أبْوَابُ الْوَصَايَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی وەسییەت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي الوَصِيَّةِ بِالثُّلُثِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەسییەتکردن بە سێیەکی ماڵ و سامان

٤٧٤. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h قَالَ: مَرِضْتُ عَامَ الفَتْحِ مَرَضًا أَشْفَيْتُ مِنْهُ عَلَى المَوْتِ، فَأَتَانِي رَسُولُ اللَّهِ يَعُودُنِي، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ لِي مَالًا كَثِيرًا، وَلَيْسَ يَرِثُنِي إِلَّا ابْنَتِي، أَفَأُوصِي بِمَالِي كُلِّهِ؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَثُلُثَيْ مَالِي؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالشَّطْرُ؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالثُّلُثُ؟ قَالَ: «الثُّلُثُ وَالثُّلُثُ كَثِيرٌ، إِنَّكَ إِنْ تَذَرْ وَرَثَتَكَ أَغْنِيَاءَ خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَذَرَهُمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ، وَإِنَّكَ لَنْ تُنْفِقَ نَفَقَةً إِلَّا أُجِرْتَ فِيهَا حَتَّى اللُّقْمَةَ تَرْفَعُهَا إِلَى فِي امْرَأَتِكَ»، قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أُخَلَّفُ عَنْ هِجْرَتِي؟ قَالَ: «إِنَّكَ لَنْ تُخَلَّفَ بَعْدِي فَتَعْمَلَ عَمَلًا تُرِيدُ بِهِ وَجْهَ اللَّهِ إِلَّا ازْدَدْتَ بِهِ رِفْعَةً وَدَرَجَةً وَلَعَلَّكَ أَنْ تُخَلَّفَ حَتَّى يَنْتَفِعَ بِكَ أَقْوَامٌ وَيُضَرَّ بِكَ آخَرُونَ، اللَّهُمَّ أَمْضِ لِأَصْحَابِي هِجْرَتَهُمْ وَلَا تَرُدَّهُمْ عَلَى أَعْقَابِهِمْ، لَكِنِ البَائِسُ سَعْدُ ابْنُ خَوْلَةَ» يَرْثِي لَهُ رَسُولُ اللَّهِ أَنْ مَاتَ بِمَكَّةَ.

سەعدى کوڕی ئەبو وه‌ققاص h دەڵێت: لە ساڵى فەتحى مەککە نەخۆش کەوتم، نەخۆشییەکى وا کە نزیک بوو بمرم، جا پێغەمبەری خوا هاتە لام بۆ سەردانکردنم، گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا من خاوەن ماڵ و سامانێکى زۆرم، جگە لە کچەکەم هیچ میراتگرێکی دیکەم نییە، ئایا وەسییەت بکەم بە بەخشینی هەموو ماڵەکەم؟ فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: ئەی دوو لەسەر سێی ماڵم؟ فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: ئەی نیوەى؟ فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: ئەی سێیەکى؟ فەرمووى: «سێیەک، سێیەکیش زۆرە، بەڕاستی تۆ ئەگەر میراتگرانت بەدەوڵەمەندى بەجێ بهێڵیت زۆر چاکترە لەوەى بەهەژارى بەجێیان بهێڵیت و دەست پان بکەنەوە بۆ داواکردنى یارمەتى لە خەڵکى، بزانە تۆ هەر ماڵێكت کە خەرجی دەکەیت (بۆ خانەوادەکەت)، بێگومان پاداشتت بۆ هەیە، تەنانەت ئەو پارووەى بەرزى دەکەیتەوە بۆ دەمى هاوسەرەکەت»، گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا لە (پلە و پاداشتى) کۆچکردنم دوا دەکەوم؟ فەرمووى: «تۆ ئەگەر دوا کەوتیت هەر کارێکت کرد مەبەستت ڕەزامەندیى خوا بوو، بێگومان پلە و گەورەیی پێ زیاد دەکەیت، لەوانەیە بمێنیت تا خەڵکانێک لێت سوودمەند ببن و زیانبەخش بیت بۆ خەڵکانێکى دیكه‌ (ناحەزانى ئیسلام)، ئەى خوایە بەردەوامى بە هاوەڵانم بدە لە (کار و پاداشتى) کۆچکردنیان، خوایە نەگەڕێنەوە و پاشگەز نەبنەوە لە ئیسلام، بەڵام کەسى داماو سەعدى کوڕی خەولەیە» کاتێک پێغەمبەری خوا بەسۆزەوە باسی لێوە کرد، چونکە لە شارى مەککە كۆچى دوایی کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَثِّ عَلَى الوَصِيَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هاندان بۆ وەسییەتکردن

