنْصَارِيِّ h. وَكَانَ رَجُلًا كَثِيرَ النَّخْلِ وَالشَّاءِ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ خَدَمٌ فَلَمْ يَجِدُوهُ، فَقَالُوا لِامْرَأَتِهِ: أَيْنَ صَاحِبُكِ؟ فَقَالَتْ: انْطَلَقَ يَسْتَعْذِبُ لَنَا المَاءَ، فَلَمْ يَلْبَثُوا أَنْ جَاءَ أَبُو الهَيْثَمِ h بِقِرْبَةٍ يَزْعَبُهَا فَوَضَعَهَا ثُمَّ جَاءَ يَلْتَزِمُ النَّبِيَّ وَيُفَدِّيهِ بِأَبِيهِ وَأُمِّهِ، ثُمَّ انْطَلَقَ بِهِمْ إِلَى حَدِيقَتِهِ فَبَسَطَ لَهُمْ بِسَاطًا، ثُمَّ انْطَلَقَ إِلَى نَخْلَةٍ فَجَاءَ بِقِنْوٍ فَوَضَعَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «أَفَلَا تَنَقَّيْتَ لَنَا مِنْ رُطَبِهِ؟»، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي أَرَدْتُ أَنْ تَخْتَارُوا، أَوْ قَالَ: تَخَيَّرُوا مِنْ رُطَبِهِ وَبُسْرِهِ، فَأَكَلُوا وَشَرِبُوا مِنْ ذَلِكَ المَاءِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «هَذَا وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مِنَ النَّعِيمِ الَّذِي تُسْأَلُونَ عَنْهُ يَوْمَ القِيَامَةِ، ظِلٌّ بَارِدٌ، وَرُطَبٌ طَيِّبٌ، وَمَاءٌ بَارِدٌ»، فَانْطَلَقَ أَبُو الهَيْثَمِ h لِيَصْنَعَ لَهُمْ طَعَامًا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَذْبَحَنَّ ذَاتَ دَرٍّ»، قَالَ: فَذَبَحَ لَهُمْ عَنَاقًا أَوْ جَدْيًا فَأَتَاهُمْ بِهَا فَأَكَلُوا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «هَلْ لَكَ خَادِمٌ؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «فَإِذَا أَتَانَا سَبْيٌ فَأْتِنَا»، فَأُتِيَ النَّبِيُّ بِرَأْسَيْنِ لَيْسَ مَعَهُمَا ثَالِثٌ فَأَتَاهُ أَبُو الهَيْثَمِ h، فَقَالَ النَّبِيُّ : «اخْتَرْ مِنْهُمَا»، فَقَالَ: يَا نَبِيَّ اللَّهِ اخْتَرْ لِي، فَقَالَ النَّبِيُّ : «إِنَّ المُسْتَشَارَ مُؤْتَمَنٌ، خُذْ هَذَا فَإِنِّي رَأَيْتُهُ يُصَلِّي وَاسْتَوْصِ بِهِ مَعْرُوفًا»، فَانْطَلَقَ أَبُو الهَيْثَمِ h إِلَى امْرَأَتِهِ فَأَخْبَرَهَا بِقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَتْ امْرَأَتُهُ: مَا أَنْتَ بِبَالِغٍ مَا قَالَ فِيهِ النَّبِيُّ إِلَّا أَنْ تَعْتِقَهُ، قَالَ: فَهُوَ عَتِيقٌ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «إِنَّ اللَّهَ لَمْ يَبْعَثْ نَبِيًّا وَلَا خَلِيفَةً إِلَّا وَلَهُ بِطَانَتَانِ بِطَانَةٌ تَأْمُرُهُ بِالمَعْرُوفِ وَتَنْهَاهُ عَنِ المُنْكَرِ، وَبِطَانَةٌ لَا تَأْلُوهُ خَبَالًا، وَمَنْ يُوقَ بِطَانَةَ السُّوءِ فَقَدْ وُقِيَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: ڕۆژێك پێغەمبەر لە ماڵ دەرچوو، لە کاتێکی وا نەریتی ئەو نەبوو لەوکاتە دەربچێت یان دیدار لەگەڵ کەس بکات، لەو کاتەدا ئەبو بەکر h هاتە خزمه‌تی، پێی فەرموو: «چ شتێک تۆی هێناوەتە دەر ئەی ئەبو بەکر؟»، گوتی: دەرچووم تا بگەمە دیدارت، سەیری ڕوخسارت بکەم و سەلامێکت لێ بکەم، هێندەی پێ نەچوو عومەریش h هات، پێی فەرموو: «چ شتێک تۆی هێناوەتە دەر ئەی عومەر؟»