أبْوَابُ الْقَدَرِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی قەدەر لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشَّقَاءِ وَالسَّعَادَةِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی نەهامەتی و خۆشبەختی

٤٨٢. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: بَيْنَمَا نَحْنُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ وَهُوَ يَنْكُتُ فِي الأَرْضِ إِذْ رَفَعَ رَأْسَهُ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ قَالَ: «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا قَدْ عُلِمَ ـ وَقَالَ وَكِيعٌ: إِلَّا قَدْ كُتِبَ ـ مَقْعَدُهُ مِنَ النَّارِ وَمَقْعَدُهُ مِنَ الجَنَّةِ»، قَالُوا: أَفَلَا نَتَّكِلُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «لَا، اعْمَلُوا فَكُلٌّ مُيَسَّرٌ لِمَا خُلِقَ لَهُ».

عەلى h دەڵێت: ئێمە لە خزمەت پێغەمبەری خوا بووین، بە شتێک لە زەوی دەدا، لە کاتێک سەری بەرز کردەوە بۆ ئاسمان، ئینجا فەرمووی: «بێگومان هەر یەکێک لە ئێوە شوێنەکەی لە بەهەشت نووسراوە (دیاری کراوە)، یان شوێنەکەی لە دۆزەخ نووسراوە (لای خوا زانراوە کە دەچێت بۆ کوێ)»، هاوەڵان گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا پشت بەوە نەبەستین (واز لە کارکردن بێنین)؟ فەرمووی: «نەخێر، کار و کردەوە ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی هەر کەسێک ئاسانکاریی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کە بۆی دروست کراوە ».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ اللَّهَ كَتَبَ كِتَابًا لِأَهْلِ الجَنَّةِ وَأَهْلِ النَّارِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا خوا نووسراوێکى نووسیوە بۆ خەڵکى بەهەشت و دۆزەخ

٤٨٣. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدٍ خَيْرًا اسْتَعْمَلَهُ». فَقِيلَ: كَيْفَ يَسْتَعْمِلُهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «يُوَفِّقُهُ لِعَمَلٍ صَالِحٍ قَبْلَ المَوْتِ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر خوا خواستی چاکەی بە بەندەیەکی هەبێت دەیخاتە سەر کار و کردار و بەکاری دەهێنێت»، گوترا: چۆن بەکاری دەهێنێت ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «کاری چاکەی بۆ ئاسان دەکات پێش مردنی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِيمَانِ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی باوەڕهێنان بە قەدەری چاکە و خراپە

٤٨٤. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُؤْمِنُ عَبْدٌ حَتَّى يُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ، حَتَّى يَعْلَمَ أَنَّ مَا أَصَابَهُ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَهُ، وَأَنَّ مَا أَخْطَأَهُ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَهُ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەندە نابێتە خاوەنى باوەڕى ڕاستەقینە تا بڕوا دێنێت بە قەدەری خوا چاک و خراپی، بە جۆرێکی وا کە بزانێت ئەمەی دووچاری هاتووە نابێت لێی لابدات، ئەو قەدەرەشی کە لێی لادەدات، نابێت دووچاری بێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ النَّفْسَ تَمُوتُ حَيْثُ مَا كُتِبَ لَهَا

باسی ئەوەى هاتووە کەوا مرۆڤ دەمرێت لەو شوێنەى کە بۆی نووسراوە

٤٨٥. عَنْ مَطَرِ بْنِ عُكَامِسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا قَضَى اللَّهُ لِعَبْدٍ أَنْ يَمُوتَ بِأَرْضٍ جَعَلَ لَهُ إِلَيْهَا حَاجَةً».

مەتەرى کوڕى عوکامیس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر خوا بڕیار بدات بۆ بەندەیەک کە لە شوێنێک بمرێت، وا دەکات ئەو بەندەیە پێویستی بەوێ هەبێت (سەفەری بۆ بکات)».