أبْوَابُ الْبُيُوعِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی کڕین و فرۆشتن لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَرْكِ الشُّبُهَاتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وازهێنان لە شتە گوماناوییەكان

٢٥١. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «الحَلَالُ بَيِّنٌ وَالحَرَامُ بَيِّنٌ، وَبَيْنَ ذَلِكَ أُمُورٌ مُشْتَبِهَاتٌ، لَا يَدْرِي كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ أَمِنَ الحَلَالِ هِيَ أَمْ مِنَ الحَرَامِ، فَمَنْ تَرَكَهَا اسْتِبْرَاءً لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ فَقَدْ سَلِمَ، وَمَنْ وَاقَعَ شَيْئًا مِنْهَا، يُوشِكُ أَنْ يُوَاقِعَ الحَرَامَ، كَمَا أَنَّهُ مَنْ يَرْعَى حَوْلَ الحِمَى، يُوشِكُ أَنْ يُوَاقِعَهُ، أَلَا وَإِنَّ لِكُلِّ مَلِكٍ حِمًى، أَلَا وَإِنَّ حِمَى اللَّهِ مَحَارِمُهُ».

نوعمانى کوڕی بەشیر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «بێگومان حەڵاڵ دیار و ڕوونە، حەرامیش دیار و ڕوونە، لە نێوانیاندا هەندێک شتی گوماناوی هەیە، زۆربەى خەڵکى نایزانن ئایا حەڵاڵن یان حەرامن، هەر کەسێک دەستى لێ هەڵبگرێت بەنیازى ئەستۆپاکى لە ئایین و ئابڕووى خۆی، بێگومان پارێزراو دەبێت، هەر کەسێکیش بکەوێتە نێو شتێک لە گومانلێکراوەکان، نزیکە بکەوێتە نێو حەرامەوە، هەر وەک چۆن کەسێک بچێت لە نزیک پاوەنێک مەڕەکانى بلەوەڕێنێت، نزیکە مەڕەکانى تێدا بلەوەڕێن (بچنە نێو پاوانەکە)، ئاگادار بن هەموو پاشایەک زەوى پاوانکراوى خۆی هەیە، ئاگادار بن پاوانى خواى گەورەش شتە حەرامکراوەکانن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَكْلِ الرِّبَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خواردنى ڕیبا

٢٥٢. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ آكِلَ الرِّبَا، وَمُوكِلَهُ، وَشَاهِدَيْهِ، وَكَاتِبَهُ.

ئیبن مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا نەفرەتى کردووە لە سووخۆر، لە بریکارەکەى، لە هەردوو شایەتیدەرەکانى، لە نووسەرى گرێبەستەکەى.

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ حَلَفَ عَلَى سِلْعَةٍ كَاذِبًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک بە درۆ سوێند بخوات بۆ کاڵایەکی بازرگانى

٢٥٣. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «ثَلَاثَةٌ لَا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ القِيَامَةِ، وَلَا يُزَكِّيهِمْ، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ»، قُلْنَا: مَنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَقَدْ خَابُوا وَخَسِرُوا؟ فَقَالَ: «المَنَّانُ، وَالمُسْبِلُ إِزَارَهُ، وَالمُنَفِّقُ سِلْعَتَهُ بِالحَلِفِ الكَاذِبِ».

ئەبو زەڕ h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «سێ جۆرە کەس خوا لە ڕۆژی دوایی سەیریان ناکات (بە چاوی بەزەیی)، پاکیان ناکاتەوە، ئازارێکی بەئێشیان بۆ هەیە»، گوتمان: ئەوانە کێن ئەی پێغەمبەری خوا؟ بەڕاستی بەدبەخت و دۆڕاون، فەرمووی: «ئەوەی لەنێو خەڵکی قسە دێنێت و دەبات (بۆ تێکدانی نێوانیان)، ئەوەی پۆشاكی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشێت (بەهۆی خۆبەزلزانین)، ئەوەی بە سوێندی بەدرۆ ڕەواج بە کاڵاکەی دەدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّبْكِيرِ بِالتِّجَارَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کارى بازرگانى بە کاتى بەیانى زوو

٢٥٤. عَنْ صَخْرٍ الغَامِدِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اللَّهُمَّ بَارِكْ لِأُمَّتِي فِي بُكُورِهَا»، قَالَ: وَكَانَ إِذَا بَعَثَ سَرِيَّةً، أَوْ جَيْشًا، بَعَثَهُمْ أَوَّلَ النَّهَارِ، وَكَانَ صَخْرٌ h رَجُلًا تَاجِرًا، وَكَانَ إِذَا بَعَثَ تِجَارَةً بَعَثَهُمْ أَوَّلَ النَّهَارِ، فَأَثْرَى وَكَثُرَ مَالُهُ.

