أبْوَابُ الْحُدُودِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی سزا شه‌رعییه‌كان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ لَا يَجِبُ عَلَيْهِ الحَدُّ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا کەسێک سزاى سنووردارى لەسەر نییە

٢٩٨. عَنْ عَلِيٍّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «رُفِعَ القَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَشِبَّ، وَعَنِ المَعْتُوهِ حَتَّى يَعْقِلَ».

عەلی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «پێنووسى (گوناهـ و هەڵە) هەڵگیراوە لەسەر سێ چین: لەسەر خەوتوو هەتا بەئاگا دێت، لەسەر منداڵ هەتا پێدەگات (باڵغ دەبێت)، لەسەر شێت هەتا ژیریى دێتەوە بەر».

بَابُ مَا جَاءَ فِي السَّتْرِ عَلَى المُسْلِمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی داپۆشینی موسوڵمان

٢٩٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا، نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ عَلَى مُسْلِمٍ، سَتَرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ، وَاللَّهُ فِي عَوْنِ العَبْدِ، مَا كَانَ العَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک ناخۆشییەک لە ناخۆشییەکانى دونیا لەسەر موسوڵمانێک لاببات، خوا ناخۆشییەک لە ناخۆشییەکانى ڕۆژی دوایى لەسەر لادەبات، هەر کەسێک موسوڵمانێک دابپۆشێت، خوا لە دونیا و دواڕۆژ دایدەپۆشێت، خوا هەمیشە لە یارمەتیدانى بەندەدایە، هەتا بەندەکە لە یارمەتیدانى براکەیدا بێت».

٣٠٠. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «المُسْلِمُ أَخُو المُسْلِمِ، لَا يَظْلِمُهُ، وَلَا يُسْلِمُهُ، وَمَنْ كَانَ فِي حَاجَةِ أَخِيهِ كَانَ اللَّهُ فِي حَاجَتِهِ، وَمَنْ فَرَّجَ عَنْ مُسْلِمٍ كُرْبَةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ القِيَامَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ».

سالیم، لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «موسوڵمان براى موسوڵمانە، ستەمى لێ ناکات، نایداتە دەست دوژمنی، هەر کەسێک لە یارمەتیدانى پێویستیی براکەیدا بێت، خوا لە یارمەتیدانى پێویستیی ئەودا دەبێت، هەر کەسێک ناخۆشییەک لەسەر موسوڵمانێک لابدات، خوا ناخۆشییەک لە ناخۆشییەکانى دواڕۆژی لەسەر لادەبات، هەر کەسێک موسوڵمانێک دابپۆشیت، خوا لە ڕۆژی دواییدا دایدەپۆشێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ أَنْ يُشَفَّعَ فِي الحُدُودِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی تکاکردن بۆ سزا شەرعییەكان

٣٠١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ قُرَيْشًا أَهَمَّهُمْ شَأْنُ المَرْأَةِ المَخْزُومِيَّةِ الَّتِي سَرَقَتْ، فَقَالُوا: مَنْ يُكَلِّمُ فِيهَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ فَقَالُوا: مَنْ يَجْتَرِئُ عَلَيْهِ إِلَّا أُسَامَةُ بْنُ زَيْدٍ k حِبُّ رَسُولِ اللَّهِ ، فَكَلَّمَهُ أُسَامَةُ h، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَشْفَعُ فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللَّهِ؟»، ثُمَّ قَامَ فَاخْتَطَبَ، فَقَالَ: «إِنَّمَا أَهْلَكَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا سَرَقَ فِيهِمُ الشَّرِيفُ تَرَكُوهُ، وَإِذَا سَرَقَ فِيهِمُ الضَّعِيفُ أَقَامُوا عَلَيْهِ الحَدَّ، وَايْمُ اللَّهِ لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: قوڕەیشییەکان پەرۆشى حاڵى ئافرەتێکى مەخزوومى بوون کە دزی کردبوو، گوتیان: کێ تکاى بۆ بکات لەلاى پێغەمبەری خوا ؟ گوتیان: کێ هەیە جورئەت بکات جگە لە ئوسامەى کوڕی زەید k کە کەسێکى خۆشویستراوە لەلاى پێغەمبەری خوا ، ئوسامە h (چوو بۆ خزمه‌تی و) قسەى لەگەڵ کرد (کە دەستى ئافرەتەکە نەبڕێت)، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئایا تکا دەکەیت تا سزایەکى دیاریکراوى خوا جێبەجێ نەکرێت؟»، ئینجا هەستایەوە و وتارێکی دا، فەرمووی: «بەڕاستى هۆى لەناوچوونى گەلانی پێش ئێوە هەر بەهۆی ئەوە بووە کاتێک کەسێکى پایەدار دزی کردبا، وازیان لێ دەهێنا و سزایان نەدەدا، ئەگەر کەسێکى بێهێزیش دزی کردبا، سزایان دەدا، سوێند بە خوا ئەگەر فاتیمەى کچى موحەممەد دزی بکات، بێگومان دەستی دەبڕم».

