أبْوَابُ الصَّلاةِ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ

کۆباسی نوێژ لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَوَاقِيتِ الصَّلَاةِ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کاتەکانى نوێژ لە پێغەمبەرەوە ﷺ

٢٧. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ، فَسَأَلَهُ عَنْ مَوَاقِيتِ الصَّلَاةِ؟ فَقَالَ: «أَقِمْ مَعَنَا إِنْ شَاءَ اللَّهُ»، فَأَمَرَ بِلَالًا h فَأَقَامَ حِينَ طَلَعَ الفَجْرُ، ثُمَّ أَمَرَهُ فَأَقَامَ حِينَ زَالَتِ الشَّمْسُ، فَصَلَّى الظُّهْرَ، ثُمَّ أَمَرَهُ فَأَقَامَ، فَصَلَّى العَصْرَ وَالشَّمْسُ بَيْضَاءُ مُرْتَفِعَةٌ، ثُمَّ أَمَرَهُ بِالمَغْرِبِ حِينَ وَقَعَ حَاجِبُ الشَّمْسِ، ثُمَّ أَمَرَهُ بِالعِشَاءِ فَأَقَامَ حِينَ غَابَ الشَّفَقُ، ثُمَّ أَمَرَهُ مِنَ الغَدِ فَنَوَّرَ بِالفَجْرِ، ثُمَّ أَمَرَهُ بِالظُّهْرِ، فَأَبْرَدَ وَأَنْعَمَ أَنْ يُبْرِدَ، ثُمَّ أَمَرَهُ بِالعَصْرِ فَأَقَامَ، وَالشَّمْسُ آخِرَ وَقْتِهَا فَوْقَ مَا كَانَتْ، ثُمَّ أَمَرَهُ فَأَخَّرَ المَغْرِبَ إِلَى قُبَيْلِ أَنْ يَغِيبَ الشَّفَقُ، ثُمَّ أَمَرَهُ بِالعِشَاءِ فَأَقَامَ حِينَ ذَهَبَ ثُلُثُ اللَّيْلِ، ثُمَّ قَالَ: «أَيْنَ السَّائِلُ عَنْ مَوَاقِيتِ الصَّلَاةِ؟»، فَقَالَ الرَّجُلُ: أَنَا، فَقَالَ: «مَوَاقِيتُ الصَّلَاةِ كَمَا بَيْنَ هَذَيْنِ».

سولەیمانى کوڕی بوڕەیدە، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ، پرسیارى کاتەکانى نوێژی لێ کرد؟ ئەویش فەرمووى: «لەگەڵمان نوێژەکان بکە بە ویستی خوا (فێر دەبیت)»، کاتێک ڕووناکیی بەیانی دەرکەوت، فەرمانى بە بیلال h كرد، ئەویش قامەتى کرد، پاشان کاتێک خۆر لایدا (لە ناوەندى ئاسمان)، فەرمانى پێ کرد بە قامەتکردن، جا نوێژى نیوەڕۆی کرد، پاشان فەرمانى کرد بە قامەتکردن (بۆ نوێژی عەسر)، نوێژى عەسرى کرد لە کاتێکدا خۆر هێشتاکە ڕوون و بەرز بوو، پاشان فەرمانى کرد (بە قامەتکردن) بۆ مەغریب، کاتێک خۆر بەتەواوى ئاوا بوو (لە ئاسمان)، پاشان فەرمانى کرد (بە قامەتکردن) بۆ عیشا، جا قامەتى کرد کاتێک شەفەقى سوور بەتەواوى ئاوا بوو، پاشان بۆ ڕۆژی دواتر فەرمانى کرد (بە قامەتکردن بۆ نوێژی بەیانی)، کاتێک بەیانى ڕووناک بوویەوە، پاشان فەرمانى کرد بە (قامەتی) نیوەڕۆ، کاتێک فێنک بوو و فێنکبوونەوە درێژەی دا، پاشان فەرمانى کرد بە (قامەتکردنی) عەسر و قامەت کرا، لە کاتێکدا خۆر لە سەرووى دوا کاتەکانى خۆى بوو (بۆ ئاوابوون)، پاشان فەرمانی کرد بە دواخستنى مەغریب تا پێش ئاوابوونى سوورایی کەناری ئاسمان، پاشان فەرمانى کرد بە (قامەتکردن بۆ) عیشا و قامەتى کرد، لە کاتێکدا سێیەکى شەو بەسەر چووبوو، پاشان فەرمووى: «کوا ئەو کەسەی پرسیاری کرد دەربارەی کاتەکانى نوێژ؟»، پیاوەکە گوتى: من بووم، فەرمووى: «کاتەکانى نوێژ لەنێوان ئەو دوو کاتانەن».

🖍   تێبینی:

ڕۆژی یەکەم لە سەرەتای کاتی نوێژەکان نوێژی کرد، ڕۆژی دواتر لە کۆتایی کاتەکانی نوێژ نوێژی کرد، ئەمەش بۆ ئەوەی کەسی پرسیارکەر و هاوەڵان کات و ماوەی نێوان نوێژەكان و سەرەتا و کۆتایی هەر نوێژێک بزانن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ النَّوْمِ قَبْلَ العِشَاءِ وَالسَّمَرِ بَعْدَهَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى خەوتن پێش عیشا و مانەوەی لەدوای عیشا

٢٨. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَ العِشَاءِ، وَالحَدِيثَ بَعْدَهَا.

ئەبو بەڕزە h دەڵێت: پێغەمبەر خەوتنى پێش نوێژى عیشای پێ ناپەسند بوو، هەروەها گفتوگۆکردن و مانەوەی شەوانیش (ی دوای نوێژی عیشا پێ باش نەبوو).

بَابُ مَا جَاءَ مِنَ الرُّخْصَةِ فِي السَّمَرِ بَعْدَ العِشَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێگه‌دان به‌ شەونخونیکردن لەدواى عیشا

٢٩. عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَسْمُرُ مَعَ أَبِي بَكْرٍ h فِي الأَمْرِ مِنْ أَمْرِ المُسْلِمِينَ وَأَنَا مَعَهُمَا.

عومەرى کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا شەونخونیی دەکرد لەگەڵ ئەبو بەکر h (هەندێك جار) دەربارەی کاروبارەکانى موسوڵمانان، منیش لەگەڵیاندا بووم.

