أبْوَابُ فَضَائِلِ الْجِهَادِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی پێگە و گه‌وره‌یی جیهاد لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الجِهَادِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتی جیهادکردن

٣٥٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا يَعْدِلُ الجِهَادَ؟ قَالَ: «إِنَّكُمْ لَا تَسْتَطِيعُونَهُ»، فَرَدُّوا عَلَيْهِ مَرَّتَيْنِ، أَوْ ثَلَاثًا، كُلُّ ذَلِكَ يَقُولُ: «لَا تَسْتَطِيعُونَهُ»، فَقَالَ فِي الثَّالِثَةِ: «مَثَلُ المُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ مَثَلُ القَائِمِ الصَّائِمِ الَّذِي لَا يَفْتُرُ مِنْ صَلَاةٍ وَلَا صِيَامٍ، حَتَّى يَرْجِعَ المُجَاهِدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا، چ شتێک لە پاداشتدا وەک جیهادە؟ فەرمووی: «بەڕاستی ئێوە ناتوانن»، جا دووجار یان سێ جار پرسیاریان لێ کرد، ئەویش هەر دەیفەرموو: «ناتوانن»، جا بۆ جاری سێیەم فەرمووی: «وێنەی موجاهید لەپێناوی خوا وەک وێنەی کەسێکە کە بەردەوام لە شەودا نوێژ بکات و لە ڕۆژدا بەڕۆژوو بێت، پشوو نەدات و بەردەوام بێت لە نوێژکردن و بەڕۆژووبوون، تا کەسی موجاهید لەپێناوی خوا دەگەڕێتەوە (بۆ شوێنی خۆی)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ مَنْ مَاتَ مُرَابِطًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز و پاداشتى کەسێک بمرێت بەپاسەوانکارى

٣٥٥. عَنْ فَضَالَةَ بْن عُبَيْدٍ h يُحَدِّثُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «كُلُّ مَيِّتٍ يُخْتَمُ عَلَى عَمَلِهِ إِلَّا الَّذِي مَاتَ مُرَابِطًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَإِنَّهُ يُنْمَى لَهُ عَمَلُهُ إِلَى يَوْمِ القِيَامَةِ، وَيَأْمَنُ مِنْ فِتْنَةِ القَبْرِ»، وَسَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «المُجَاهِدُ مَنْ جَاهَدَ نَفْسَهُ».

فەزالەی کوڕى عوبەید h له‌ پێغەمبەری خواوه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەموو مردوویەک (لەگەڵ مردنی) کۆتایی دەهێنرێت بە کارەکانی، تەنیا ئەو کەسە نەبێت کە دەمرێت لە کاری پاسەوانی لەپێناوی خوا، بەڕاستی ئەو کەسە کارەکانی لە گەشە و زیادبوونە تا ڕۆژی دوایی، دڵنیایی پێ دەدرێت (لە پارێزرانی) لە سزای نێو گۆڕ»، هەروەها گوێبیستی پێغەمبەری خوا بووم دەیفەرموو: «موجاهید ئەو کەسەیە کە لە دژی نەفس و ئارەزووى بجەنگێت (بۆ گرتنەبەرى ڕاستەڕێ)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الصَّوْمِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتى بەڕۆژووبوون لەپێناو خوا

٣٥٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ زَحْزَحَهُ اللَّهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک ڕۆژێک لەپێناوی خوا بەڕۆژوو بێت، خوا بەئەندازەی حەفتا پاییز (ڕۆژەڕێ) لە ئاگری دۆزەخی دوور دەخاتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ النَّفَقَةِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتى خەرجکردنی ماڵ لەڕێگای خوا

٣٥٧. عَنْ خُرَيْمِ بْنِ فَاتِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ أَنْفَقَ نَفَقَةً فِي سَبِيلِ اللَّهِ كُتِبَتْ لَهُ بِسَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ».

خوڕەیمى کوڕى فاتیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک خەرجییەک بکات لەپێناوی خوا، پاداشتەکەى بە حەوت سەد هێندە بۆ دەنووسرێت (واتە: لە کاتی جیهاد ماڵ وسامانی خەرج بکات بۆ پێویستییەکانی جیهاد)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ مَنْ جَهَّزَ غَازِيًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتى کەسێک پێداویستیی موجاهیدێک دابین بکات

٣٥٨. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الجُهَنِيِّ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ جَهَّزَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَقَدْ غَزَا، وَمَنْ خَلَفَ غَازِيًا فِي أَهْلِهِ فَقَدْ غَزَا».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنی h له‌ پێغەمبەری خواوه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک پێداویستیی موجاهیدێک دابین بکات لەپێناو خوا بەڕاستی پاداشتی جیهادی بەدەست هێناوە (گەر بەشداریشی نەكردبێت)، هەر کەسێک چاودێری خانەوادەی موجاهیدێک بکات، بەڕاستی پاداشتی جیهادی بەدەست هێناوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ مَنْ شَابَ شَيْبَةً فِي سَبِيلِ اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتى کەسێک مووی سپی بکات لەپێناو خوا

٣٥٩. عَنْ شُرَحْبِيل بْن السِّمْطِ h قَالَ: يَا كَعْبُ بْنَ مُرَّةَ، حَدِّثْنَا عَنْ رَسُولَ اللَّهِ وَاحْذَرْ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ:«مَنْ شَابَ شَيْبَةً فِي الإِسْلَامِ كَانَتْ لَهُ نُورًا يَوْمَ القِيَامَةِ».