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَجْمِ أَهْلِ الكِتَابِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەردباران کردنى خاوەنی كتێبەكان

٣٠٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ رَجَمَ يَهُودِيًّا وَيَهُودِيَّةً.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا پیاوێک و ئافرەتێکی جوولەکەی بەردباران کرد (بەهۆى زیناکردن).

🖍   تێبینی:

ئەوان هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا ﷺ بۆئەوەی دادگەر بێت لەم كێشەیە، پێغەمبەر ﷺ داوای كرد سزای شەرعییان بەپێی تەوڕات لەسەر جێبەجێ بكرێت و بینییان سزای زیناكردن لە تەوڕات بریتییە لە بەردبارانكردن.

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الحُدُودَ كَفَّارَةٌ لِأَهْلِهَا

باسی ئەوەى هاتووە کە سزای شەرعی دەبێتە کەفارەت بۆ خاوەنەکەى

٣٠٣. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: كُنَّا عِنْدَ النَّبِيِّ فِي مَجْلِسٍ، فَقَالَ: «تُبَايِعُونِي عَلَى أَنْ لَا تُشْرِكُوا بِاللَّهِ شَيْئًا، وَلَا تَسْرِقُوا، وَلَا تَزْنُوا - قَرَأَ عَلَيْهِمُ الآيَةَ - ﴿ فَمَنْ وَفَّى مِنْكُمْ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ﴾ الشوری: 04، وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَعُوقِبَ عَلَيْهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ، وَمَنْ أَصَابَ مِنْ ذَلِكَ شَيْئًا فَسَتَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ، فَهُوَ إِلَى اللَّهِ، إِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ، وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُ».

عوبادەى کوڕى صامیت h دەڵێت: لەخزمه‌ت پێغەمبەر بووین لە دانیشتنێک، فەرمووی: «ئایا پەیمانم پێ دەدەن کە هیچ شتێك نەكەنە هاوبەش بۆ خوا، دزی نەکەن، زینا نەکەن، - جا ئەم ئایەتەی بۆ خوێندنەوە:- ﴿ فَمَنْ وَفَّى مِنْكُمْ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ﴾، واتە: هەر کەسێک لە ئێوە بەڵێنى هێنایە جێ، پاداشتى لەلاى خوایە. هەر کەسێک دووچاری شتێک لەو تاوانانە هات، بەهۆیەوە سزا درا ئەوە بۆی دەبێتە کەفاڕەت، هەر کەسێکیش دووچاری شتێک لەو تاوانانە هات و خوا بۆی داپۆشی، ئەوە بڕیاری لەلای خوایە، ئەگەر ویستی سزای دەدات، ئەگەر ویستی لێی خۆش دەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حَدِّ السَّكْرَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سزای سەرخۆش

٣٠٤. عَنْ أَنَسٍ h عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّهُ أُتِيَ بِرَجُلٍ قَدْ شَرِبَ الخَمْرَ فَضَرَبَهُ بِجَرِيدَتَيْنِ نَحْوَ الأَرْبَعِينَ.

ئەنەس h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە: پیاوێکیان هێنایە خزمه‌ت پێغەمبەر کە مەى خواردبۆیه‌وە، بە دوو قامچى لە دارخورما نزیکەى چل جاران لێی دا (وا پێ دەچێت فەرمانی كردبێت هاوەڵان داركارییان كردبێت، نەك خودی خۆی ).

بَابُ مَا جَاءَ فِي الخَائِنِ، وَالمُخْتَلِسِ، وَالمُنْتَهِبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپاك و فێڵباز و تاڵانچی

٣٠٥. عَنْ جَابِرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَيْسَ عَلَى خَائِنٍ، وَلَا مُنْتَهِبٍ، وَلَا مُخْتَلِسٍ قَطْعٌ».