، ئەویش گوتی: برسییەتی ئەی پێغەمبەری خوا، دەڵێت: جا پێغەمبەری خواش فەرمووی: «منیش هەست بە هەندێك لە برسییەتی دەکەم»، جا بەیەکەوە دەرچوون بۆ لای ماڵی ئەبو هەیسەمی کوڕی تەیهانی ئەنصاری h، کەسێک بوو دارخورما و مەڕوماڵاتی زۆری هەبوو، هیچ خزمەتکارێکیشی نەبوو، کە گەیشتنە لای ماڵی ئەبو هەیسەم h ئەویان دەست نەکەوت، جا بە ئافرەتەکەیان گوت: کوا هاوسەرەکەت؟ گوتی: دەرچووە ئاوی خواردنەوەمان بۆ بێنێت، ئەوەندەی پێ نەچوو کە ئەبو هەیسەم h دەرکەوت و گەڕایەوە، کوندەیەکی پڕ لە ئاوی به‌زه‌حمه‌تییه‌وه‌ هەڵگرتبوو، ئینجا هاتە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا و لە باوەشی گرت، بە باوک و دایکیەوە خۆی بەقوربان کرد، پاشان بردنی بۆ نێو باخچەکەی و ڕایەخی بۆ ڕاخستن، پاشان چووە لای دارخورمایەکانی و وشییەک لە ڕوتابی هێنا و بۆی دانان، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئایا نەدەبووایە لە ڕوتابەکانی بۆمان هەڵبژێریت؟»، ئەبو هەیسەم h گوتی: ویستم بە ئارەزووی خۆتان لە ڕوتابەکان هەڵبژێرن، جا دەستیان کرد بە خواردن و خواردنەوەی ئەو ئاوەی کە تازە هێنابووى، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «سوێند بەو زاتەی کە گیانی منی بەدەستە ئا ئەو ناز و نیعمەتانە لێپرسینەوەیان لەسەر دەکرێت لە ڕۆژی دوایی، سێبەرێکی فێنک، ڕوتابێکی خۆش، ئاوێکی سارد»، ئینجا ئەبو هەیسەم h ڕۆیشت بۆ ئەوەی خواردنیان بۆ ئامادە بکات، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «نەکەیت ئاژەڵی شیردەر سەر ببڕیت»، گوتی: کارەمێیەکی یان کاریلەیەکی بۆ سەر بڕین، بۆی هێنان و ئەوانیش خواردیان، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «خزمەتکارت هەیە؟»، گوتی: نەخێر، فەرمووی: «ئەگەر کۆیلەی جەنگمان بۆ هات وەرە لامان»، دواتر دوو کۆیلەیان بۆ خزمه‌ت پێغەمبەری خوا هێنا و سێیەمی نەبوو، ئەبو هەیسەم h هاتە خزمه‌تی، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: «یەکێك هەڵبژێرە لەم دووانە»، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، تۆ بۆم دیاری بکە، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بەڕاستی ڕاوێژکار ئەمیندارە، ئا ئەمە ببە، چونکە بینیم نوێژ دەکات، بەچاکە ڕەفتاری لەگەڵدا بکە»، ئەبو هەیسەم h ڕۆیشت بۆ لای هاوسەرەکەی، ئامۆژگاری پێغەمبەری خوای پێی ڕاگەیاند، ئافرەتەکەى گوتی: بەڕاستی تۆ ناتوانیت مافی ئەمە بدەیت کە پێغەمبەری خوا باسی لێ وەکردووە، مەگەر ئازادی بكەیت، ئەبو هەیسەمیش h گوتی: ئەوە ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بەڕاستی خوا هیچ پێغەمبەرێکی ڕەوانە نەکردووە و هیچ جێنیشینێکی دانەناوە، مەگەر دوو دەستەی پێ داون، دەستەیەک فەرمانی پێ دەکات بە چاکە و ڕێگریی لێ دەکات لە خراپە، دەستەیەکی دیكه‌ کۆڵ نادات لە هاندان بۆ خراپە و ئاژاوە، هەر کەسێک پارێزراو بێت لە دەستەی خراپە، بەدڵنیایی پارێزراوە لە خراپە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَخْذِ الْمَالِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەستبردن بۆ ماڵ و سامان

