أبْوَابُ الْأَطْعِمَةِ

کۆباسی خواردنەکان

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ أَكْلِ المَصْبُورَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی خواردنى گیانداری نیشانەکراو

٣١٢. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنْ أَكْلِ المُجَثَّمَةِ، وَهِيَ الَّتِي تُصْبَرُ بِالنَّبْلِ.

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: پێغەمبەری خوا خواردنی گۆشتی گیانداری نیشانەکراوی قەدەغە کردووە، ئەوەی بە ڕم و تیر دەکرێتە نیشانە.

بَابُ مَا قُطِعَ مِنَ الحَيِّ فَهُوَ مَيِّتٌ

باسی ئەو بەشەى لە ئاژەڵی زیندوو دەبڕدرێت بە مرداره‌وه‌بوو دادەنرێت

٣١٣. عَنْ أَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ h قَالَ: قَدِمَ النَّبِيُّ المَدِينَةَ وَهُمْ يَجُبُّونَ أَسْنِمَةَ الإِبِلِ، وَيَقْطَعُونَ أَلْيَاتِ الغَنَمِ، فَقَالَ: «مَا قُطِعَ مِنَ البَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَهِيَ مَيْتَةٌ».

ئەبو واقیدى لەیسی h دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر هاتە شارى مەدینە ئەوان سەرەتەپۆڵکەى وشتریان دەبڕیەوە، دونگى مەڕەکانیان دەبڕیەوە، جا فەرمووى: «ئەو بەشەى لە ئاژەڵی زیندوو دەبڕدرێت، (ئەو بەشە) بە مردارەوەبوو دادەنرێت».