أبْوَابُ الْجِهَادِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی جیهادکردن لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ خَرَجَ فِي الغَزْوِ وَتَرَكَ أَبَوَيْهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو كەسەی چووە بۆ جەنگ و دایک و باوکى جێ هێشتووە

٣٦٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ يَسْتَأْذِنُهُ فِي الجِهَادِ، فَقَالَ: «أَلَكَ وَالِدَانِ؟»، قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَفِيهِمَا فَجَاهِدْ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پیاوێک هاتە خزمه‌ت پێغەمبەر و داوای ڕێپێدانی لێ کرد بێت بۆ جیهاد، پێی فەرموو: «ئایا دایک و باوکت هەیە؟»، گوتی: بەڵێ، فەرمووی: «دە بۆ بەرژەوەندیی ئەوان جیهاد بکە (لەبری جیهاد خزمەتی ئەوان بکە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ أَنْ يُسَافِرَ الرَّجُلُ وَحْدَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى گەشتکردنى کەسێک بەتەنیا

٣٧٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَوْ أَنَّ النَّاسَ يَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ مِنَ الْوِحْدَةِ مَا سَارَ رَاكِبٌ بِلَيْلٍ»، يَعْنِي: وَحْدَهُ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر خەڵک بزانێت ئەمەی من دەیزانم لە (مەترسییەکانی) دەرچوون بەتەنیایی، ئەوکات هیچ سوارێک بە شەو دەرنەدەچوو (بەتەنیا)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرُّخْصَةِ فِي الكَذِبِ وَالخَدِيعَةِ فِي الحَرْبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێگەدان بە درۆ و فێڵ لە جەنگدا

٣٧١. عَنْ جَابِر بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الحَرْبُ خُدْعَةٌ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جەنگ بریتییە لە فێڵ و پیلانی جەنگى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي غَزَوَاتِ النَّبِيِّ ﷺ، وَكَمْ غَزَا؟

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی جەنگەکانى پێغەمبەر ﷺ، ژمارەشیان چەند بووە؟

٣٧٢. عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ قَالَ: كُنْتُ إِلَى جَنْبِ زَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ h فَقِيلَ لَهُ: كَمْ غَزَا النَّبِيُّ مِنْ غَزْوَةٍ؟ قَالَ: تِسْعَ عَشْرَةَ، فَقُلْتُ: كَمْ غَزَوْتَ أَنْتَ مَعَهُ؟ قَالَ: سَبْعَ عَشْرَةَ، قُلْتُ: أَيَّتُهُنَّ كَانَ أَوَّلَ؟ قَالَ: ذَاتُ العُشَيْرِ، أَوِ العُشَيْرَةِ.

ئەبو ئیسحاق دەڵێت: جارێکیان لە تەنیشت زەیدی کوڕی ئەڕقەم h بووم، پرسیاری لێ کرا: پێغەمبەری خوا چەند غەزای کردووە؟ گوتی: نۆزدە، گوتم: لە چەند غەزا تۆ لەگەڵیدا بوویت؟ گوتی: لە حەڤدە غەزا، گوتم: یەکەم دانە کامەیان بوو؟ گوتی: زات عوشەیر یان عوشەیڕە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ عِنْدَ القِتَالِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دوعاكردن لە کاتى جەنگ

٣٧٣. عَنِ ابْنِ أَبِي أَوْفَى k قَالَ: سَمِعْتُهُ يَقُولُ يَعْنِي النَّبِيَّ يَدْعُو عَلَى الأَحْزَابِ، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ مُنْزِلَ الكِتَابِ، سَرِيعَ الحِسَابِ، اهْزِمِ الأَحْزَابَ، اللَّهُمَّ اهْزِمْهُمْ، وَزَلْزِلْهُمْ».

ئیبن ئەبو ئەوفا k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو، دوعای دەکرد لە کۆمەڵەکان (ی جەنگی ئەحزاب)، دەیفەرموو: «خوایە ئەی دابەزێنەری قوڕئان، (ئەی ئەو زاتەی) لێپرسینەوەت خێرایە، (ئەی) تێکشکێنەری چین و کۆمەڵەکان، خوایە تێکیان بشکێنە و لەرز و ترس بخە نێویانەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الفِطْرِ عِنْدَ القِتَالِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕۆژووشکاندن لە کاتى جەنگ

٣٧٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: لَمَّا بَلَغَ النَّبِيُّ عَامَ الفَتْحِ مَرَّ الظَّهْرَانِ، فَآذَنَنَا بِلِقَاءِ العَدُوِّ فَأَمَرَنَا بِالفِطْرِ، فَأَفْطَرْنَا أَجْمَعُونَ.

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: کاتێك پێغەمبەری خوا لە ساڵی ئازادکردنی مەککەی پیرۆز گەیشتە مەڕە زەهڕان، ئاگاداری کردینەوە بە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن، جا فەرمانی پێ کردین ڕۆژوو بشكێنین، ئێمەش هەموومان ڕۆژوومان شکاند.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الخُرُوجِ عِنْدَ الفَزَعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەرچوون لە کاتى بوونى ترس