٥٣٣. عَنْ خَوْلَةِ بِنْتِ قَيْسٍ i، وَكَانَتْ تَحْتَ حَمْزَةَ بْنِ عَبْدِ المُطَّلِبِ h تَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ هَذَا المَالَ خَضِرَةٌ حُلْوَةٌ، مَنْ أَصَابَهُ بِحَقِّهِ بُورِكَ لَهُ فِيهِ، وَرُبَّ مُتَخَوِّضٍ فِيمَا شَاءَتْ بِهِ نَفْسُهُ مِنْ مَالِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ لَيْسَ لَهُ يَوْمَ القِيَامَةِ إِلَّا النَّارُ».

خەولەى کچى قەیس i، کە خێزانى حەمزەى کوڕى عەبدولموتەلیبە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «بەڕاستی ئەم ماڵ و سامانە سەوزاییەکی بەتام و شیرینە، هەر کەسێک بەڕێگایەکی دروست دەستی بکەوێت، خوا بەرەکەت دەخاتە نێوی، جۆرە کەسانێک هەن ئەوەی دڵی پێ خۆشە دەستی بۆ دەبات لە ماڵ و سامانی خوا و پێغەمبەرەکەی (ماڵی گشت موسوڵمانان) ئەو کەسە هیچی بۆ نییە لە ڕۆژی دوایی تەنیا ئاگری دۆزەخ نەبێت».

٥٣٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَتْبَعُ المَيِّتَ ثَلَاثٌ، فَيَرْجِعُ اثْنَانِ وَيَبْقَى وَاحِدٌ، يَتْبَعُهُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَعَمَلُهُ، فَيَرْجِعُ أَهْلُهُ وَمَالُهُ وَيَبْقَى عَمَلُهُ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «سێ شت شوێن مردوو دەکەون دووانیان دەگەڕێنەوە و یەکیان دەمێنێتەوە، خانەوادە و ماڵ و کارەکانی شوێنی دەکەون، خانەوادە و ماڵەکەی دەگەڕێنەوە، تەنها کارەکەی دەمێنێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ المَرْءَ مَعَ مَنْ أَحَبَّ

باسی ئەوەى هاتووە کە مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسەیە کە خۆشی دەوێت

٥٣٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَتَى قِيَامُ السَّاعَةِ؟ فَقَامَ النَّبِيُّ إِلَى الصَّلَاةِ، فَلَمَّا قَضَى صَلَاتَهُ قَالَ: «أَيْنَ السَّائِلُ عَنْ قِيَامِ السَّاعَةِ؟»، فَقَالَ الرَّجُلُ: أَنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «مَا أَعْدَدْتَ لَهَا؟»، قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا أَعْدَدْتُ لَهَا كَبِيرَ صَلَاةٍ وَلَا صَوْمٍ إِلَّا أَنِّي أُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «المَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ وَأَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ»، فَمَا رَأَيْتُ فَرِحَ المُسْلِمُونَ بَعْدَ الإِسْلَامِ فَرَحَهُمْ بِهَذَا.

ئەنەس h دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا و گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، کەی قیامەت دێت؟ پێغەمبەری خوا هەستایه‌وە بۆ نوێژکردن (به‌بێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە)، کاتێک نوێژەکەی تەواو کرد، فەرمووی: «کوا ئەو کەسەی پرسیاری کرد سەبارەت بە ڕۆژی دوایی؟»، پیاوەکە گوتی: من بووم ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: «چیت بۆ ئامادە کردووە؟»، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، کارێکی زۆری وام ئامادە نەکردووە لە نوێژ و ڕۆژوو، بەڵام من خوا و پێغەمبەرەکەیم خۆش دەوێت، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «مرۆڤ (لە قیامەت) لەگەڵ ئەو کەسەیە کە خۆشی ویستووە، تۆش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشت ویستووە»، (ئەنەس h دەڵێت:) نەمبینیبوو موسوڵمانان دڵخۆش ببن بە شتێك لەدوای ئایینی ئیسلام هێندەی دڵخۆشبوونیان بەو وەڵامە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي حُسْنِ الظَّنِّ بِاللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گومانى چاکبردن بەخوا

٥٣٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ يَقُولُ: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي وَأَنَا مَعَهُ إِذَا دَعَانِي».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان خوا دەفەرمووێت: من بەگوێرەی گومانبردنى بەندەکەمم لەگەڵم، من لەگەڵ ئەودام کاتێک داوام لێ دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي البِرِّ وَالإِثْمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چاکە و خراپە

٥٣٧. عَنْ النَّوَّاسِ بْنِ سَمْعَانَ h: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ البِرِّ وَالإِثْمِ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ : «البِرُّ حُسْنُ الخُلُقِ، وَالإِثْمُ مَا حَاكَ فِي نَفْسِكَ وَكَرِهْتَ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ».

نەواسی کوڕی سەمعان h دەگێڕێتەوە: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خوا كرد دەربارەى چاکە و خراپە؟ پێغەمبەر فەرمووی: «چاكە: ڕەوشت جوانییە، خراپەش: بریتییە لەو شتەى لەنێو سینەت دێت و دەچێت و پێتناخۆشە و حەز ناكەیت خەڵك پێى بزانێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحُبِّ فِي اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خۆشویستن لەپێناو خوا

٥٣٨. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «قَالَ اللَّهُ b: المُتَحَابُّونَ فِي جَلَالِي لَهُمْ مَنَابِرُ مِنْ نُورٍ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ».

