أبْوَابُ الْأَشْرِبَةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی خواردنەوەکان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي شَارِبِ الخَمْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی مەیخۆر

٤٠١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ، وَكُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ، وَمَنْ شَرِبَ الخَمْرَ فِي الدُّنْيَا فَمَاتَ وَهُوَ يُدْمِنُهَا لَمْ يَشْرَبْهَا فِي الآخِرَةِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەموو سەرخۆشکەرێک مەییە، هەموو سەرخۆشکەرێک قەدەغەکراوە، هەر کەسێک لە دونیا بیخواتەوە و تا دەمرێت لەسەری بەردەوام بێت، لە بەهەشت نایخواتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ كُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ

باسی ئەوەى هاتووە هەموو سەرخۆشکەرێک قەدەغەکراوە

٤٠٢. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ سُئِلَ عَنِ البِتْعِ فَقَالَ: «كُلُّ شَرَابٍ أَسْكَرَ فَهُوَ حَرَامٌ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر جۆرە خواردنەوەیەک (مرۆڤ) سەرخۆش بکات، ئەوە قەدەغەکراوە».

بَابُ مَا جَاءَ مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ، فَقَلِيلُهُ حَرَامٌ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هەر شتێک زۆرەکەی سەرخۆشکەر بێت، کەمه‌كه‌شى حەرامە

٤٠٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ فَقَلِيلُهُ حَرَامٌ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەوەى زۆر خواردنەوەی مرۆڤ سەرخۆش بکات، کەمەکەشى هەر حەرامە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرُّخْصَةِ أَنْ يُنْبَذَ فِي الظُّرُوفِ

باسی ئەوەى هاتووە لە خۆشکردنى ئاو لەنێو کەره‌ستەی دروستکردن و هەڵگرتنی مەی

٤٠٤. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنِّي كُنْتُ نَهَيْتُكُمْ عَنِ الظُّرُوفِ، وَإِنَّ ظَرْفًا لَا يُحِلُّ شَيْئًا وَلَا يُحَرِّمُهُ، وَكُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ».

سولەیمانى کوڕى بوڕەیدە له‌ باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «من ڕێگریم کردبوون لە بەکارهێنانی کەلوپەلی دروستکردن و هەڵگرتنی مەی، ئەم کەلوپەلانە حەڵاڵ و حەرام ناکەن، (بەڵام بزانن) هەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحُبُوبِ الَّتِي يُتَّخَذُ مِنْهَا الخَمْرُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو دانەوێڵانەى مەییان لێ دروست دەکرێت

٤٠٥. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مِنَ الحِنْطَةِ خَمْرًا، وَمِنَ الشَّعِيرِ خَمْرًا، وَمِنَ التَّمْرِ خَمْرًا، وَمِنَ الزَّبِيبِ خَمْرًا، وَمِنَ العَسَلِ خَمْرًا».

نوعمانى کوڕى بەشیر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی لە گەنم مەی دروست دەکرێت، لە جۆ مەی دروست دەکرێت، لە خورما مەی دروست دەکرێت، لە مێوژ مەی دروست دەکرێت، لە هەنگوین مەی دروست دەکرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّنَفُّسِ فِي الإِنَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هەناسەدان لەنێو قاپدا

٤٠٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَتَنَفَّسُ فِي الإِنَاءِ ثَلَاثًا وَيَقُولُ: «هُوَ أَمْرَأُ وَأَرْوَى».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا قاپێک ئاوی بە سێ هەناسە دەخواردەوە، دەیفەرموو: «ئاوا کاراترە، تێنووشکێنترە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ النَّفْخِ فِي الشَّرَابِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى فووکردن لە خواردنەوە

٤٠٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَى أَنْ يُتَنَفَّسَ فِي الإِنَاءِ أَوْ يُنْفَخَ فِيهِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ڕێگریی کردووە کە هەناسە بکرێتە نێو قاپی ئاوەوە یاخود فووی تێدا بکرێت.

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الْأَيْمَنِينَ أَحَقُّ بِالشُّرْبِ

باسی ئەوەى هاتووە کە لای ڕاست شاییستەترە بە خواردنەوە لەپێشدا

٤٠٨. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ أُتِيَ بِلَبَنٍ قَدْ شِيبَ بِمَاءٍ وَعَنْ يَمِينِهِ أَعْرَابِيٌّ وَعَنْ يَسَارِهِ أَبُو بَكْرٍ h فَشَرِبَ ثُمَّ أَعْطَى الأَعْرَابِيَّ وَقَالَ: «الأَيْمَنَ فَالأَيْمَنَ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: شیر هێنرا بۆ پێغەمبەر کە ئاوی لەگەڵ تێکەڵ کرابوو، لای ڕاستی پێغەمبەر دەشتەکییەک بوو، لای چەپیشی ئەبو بەکر h بوو، (پێغەمبەر ) لە شیرەکەی خواردەوە، پاشان دایە دەشتەکییەکە و فەرمووی: «لە ڕاستەوە بۆ ڕاست (واتە: لەلای ڕاستەوە دەستی پێ کرد)».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ سَاقِيَ القَوْمِ آخِرُهُمْ شُرْبًا

باسی ئەوەى هاتووە کە ئەوەی ئاو دەدات بە خەڵكانێك كۆتا کەس خۆی دەیخواتەوە

٤٠٩. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «سَاقِي القَوْمِ آخِرُهُمْ شُرْبًا».

ئەبو قەتادە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئاوگێڕ دوایین کەسە ئاوەكە دەخواتەوە».