٤٧٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ وَلَهُ مَا يُوصِي فِيهِ إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: « کەسێکی موسوڵمان شتێکى هەبێت و پێویست بێت وەسییەتى پێ بکات، هەق نییە دوو شەو لەسەر یەک بمێنێتەوە، کەچى وەسییەتنامەکەى بە نووسراوى لای نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ لَمْ يُوصِ

باسی ئەوەى هاتووە پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ وەسییەتێکی نەکردووە

٤٧٦. عَنْ طَلْحَةَ بْنِ مُصَرِّفٍ قَالَ: قُلْتُ لِابْنِ أَبِي أَوْفَى k: أَوْصَى رَسُولُ اللَّهِ ؟ قَالَ: لَا، قُلْتُ: كَيْفَ كُتِبَتِ الوَصِيَّةُ وَكَيْفَ أَمَرَ النَّاسَ؟ قَالَ: أَوْصَى بِكِتَابِ اللَّهِ.

تەلحەی کوڕی موصەرریف دەڵێت: بە ئیبن ئەبو ئەوفام k گوت: ئایا پێغەمبەری خوا وەسییەتی کرد؟ گوتی: نەخێر، گوتم: ئەی چۆن فەرمانی داوە بە خەڵکی (بۆ وەسییەتکردن)؟ گوتی: وەسییەتی کردووە بە دەستگرتن بە کتێبی خوا.

بَابُ مَا جَاءَ لَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەسییەتی (ماڵ) دروست نییە بۆ میراتگر

٤٧٧. عَنْ عَمْرِو بْنِ خَارِجَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ خَطَبَ عَلَى نَاقَتِهِ وَأَنَا تَحْتَ جِرَانِهَا وَهِيَ تَقْصَعُ بِجِرَّتِهَا، وَإِنَّ لُعَابَهَا يَسِيلُ بَيْنَ كَتِفَيَّ فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ، وَلَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ، وَالوَلَدُ لِلْفِرَاشِ، وَلِلْعَاهِرِ الحَجَرُ، وَمَنْ ادَّعَى إِلَى غَيْرِ أَبِيهِ أَوْ انْتَمَى إِلَى غَيْرِ مَوَالِيهِ رَغْبَةً عَنْهُمْ فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللَّهِ، لَا يَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ صَرْفًا وَلَا عَدْلًا».

عەمرى کوڕى خاریجە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر وتارى بۆ داین لەسەر پشتى وشترەکەى، منیش لەژێر مللى وشترەکە بووم کە خۆراکى کاوێژکراوی خۆی قوت دەدایەوە، لیکەکەى بەسەر شانەکانماندا دەهاتە خوار، جا گوێبیستى پێغەمبەری خوا بووم دەیفەرموو: «بێگومان خواى گەورە مافی داوە بە هەموو خاوەن مافێک، جا هیچ وەسییەتێک نییە بۆ میراتگران، منداڵ بۆ خاوەن جێگایە (کە پیاوى ئافرەتەکەیە)، پیاوی زیناکەر هەر بەردى بۆ دەمێنێتەوە، هەر کەسێک خۆی بداتە پاڵ کەسێک کە باوکى ئەو نییە، یان خۆی خستە پاڵ کەسانێک کە گەورەى ئەو نییە تا لێیان بێباک بێت، نەفرەتى خوای لەسەر بێت، (ئەو کەسانە) بەڕاستی خواى گەورە هیچ کارێکیان لێ وەرناگرێت».