شوڕەحبیلى کوڕى سیمت h دەڵێت: ئەى کەعبى کوڕی موڕڕە، فەرموودەى پێغەمبەری خوامان بۆ باس بکە، بەڵام ئاگادارى خۆت بە (هەڵەى تێدا نەکەیت)، ئەویش گوتى: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «هەر کەسێک مووی گەنجایەتی سپی کرد لە سایەی ئیسلامدا، ئەمە بۆی دەبێتە ڕووناکی لە ڕۆژی دواییدا».

بَابُ مَا جَاءَ فِي ثَوَابِ الشُّهَدَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشتى شەهیدان

٣٦٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «القَتْلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُكَفِّرُ كُلَّ خَطِيئَةٍ»، فَقَالَ جِبْرِيلُ s: إِلَّا الدَّيْنَ ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «إِلَّا الدَّيْنَ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کوژران لەپێناوی خوا دەبێتە کەفاڕەتی هەموو گوناهێک»، جیبریل s فەرمووی: تەنیا قەرز نەبێت، پێغەمبەر فەرمووی: «تەنیا قەرز نەبێت».

٣٦١. عَنْ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ أَرْوَاحَ الشُّهَدَاءِ فِي طَيْرٍ خُضْرٍ تَعْلُقُ مِنْ ثَمَرِ الجَنَّةِ أَوْ شَجَرِ الجَنَّةِ».

کەعبی کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی ڕووحی شەهیدان لەنێو باڵندەیەکی سەوزن لەسەر بەروبوومی بەهەشت یان داری بەهەشت دەنیشێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ يُقَاتِلُ رِيَاءً وَلِلدُّنْيَا

باسی ئەوەى هاتووە کەسێک بجەنگێت بۆ ڕیابازی و دونیا

٣٦٢. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ عَنِ الرَّجُلِ يُقَاتِلُ شَجَاعَةً، وَيُقَاتِلُ حَمِيَّةً، وَيُقَاتِلُ رِيَاءً، فَأَيُّ ذَلِكَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: «مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ العُلْيَا فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا سەبارەت بە کەسێک جەنگ دەکات لەپێناو نیشاندانى ئازایەتى، جەنگ دەکات لەپێناو دەمارگیری، جەنگ دەکات لەپێناو خۆدەرخستن، کام لەمانە لەپێناو خوا هەژمار دەکرێت؟ پێغەمبەری خوا فەرمووى: «هەر کەسێک بجەنگێت تا وشەى خوا زاڵ و بەرز بێت، ئا ئەوە لەپێناوى خوایە».

٣٦٣. عَنْ عُمَر بْنِ الخَطَّابِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّةِ، وَإِنَّمَا لِامْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَإِلَى رَسُولِهِ، فَهِجْرَتُهُ إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا، أَوْ امْرَأَةٍ يَتَزَوَّجُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ».

عومەرى کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دروستیى کارەکانى بەندایەتى بەستراوەتەوە بە نیاز و مەبەستەوە، بەڕاستى هەر مرۆڤێک هەر ئەوەى بۆ دەبێت کە نیاز و مەبەستى بووە، هەر کەسێک کۆچەکەی بۆ لاى خوا و پێغەمبەرەکەى بێت، ئەوە کۆچەکەى بۆ لای خوا و پێغەمبەرە، هەر کەسێکیش کۆچەکەی بۆ دەستکەوتێکى دونیا بێت تا بەدەستی بێنێت، یان بۆ ئافرەتێک بێت تا هاوسەرگیرى لەگەڵدا بکات، ئەوە کۆچەکەى بۆ ئەو شتەیە کە لەپێناویدا کۆچى کردووە».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ يُكْلَمُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ

باسی ئەوەى هاتووە ده‌رباره‌ى کەسێک بریندار بکرێت لەپێناو خوا

٣٦٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُكْلَمُ أَحَدٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَنْ يُكْلَمُ فِي سَبِيلِهِ، إِلَّا جَاءَ يَوْمَ القِيَامَةِ اللَّوْنُ لَوْنُ الدَّمِ، وَالرِّيحُ رِيحُ المِسْكِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بریندار بکرێت لەپێناو خوا، بێگومان خوا زاناترە بەوەى کێ لەپێناو ئەودا بریندار کراوە، بەدڵنیاییەوە لە ڕۆژی دوایی دێت ڕەنگەکەى ڕەنگى خوێنە، بۆنەکەى بۆنى میسکە».

