أبْوَابُ الِاسْتِئْذَانِ وَالْآدَابِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی دواکردنى ڕێپێدان و ئادابەكان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِفْشَاءِ السَّلَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بڵاوكردنه‌وه‌ی سڵاو

٥٨٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا تَدْخُلُوا الجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا، أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى أَمْرٍ إِذَا أَنْتُمْ فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو كەسەى گیانى منى بە دەستە، ناچنە بەهەشت هەتا ئیمان نەهێنن، هەتا یەكدیشتان خۆش نەوێت ئیمانتان تەواو نابێت جا ئایا كارێكتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامى بدەن بەهۆیەوە یەكدیتان خۆش دەوێت؟ لەنێو خۆتان سڵاو بڵاو بكەنەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّسْلِيمِ عَلَى الصِّبْيَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سڵاوکردن لە منداڵان

٥٨٩. عَنْ سَيَّارٍ قَالَ: كُنْتُ أَمْشِي مَعَ ثَابِتٍ البُنَانِيِّ، فَمَرَّ عَلَى صِبْيَانٍ فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ فَقَالَ ثَابِتٌ: كُنْتُ مَعَ أَنَسٍ h، فَمَرَّ عَلَى صِبْيَانٍ فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ، وَقَالَ أَنَسٌ h: كُنْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فَمَرَّ عَلَى صِبْيَانٍ فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ.

سەییار دەڵێت: لەگەڵ سابیتی بونانی دەڕۆیشتم، کاتێك بەلای هەندێك منداڵ تێپەڕیی سڵاوی لێ کردن، ئینجا سابیت گوتی: لەگەڵ ئەنەس بووم h کاتێك بەلای هەندێك منداڵدا تێپەڕیی و سڵاوی لێ کردن، ئەنەس h گوتی: لەگەڵ پێغەمبەری خوا بووم بەلای هەندێك منداڵدا تێپەڕیی و سڵاوی لێ کردن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي السَّلَامِ عَلَى مَجْلِسٍ فِيهِ المُسْلِمُونَ وَغَيْرُهُمْ

باسی ئەوەى هاتووە لە سڵاوکردن لە کۆڕێک کەوا موسوڵمان و ناموسوڵمانی تێدا بێت

٥٩٠. عَنْ أُسَامَةَ بْنَ زَيْدٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ مَرَّ بِمَجْلِسٍ وَفِيهِ أَخْلَاطٌ مِنَ المُسْلِمِينَ وَاليَهُودِ فَسَلَّمَ عَلَيْهِمْ.

ئوسامەى کوڕى زەید k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بەلای کۆڕێکدا تێپەڕیی کە تێکەڵ بوو لە موسوڵمان و جوولەکە، پێغەمبەر سڵاوی لێ کردن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَسْلِيمِ الرَّاكِبِ عَلَى المَاشِي

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سڵاوکردنی سوار لە پیادە

٥٩١. عَنْ فَضَالَةَ بْنِ عُبَيْدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «يُسَلِّمُ الفَارِسُ عَلَى المَاشِي، وَالمَاشِي عَلَى القَائِمِ، وَالقَلِيلُ عَلَى الكَثِيرِ».

فەزالەی کوڕى عوبەید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «سوار سڵاو لە پیادە دەکات، پیادە سڵاو لە وەستاو دەکات، کەم سڵاو لە زۆر دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ طُرُوقِ الرَّجُلِ أَهْلَهُ لَيْلًا

باسی ئەوەى هاتووە لە ناپەسندیى چوونە ماڵەوە لە شەودا

٥٩٢. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَاهُمْ أَنْ يَطْرُقُوا النِّسَاءَ لَيْلًا.

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر قەدەغەی لێ کردن کە بە شەو (کاتێك لە گەشت گەڕانەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە) بچنە لای خێزانەکانیان.

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُصَافَحَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تەوقەکردن

٥٩٣. عَنِ البَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ فَيَتَصَافَحَانِ إِلَّا غُفِرَ لَهُمَا قَبْلَ أَنْ يَفْتَرِقَا».

بەڕائى کوڕى عازيب k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر دوو موسوڵمانێک بگەنە یەکدی و تەوقە بکەن، بەدڵنیایی خوا لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەی لە یەکدی جیا ببنەوە».