🖍   تێبینی:

ئەم فەرموودەیه‌ بەڵگەی ئەوەی تێدایە كە مانەوەی شەوان لەدوای نوێژی عیشا ناپەسند نییە بۆ كارێكی پێویست جا بۆ بەرژەوەندیی گشتی بێت یاخود تاكی، بەتایبەت لەو ڕۆژگارە بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری وەك خوێندن و دەرسی منداڵان و هاتنی میوان و كۆمەڵێكی هۆكاری دیكە، خەوتن لەدوای عیشا ڕاستەوخۆ زۆر ئەستەمە، بۆیە دەكرێت لەدوای تەواوبوونی ئیش و پێداویستییەكان مرۆڤ ڕاستەوخۆ بخەوێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَعْجِيلِ الصَّلَاةِ إِذَا أَخَّرَهَا الإِمَامُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژ بكرێت لە كاتی خۆی ئەگەر ئیمام دوای دەخست

٣٠. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «يَا أَبَا ذَرٍّ، أُمَرَاءُ يَكُونُونَ بَعْدِي يُمِيتُونَ الصَّلَاةَ، فَصَلِّ الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا، فَإِنْ صُلِّيَتْ لِوَقْتِهَا كَانَتْ لَكَ نَافِلَةً، وَإِلَّا كُنْتَ قَدْ أَحْرَزْتَ صَلَاتَكَ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەى ئەبو زەڕ، لەدوای من جۆرە فەرمانڕەوایەک پەیدا دەبن نوێژەکان دەمرێنن (واتە: دوای دەخەن و لەكاتی خۆی نوێژەكان ئەنجام نادەن)، تۆ نوێژەکان لە کاتى خۆیان ئەنجام بدە، جا ئەگەر نوێژ لە کاتى خۆى كرا (تۆش بەهۆى جەماعەت دووبارەت کردەوە)، ئەوە بۆت بە سوننەت هەژمار دەكرێت، ئەگەر نوێژەکەشیان نەکرد، ئەوە تۆ ئەوکاتە نوێژى خۆت ئەنجام داوە بەتەواوى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّجُلِ يَنْسَى الصَّلَاةَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک نوێژی لەیاد کردبێت

٣١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّهَا إِذَا ذَكَرَهَا».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک نوێژێکى لەبیر چوو، ئەوە با هەر کاتێك بیری كەوتەوە ئه‌نجامی بدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الصَّلَاةِ بَعْدَ العَصْرِ وَبَعْدَ الفَجْرِ

باسی ئەوەى هاتووە لە ناپەسندیى نوێژكردن لەدواى نوێژى عەسر و دواى نوێژى بەیانى

٣٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَال: سَمِعْتُ غَيْرَ وَاحِدٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ مِنْهُمْ عُمَرُ بْنُ الخَطَّابِ h، وَكَانَ مِنْ أَحَبِّهِمْ إِلَيَّ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَهَى عَنِ الصَّلَاةِ بَعْدَ الفَجْرِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، وَعَنِ الصَّلَاةِ بَعْدَ العَصْرِ حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: گوێبیستى زیاتر لە کەسێک بوومە لە هاوەڵانى پێغەمبەر ، لەوانە: عومەرى کوڕى خەتاب h، لە کاتێکدا خۆشەویستترینیان بوو لەلای من، کەوا پێغەمبەری خوا نوێژکردنی لەدواى نوێژى بەیانى قەدەغە کردووە هەتا خۆر دەردەکەوێت، هەروەها لەدواى نوێژى عەسر هەتا خۆر ئاوا دەبێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ قَبْلَ المَغْرِبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژ (ی سوننەتی) پێش نوێژى مەغریب

٣٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ لِمَنْ شَاءَ».

عەبدوڵڵاى کوڕی موغەففەل h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «لە نێوان هەر دوو بانگێک (بانگ و قامەت) نوێژێکى سوننەت هەیە بۆ هەر كەسێك بیەوێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الجَمْعِ بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کۆکردنەوەی دوو نوێژ

٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَمَعَ رَسُولُ اللَّهِ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالعَصْرِ، وَبَيْنَ المَغْرِبِ وَالعِشَاءِ بِالمَدِينَةِ مِنْ غَيْرِ خَوْفٍ وَلَا مَطَرٍ. قَالَ: فَقِيلَ لِابْنِ عَبَّاسٍ k: مَا أَرَادَ بِذَلِكَ؟ قَالَ: أَرَادَ أَنْ لَا يُحْرِجَ أُمَّتَهُ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا نوێژى نیوەڕۆ و نوێژی عەسری کۆ کردەوە، هەروەها نوێژی مەغریب و نوێژی عیشاى کۆکردەوە لە مەدینە بەبێ هەبوونى ترس (لە دوژمن) بەبێ بوونی باران، ڕاوی دەڵێت: بە ئیبن عەبباس k گوترا: پێغەمبەری خوا چ مەبەستێكی هەبوو لەو كارەیدا؟ گوتی: ویستی ئوممەتەكەی سەغڵەت نەكات (و پێیان بفەرموێت مۆڵەت هەیە به‌بێ هیچ پاساوێكی بەهێز نوێژەكانتان كۆ بكەنەوە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الخُرُوجِ مِنَ المَسْجِدِ بَعْدَ الأَذَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی دەرچوون لە مزگەوت لەدواى بانگدان

٣٥. عَنْ أَبِي الشَّعْثَاءِ h قَالَ: خَرَجَ رَجُلٌ مِنَ المَسْجِدِ بَعْدَ مَا أُذِّنَ فِيهِ بِالعَصْرِ، فَقَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ h: أَمَّا هَذَا فَقَدْ عَصَى أَبَا القَاسِمِ .

ئەبو شەعساء h دەڵێت: کەسێک لە مزگەوت چووە دەرەوە دواى ئەوەی بانگ درا بۆ نوێژى عەسر، ئەبو هوڕەیڕە h گوتى: بێگومان ئەو کەسە سەرپێچی فەرمانى ئەبولقاسیمی كرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الأَذَانِ فِي السَّفَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بانگدان لە گەشتدا

٣٦. عَنْ مَالِكِ بْنِ الحُوَيْرِثِ h قَالَ: قَدِمْتُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ أَنَا وَابْنُ عَمٍّ لِي، فَقَالَ لَنَا: «إِذَا سَافَرْتُمَا فَأَذِّنَا وَأَقِيمَا، وَلْيَؤُمَّكُمَا أَكْبَرُكُمَا».

مەلیکى کوڕی حوەیریس h دەڵێت: من و ئامۆزایەکم بە سەردان چووینە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ، پێى فەرمووین: «ئەگەر سەفەرتان کرد بۆ نوێژەکان بانگ بدەن و قامەت بکەن، با بەتەمەنترینتان پێشنوێژى بکات».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الإِمَامَ ضَامِنٌ، وَالمُؤَذِّنَ مُؤْتَمَنٌ

باسی ئەوەى هاتووە ئیمام دەستەبەرە و بانگبێژ ئەمیندارە

٣٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ : «الْإِمَامُ ضَامِنٌ، وَالْمُؤَذِّنُ مُؤْتَمَنٌ، اللَّهُمَّ أَرْشِدِ الْأَئِمَّةَ وَاغْفِرْ لِلْمُؤَذِّنِينَ».

ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ h ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئیمام زه‌مانه‌تی نوێژه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌ (كه‌ به‌ته‌واوی بۆیان بكات، پارێزگاری لێ بكات و بزانێت چه‌ند ڕكاتی كردووه‌، یاخود زه‌مانه‌تی دوعا و پاڕانه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوعاكه‌ ته‌نها بۆ خۆی ناكات، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو نوێژخوێنانیشی ده‌كات، گوتراوه‌: قوڕئانخوێندنی ئه‌م قوڕئانخوێنه‌ بۆ ئه‌وانیشه‌)، وه‌ بانگبێژیش ئه‌مینداره‌ (خه‌ڵك به‌هۆی بانگی ئه‌وه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن)، خوایه‌ ڕێنمایی ئیمامەكان بكه‌،‌ له‌ بانگبێژان خۆش به‌».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا أَذَّنَ المُؤَذِّنُ

باسی ئەوەی دەگوترێت کاتێک بانگبێژ بانگی دا

٣٨. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h: عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ المُؤَذِّنَ: وَأَنَا أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالإِسْلَامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ».

