أبْوَابُ الدِّيَاتِ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ

كۆباسی خوێنباییه‌كان له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي دِيَةِ الأَصَابِعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خوێنبایی پەنجەکان

٢٩٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ «فِي دِيَةِ الأَصَابِعِ اليَدَيْنِ وَالرِّجْلَيْنِ سَوَاءٌ، عَشْرٌ مِنَ الإِبِلِ لِكُلِّ أُصْبُعٍ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دەربارەی خوێنبایی پەنجەکانی دەستەكان و پێیەكان وەکوو یەکن، دە سەر وشتر بۆ هەر پەنجەیەکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَشْدِيدِ قَتْلِ المُؤْمِنِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هەڕەشەى توند لە کوشتنى بڕوادار (بەناهەق)

٢٩١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَزَوَالُ الدُّنْيَا أَهْوَنُ عَلَى اللَّهِ مِنْ قَتْلِ رَجُلٍ مُسْلِمٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «تێکچوونی دونیا لەلای خوا سادە و ئاسانترە لە کوشتنی پیاوێک (ئافرەت)ێكی موسوڵمان».

بَابُ الحُكْمِ فِي الدِّمَاءِ

باسی دادگاییكردن دەربارەی خوێن (كوشتن)

٢٩٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحْكَمُ بَيْنَ العِبَادِ فِي الدِّمَاءِ»

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی یەکەم شت (لە ڕۆژیی دوایی) دادگایی لەسەر دەکرێت لەنێو خەڵکی، دەربارەی كوشتن و خوێنڕشتنە».

٢٩٣. عَنْ أَبَا سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ، وَأَبَا هُرَيْرَةَ k يَذْكُرَانِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «لَوْ أَنَّ أَهْلَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ اشْتَرَكُوا فِي دَمِ مُؤْمِنٍ لَأَكَبَّهُمُ اللَّهُ فِي النَّارِ».

ئەبو سەعیدى خودری و ئەبو هوڕەیڕە k له‌ پێغەمبەری خواوه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فەرموویەتى: «بێگومان ئەگەر خەڵکی ئاسمان و زەوی بەشدار بن لە خوێنی بڕوادارێک (کوشتنی بەناهەق)، بێگومان خوا هەموویان دەخاتە نێو ئاگری دۆزەخەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ يَقْتُلُ نَفْسًا مُعَاهِدَةً

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەى کەسێکى خاوەن پەیمان دەکوژێت

٢٩٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَلَا مَنْ قَتَلَ نَفْسًا مُعَاهِدًا لَهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَذِمَّةُ رَسُولِهِ، فَقَدْ أَخْفَرَ بِذِمَّةِ اللَّهِ، فَلَا يُرَحْ رَائِحَةَ الجَنَّةِ، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ سَبْعِينَ خَرِيفًا».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئاگادار بن هەر کەسێک کەسێکی پەیمانپێدراو بکوژێت (کە پاراستنی گیانی) لە ئەستۆی خوا و پێغەمبەرەکەیدا بێت، بەڕاستی پێشێلی کردووە بەرانبەر بە لە ئەستۆگرتنی خوا، بێگومان بۆنی بەهەشت ناکات، لە کاتێکدا بۆنی به‌هه‌شت لە دووری حەفتا پاییزه‌وه‌ دێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنِ المُثْلَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغەکردن لە هەتک و شێواندن (ی مردوو)

٢٩٥. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا بَعَثَ أَمِيرًا عَلَى جَيْشٍ أَوْصَاهُ فِي خَاصَّةِ نَفْسِهِ بِتَقْوَى اللَّهِ وَمَنْ مَعَهُ مِنَ المُسْلِمِينَ خَيْرًا، فَقَالَ: «اغْزُوا بِسْمِ اللَّهِ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ، قَاتِلُوا مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ، اغْزُوا وَلَا تَغُلُّوا، وَلَا تَغْدِرُوا، وَلَا تُمَثِّلُوا، وَلَا تَقْتُلُوا وَلِيدًا».

سولەیمانى کوڕی بوڕه‌یدە، لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا کاتێک فەرمانڕەوایەکى ڕەوانە کردبایە لەگەڵ لەشکرێک، ئامۆژگارى دەکرد كە پارێزكار بێت بەرانبەر خوا و ئەو موسوڵمانانەى کە لەگەڵیدان، جا دەیفەرموو: «جەنگ بکەن بە ناوى خوا، لەپێناوى خوا، بجەنگێن لەگەڵ هەرکەسێک بێباوەڕ بێت بە خوا، جەنگ بکەن و دزى مەکەن لە دەستکەوتی جەنگ، پەیمان مەشکێنن، هەتکى کوژراو مەکەن، منداڵ مەکوژن».

بَابُ مَا جَاءَ لَا يُقْتَلُ مُسْلِمٌ بِكَافِرٍ

باسی ئەوەى هاتووە کە موسوڵمان ناکوژرێتەوە (بەهۆی كوشتنی كەسی) بێبڕوا

٢٩٦. عَنْ أَبي جُحَيْفَةَ h قَالَ: قُلْتُ لِعَلِيٍّ h: يَا أَمِيرَ المُؤْمِنِينَ، هَلْ عِنْدَكُمْ سَوْدَاءُ فِي بَيْضَاءَ لَيْسَ فِي كِتَابِ اللَّهِ؟ قَالَ: لَا وَالَّذِي فَلَقَ الحَبَّةَ، وَبَرَأَ النَّسَمَةَ، مَا عَلِمْتُهُ إِلَّا فَهْمًا يُعْطِيهِ اللَّهُ رَجُلًا فِي القُرْآنِ، وَمَا فِي الصَّحِيفَةِ، قُلْتُ: وَمَا فِي الصَّحِيفَةِ؟ قَالَ: العَقْلُ، وَفِكَاكُ الأَسِيرِ، وَأَنْ لَا يُقْتَلَ مُؤْمِنٌ بِكَافِرٍ.

ئەبو جوحه‌یفە h دەڵێت: بە عەلیم h گوت: ئەى فەرمانڕەواى بڕواداران، ئایا هیچ نووسراوێکتان لەلا هەیە (دەربارەى وەحى) جگە لە قوڕئانى پیرۆز؟ گوتى: نەخێر، سوێند بەو کەسەى دانەوێڵەی شین کردووە و گیانى دروست کردووە نەمزانیوە جگە لە تێگەیشتن لە قوڕئانى پیرۆز نەبێت کە خوا بە کەسێکى بدات، یاخود ئەوەى لەو پەڕاوە نووسراوەتەوە؟ گوتم: ئەو پەڕاوە چى تێدایە؟ گوتى: باسی تۆڵەدانەوەى خوێن، ئازادکردنى بەندی (دیل)، نەکوشتنەوەى موسوڵمان لەبری بێبڕوا.

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ

باسی ئەوەى هاتووە هەر کەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگری لە ماڵەکەی شەهیدە

٢٩٧. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ دِينِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ دَمِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ أَهْلِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ».

سەعیدى کوڕى زەید h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «هەر کەسێک بەهۆی بەرگری لە ماڵی بکوژرێت ئەوە شەهیدە، هەرکەسێک بەرگری لە ئایینی بکات و بکوژرێت ئەوە شەهیدە، هەر کەسێک بەرگری لە خوێن و گیانی خۆی بکات و بکوژرێت شەهیدە، هەر کەسێک بەرگری لە خانەوادەی بکات و بکوژرێت ئەوە شەهیدە».