صەخرى غامیدى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەی خوایە بەرەکەت بدە بە ئوممەتم لە کاتی سەرەتای بەیانی»، گوتی: پێغەمبەری خوا ئەگەر لەشکرێکی ڕەوانە کردبایە، لە سەرەتای بەیانی ڕەوانەى دەکرد، جا صەخر h (ڕیوایەتکاری فەرموودە) کەسێکی بازرگان بوو، ئەگەر کاڵایەکی بازرگانی ڕەوانە کردبایە بۆ شوێنێک، لە سەرەتای بەیانی ڕەوانەی دەکرد، بەهۆی ئەو ڕەفتارەوە دەوڵەمەند بوو، ماڵ و سامانی زۆر بوو.

بَابُ مَا جَاءَ لَا يَبِيعُ حَاضِرٌ لِبَادٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خەڵکى شارنشین شت بۆ خەڵکى دەشتنشین نەفرۆشێت

٢٥٥. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَبِيعُ حَاضِرٌ لِبَادٍ، دَعُوا النَّاسَ يَرْزُقُ اللَّهُ بَعْضَهُمْ مِنْ بَعْضٍ».

جابیر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «با شارنشین شتومەک بۆ لادێنشین نەفرۆشێت، واز لە خەڵکی بهێنن خوا ڕزق و ڕۆزی هەندێکیان بەهۆی هەندێکیانەوە دەدات (چونکە ئەگەر لادێییەکە بۆخۆی بیفرۆشێت، هەرزانتری دەدات و خەڵکی هەژار گرانیان لەسەر ناکەوێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ بَيْعِ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى فرۆشتنى شتێک کە لەلات نییە

٢٥٦. عَنْ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ h قَالَ: أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ فَقُلْتُ: يَأْتِينِي الرَّجُلُ يَسْأَلُنِي مِنَ البَيْعِ مَا لَيْسَ عِنْدِي، أَبْتَاعُ لَهُ مِنَ السُّوقِ، ثُمَّ أَبِيعُهُ؟ قَالَ: «لَا تَبِعْ مَا لَيْسَ عِنْدَكَ».

حەکیمى کوڕی حیزام h دەڵێت: هاتمە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ، گوتم: کەسی کڕیار دێتە لام داواى شتێکى وام لێ دەکات کە نیمە، منیش دەچم لە بازاڕ بۆی دەکڕم، ئینجا پێى دەفرۆشمەوە؟ فەرمووى: «شتێک مەفرۆشە کە نەتبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ بَيْعِ الحَيَوَانِ بِالحَيَوَانِ نَسِيئَةً

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندى فرۆشتنى ئاژەڵ بە ئاژەڵ بەشێوەى قەرز

٢٥٧. عَنْ سَمُرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَى عَنْ بَيْعِ الحَيَوَانِ بِالحَيَوَانِ نَسِيئَةً.

سەموڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر قەدەغەی کردووە لە فرۆشتنی ئاژەڵ بە ئاژەڵ بەقەرز.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّرْفِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاڵوگۆڕى دراو

٢٥٨. عَنْ نَافِعٍ قَالَ: انْطَلَقْتُ أَنَا وَابْنُ عُمَرَ k إِلَى أَبِي سَعِيدٍ h فَحَدَّثَنَا، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: سَمِعَتْهُ أُذُنَايَ هَاتَانِ يَقُولُ: «لَا تَبِيعُوا الذَّهَبَ بِالذَّهَبِ إِلَّا مِثْلًا بِمِثْلٍ، وَالفِضَّةَ بِالفِضَّةِ إِلَّا مِثْلًا بِمِثْلٍ، لَا يُشَفُّ بَعْضُهُ عَلَى بَعْضٍ، وَلَا تَبِيعُوا مِنْهُ غَائِبًا بِنَاجِزٍ».

نافیع دەڵێت: من و ئیبن عومەر k دەرچووین بۆ لاى ئەبو سەعید h، بۆی گێڕاینەوە گوتی: بە گوێکانی خۆم لە پێغەمبەری خوام بیست دەیفەرموو: «زێڕ بە زێڕ مەفرۆشن تەنیا ئەگەر لەکێشدا وەکوو یەک وا بن، زیو بە زیو مەفرۆشن مەگەر لە کێشدا وەکوو یەک وا بن، لایەکیان بەنرختر دامەنێن لەوەکەى دی، نەکەن (زێڕ و زیوی) ئامادەنەکراو بفرۆشن بە (زێڕ و زیوى) ئامادەکراو».