سەعدى کوڕى ئەبو وەققاص h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ بوو بڵێت: وه‌ منیش شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، هیچ هاوبەشێکی نییە، شایەتی دەدەم کە موحەممەد بەندە و پێغەمبەری خوایە، ڕازیم بەوەی خوا پەروەردگارم بێت، موحەممەد پێغەمبەرم بێت، ئیسلام ئایینم بێت، ئەوە خوا لە گوناهەكانی دەبوورێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَنَّ الدُّعَاءَ لَا يُرَدُّ بَيْنَ الأَذَانِ وَالإِقَامَةِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا پاڕانەوەی نێوان بانگ و قامەت ڕەت ناکرێتەوە

٣٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الدُّعَاءُ لَا يُرَدُّ بَيْنَ الأَذَانِ وَالإِقَامَةِ».

ئەنەسی کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دوعا و پاڕانەوەی نێوان بانگ و قامەت ڕەت ناکرێتەوە».

بَابٌ فِي فَضْلِ الصَّلَوَاتِ الخَمْسِ

باسێک دەربارەی پێگە و گەورەیی پێنج نوێژەکان

٤٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الصَّلَوَاتُ الخَمْسُ، وَالجُمُعَةُ إِلَى الجُمُعَةِ، كَفَّارَاتٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ، مَا لَمْ تُغْشَ الكَبَائِرُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نێوان پێنج نوێژە فەڕزەکان و ڕۆژی هەینى بۆ ڕۆژی هەینى، کەفاڕەتى (گوناهەكانى) نێوانیانن (بۆ موسوڵمان) بەو مەرجەی نزیکى گوناهە گەورەکان نەبێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الجَمَاعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشت و گەورەیی نوێژى بەکۆمەڵ

٤١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «صَلَاةُ الجَمَاعَةِ تَفْضُلُ عَلَى صَلَاةِ الرَّجُلِ وَحْدَهُ، بِسَبْعٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نوێژى بەکۆمەڵ چاکترە لە نوێژى کەسێک بەتەنیا بە بیست و حەوت پلە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الجَمَاعَةِ فِي مَسْجِدٍ قَدْ صُلِّيَ فِيهِ مَرَّةً

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژى بەکۆمەڵ لە مزگەوتێک جارێک نوێژى کۆمەڵی تێدا کرابێت

٤٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ وَقَدْ صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ ، فَقَالَ: «أَيُّكُمْ يَتَّجِرُ عَلَى هَذَا؟»، فَقَامَ رَجُلٌ فَصَلَّى مَعَهُ.

ئەبو سەعید h دەڵێت: پیاوێک هاتە مزگەوت و پێغەمبەری خوا نوێژى تەواو کردبوو، فەرمووى: «کێ بازرگانى دەکات لەگەڵ ئەم پیاوە (نوێژی لەگەڵ بکات و پاداشتی دەست كەوێت)»، پیاوێک هەڵسا و نوێژى لەگەڵ کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ العِشَاءِ وَالفَجْرِ فِي الجَمَاعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پلە و پێگەى نوێژى عیشا و بەیانى بەکۆمەڵ

٤٣. عَنْ عُثْمَان بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ شَهِدَ العِشَاءَ فِي جَمَاعَةٍ كَانَ لَهُ قِيَامُ نِصْفِ لَيْلَةٍ، وَمَنْ صَلَّى العِشَاءَ وَالفَجْرَ فِي جَمَاعَةٍ كَانَ لَهُ كَقِيَامِ لَيْلَةٍ».

عوسمانى کوڕی عەففان h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک نوێژى عیشا به‌کۆمەڵ بکات، پاداشتى هەڵسانەوە و شەونوێژى نیوەى شەوى بۆ دەنووسرێت، هەر کەسێک نوێژى عیشا و بەیانى بەکۆمەڵ بکات، پاداشتى هەڵسانەوە و شەونوێژى تەواوی شەوى بۆ دەنووسرێت».

بَابُ مَا جَاءَ لِيَلِيَنِّي مِنْكُمْ أُولُو الأَحْلَامِ وَالنُّهَى

باسی ئەوەى هاتووە کەوا با کەسانێک لە دواوەم بوەستن کە خاوەن ژیرین لە ئێوە

٤٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لِيَلِيَنِّي مِنْكُمْ أُولُو الْأَحْلَامِ وَالنُّهَى، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، وَلَا تَخْتَلِفُوا فَتَخْتَلِفَ قُلُوبُكُمْ، وَإِيَّاكُمْ وَهَيْشَاتِ الأَسْوَاقِ».

عەبدوڵڵا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «با ئەوانەتان كە پێگەیشتوو و ژیرترن لەدوای منەوە بووەستن، ئینجا ئەوانەی دوای ئه‌وان (واتە: لەو تایبەتمەندییە لە ئه‌وان نزیک بن)، ئەوجار ئەوانەی دوای ئەوان، ناڕێك مەبن (لە ڕیزەكانی نوێژدا)، چونكە ناکۆکی و ناڕێكی دەکەوێتە دڵەکانیشتان، ئاگادار بن دوور بن لە شێوەى هاوار و دەنگەدەنگى بازاڕەکان (کاتێک کە لەنێو مزگەوتن)»

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ خَلْفَ الصَّفِّ وَحْدَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەستان لەدواى ڕیزەوە بەتەنیایی بۆ نوێژ

٤٥. عَنْ وَابِصَة بْن مَعْبَدٍ h: أَنَّ رَجُلًا صَلَّى خَلْفَ الصَّفِّ وَحْدَهُ فَأَمَرَهُ النَّبِيُّ أَنْ يُعِيدَ الصَّلَاةَ.

وابیصەى کوڕی مەعبەد h دەگێڕێتەوە: پیاوێک نوێژى کرد لەدوای ڕیزەکان بەتەنیایى، پێغەمبەريش فەرمانى پێ كرد کە نوێژەکەى دووبارە بکاتەوە.

بَابُ مَنْ أَحَقُّ بِالْإِمَامَةِ

باسی ئەوە ئایا چ كەسێك شاییستەترە بۆ پێشنوێژی

٤٦. عَنْ أَبَا مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيَّ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَؤُمُّ القَوْمَ أَقْرَؤُهُمْ لِكِتَابِ اللَّهِ، فَإِنْ كَانُوا فِي القِرَاءَةِ سَوَاءً، فَأَعْلَمُهُمْ بِالسُّنَّةِ، فَإِنْ كَانُوا فِي السُّنَّةِ سَوَاءً، فَأَقْدَمُهُمْ هِجْرَةً، فَإِنْ كَانُوا فِي الهِجْرَةِ سَوَاءً، فَأَكْبَرُهُمْ سِنًّا، وَلَا يُؤَمُّ الرَّجُلُ فِي سُلْطَانِهِ، وَلَا يُجْلَسُ عَلَى تَكْرِمَتِهِ فِي بَيْتِهِ إِلَّا بِإِذْنِهِ».

