أبْوَابُ الْأَضَاحِيِّ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی قوربانییه‌كان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي الأُضْحِيَّةِ بِكَبْشَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قوربانیکردن بە دوو بەران

٣١٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: ضَحَّى رَسُولُ اللَّهِ بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ، ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ، وَسَمَّى وَكَبَّرَ وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا قوربانی بە دوو بەرانى بۆرەکەى قۆچدار کرد، بە دەستى خۆى سەری بڕین، ناوى خواى لێ هێنا و (الله أکبر)ى کرد، پێی موبارەکی لە سەر لاملیان دانا.

بَابُ مَا لَا يَجُوزُ مِنَ الأَضَاحِيِّ

باسی ئەوەى دروست نییە بۆ کردنە قوربانى

٣١٧. عَنِ البَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k رَفَعَهُ قَالَ: لَا يُضَحَّى بِالعَرْجَاءِ بَيِّنٌ ظَلَعُهَا، وَلَا بِالعَوْرَاءِ بَيِّنٌ عَوَرُهَا، وَلَا بِالمَرِيضَةِ بَيِّنٌ مَرَضُهَا، وَلَا بِالعَجْفَاءِ الَّتِي لَا تُنْقِي.

بەڕائى کوڕى عازیب k بەرزى کردۆتەوە بۆ پێغەمبەری خوا و دەڵێت: (چوار جۆر) بۆ قوربانى نابێت: ئاژەڵێکى شەل کە بەئاشکرا بشەلێت، ئاژەڵێکى کوێر کە کوێراتییەکەى دیار بێت، ئاژەڵێکى نەخۆش کە نەخۆشییەکەى دیار بێت، ئەو ئاژەڵەى کە مێشکى نەماوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاشْتِرَاكِ فِي الأُضْحِيَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هاوبەشیکردن لە قوربانى

٣١٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي سَفَرٍ فَحَضَرَ الأَضْحَى فَاشْتَرَكْنَا فِي البَقَرَةِ سَبْعَةً، وَفِي البَعِيرِ عَشَرَةً.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: جارێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خوا بووین لە گەشتێک، جا کاتی قوربانی داهات، بە حەوت کەس بەهاوبەشی مانگایەکمان دەکردە قوربانی، بۆ وشتریش بە دە کەس.

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الشَّاةَ الوَاحِدَةَ تُجْزِي عَنْ أَهْلِ البَيْتِ

باسی ئەوەى هاتووە کە قوربانى بە سەرە مەڕێک دروستە بۆ خانه‌واده‌یه‌ك

٣١٩. عَنْ عَطَاء بْنَ يَسَارٍ يَقُولُ: سَأَلْتُ أَبَا أَيُّوبَ الأَنْصَارِيَّ h: كَيْفَ كَانَتِ الضَّحَايَا عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ: كَانَ الرَّجُلُ يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ حَتَّى تَبَاهَى النَّاسُ، فَصَارَتْ كَمَا تَرَى.

عەتائى کوڕى یەسار دەڵێت: پرسیارم لە ئەبو ئەیووبی ئەنصارى h کرد: لە سەردەمى پێغەمبەری خوا قوربانیکردن چۆن بووە؟ ئەبو ئەیووبی ئەنصارى h گوتى: کاتى خۆی کەسێک لە سەردەمى پێغەمبەری خوا ، قوربانى بە مەڕێک دەکرد بۆ خۆى و خانه‌واده‌كه‌ی، جا لێیان دەخوارد و دەیانبەخشی و ئینجا خەڵکى دەستیان کرد بە خۆهەڵکێشان، هەر وەکوو ئێستا کە دەیبینیت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي العَقِيقَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هۆزەبانە

٣٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَمَرَهُمْ عَنِ الغُلَامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ، وَعَنِ الجَارِيَةِ شَاةٌ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ كردوون (بۆ هۆزەبانە) دوو مەڕ بۆ کوڕ سەر ببڕن، بۆ کچیش مەڕێک.

٣٢١. عَنْ سَلْمَانَ بْنِ عَامِرٍ الضَّبِّيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَعَ الغُلَامِ عَقِيقَةٌ، فَأَهْرِيقُوا عَنْهُ دَمًا، وَأَمِيطُوا عَنْهُ الأَذَى».

سەلمانى کوڕى عامیری زەببی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لەگەڵ هەر منداڵێک (کچ بێت یان کوڕ) هۆزەبانە هەیە، جا خوێنیان بۆ بڕێژن بە کوشتنەوەی ئاژەڵ و پیسی و چەپەڵییان لێ لابدەن».

🖍   تێبینی:

(أَمِيطُوا عَنْهُ الأَذَى): واتە: مووی سەریان بتاشن و خاوێنیان بکەنەوە لەدوای حەوت ڕۆژەکە.

٣٢٢. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: شَهِدْتُ مَعَ النَّبِيِّ الأَضْحَى بِالمُصَلَّى، فَلَمَّا قَضَى خُطْبَتَهُ نَزَلَ عَنْ مِنْبَرِهِ، فَأُتِيَ بِكَبْشٍ، فَذَبَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ بِيَدِهِ، وَقَالَ: «بِسْمِ اللَّهِ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، هَذَا عَنِّي وَعَمَّنْ لَمْ يُضَحِّ مِنْ أُمَّتِي».

جابیری کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: ئامادە بووم لەگەڵ پێغەمبەر لە جەژنی قوربان لە شوێنی نوێژکردنی جەژن، کاتێ وتاری تەواو کرد لەسەر مینبەر دابەزی، بەرانێکیان بۆ هێنا، پێغەمبەری خوا بە دەستەکانی سەری بڕی و فەرمووی: «بە ناوی خوا (الله أکبر)، ئەمە بۆ منە و بۆ ئوممەتەکەمە ئەوانەی کە قوربانییان نەکردووە».

بَابٌ مِنَ الْعَقِيقَةِ

باسێک دەربارەی هۆزەبانە

٣٢٣. عَنْ سَمُرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الغُلَامُ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ يُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ السَّابِعِ، وَيُسَمَّى، وَيُحْلَقُ رَأْسُهُ».

سەموڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «منداڵ بارمتەکراوە بە هۆزەبانەکەی، لە ڕۆژی حەوتەم بۆى سەر دەبڕدرێت، ناوی لێ دەنرێت، مووی سەری دەتاشرێت».

بَابُ تَرْكِ أَخْذِ الشَّعْرِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُضَحِّيَ

باسی دەستکارینەکردنى مووەکان بۆ کەسێک ویستی قوربانى هەبێت

٣٢٤. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ رَأَى هِلَالَ ذِي الحِجَّةِ، وَأَرَادَ أَنْ يُضَحِّيَ، فَلَا يَأْخُذَنَّ مِنْ شَعْرِهِ، وَلَا مِنْ أَظْفَارِهِ».

ئوم سەلەمە i له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەرەتای مانگی زولحیجەی بینی، مەبەستی بوو قوربانی بکات، با مووەکانی لێ نەکاتەوە و نینۆکەکانی نەقرتێنێت».