٣٦٥. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ قَاتَلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ مِنْ رَجُلٍ مُسْلِمٍ فُوَاقَ نَاقَةٍ وَجَبَتْ لَهُ الجَنَّةُ، وَمَنْ جُرِحَ جُرْحًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ نُكِبَ نَكْبَةً، فَإِنَّهَا تَجِيءُ يَوْمَ القِيَامَةِ كَأَغْزَرِ مَا كَانَتْ لَوْنُهَا الزَّعْفَرَانُ وَرِيحُهَا كَالمِسْكِ».

موعازى کوڕى جەبەل h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە موسوڵمانان ئەگەر بەئەندازەى ماوەى گوشینى گوانى وشترێک (با ماوەیەکى کەمیش بێت) بجەنگێت لەپێناو خوا، ئەوە بەهەشتى بۆ مسۆگەر دەبێت، هەر کەسێک دووچارى برینێک یان دووچارى ڕووداوێک هات لەپێناو خوا، ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایی دێت (برینەکەی) خوێنی لێ دەچۆڕێت بەبەهێزی، ڕەنگەکەى وەکوو زەعفەڕانە، بۆنەکەى وەکوو میسکە».

بَابُ مَا جَاءَ أَيُّ الْأَعْمَالِ أَفْضَلُ؟

باسی ئەوەى هاتووە ئایا باشترین کار کامەیە؟

٣٦٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ أَيُّ الأَعْمَالِ أَفْضَلُ، أَوْ أَيُّ الأَعْمَالِ خَيْرٌ؟ قَالَ: «إِيمَانٌ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ»، قِيلَ: ثُمَّ أَيُّ شَيْءٍ؟ قَالَ: «الجِهَادُ سَنَامُ العَمَلِ»، قِيلَ: ثُمَّ أَيُّ شَيْءٍ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «ثُمَّ حَجٌّ مَبْرُورٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا باشترين كار كامەیە؟ یاخود خێرترین کار کامەیە؟ فەرمووى: «بڕواهێنان بە خوا و پێغەمبەرەکەى»، گوترا: پاشان چی دیكه‌؟ فەرمووى: «جیهادکردن لوتکەى بەرزى کارەکانە»، گوترا: پاشان چ شتێکى دیكه‌ ئەى پێغەمبەری خوا؟ فەرمووى: «ئینجا حەجێکى وەرگیراو».

بَابُ مَا جَاءَ أَيُّ النَّاسِ أَفْضَلُ؟

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی باشترینی خەڵك كێیە؟

٣٦٧. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ أَيُّ النَّاسِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «رَجُلٌ يُجَاهِدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»، قَالُوا: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ مُؤْمِنٌ فِي شِعْبٍ مِنَ الشِّعَابِ يَتَّقِي رَبَّهُ وَيَدَعُ النَّاسَ مِنْ شَرِّهِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پرسيار كرا لە پێغەمبەری خوا ئایا چاکترین کەس کێیە؟ فەرمووى: «کەسێکە لەپێناوى خوا جیهاد دەکات»، گوتیان: لەپاش ئەو؟ فەرمووى: «پاشان بڕوادارێکە لە شیوێک لە شیوەکاندا پەروەردگاری بپەرستێت، خۆى بەدوور بگرێت لە خراپەکردن لەگەڵ خەڵکى».

بَابٌ فِي ثَوَابِ الشَّهِيدِ

باسێک دەربارەی پاداشتى شەهید

٣٦٨. عَنْ أَنَسِ بْن مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ أَحَدٍ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ يَسُرُّهُ أَنْ يَرْجِعَ إِلَى الدُّنْيَا غَيْرُ الشَّهِيدِ، فَإِنَّهُ يُحِبُّ أَنْ يَرْجِعَ إِلَى الدُّنْيَا، يَقُولُ: حَتَّى أُقْتَلَ عَشْرَ مَرَّاتٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، مِمَّا يَرَى مِمَّا أَعْطَاهُ اللَّهُ مِنَ الْكَرَامَةِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هیچ کەسێک نییە لە خەڵکى بەهەشت پێیخۆش بێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی دونیا جگە لە شەهید، بەڕاستى ئەو حەز دەکات بگەڕێتەوە دونیا، (شەهیدەکە) دەڵێت: تا دە جاری دیكه‌ بکوژرێمەوە لەپێناو خوا، ئەمەش بەهۆی بینینی ئەو ڕێزەی کە خوا پێى داوە (لە بەهەشت)».