ئەبو مەسعوودى ئەنصاری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەو كەسە پێشنوێژی بۆ خەڵکەکەی دەکات کە شارەزاترینە لە خوێندنەوەی قوڕئان (یان بە مانا و خوێندنی قوڕئان)، ئەگەر لە جوان خوێندنی قوڕئانیشدا وەکوو یەک بوون، ئەوە کامیان لە سوننەت شارەزاترە (با ئەو پێش بکەوێت)، ئەگەر لە شارەزایی لە سوننەتیشدا وەکوو یەک بوون، ئەوە کامیان زووتر کۆچی کردووە (بۆ مەدینە، با ئەو پێش بکەوێت)، ئەگەر لە کۆچکردنیشدا وەکوو یەک بوون، با کامیان گەورەترە (ئەویان پێش بکەوێت)، با هیچ پیاوێک پێشنوێژی بۆ کەسێک نەکات کە خاوەن دەسەڵاتی ئەم شوێنەیە، هەروەها با لەو شوێنەی کە خاوەن ماڵ بۆخۆی لێی دادەنیشێت و تایبەتە بە خۆی، لێی دانەنیشێت، مەگەر کەسەکە مۆڵەتی پێ بدات».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا أَمَّ أَحَدُكُمُ النَّاسَ فَلْيُخَفِّفْ

باسی ئەوەى هاتووە كە پێشنوێژ دەبێت كە نوێژی بۆ خەڵك كرد نوێژەكە سووک بكات

٤٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِذَا أَمَّ أَحَدُكُمُ النَّاسَ فَلْيُخَفِّفْ، فَإِنَّ فِيهِمُ الصَّغِيرَ وَالكَبِيرَ، وَالضَّعِيفَ وَالمَرِيضَ، فَإِذَا صَلَّى وَحْدَهُ فَلْيُصَلِّ كَيْفَ شَاءَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر کەسێک لە ئێوە پێشنوێژیى بۆ خەڵکى کرد با نوێژەکەى سووک و سانا بێت، چونکە لە نێویاندا منداڵی بچووک و کەسانى بەساڵاچوو هەیە، هەروەها کەسانى بێهێز و نەخۆش هەیە، جا ئەگەر نوێژى بەتەنیا کرد با نوێژەکەى بە دڵ و ویستى خۆى بێت (بۆ درێژکردنەوە)».

بَابُ مَا يَقُولُ عِنْدَ افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى دەگوترێت لە کاتى دەستپێکردنی نوێژ

٤٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ بِاللَّيْلِ كَبَّرَ، ثُمَّ يَقُولُ: «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ، وَتَعَالَى جَدُّكَ، وَلَا إِلَهَ غَيْرُكَ»، ثُمَّ يَقُولُ: «اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا»، ثُمَّ يَقُولُ: «أَعُوذُ بِاللَّهِ السَّمِيعِ العَلِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ، مِنْ هَمْزِهِ وَنَفْخِهِ وَنَفْثِهِ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خوا هەستابایەوە بۆ نوێژکردن لە کاتى شەو (الله أکبر)ی دەکرد، ئینجا دەیفەرموو: «پاکى و ستایش بۆ تۆ ئەى خوایە، پیرۆزیی بۆ ناوەکەت، بەرزیى بۆ گەورەییت، هیچ پەرستراوێکى به‌هەق نییە جگە لە تۆ»، ئینجا دەیفەرموو: «اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيراً»، ئینجا دەیفەرموو: «پەنا دەگرم بە خواى بیسەر و زانا لە شەیتانى نەفرەتلێکراو، لە خۆبەگەورەزانینى، لە فووتێکردنى، لە خراپە خستنە نێو دڵانى».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّهُ لَا صَلَاةَ إِلَّا بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ

باسی ئەوەى هاتووە کە نوێژ وەرناگیرێت به‌بێ خوێندنەوەی فاتیحە

٤٩. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ».

عوبادەى کوڕی صامیت h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «نوێژى کەسێک دروست نییە ئەگەر سووڕەتى (فاتیحە)ى تێدا نەخوێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي وَضْعِ اليَمِينِ عَلَى الشِّمَالِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دانانى دەستى ڕاست لەسەر چەپ لە نوێژدا

٥٠. عَنْ قَبِيصَةَ بْنِ هُلْبٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَؤُمُّنَا، فَيَأْخُذُ شِمَالَهُ بِيَمِينِهِ.

قەبیصەى کوڕی هولب، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوا پێشنوێژیى بۆ دەکردین، جا دەستى چەپى بە دەستی ڕاستى دەگرت (ئەوساکە دەستی ڕاستى دەکەوتە سەر دەستی چەپى).

بَابُ رَفْعِ اليَدَيْنِ عِنْدَ الرُّكُوعِ

باسی بەرزکردنەوەى دەستەکان لە کاتى چوونە ڕکوع

٥١. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ يَرْفَعُ يَدَيْهِ حَتَّى يُحَاذِيَ مَنْكِبَيْهِ، وَإِذَا رَكَعَ، وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ. وَزَادَ ابْنُ أَبِي عُمَرَ فِي حَدِيثِهِ: وَكَانَ لَا يَرْفَعُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ.

سالیم، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوام بینی ئەگەر دەستى کردبا بە نوێژکردن، دەستەكانى بەرز دەکردەوە تا ئاستی شانەکانى، هەروەها ئەگەر چووبایە ڕکووع، ئەگەر سەریشی بەرز کردبایەوە لە ڕکووع، ئیبن ئه‌بو عومەر ئەوەی زیاد کردووە لە فەرموودەکەى: بەڵام لە هەستانەوەى نێوان سوجدەکان دەستی بەرز نەدەکردەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّسْبِيحِ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گوتنى (سبحان الله) لە کاتى ڕکووع و سوجدە

٥٢. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّهُ صَلَّى مَعَ النَّبِيِّ ، فَكَانَ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ العَظِيمِ»، وَفِي سُجُودِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى»، وَمَا أَتَى عَلَى آيَةِ رَحْمَةٍ إِلَّا وَقَفَ وَسَأَلَ، وَمَا أَتَى عَلَى آيَةِ عَذَابٍ إِلَّا وَقَفَ وَتَعَوَّذَ.

حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: ئەو نوێژى کردووە لەگەڵ پێغەمبەر ، جا لە کاتى ڕکووعیدا دەیفەرموو: «سُبْحَانَ رَبِّيَ العَظِيمِ»، لە کاتى سوجدەیدا دەیفەرموو: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى»، لە نوێژدا هەر ئایەتێکی خوێندبا کە باسى بەزەیی و میهرەبانى بووایە، دەوەستا و داواى (بەزەیی و میهرەبانیی خوای) دەكرد، بەسەر هەر ئایەتێکى دیكه‌ تێپەڕ ببووایە کە باسى سزا و ئازار بووایە، دەوەستا و پەناى (بە خوا) دەگرت (لە سزاکە).

٥٣. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُجْزِئُ صَلَاةٌ لَا يُقِيمُ فِيهَا الرَّجُلُ» -يَعْنِي- «صُلْبَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ».

ئەبو مەسعوودى ئەنصارى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نوێژی ئەو کەسە قبووڵ نییە کە پشتى ڕاست ناکاتەوە بەتەواوى، -له‌دوای- لەدواى هەستانەوە لە ڕکووع و چوونە سوجدەدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي السُّجُودِ عَلَى الجَبْهَةِ وَالأَنْفِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سوجدەبردن لەسەر نێوچەوان و لووت

٥٤. عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا سَجَدَ أَمْكَنَ أَنْفَهُ وَجَبْهَتَهُ مِنَ الأَرْضِ، وَنَحَّى يَدَيْهِ عَنْ جَنْبَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ حَذْوَ مَنْكِبَيْهِ.