٣٧٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ مِنْ أَجْرَأِ النَّاسِ، وَأَجْوَدِ النَّاسِ، وَأَشْجَعِ النَّاسِ، قَالَ: وَقَدْ فَزِعَ أَهْلُ المَدِينَةِ لَيْلَةً سَمِعُوا صَوْتًا، قَالَ: فَتَلَقَّاهُمُ النَّبِيُّ عَلَى فَرَسٍ لِأَبِي طَلْحَةَ h عُرْيٍ، وَهُوَ مُتَقَلِّدٌ سَيْفَهُ، فَقَالَ: «لَمْ تُرَاعُوا، لَمْ تُرَاعُوا»، فَقَالَ النَّبِيُّ : «وَجَدْتُهُ بَحْرًا».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەر لە هەموو کەس بوێرتر بوو، لە هەموو كەسیش بەخشەرتر بوو، ئازاترین کەسیش بوو، (ئەنەس) h (ڕاوی دەڵێت بەردەوام) ئەنەس h گوتی: شەوێکیان خەڵکی مەدینە کەوتنە ترسەوە بەهۆی بیستنی دەنگێکی (ترسناكەوە)، خەڵک بەدواداچوونیان کرد، بینییان پێغەمبەری خوا لەسەر پشتی ئەسپی ئەبو تەلحەیە h بەبێ کورتان، شمشێرەکەی لەخۆ بەستبوو، فەرمووی: «مەترسن، مەترسن»، جا پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەوەى بینیم (ئەسپەکە) وەکوو دەریا وا بوو (لە ڕاکردنى بەخێرایی و به‌بێ وەستان)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الِاسْتِفْتَاحِ بِصَعَالِيكِ المُسْلِمِينَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی داواکردن بە چینی هەژاری موسوڵمانان

٣٧٦. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقُولُ: «ابْغُونِي ضُعَفَاءَكُمْ، فَإِنَّمَا تُرْزَقُونَ وَتُنْصَرُونَ بِضُعَفَائِكُمْ».

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: گوێبیستی پێغەمبەری خوا بووم دەیفەرموو: «کەسە بێناز و بێهێزەکانتانم بۆ دیاری بکەن، چونکە بەڕاستی پێدانی ڕزق و ڕۆزی و سەرکەوتنتان بەهۆی ئەوانەوەیە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِمَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێشەوا

٣٧٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَلَا كُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، فَالأَمِيرُ الَّذِي عَلَى النَّاسِ رَاعٍ، وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ عَلَى أَهْلِ بَيْتِهِ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُمْ، وَالمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ عَلَى بَيْتِ بَعْلِهَا، وَهِيَ مَسْئُولَةٌ عَنْهُ، وَالعَبْدُ رَاعٍ عَلَى مَالِ سَيِّدِهِ، وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْهُ، أَلَا فَكُلُّكُمْ رَاعٍ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئاگادار بن هەمووتان سەرپەرشتیارن، هەمووتان بەرپرسیارن لە خەڵکی ژێر دەستتان، ئەو فەرماندەیەی سەرپەرشتیاری خەڵکە، بەرپرسە لەو خەڵکەی لەژێر فەرمانیەتی، پیاوێک سەرپەرشتیارە لەسەر خانەوادەکەی، بەرپرسە بەرامبەریان، ئافرەت سەرپەرشتیارە لەسەر ماڵی مێردەکەی، ئەو لێی بەرپرسیارە، خزمەتکار سەرپەرشتیارە لەسەر ماڵی خاوەنەکەی، ئەو لێی بەرپرسیارە، ئاگادار بن هەمووتان سەرپەرشتیارن، هەمووشتان بەرپرسن لەوەی لە ژێر دەستتاندایە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي طَاعَةِ الإِمَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی فەرمانبەرداری بۆ پێشەوا

٣٧٨. عَنْ أُمِّ الحُصَيْنِ الأَحْمَسِيَّةِ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَخْطُبُ فِي حَجَّةِ الوَدَاعِ، وَعَلَيْهِ بُرْدٌ قَدِ التَفَعَ بِهِ مِنْ تَحْتِ إِبْطِهِ، قَالَتْ: فَأَنَا أَنْظُرُ إِلَى عَضَلَةِ عَضُدِهِ تَرْتَجُّ، سَمِعْتُهُ يَقُولُ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا اللَّهَ، وَإِنْ أُمِّرَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ حَبَشِيٌّ مُجَدَّعٌ فَاسْمَعُوا لَهُ، وَأَطِيعُوا مَا أَقَامَ لَكُمْ كِتَابَ اللَّهِ».

ئوم حوصەینى ئەحمەسیه‌ i دەڵێت: گوێبیستى پێغەمبەری خوا بووم وتارى دەدا لە حەجى ماڵئاوایی، عەبایەکى لەژێر شانیەوە لە خۆی پێچابوو، گوتى: کە من سەیرم دەکرد لاشەى دەهەژایەوە، گوێبیستى بووم دەیفەرموو: «ئەى خەڵکینە پارێزکار بن بەرانبەر (سنوورەکانی) خوا، ئەگەر بەندەیەکی حەبەشی گوێبڕاو و لووتبڕاو کرا بە فەرمانڕەواتان، گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداریی بکەن، مادام بەپێی کتێبی خوا فەرمانڕەواییتان بەسەردا دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ لَا طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِي مَعْصِيَةِ الخَالِقِ

باسی ئەوەى هاتووە فەرمانبەرداری نییە بۆ کەس لە سەرپێچی خوادا

٣٧٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «السَّمْعُ وَالطَّاعَةُ عَلَى المَرْءِ المُسْلِمِ فِيمَا أَحَبَّ وَكَرِهَ مَا لَمْ يُؤْمَرْ بِمَعْصِيَةٍ، فَإِنْ أُمِرَ بِمَعْصِيَةٍ فَلَا سَمْعَ عَلَيْهِ وَلَا طَاعَةَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری لەسەر کەسی موسوڵمان پێویستە لەوەی پێیخۆشە و لەوەش کە پێیخۆش نییە، جگە لەوەی فەرمانی پێ بکرێت بە سەرپێچیی خوا، جا ئەگەر فەرمانی بە سەرپێچیی خوا پێ کرا، ئەوە گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری دروست نییە و نامێنێت».