جابیر h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: « كەسی ناپاك و تاڵانچی و فێڵباز دەستبڕینیان لەسەر نییە».

بَابُ مَا جَاءَ لَا قَطْعَ فِي ثَمَرٍ وَلَا كَثَرٍ

باسی ئەوەى هاتووە بەروبووم بە دارەوە و کڕۆکى دارخورما دەستیان لەسەر نابڕدرێت

٣٠٦. عَنْ رَافِعَ بْنَ خَدِيجٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا قَطْعَ فِي ثَمَرٍ وَلَا كَثَرٍ».

ڕافیعى کوڕى خەدیج h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو بەروبوومەی کە بە دارەوەیە و لێ نەکراوەتەوە و کڕۆکى دارخورماش دەستبڕینى لەسەر نییە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنْ لَا تُقْطَعُ الأَيْدِي فِي الغَزْوِ

باسی ئەوەى هاتووە کە دەستەکان نابڕدرێن (بەهۆی دزین) لە کاتی جەنگدا

٣٠٧. عَنْ بُسْرِ بْنِ أَرْطَاةَ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «لَا تُقْطَعُ الأَيْدِي فِي الغَزْوِ».

بوسرى کوڕى ئەڕتات h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو، دەیفەرموو: «دزینی کاتی جەنگ دەستبڕینی لەسەر نییە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حَدِّ اللُّوطِيِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سزاى نێربازى

٣٠٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الفَاعِلَ وَالمَفْعُولَ بِهِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێکتان دیت کارى نەتەوەى لووطى دەکرد (نێربازى)، ئەوەی کارەکە دەکات و ئەوەشی کارەکەی لەگه‌ڵ دەکرێت هەردووکیان بکوژن».

🖍   تێبینی:

پێویستە خوێنەری بەڕێز ئاگاداری ئەوە بێت جێبەجێكردنی ئەو سزا شەرعییانە نابێت تاك پێی هەڵسێت و هه‌ر كه‌س له‌خۆیه‌وه‌ جێبه‌جێیان بكات، بەڵكوو دەبێت دەسەڵات و دەوڵەت پێی هەڵسێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُرْتَدِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هەڵگەڕانەوە (لە ئایینی ئیسلام)

٣٠٩. عَنْ عِكْرِمَةَ: أَنَّ عَلِيًّا h حَرَّقَ قَوْمًا ارْتَدُّوا عَنِ الإِسْلَامِ، فَبَلَغَ ذَلِكَ ابْنَ عَبَّاسٍ k فَقَالَ: لَوْ كُنْتُ أَنَا لَقَتَلْتُهُمْ بِقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ :«مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ»، وَلَمْ أَكُنْ لِأُحَرِّقَهُمْ لِقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ : «لَا تُعَذِّبُوا بِعَذَابِ اللَّهِ»، فَبَلَغَ ذَلِكَ عَلِيًّا h، فَقَالَ: صَدَقَ ابْنُ عَبَّاسٍ k.

عیکریمە دەگێڕێتەوە: عەلی h کەسانێکی سووتاند بەهۆی هەڵگەڕانەوەیان لە ئیسلام (چونكە دەیانگوت: عەلی h تۆ خوای)، ئەم باسە به‌ ئیبن عه‌بباس k گەیشتەوە، ئەویش گوتی: ئەگەر من بوومایە دەمکوشتن بەهۆی فەرموودەی پێغەمبەری خوا : «هەر کەسێک لە موسوڵمانان ئایینی خۆی گۆڕی، بیکوژن»، نەمدەسووتاندن بەهۆی فەرموودەی پێغەمبەری خوا : «کەس ئازار مەدەن بە ئازاری خوا (سووتان)»، جا کاتێک وتەکەی ئیبن عەبباس به‌ عه‌لی j گەیشتەوە، گوتی: ئیبن عەبباس k ڕاست دەکات.

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ شَهَرَ السِّلَاحَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک چەک هەڵبگرێت

٣١٠. عَنْ أَبِي مُوسَى h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَمَلَ عَلَيْنَا السِّلَاحَ فَلَيْسَ مِنَّا».

ئەبو مووسا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە دژى ئێمە چەک هەڵبگرێت، ئەوە لە ئێمە نییە».