ئەبو حومه‌یدى ساعیدی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ئەگەر سوجدەى بردبایە، لووت و نێوچاوانى لەسەر زەوى دادەنا و جێگیرى دەکرد بەتەواوى، هەردوو دەستەکانى لە خۆی دوور دەخستەوە و بەرانبەر هەردوو لاشانى دادەنا.

٥٥. عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ قَالَ: قُلْتُ لِلْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: أَيْنَ كَانَ النَّبِيُّ يَضَعُ وَجْهَهُ إِذَا سَجَدَ، فَقَالَ: بَيْنَ كَفَّيْهِ.

ئەبو ئیسحاق دەڵێت: بە بەڕائى کوڕی عازیب k گوت: پێغەمبەر ئەگەر سوجدەی بردبا نێوچاوانى لەکوێ دادەنا؟ گوتى: لە نێوان هەردوو لاشانەکانى (لەسەر زەوى).

٥٦. عَنِ البَرَاءِ h قَالَ: كُنَّا إِذَا صَلَّيْنَا خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ فَرَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ، لَمْ يَحْنِ رَجُلٌ مِنَّا ظَهْرَهُ حَتَّى يَسْجُدَ رَسُولُ اللَّهِ فَنَسْجُدَ.

بەڕاء h دەڵێت: ئێمە کاتى خۆی ئەگەر نوێژمان لەدواى پێغەمبەری خوا کردبایە، کاتێک سەرى بەرز کردبایەوە لە ڕکووع، هیچ کەسێک لە ئێمە پشتى نەدەچەماندەوە هەتا پێغەمبەری خوا سوجدەى نەبردبا (پێشی نەدەکەوتین)، ئینجا سوجدەمان دەبرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّشَهُّدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خوێندنى تەحیات

٥٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: عَلَّمَنَا رَسُولُ اللَّهِ إِذَا قَعَدْنَا فِي الرَّكْعَتَيْنِ أَنْ نَقُولَ: «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرِكاتهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فێری کردین ئەگەر دانیشتین لەدوای دوو سوجدەکە (تەحیات خوێندن)، بڵێین: «هەرچی قەدر و ڕێزە چ گوفتار، چ کردار، هەرچی سەرچاوەی پاکی و خاوێنیشە، ئەوانە لە ڕاستیدا هەموویان شایستەی خوای پەروەردگارن، دروودی خوا لەسەر تۆ ئەی پێغەمبەر لەگەڵ ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا، درود و سەلام لەسەر ئێمەش و لەسەر هەموو بەندە باشەکانی خوا، شایەتی و گەواهی دەدەم کە هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، وە شایەتی دەدەم کە موحەممەد بەندە و نێردراوی خوایە».

٥٨. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: مِنَ السُّنَّةِ أَنْ يُخْفِيَ التَّشَهُّدَ. وَالعَمَلُ عَلَيْهِ عِنْدَ أَهْلِ العِلْمِ.

ئیبن مەسعوود h دەڵێت: خوێندنی تەحیات بەبێ دەنگی لە سوننەتە، کارکردن لەسەر ئەوەیە لەلای زانایان.

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّسْلِيمِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی (چۆنیەتی) سه‌لامدانەوەی نێو نوێژ

٥٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّهُ كَانَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ، وَعَنْ يَسَارِهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

عەبدوڵڵا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە: سه‌لامی دەدایەوە بە لاى ڕاست و بە لاى چەپیدا، (دەیفەرموو:) «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا سَلَّمَ

باسی ئەوەى دەگوترێت لە دوای سه‌لامدانەوە

٦٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا سَلَّمَ لَا يَقْعُدُ إِلَّا مِقْدَارَ مَا يَقُولُ: «اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلَامُ، وَمِنْكَ السَّلَامُ، تَبَارَكْتَ ذَا الجَلَالِ وَالإِكْرَامِ».

عائیشە i دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خوا سه‌لامی دەدایەوە تەنها بەئەندازەی ئەوەندە (بەرانبەر قیبلە) دادەنیشت کە بفه‌رموێت: «خوایە تۆ خۆت خاوەنی ئاشتی و هێمنی و ئاشتی هەر لە تۆوەیە، بەرز و پیرۆزیت خاوەنی شکۆ و ڕێزیت».

بَابُ مَا يَقُولُ عِنْدَ دُخُولِهِ المَسْجِدِ

باسی ئەوەى دەگوترێت لە کاتى هاتنە نێو مزگەوت

٦١. عَنْ فَاطِمَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا دَخَلَ المَسْجِدَ صَلَّى عَلَى مُحَمَّدٍ وَسَلَّمَ، وَقَالَ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي ذُنُوبِي، وَافْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ»، وَإِذَا خَرَجَ ، وَقَالَ:«رَبِّ اغْفِرْ لِي ذُنُوبِي، وَافْتَحْ لِي أَبْوَابَ فَضْلِكَ».

فاتیمە i دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خوا چووبایە نێو مزگەوت سەڵات و سەلامى لەسەر موحەممەد دەدا، ئینجا دەیفەرموو: «ئەى پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە، دەرگاکانى بەزەیی و میهرەبانیتم لێ بکەوە»، ئەگەریش دەرچووبایە (سەڵات و سەلامی لە سەر موحەممەد دەدا)، ئینجا دەیفەرموو: «ئەى پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە، دەرگاکانى ڕێزی خۆتم لێ بکەوە».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر یەکێکتان هاتە مزگەوت با دوو ڕکات نوێژ بکات

٦٢. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يَجْلِسَ».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان هاتە نێو مزگەوت، با دوو ڕکات نوێژ بکات پێش ئەوەى دابنیشێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الأَرْضَ كُلَّهَا مَسْجِدٌ إِلَّا المَقْبَرَةَ وَالحَمَّامَ

باسی ئەوەى هاتووە کە هەموو زەوی شوێنى نوێژە جگە لە گۆڕستان و گەرماو

٦٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الأَرْضُ كُلُّهَا مَسْجِدٌ إِلَّا المَقْبَرَةَ وَالحَمَّامَ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەموو زەوى جێگاى ئەنجامدانى نوێژە، جگە لە گۆڕستان و گەرماو».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ بُنْيَانِ المَسْجِدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشت و گەورەیی دروستکردنى مزگەوت

٦٤. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «مَنْ بَنَى لِلَّهِ مَسْجِدًا، بَنَى اللَّهُ لَهُ مِثْلَهُ فِي الجَنَّةِ».

عوسمانى کوڕى عەففان h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو، دەیفەرموو: «هەر کەسێک مزگەوتێک دروست بکات لەپێناو خوا، خواى گەورە لە شێوەى ئەوەی بۆ دروست دەکاتەوە لە بەهەشتدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ فِي مَسْجِدِ قُبَاءٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژکردن لە مزگەوتى قوباء

٦٥. عَن أُسَيْدَ بْنَ ظُهَيْرٍ الأَنْصَارِيَّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الصَّلَاةُ فِي مَسْجِدِ قُبَاءٍ كَعُمْرَةٍ».