موعازی کوڕى جەبەل h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «خوا b فەرموویەتی: ئەوانەى لەپێناو ڕێز و شکۆی من (لەبەر من) یەکدییان خۆش ویستووە چەند دوانگە و شوێنێكی نوورینیان هەیە، پێغەمبەران و شەهیدان خۆزگە بە شوێنەكەیان دەخوازن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِعْلَامِ الْحُبِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕاگەیاندنى خۆشویستن

٥٣٩. عَنِ المِقْدَامِ بْنِ مَعْدِي كَرِبَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَحَبَّ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ فَلْيُعْلِمْهُ إِيَّاهُ».

میقدامى کوڕى مەعدى کەريب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێکتان برایەکی خۆی خۆش ویست، با پێى بڵێت و ئاگاداری بکاتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّبْرِ عَلَى البَلَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئارامگرتن لەسەر بەڵا و ناخۆشی

٥٤٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الخَيْرَ عَجَّلَ لَهُ العُقُوبَةَ فِي الدُّنْيَا، وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدِهِ الشَّرَّ أَمْسَكَ عَنْهُ بِذَنْبِهِ حَتَّى يُوَافِيَ بِهِ يَوْمَ القِيَامَةِ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر خوا چاکەی بۆ بەندەیەک بوێت، سزادانی لە دونیا بۆ پێش دەخات (تووشی تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی دەبێت)، ئەگەر خوا خراپەی بۆ بەندەیەکی بوێت (بەهۆی کردەوە خراپەکانی خۆی)، ئەوە گوناهەکەی لەسەر دەهێڵێتەوە تا سزای بدات لە ڕۆژی دوایی».

٥٤١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا يَزَالُ البَلَاءُ بِالمُؤْمِنِ وَالمُؤْمِنَةِ فِي نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڵا و ناڕەحەتییەکان بەردەوام دەبن لەسەر کەسی بڕواداری پیاو و ئافرەت، لەسەر خۆی و منداڵەکانی و ماڵ و سامانی، تا بە جۆرێک کە دەگەڕێتەوە لای خوا هیچ گوناهێکی لەسەر نەماوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي ذَهَابِ البَصَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی لەدەستدانى چاوەکان

٥٤٢. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا النَّجَاةُ؟ قَالَ: «امْلِكْ عَلَيْكَ لِسَانَكَ، وَلْيَسَعْكَ بَيْتُكَ، وَابْكِ عَلَى خَطِيئَتِكَ».

عوقبەی کوڕی عامر h دەڵێت: گوتم ئەی پێغەمبەری خوا، چ شتێک ڕزگارکەرە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە (لە گوتنی خراپە)، نێو ماڵەکەت بەست بێت (بۆ دابڕان و خواپەرستی)، بۆ گوناهـ و هەڵەكانیشت بگری».

٥٤٣. عَنْ عَبْدُالوَهَّابِ بنِ الوَرْدِ عَنْ رَجُلٍ مِنْ أَهْلِ المَدِينَةِ قَالَ: كَتَبَ مُعَاوِيَةُ إِلَى عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنِينَ k أَنِ اكْتُبِي إِلَيَّ كِتَابًا تُوصِينِي فِيهِ، وَلَا تُكْثِرِي عَلَيَّ فَكَتَبَتْ عَائِشَةُ إِلَى مُعَاوِيَةَ k: سَلَامٌ عَلَيْكَ. أَمَّا بَعْدُ: فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنِ التَمَسَ رِضَاءَ اللَّهِ بِسَخَطِ النَّاسِ كَفَاهُ اللَّهُ مُؤْنَةَ النَّاسِ، وَمَنِ التَمَسَ رِضَاءَ النَّاسِ بِسَخَطِ اللَّهِ وَكَلَهُ اللَّهُ إِلَى النَّاسِ»، وَالسَّلَامُ عَلَيْكَ.

عەبدولوەهابی کوڕی وەڕد له‌ پیاوێکى خەڵکی مەدینە ده‌گێڕێته‌وه‌ گوتوویه‌تی: جارێکیان موعاویە نامەیەکی بۆ عائیشەی دایكی بڕواداران k نووسی، کە نووسراوێکم بۆ بنووسە ئامۆژگاریم بکەیت بەڵام درێژەی پێ مەدە بۆم (کورت بێت)، عائیشە بۆ موعاویەی k نووسی: سەلامت لێ بێت، دوای ئه‌وه‌: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەسێک ڕەزامەندیی خوای دەست بکەوێت بەهۆی توڕەیی خەڵک (لەسەر هەق)، خوا بێباکی دەکات لە پێویستبوون بە خەڵک، هەر کەسێک ڕەزامەندیی خەڵکی بەدەست بێنێت بەهۆی توڕەیی خوا، خوا کار و پێویستییەکانی دەداتە دەست خەڵکی». سەلامی خوات لێ بێت.