أبْوَابُ الْجُمُعَةِ

کۆباسی هەینى

بَابُ فَضْلِ يَوْمِ الجُمُعَةِ

باسی پێگە و گەورەیى ڕۆژی هەینی

١٠٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَتْ فِيهِ الشَّمْسُ يَوْمُ الجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ أُدْخِلَ الجَنَّةَ، وَفِيهِ أُخْرِجَ مِنْهَا، وَلَا تَقُومُ السَّاعَةُ إِلَّا فِي يَوْمِ الجُمُعَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتى: «چاکترین ڕۆژ کە خۆری بەسەردا هەڵبێت ڕۆژی هەینییە، لەو ڕۆژەدا ئادەم دروست کراوە، لەو ڕۆژەدا خراوەتە بەهەشت، هەر لەو ڕۆژەشدا لێی دەركراوە، ڕۆژی دوایی لە هیچ ڕۆژێک ڕوو نادات تەنیا لەو ڕۆژەدا نەبێت (هەینی)».

بَابٌ فِي السَّاعَةِ الَّتِي تُرْجَى فِي يَوْمِ الجُمُعَةِ

باسێک دەربارەی ئەو کاتەی ئومێدی وەرگیرانی پاڕانەوەی تێدایە لە ڕۆژی هەینی

١٠٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَتْ فِيهِ الشَّمْسُ يَوْمُ الجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ أُدْخِلَ الجَنَّةَ، وَفِيهِ أُهْبِطَ مِنْهَا، وَفِيهِ سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ يُصَلِّي فَيَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «چاکترین ڕۆژ کە خۆرى بەسەردا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینییە، لەو ڕۆژەدا ئادەمى تێدا دروست کراوە، لەو ڕۆژەدا خراوەتە بەهەشت، هەر لەو ڕۆژەش لێی دابەزیوە، کاتێکى پیرۆزى تێدایە، هەر بەندەیەکى موسوڵمان دوعای تێدا بکات، جا شتێک لە خوا داوا بکات بەدڵنیاییەوە خوا ئەو شتەى پێ دەدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الغُسْلِ يَوْمَ الجُمُعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشت و گەورەیی خۆشوشتنی ڕۆژی هەینی

١٠٤. عَنْ أَوْسِ بْنِ أَوْسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ اغْتَسَلَ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَغَسَّلَ، وَبَكَّرَ وَابْتَكَرَ، وَدَنَا وَاسْتَمَعَ وَأَنْصَتَ، كَانَ لَهُ بِكُلِّ خُطْوَةٍ يَخْطُوهَا أَجْرُ سَنَةٍ صِيَامُهَا وَقِيَامُهَا».

ئەوسى کوڕی ئەوس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە ڕۆژی هەینی بەجوانی و تەواوی خۆی بشوات، زوو بێت بۆ مزگەوت بۆ نوێژی هەینی، لە وتارخوێن نزیک ببێتەوە و گوێبیستی بێت و بێدەنگ بێت، ئەوە بە هەر هەنگاوێک کە دەینێت پاداشتی ساڵێک لە بەڕۆژووبون و هەڵسانەوەیەی شەونوێژی بۆ هەیە».

١٠٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الجُمُعَةَ، فَدَنَا وَاسْتَمَعَ وَأَنْصَتَ، غُفِرَ لَهُ مَا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الجُمُعَةِ وَزِيَادَةُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ، وَمَنْ مَسَّ الحَصَى فَقَدْ لَغَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنوێژێكى جوان بشوات، پاشان بێت بۆ نوێژی هه‌ینی و گوێ بگرێت و بێده‌نگ بێت، خوا‌ له‌ گوناهه‌كانی ئه‌و هه‌ینییه‌ی خۆش ده‌بێت تا هه‌ینییه‌كی دیكه‌،‌ زیاده‌ی سێ ڕۆژیش (واته‌: ده‌ ڕۆژ)،‌ هه‌ر كه‌سێكیش له‌ كاتی وتاردا به‌ ورده‌به‌رد خۆی سه‌رقاڵ بكات و یاری پێ بكات ئه‌وه‌ له‌غووی كردووه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَرْكِ الجُمُعَةِ مِنْ غَيْرِ عُذْرٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وازهێنان لە هەینی بەبێ بیانوو

١٠٦. عَنْ أَبِي الجَعْدِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَرَكَ الجُمُعَةَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ».

ئەبو جەعد h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سێ هەینى واز بهێنێت بەهۆی بێباکى (به‌بێ هۆکاری شەرعی)، مۆرى بێئاگایی (یان دووڕوویی) لەسەر دڵی دەدرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الخُطْبَةِ عَلَى المِنْبَر

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وتار لەسەر دوانگە

١٠٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَخْطُبُ إِلَى جِذْعٍ، فَلَمَّا اتَّخَذَ النَّبِيُّ المِنْبَرَ حَنَّ الجِذْعُ حَتَّى أَتَاهُ فَالتَزَمَهُ فَسَكَنَ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێک وتاری دەدا پاڵى بە بنەدارێکی خورما دەدا، جا کاتێک پێغەمبەری خوا مینبەر (دوانگە)ی دانا، بنەدارەکە کەوتە گریان و ناڵە، هەتا پێغەمبەری خوا چوو لە باوەشی گرت، ئەوساکە هێور بۆیەوە و بێدەنگ بوو.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّكْعَتَيْنِ إِذَا جَاءَ الرَّجُلُ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دوو ڕکات نوێژی كەسێک كە دێت و ئیمامیش وتار دەدات

١٠٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: بَيْنَمَا النَّبِيُّ يَخْطُبُ يَوْمَ الجُمُعَةِ إِذْ جَاءَ رَجُلٌ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «أَصَلَّيْتَ؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «قُمْ فَارْكَعْ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: لە کاتێک کە پێغەمبەر لە ڕۆژی هەینى وتارى دەدا، پیاوێک هات (بۆ مزگەوت و دانیشت)، پێغەمبەر پێی فەرموو: «نوێژت کردووە؟»، گوتى: نەخێر، فەرمووى: «هەڵسە دوو ڕکات نوێژ بکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الكَلَامِ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى گفتوگۆکردن لە کاتێک ئیمام وتار دەدا

١٠٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «مَنْ قَالَ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ: أَنْصِتْ، فَقَدْ لَغَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە ڕۆژی هەینى کاتێک کە ئیمام وتار دەدات بە هاوەڵەکەی گوت: بێدەنگ بە، ئەوە لەغووی كردووە».

بَابٌ: فِيمَنْ يَنْعَسُ يَوْمَ الجُمُعَةِ أَنَّهُ يَتَحَوَّلُ مِنْ مَجْلِسِهِ

باسێک: ئەو كەسەی خەوی دێت لە ڕۆژی هەینی با شوێنی خۆی بگۆڕێت

١١٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا نَعَسَ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الجُمُعَةِ فَلْيَتَحَوَّلْ مِنْ مَجْلِسِهِ ذَلِكَ».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک خەوى هات لەکاتی نوێژی هەینیدا، با شوێنی خۆی بگۆڕێت (تا خەوەکەی بڕوات)».