ئوسەیدى کوڕى زوهەیرى ئەنصارى h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «نوێژکردن لە مزگەوتى قوباء (لە پاداشتدا) وەکوو ئەنجامدانى عومڕەیەكه‌».

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَيِّ المَسَاجِدِ أَفْضَلُ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا (نوێژ لە) چ مزگەوتێک پاداشتى زیاترە

٦٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ، إِلَّا المَسْجِدَ الحَرَامَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نوێژێك لەو مزگەوتەی من چاکترە لە هەزار نوێژى مزگەوتەکانی دیكه‌ جگە لە مزگەوتى حەڕام».

بَابُ مَا جَاءَ فِي القُعُودِ فِي المَسْجِدِ وَانْتِظَارِ الصَّلَاةِ مِنَ الفَضْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گەورەیى مانەوە لە مزگەوت و چاوەڕێکردنى نوێژ

٦٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَزَالُ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاةٍ مَا دَامَ يَنْتَظِرُهَا، وَلَا تَزَالُ المَلَائِكَةُ تُصَلِّي عَلَى أَحَدِكُمْ مَا دَامَ فِي المَسْجِدِ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللَّهُمَّ ارْحَمْهُ، مَا لَمْ يُحْدِثْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەردەوام بەندە لە کار و پاداشتى نوێژەکەیدایە مادام لەدوای نوێژ لە شوێنی خۆی بێت و چاوەڕێی نوێژی دواتر بکات، بەردەوام تا له‌ مزگه‌وتدا بێت فریشتەکان دوعای بۆ ده‌كه‌ن و دەڵێن: ئەى خوایە لێی ببوورە، ئەى خوایە ڕەحمى پێ بکە، تا دەستنوێژى دەشکێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ إِلَى الرَّاحِلَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژکردن بەرەو لای ڕۆیشتنى سوارییەکە

٦٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى إِلَى بَعِيرِهِ (أَوْ رَاحِلَتِهِ)، وَكَانَ يُصَلِّي عَلَى رَاحِلَتِهِ حَيْثُ مَا تَوَجَّهَتْ بِهِ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ڕوو لە وشترەکەى، یان ڕوو لە سوارییەکەى نوێژى دەکرد (وەک بەربەست بەکاری دەهێنا)، هەروەها لەسەر پشتى سوارییەکەى نوێژی دەکرد، جا بەرەو هەر لایەکى بردبایە. (ئەوە تەنیا بۆ نوێژە سوننەتەکان بووە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ عِنْدَ النُّعَاسِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژکردن لە کاتى وەنەوزگرتن (خەوهاتن)

٦٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا نَعَسَ أَحَدُكُمْ وَهُوَ يُصَلِّي فَلْيَرْقُدْ حَتَّى يَذْهَبَ عَنْهُ النَّوْمُ، فَإِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا صَلَّى وَهُوَ يَنْعَسُ، فَلَعَلَّهُ يَذْهَبُ لِيَسْتَغْفِرَ فَيَسُبَّ نَفْسَهُ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی دەکرد و خەویشی دەهات، با پاڵ بکەوێت هەتا خەوەکەى دەڕەوێتەوە، چونکە کەسێکتان کاتێک نوێژ دەکات و وەنەوزیش دەیگرێت، لەوانەیە بەمەزندەى خۆى داواى لێخۆشبوون بکات، بەڵام جوێن بە خۆی بدات (کە بێئاگا دەبین نازانین چی دەڵێین!)».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ زَارَ قَوْمًا فَلَا يُصَلِّ بِهِمْ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک سەردانى كۆمەڵێک دەکات، پێشنوێژییان بۆ ناکات

٧٠. عَنْ أَبِي عَطِيَّةَ، رَجُلٍ مِنْهُمْ قَالَ: كَانَ مَالِكُ بْنُ الحُوَيْرِثِ h يَأْتِينَا فِي مُصَلَّانَا يَتَحَدَّثُ، فَحَضَرَتِ الصَّلَاةُ يَوْمًا، فَقُلْنَا لَهُ: تَقَدَّمْ، فَقَالَ: لِيَتَقَدَّمْ بَعْضُكُمْ حَتَّى أُحَدِّثَكُمْ لِمَ لَا أَتَقَدَّمُ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ زَارَ قَوْمًا فَلَا يَؤُمَّهُمْ، وَلْيَؤُمَّهُمْ رَجُلٌ مِنْهُمْ».

ئەبو عەتیە دەڵێت: کەسێک لەوان گوتی: مالیکی کوڕی حوەیریس h دەهاتە لامان و لە شوێنی نوێژکردنمان قسەی دەکرد، جا ڕۆژێک کاتی نوێژ داهات، ئێمەش پێمان گوت: پێش بکەوە (بۆ پێشنوێژی)، ئەویش گوتی: با یەكێکتان پێش بکەوێت تا بۆتان باس بکەم کە بۆچی پێش ناکەوم، گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «هەریەكێک سەردانی کۆمەڵێکی کرد با پێشنوێژییان بۆ نەکات، بەڵکوو با کەسێک لە خۆیان پێشنوێژی بکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِشَارَةِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاماژەکردن لەنێو نوێژدا

٧١. عَنْ صُهَيْبٍ h قَالَ: مَرَرْتُ بِرَسُولِ اللَّهِ وَهُوَ يُصَلِّي، فَسَلَّمْتُ عَلَيْهِ، فَرَدَّ إِلَيَّ إِشَارَةً.

سوهەیب h دەڵێت: بەلای پێغەمبەری خوا تێپەڕیم لە كاتێكدا كە نوێژی دەکرد، سڵاوم لێ کرد، بە ئاماژە وەڵامی دامەوە.

🖍   تێبینی:

ئەوە مەبەست نوێژی سوننەتە، نەك نوێژی فەڕز.

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ التَّسْبِيحَ لِلرِّجَالِ، وَالتَّصْفِيقَ لِلنِّسَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە گوتنى سبحان الله بۆ پیاوانە، چه‌پڵه‌لێدان بۆ ئافرەتانە

٧٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «التَّسْبِيحُ لِلرِّجَالِ، وَالتَّصْفِيقُ لِلنِّسَاءِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «گوتنى سبحان الله بۆ پیاوانە، چەپڵەلێدان بۆ ئافرەتانە (بۆ ئاگادارکردنەوەی ئیمام لە کاتی بوونی هەڵە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ التَّثَاؤُبِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی باوێشک لە نوێژدا

٧٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «التَّثَاؤُبُ فِي الصَّلَاةِ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَإِذَا تَثَاءَبَ أَحَدُكُمْ فَلْيَكْظِمْ مَا اسْتَطَاعَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «باوێشک هاتن لە نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر کەسێکتان باوێشکی هات، با بەپێی توانا بیگەڕێنێتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ مَسْحِ الحَصَى فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە ده‌رباره‌ی ناپەسندیی دەستهێنان بە شوێنەواری وردەبەرد لەنێو نوێژدا

٧٤. عَنْ مُعَيْقِيبٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ مَسْحِ الحَصَى فِي الصَّلَاةِ؟ فَقَالَ: «إِنْ كُنْتَ لَا بُدَّ فَاعِلًا فَمَرَّةً وَاحِدَةً».

موعەیقیب h دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خوا سەبارەت بە سڕینەوەی شوێنەواری وردەبەردی شوێنی سوجدە لەنێو نوێژدا؟ فەرمووی: «ئەگەر هەر پێویست بوو بیسڕیەوە، با یەک جار بێت».