بَابُ مَا جَاءَ فِي البَيِّعَيْنِ بِالخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا

سی ئەوەى هاتووە كە کڕیار و فرۆشیار سەرپشکن لە پەشیمانبوونەوە هەتا جیا دەبنەوە

٢٥٩. عَنْ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «البَيِّعَانِ بِالخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا، فَإِنْ صَدَقَا وَبَيَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِي بَيْعِهِمَا، وَإِنْ كَتَمَا وَكَذَبَا مُحِقَتْ بَرَكَةُ بَيْعِهِمَا».

حەکیمى کوڕی حیزام h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کڕیار و فرۆشیار سەرپشکن لە هەڵوەشاندنەوە هەتا لەیەکدی جیا نەبوونەتەوە، جا ئەگەر ڕاستگۆ بن لەگەڵ یەکدی و کەموکورتییه‌كانیان بۆ یەکدى ڕوون کردەوە، ئەوە بەرەکەت دەکەوێتە کڕین و فرۆشتنەکەیان، ئەگەر کەموکورتییەکانیان شاردەوە و درۆیان لەگەڵ یەکدی کرد، ئەوە بەرەکەت لە کڕین و فرۆشتنەکەیاندا نامێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ يُخْدَعُ فِي البَيْعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک کە فێڵی لێ دەکرێت لە کڕین و فرۆشتن

٢٦٠. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ رَجُلًا كَانَ فِي عُقْدَتِهِ ضَعْفٌ، وَكَانَ يُبَايِعُ، وَأَنَّ أَهْلَهُ أَتَوْا النَّبِيَّ ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، احْجُرْ عَلَيْهِ، فَدَعَاهُ نَبِيُّ اللَّهِ ، فَنَهَاهُ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي لَا أَصْبِرُ عَنِ البَيْعِ، فَقَالَ: «إِذَا بَايَعْتَ فَقُلْ هَاءَ وَهَاءَ، وَلَا خِلَابَةَ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پیاوێک هەبوو بێهێز بوو لە پێکانی (بەرژەوەندیى خۆى، فەقیرحاڵ بوو)، مامەڵەشی ئەنجام دەدا، بۆیە خانەوادەکەی هاتنە خزمه‌ت پێغەمبەر گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا مامەڵەکردنی لێ قەدەغە بکە، پێغەمبەری خوا بانگی کرد و لێی قەدەغە کرد، پیاوەکە گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، من ئارام ناگرم لەسەر مامەڵەنەکردن، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: «ئەگەر کڕین و فرۆشتنت کرد، بڵێ: ها (دەست بە دەست)، (بشڵێ:) بەبێ فرتوفێڵ (بۆئەوەی ئەگەر فێڵی تێدا بوو، دەرفەتی پەشیمانبوونەوەی هەبێت)».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا أَفْلَسَ لِلرَّجُلِ غَرِيمٌ فَيَجِدُ عِنْدَهُ مَتَاعَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەی قەرزدارەکەى مایەپووچ ده‌بێت و ماڵەکەی (كاڵاكه‌ی) خۆی له‌لای ده‌بینێته‌وه‌

٢٦١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «أَيُّمَا امْرِئٍ أَفْلَسَ وَوَجَدَ رَجُلٌ سِلْعَتَهُ عِنْدَهُ بِعَيْنِهَا فَهُوَ أَوْلَى بِهَا مِنْ غَيْرِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h لە پێغەمبەری خواوه‌ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتى: «هەر کەسێک مایەپووچ بوو، کەسی خاوەن مافیش خودى کاڵاکەی خۆی لەلاى بینی، ئەوە ئەو شاییستەترە بەو ماڵە لە غەیری خۆی».

٢٦٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «أَدِّ الأَمَانَةَ إِلَى مَنْ ائْتَمَنَكَ، وَلَا تَخُنْ مَنْ خَانَكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «كەسێك كە تۆى بە ئەمیندار داناوە، سپاردەكەى بدەوە، وە خیانەت لە كەسێك مەكە كە خیانەتى لە تۆ كردووە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاحْتِكَارِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قۆرخكاری

٢٦٣. عَنْ مَعْمَرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ نَضْلَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا يَحْتَكِرُ إِلَّا خَاطِئٌ».