🖍   تێبینی:

مەبەستی ئەم فەرموودەیه‌ بوونی كەمترین جووڵەیە لە نوێژدا، نەك بەهۆی زۆری خۆجووڵاندن خشووع و ملكەچی و بیركردنەوە لە مانای وشەكان لەدەست بدرێن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ التَّشْبِيكِ بَيْنَ الأَصَابِعِ فِي الصَّلَاة

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى پەنجە خستنە نێو یەکدی لە نوێژدا

٧٥. عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ وُضُوءَهُ، ثُمَّ خَرَجَ عَامِدًا إِلَى المَسْجِدِ فَلَا يُشَبِّكَنَّ بَيْنَ أَصَابِعِهِ، فَإِنَّهُ فِي صَلَاةٍ».

کەعبى کوڕی عوجڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان جوانترین شێوەی دەستنوێژی شووشت، پاشان چووه‌دەر (لە ماڵ) بە نیازی مزگەوت، با پەنجەکانی دەستی نەخاتە نێو یەکدی، چونکە (لەو کاتەدا) ئەو لەنێو نوێژدایە».

🖍   تێبینی:

ئەوەش هەر جەختكردنەوەیە لەوەی كاتێك مرۆڤ دەستنوێژی هەڵگرت، وەك ئەوە وایە لەنێو نوێژ بێت، بۆیە جووڵەی زۆر نەكات كە شایستەی نوێژ نەبێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي سَجْدَتَيِ السَّهْوِ بَعْدَ السَّلَامِ وَالكَلَام

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سوجدەكانى لەبیرچوون پاش سه‌لامدانەوە و قسەکردن

٧٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى الظُّهْرَ خَمْسًا، فَقِيلَ لَهُ: أَزِيدَ فِي الصَّلَاةِ أَمْ نَسِيتَ؟ فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ بَعْدَمَا سَلَّمَ.

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەگێڕێتەوە: جارێکیان پێغەمبەر (بەهەڵە) لە نوێژی نیوەڕۆ پێنج ڕکاتی کرد، پێی گوترا: ئایا ڕکاتەکانی نوێژ زیاد کراون یان لەبیرت چوو (ڕكاتێكت زیاد كرد)؟ (فەرمووی: لەبیرم چووە) بۆیە دوو سوجدەی برد لەدوای سه‌لامدانەوە.

بَابٌ فِيمَنْ يَشُكُّ فِي الزِّيَادَةِ وَالنُّقْصَانِ

باسێک دەربارەی ئەو کەسەی گومانی هەیە لە زیادی و کەمى ڕکاتەكانی نوێژەكەیدا

٧٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الشَّيْطَانَ يَأْتِي أَحَدَكُمْ فِي صَلَاتِهِ فَيَلْبِسُ عَلَيْهِ، حَتَّى لَا يَدْرِيَ كَمْ صَلَّى، فَإِذَا وَجَدَ ذَلِكَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْجُدْ سَجْدَتَيْنِ وَهُوَ جَالِسٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بێگومان شەیتان (بە خوتخوتەکردن) دێتە لای یەکێکتان کاتێك لەنێو نوێژە، جا لێی تێکەڵ دەکات، هەتا بە جۆرێک نازانێت چەند ڕکاتیشی کردووە، جا ئەگەر یەکێکتان هەستی بەوە کرد، با دوو سوجدە ببات کاتێک لە دانیشتندایە (پێش سه‌لامدانەوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاجْتِهَادِ فِي الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کۆششکردن لە نوێژدا

٧٨. عَنِ المُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ حَتَّى انْتَفَخَتْ قَدَمَاهُ، فَقِيلَ لَهُ: أَتَتَكَلَّفُ هَذَا وَقَدْ غُفِرَ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ، قَالَ: «أَفَلَا أَكُونُ عَبْدًا شَكُورًا».

موغیڕەی کوڕی شوعبە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا ئەوەندە نوێژی دەکرد هەتا پێیەكانی هەڵئاوسان، پێی گوترا: بۆ ئاوا فشار لە خۆت دەكەیت، لە کاتێکدا خوا لە هەموو کەموکوڕییەکی ڕابردوو و داهاتووت خۆش بووە؟ فەرمووی: «ئایا نابێت منیش بەندەیەکی سوپاسگوزار بم».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبْدُ يَوْمَ القِيَامَةِ الصَّلَاةُ

باسی ئەوەى هاتووە یەکەم شت بەندە پرسیاری لێ دەکرێت لە ڕۆژی دوایی نوێژەکەیەتی

٧٩. عَنْ حُرَيْثِ بْنِ قَبِيصَةَ قَالَ: قَدِمْتُ المَدِينَةَ، فَقُلْتُ: اللَّهُمَّ يَسِّرْ لِي جَلِيسًا صَالِحًا، قَالَ فَجَلَسْتُ إِلَى أَبِي هُرَيْرَةَ h فَقُلْتُ: إِنِّي سَأَلْتُ اللَّهَ أَنْ يَرْزُقَنِي جَلِيسًا صَالِحًا، فَحَدِّثْنِي بِحَدِيثٍ سَمِعْتَهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ لَعَلَّ اللَّهَ أَنْ يَنْفَعَنِي بِهِ، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبْدُ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلَاتُهُ، فَإِنْ صَلُحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ، فَإِنْ انْتَقَصَ مِنْ فَرِيضَتِهِ شَيْءٌ، قَالَ الرَّبُّ b: انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ فَيُكَمَّلَ بِهَا مَا انْتَقَصَ مِنَ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ يَكُونُ سَائِرُ عَمَلِهِ عَلَى ذَلِكَ».

حوڕەیسی کوڕی قەبیسه‌ دەڵێت: هاتمە شاری مەدینە، گوتم: ئەی خوایە دانیشتن (هاوەڵیکردن)ی کەسێکی چاکەکارم بۆ ئاسان بکە، گوتی: جا چوومە لای ئەبو هوڕەیڕە h و دانیشتم، گوتم: من داوام کردووە لە خوا هاوەڵێکی چاکەکارم دەست بکەوێت، جا فەرموودەیەکم بۆ بڵێ کە لە پێغەمبەری خوات بیستبێت، بەڵکوو خوا بیکاتە مایەی سوود بۆم! ئەویش گوتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «بێگومان یەکەم شت بەندە پرسیاری لێ دەکرێت لە ڕۆژی دوایی لە کارەکانی نوێژەکەیەتی، ئەگەر نوێژەکەی چاک بوو، بەڕاستی سەرفراز و دەرچووە، ئەگەر نوێژەکەشی خراپ بوو، بەڕاستی بەدبەخت و دۆڕاوە، ئەگەر لە نوێژە فەڕزەکانی کەموکوڕیی هەبوو، خوا b دەفەرموێت: سەیر بکەن بزانن بەندەكەم نوێژی سوننەتی هەیە؟ تا بەوە کەموکوڕی نوێژە فەڕزەکانی بۆ تەواو بکرێت، پاشان هەموو کارەکانی دیكه‌ی بەندە بەو شێوەیە لەگەڵی دەکرێت (نوێژ دەبێتە بنچینە بۆ هەموو کارەکانی دیكەی)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي رَكْعَتَيِ الفَجْرِ مِنَ الفَضْلِ