مەعمەرى کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی نەزلە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «جگە لە گوناهبار و هەڵەكار كەس قۆرخكاری ناكات (چونكە ئەمە پیشەی ئەوانە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنِ البَيْعِ عَلَى بَيْعِ أَخِيهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغەکردنی مامەڵە بەسەر مامەڵەى برایەکەی

٢٦٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَبِيعُ بَعْضُكُمْ عَلَى بَيْعِ بَعْضٍ، وَلَا يَخْطُبُ بَعْضُكُمْ عَلَى خِطْبَةِ بَعْضٍ».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «با کەسانێکتان مامەڵە بەسەر مامەڵەی کەسانى دیكه‌دا نەکات، نابێت کەسێک داخوازى بەسەر داخوازى کەسى دیكەوە بکات».

بَابُ النَّهْيِ أَنْ يُتَّخَذَ الخَمْرُ خَلًّا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغەکردنی مەی کردنە سرکە

٢٦٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ فِي الخَمْرِ عَشَرَةً: عَاصِرَهَا، وَمُعْتَصِرَهَا، وَشَارِبَهَا، وَحَامِلَهَا، وَالمَحْمُولَةُ إِلَيْهِ، وَسَاقِيَهَا، وَبَائِعَهَا، وَآكِلَ ثَمَنِهَا، وَالمُشْتَرِي لَهَا، وَالمُشْتَرَاةُ لَهُ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا نەفرەتی کردووە بەهۆی شەڕاب لە دە جۆرە کەس: ئەوەی دەیگوشێت، ئەوەی بۆی دەگوشرێت، ئەوەی دەیخواتەوە، ئەوەی هەڵیدەگرێت، ئەوەی بۆی هەڵدەگیرێت و دەبردرێت، ئەوەی دەیگێڕێت، ئەوەی دەیفرۆشێت، ئەوەی قازانجەکەی دەخوات، ئەوەی دەیکڕێت، ئەوەی بۆی دەکڕدرێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي بَيْعِ جُلُودِ المَيْتَةِ وَالأَصْنَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کڕین و فرۆشتنى پێستى ئاژەڵی مرداره‌بوو و بتەکان

٢٦٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ عَامَ الفَتْحِ وَهُوَ بِمَكَّةَ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الخَمْرِ، وَالمَيْتَةِ، وَالخِنْزِيرِ، وَالأَصْنَامِ»، فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ شُحُومَ المَيْتَةِ، فَإِنَّهُ يُطْلَى بِهَا السُّفُنُ، وَيُدْهَنُ بِهَا الجُلُودُ، وَيَسْتَصْبِحُ بِهَا النَّاسُ، قَالَ: «لَا هُوَ حَرَامٌ»، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ عِنْدَ ذَلِكَ: «قَاتَلَ اللَّهُ اليَهُودَ، إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَ عَلَيْهِمُ الشُّحُومَ فَأَجْمَلُوهُ، ثُمَّ بَاعُوهُ، فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ساڵی ڕزگارکردنی مەککە کە لە مەککە بوو، فەرمووی: «بێگومان خوا و پێغەمبەری خوا فرۆشتنی عارەق و مرداره‌بوو و بەراز و بتیان حەرام کردوووە»، لەو کاتەدا گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەی دەربارەی چەوری مردارەوەبوو چی دەفەرموویت، کە لە ڕاستیدا کەشتی پێ چەور دەکرێت و پێستەی پێ خۆش و چەور دەکرێت و خەڵکی بۆ ڕووناکی لە چراکاندا دایدەگیرسێنن؟ فەرمووی : «نەخێر (دروست نییە) ئەوانە حەرامن»، پاشان پێغەمبەری خوا فەرمووی: «خوا جوولەکەکان لەناو بەرێت، چونکە بەڕاستی خوا چەوری (ماڵاتی) لەسەر حەرام کردن، ئەوانیش دەهاتن دەیانتواندەوە و پاشان دەیانفرۆشت و نرخ و بەهاکەیان وەردەگرت و دەیانخوارد».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرُّجُوعِ فِي الهِبَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەشیمانبوونەوە لە خەڵات

٢٦٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَيْسَ لَنَا مَثَلُ السُّوءِ العَائِدُ فِي هِبَتِهِ كَالكَلْبِ يَعُودُ فِي قَيْئِهِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لە ئێمە ناوەشێتەوە ئەو نموونە نەشیاوە: ئەو کەسەى لە خەڵات و بەخشینى خۆی پەشیمان دەبێتەوە وەک سەگێکە بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەى خۆى و بیخواتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَطْلِ الغَنِيِّ أَنَّهُ ظُلْمٌ

باسی ئەوەى هاتووە كە دواخستنی قەرز لەلایەن دەوڵەمەند ستەمە

٢٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: عَنْ النَّبِيِّ قَالَ: «مَطْلُ الغَنِيِّ ظُلْمٌ، وَإِذَا أُتْبِعَ أَحَدُكُمْ عَلَى مَلِيٍّ فَلْيَتْبَعْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «دواخستنی دانەوەی قەرز لەلایەن کەسێکى دەوڵەمەندەوە ستەمە، هەرکاتێك یەکێك لە ئێوە ڕەوانەی لای کەسێکی دەوڵەمەند کرا، با بچێت (بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّسْعِيرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دانانى نرخ (لەسەر كەلوپەل)

٢٦٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: غَلَا السِّعْرُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، سَعِّرْ لَنَا، فَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ هُوَ المُسَعِّرُ، القَابِضُ، البَاسِطُ، الرَّزَّاقُ، وَإِنِّي لَأَرْجُو أَنْ أَلْقَى رَبِّي وَلَيْسَ أَحَدٌ مِنْكُمْ يَطْلُبُنِي بِمَظْلِمَةٍ فِي دَمٍ وَلَا مَالٍ».

ئەنەس h دەڵێت: لە سەردەمی پێغەمبەری خوا نرخی شت بەرز بووەوە (گران بوو)، خەڵکی گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، نرخمان بۆ دیاری بکە، فەرمووی: «خوا خۆی نرخدانەرە، ڕزق دەگرێتەوە و زیادی دەکات، هەر ئەو ڕزق و ڕۆزیدەرە، بێگومان من ئومێد دەکەم کە کاتێك بە پەروەردگارم دەگەم، هیچ یەکێک نەبێت کە داواکاری ستەملێکردنی خوێن و ماڵی لەسەرم هەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الغِشِّ فِي البُيُوعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی فێڵ لە کڕین و فرۆشتن

٢٧٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ مَرَّ عَلَى صُبْرَةٍ مِنْ طَعَامٍ، فَأَدْخَلَ يَدَهُ فِيهَا، فَنَالَتْ أَصَابِعُهُ بَلَلًا، فَقَالَ: «يَا صَاحِبَ الطَّعَامِ، مَا هَذَا؟»، قَالَ: أَصَابَتْهُ السَّمَاءُ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «أَفَلَا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعَامِ حَتَّى يَرَاهُ النَّاسُ»، ثُمَّ قَالَ: «مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنَّا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا بەلای (خواردنێكی لەسەر یەك كەڵەكەبوو) تێپەڕی، دەستی خستە نێوی (ژێرەوەی)، پەنجەكانی تەڕ بوون، فەرمووی: «ئا ئەمە چییە ئەی خاوەنی خواردن؟»، گوتی: باران تەڕی كردووە ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: «ئەی بۆچی لە سەرەوەی خواردنەكە داتنەناوە و دەرتنەخستووە بۆئەوەى خەڵك بیبینێت؟!»، پاشان فەرمووی: «هەر كەسێك فێڵ بكات لە ئێمە نیيە».

🖍   تێبینی:

واتە: ئەم كردەوەى ئەو كەسە كە فێڵكردنە لە ڕەفتارى موسوڵمان ناچێت! نەك لە ئیسلام دەربچێت و كافر بێت، مەگەر فێڵەكەى، فێڵێك بێت لە عەقیدە تەواو نەبێت و زیانى عەقیدەیى لە موسوڵمانان بدات، ئا ئەوە حوكمەكەى جیاواز دەبێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي اسْتِقْرَاضِ البَعِيرِ أَوِ الشَّيْءِ مِنَ الحَيَوَانِ أَوِ السِّنِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەرز وەرگرتنى وشتر یان هەر ئاژەڵێكی دیكه‌

٢٧١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: اسْتَقْرَضَ رَسُولُ اللَّهِ سِنًّا، فَأَعْطَاهُ سِنًّا خَيْرًا مِنْ سِنِّهِ، وَقَالَ:«خِيَارُكُمْ أَحَاسِنُكُمْ قَضَاءً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا وشترێکی بەقەرز وەرگرت، جا لەجیاتی وشترەکەی وشترێکی چاکتری (بە خاوەن قەرز) دایەوە، فەرمووی: «چاکترینتان ئەو کەسەیە قەرزەکەی بەچاکترین شێوە دەداتەوە».

٢٧٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «غَفَرَ اللَّهُ لِرَجُلٍ كَانَ قَبْلَكُمْ، كَانَ سَهْلًا إِذَا بَاعَ، سَهْلًا إِذَا اشْتَرَى، سَهْلًا إِذَا اقْتَضَى».

جابیر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «خوا لە پێش ئێوە لە کەسێک خۆش بوو، ئەو لێبووردە و ئاسان بوو لە کاتی فرۆشتن، لێبووردە و ئاسان بوو لە کاتی کڕین، لێبووردە و ئاسان بوو لە کاتی دانەوەی قەرز».