باسی ئەوەى هاتووە کە دوو ڕکاتى پێش نوێژى بەیانى چ ڕێز و پلەیەکى هەیە

٨٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «رَكْعَتَا الفَجْرِ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دوو ڕکات (نوێژی سوننەتی) پێش نوێژى بەیانى چاکترە لە دونیا و ئەوەى لەنێویشیدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاضْطِجَاعِ بَعْدَ رَكْعَتَيِ الفَجْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاڵکەوتن لەدواى دوو ڕکات (نوێژی سوننەتی) بەیانی

٨١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ رَكْعَتَيِ الفَجْرِ فَلْيَضْطَجِعْ عَلَى يَمِينِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەكێكتان دوو ڕکاتی (نوێژی سوننەتی) بەیانی کرد، با بۆ خۆی لەسەر لای ڕاستی پاڵ بکەوێت».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا صَلَاةَ إِلَّا المَكْتُوبَةُ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر قامەت کرا جگە لە نوێژی فەڕز نوێژی دیكه‌ ناكرێت

٨٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا صَلَاةَ إِلَّا المَكْتُوبَةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ، ئەوکاتە هیچ نوێژی دیكه‌ دروست نییە ئەنجام بدرێت جگە لە نوێژە فەڕزەکە»

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِعَادَتِهِمَا بَعْدَ طُلُوعِ الشَّمْسِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گێڕانەوەى دوو ڕکاتەکە لەدواى دەرکەوتنى خۆر

٨٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ لَمْ يُصَلِّ رَكْعَتَيِ الفَجْرِ فَلْيُصَلِّهِمَا بَعْدَ مَا تَطْلُعُ الشَّمْسُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک دوو ڕکاتی نوێژی سوننەتی بەیانی نەکردبوو، با لەدواى دەرکەوتنى خۆر بیکاتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّهُ يُصَلِّيهِمَا فِي البَيْتِ

باسی ئەوەى هاتووە پێغەمبەری خوا ﷺ دوو ڕکات سوننەتی مەغریبی لە ماڵەوە دەکرد

٨٤. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ رَكْعَتَيْنِ بَعْدَ المَغْرِبِ فِي بَيْتِهِ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر دوو ڕکات سوننەتی دوای نوێژی مەغریبمان کرد لە ماڵی ئەودا.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّكْعَتَيْنِ بَعْدَ العِشَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دوو ڕکات (سوننەتی) دوای عیشا

٨٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ شَقِيقٍ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i عَنْ صَلَاةِ رَسُولِ اللَّهِ ؟ فَقَالَتْ: كَانَ يُصَلِّي قَبْلَ الظُّهْرِ رَكْعَتَيْنِ، وَبَعْدَهَا رَكْعَتَيْنِ، وَبَعْدَ المَغْرِبِ ثِنْتَيْنِ، وَبَعْدَ العِشَاءِ رَكْعَتَيْنِ، وَقَبْلَ الفَجْرِ ثِنْتَيْنِ.

عەبدوڵڵاى کوڕى شەقیق دەڵێت: پرسیارم کرد لە دایكمان عائیشە i دەربارەی نوێژە (سوننەتەکانى) پێغەمبەری خوا ، گوتى: دوو ڕکات پێش نیوەڕۆ، دوو ڕکات لەدوای نیوه‌ڕۆ، دوو ڕکات لەدوای مەغریب، دوو ڕکات لەدوای عیشا، دوو ڕکات پێش نوێژی بەیانی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ صَلَاةِ اللَّيْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز و گەورەیی شەونوێژ

٨٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ شَهْرِ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ المُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «چاکترین ڕۆژوو لەدوای مانگی ڕەمەزان (ڕۆژووی) مانگی موحەڕەمە، چاکترین نوێژ لەدوای نوێژە فەڕزەکان شەونوێژە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْقِرَاءَةِ بِاللَّيْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قوڕئانخوێندن بە شەو

٨٧. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لِأَبِي بَكْرٍ h: «مَرَرْتُ بِكَ وَأَنْتَ تَقْرَأُ وَأَنْتَ تَخْفِضُ مِنْ صَوْتِكَ»، فَقَالَ: إِنِّي أَسْمَعْتُ مَنْ نَاجَيْتُ، قَالَ: «ارْفَعْ قَلِيلًا»، وَقَالَ لِعُمَرَ h: «مَرَرْتُ بِكَ وَأَنْتَ تَقْرَأُ وَأَنْتَ تَرْفَعُ صَوْتَكَ»، قَالَ: إِنِّي أُوقِظُ الوَسْنَانَ، وَأَطْرُدُ الشَّيْطَانَ، قَالَ: «اخْفِضْ قَلِيلًا».

ئەبو قەتادە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە ئەبو بەکری h فەرموو: «تێپەڕ بووم بەلاتدا تۆ قوڕئانت دەخوێند و دەنگت نزم بوو»، ئەبو بەکر h گوتی: ئەوەی لێی دەپاڕێمەوە گوێبیستم بووە، فەرمووى: «کەمێک بەرزی بکەوە»، هەروەها بە عومەری h فەرموو: «تێپەڕ بووم بەلاتدا لە کاتێکدا قوڕئانت دەخوێند، دەنگت بەرز بوو»، ئەویش گوتی: بۆ ئەوەی کەسانی خەوتوو بەئاگا بێنم، شەیتانەکان دەربکەم، پێی فەرموو: «کەمێک دەنگت نزم بکەوە».

٨٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَامَ النَّبِيُّ بِآيَةٍ مِنَ القُرْآنِ لَيْلَةً.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەر لە شەوێکدا بە خوێندنی ئایەتێک لە قوڕئان شەونوێژی کردووە. (واتە: هەموو شەوەکە لە شەونوێژدا تەنها یەک ئایەتی دووبارە کردۆتەوە).

٨٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i كَيْفَ كَانَتْ قِرَاءَةُ النَّبِيِّ بِاللَّيْلِ؟ أَكَانَ يُسِرُّ بِالْقِرَاءَةِ أَمْ يَجْهَرُ؟ فَقَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ، رُبَّمَا أَسَرَّ بِالْقِرَاءَةِ، وَرُبَّمَا جَهَرَ، فَقُلْتُ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي جَعَلَ فِي الْأَمْرِ سَعَةً.

عەبدوڵڵاى کوڕی ئەبو قەیس دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i کە قوڕئانخوێندنی پێغەمبەری خوا لە شەودا چۆن بووە؟ ئایا خوێندنی بەنهێنی بووە یان بەدەنگ؟ عائیشەi)گوتی: بە هەموو ئەو شێوانەی دەخوێند، جاری وا هەبوو بێدەنگ بووە، جاریش هەبووە بەدەنگ بووە، منیش گوتم: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە فراوانی خستۆتە كارەكانەوە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ صَلَاةِ التَّطَوُّعِ فِي البَيْتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز و پاداشتى نوێژى سوننەت لە ماڵەوە

٩٠. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَفْضَلُ صَلَاتِكُمْ فِي بُيُوتِكُمْ إِلَّا المَكْتُوبَةَ».

زەیدى کوڕی سابیت k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «چاکترین نوێژتان ئەوەیە کەوا لە ماڵەوە بێت، جگە لە نوێژە فەڕزەکان».