أبْوَابُ الْأَحْكَامِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی حوکمەکان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ فِي الْقَاضِي

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی دادوەر لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

٢٧٣. عَنِ ابْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «القُضَاةُ ثَلَاثَةٌ: قَاضِيَانِ فِي النَّارِ، وَقَاضٍ فِي الجَنَّةِ، رَجُلٌ قَضَى بِغَيْرِ الحَقِّ فَعَلِمَ ذَاكَ فَذَاكَ فِي النَّارِ، وَقَاضٍ لَا يَعْلَمُ فَأَهْلَكَ حُقُوقَ النَّاسِ فَهُوَ فِي النَّارِ، وَقَاضٍ قَضَى بِالحَقِّ فَذَلِكَ فِي الجَنَّةِ».

ئیبن بوڕەیدە، لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «دادوەران سێ جۆرن: دوو دادوه‌ریان لە ئاگری دۆزەخدان، دادوه‌رێكیشیان لە بەهەشتدایە، کەسێک دادوەری بکات بەناڕاستی و بشزانێت، ئەوە لە ئاگردایه‌، دادوەرێک بەنەزانین دادوەری بکات و مافی خەڵکی بفەوتێنێت، ئا ئەوەش لە ئاگردایه‌، دادوەرێک بەهەق بڕیار بدات، ئەوە لە بەهەشتدایه‌».

٢٧٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ وَلِيَ القَضَاءَ، أَوْ جُعِلَ قَاضِيًا بَيْنَ النَّاسِ فَقَدْ ذُبِحَ بِغَيْرِ سِكِّينٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واوه‌ به‌ دادوەر دانرا له‌ نێوان خه‌ڵكدا، ئه‌وه‌ به‌بێ چه‌قۆ سه‌ر بڕدراوه‌ (بۆ خۆپاراستن و ئاگاداربوونه‌)».

🖍   تێبینی:

لە بارەی ئەو وێنەهێنانەوەی پێغەمبەر ﷺ گوتراوە: دادوەر پیشە و بەرپرسیاریتییەکی زۆر قورسە، بەردەوام لە نێوان دوو سزادایە، سزای دونیا: ئەگەر بێتو بەهەق دادوەری بکات، ئەگەری هەیە لایەنی دووەم (کە بڕیارەکە لە زیانیەتی) لە کاردانەوەی بڕیارەکە زیانێک بە دادوەر بگەیەنن، سزای قیامەت: خۆ ئەگەر بێتو بەناهەق دادوەری بکات و بشزانێت، ئەوە بێگومان سزایەکی سەخت لە قیامەت چاوەڕێیەتی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي القَاضِي يُصِيبُ وَيُخْطِئُ

باسی ئەوەى هاتووە دادوەر لە بڕیاریدا ڕاست دەكات و هەڵەش دەكات

٢٧٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا حَكَمَ الحَاكِمُ فَاجْتَهَدَ فَأَصَابَ، فَلَهُ أَجْرَانِ، وَإِذَا حَكَمَ فَأَخْطَأَ، فَلَهُ أَجْرٌ وَاحِدٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر دادوەر كۆششی کرد و بڕیاری دا و پێکای، ئەوە دوو پاداشتی بۆ هەیە (پاداشتی كۆشش و پێکانەکە)، ئەگەر كۆششی کرد و بڕیاری دا و نەیپێکا پاداشتێکی بۆ هەیە (پاداشتی كۆششه‌كه‌)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِمَامِ الرَّعِيَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێشەواى خەڵک

٢٧٦. قَالَ عَمْرُو بْنُ مُرَّةَ لِمُعَاوِيَةَ k: إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَا مِنْ إِمَامٍ يُغْلِقُ بَابَهُ دُونَ ذَوِي الحَاجَةِ، وَالخَلَّةِ، وَالمَسْكَنَةِ إِلَّا أَغْلَقَ اللَّهُ أَبْوَابَ السَّمَاءِ دُونَ خَلَّتِهِ، وَحَاجَتِهِ، وَمَسْكَنَتِهِ»، فَجَعَلَ مُعَاوِيَةُ h رَجُلًا عَلَى حَوَائِجِ النَّاسِ.

عەمڕی کوڕى موڕڕە بە موعاویەى k گوت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «هەر پێشەوایەک دەرگای دابخات بەڕووی خاوەن پێویستی و داواکار و هەژار، بەدڵنیایی خوا دەرگاکانی ئاسمانی بەڕوودا دادەخات لە کاتی داواکاری و پێویستی و هەژاری ئەودا»، له‌دوای ئەوە موعاویە h کەسێکی دامەزراند تایبەت بە پێویستیی خەڵک.

بَابُ مَا جَاءَ لَا يَقْضِي القَاضِي وَهُوَ غَضْبَانُ

باسی ئەوەى هاتووە نابێت دادوەر دادوەرى بکات لە کاتی تووڕەییدا

٢٧٧. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ قَالَ: كَتَبَ أَبِي h إِلَى عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ وَهُوَ قَاضٍ: أَنْ لَا تَحْكُمْ بَيْنَ اثْنَيْنِ وَأَنْتَ غَضْبَانُ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا يَحْكُمُ الحَاكِمُ بَيْنَ اثْنَيْنِ وَهُوَ غَضْبَانُ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو بەکڕە دەڵێت: باوکم h نووسراوێکى نووسى بۆ عوبه‌یدوڵڵای کوڕی ئەبو بەکرڕە کە دادوەر بوو: کە نەکەیت دادوەری لە نێوان دوو کەسدا بکەیت لە کاتێکدا تووڕەیت، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «با هیچ دادوەرێک دادوەری لە نێوان دوو کەسدا نەکات لە کاتێکدا تووڕەیە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّاشِي وَالمُرْتَشِي فِي الحُكْمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕه‌شوەدەر و ڕه‌شوەوەرگر لە دادوەریدا

٢٧٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ الرَّاشِيَ وَالمُرْتَشِيَ فِي الحُكْمِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا نەفرەتی کردووە لە ڕه‌شوەدەر و لە ڕه‌شوەوەرگر لە دادوەریدا.

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَنَّ البَيِّنَةَ عَلَى المُدَّعِي، وَاليَمِينَ عَلَى المُدَّعَى عَلَيْهِ

باسی ئەوەى هاتووە کە شایەتی لەسەر بانگەشەکارە و سوێند لەسەر داوالەسەرکراوە

٢٧٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَضَى أَنَّ اليَمِينَ عَلَى المُدَّعَى عَلَيْهِ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا بڕیاری دا کە سوێند لەسەر داوالەسەرکراوە (ئەگەر داواکار بەڵگەی نەبوو).

بَابُ مَا جَاءَ فِي اليَمِينِ مَعَ الشَّاهِدِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سوێند لەگەڵ شایەتى

٢٨٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَضَى رَسُولُ اللَّهِ بِاليَمِينِ مَعَ الشَّاهِدِ الوَاحِدِ، قَالَ رَبِيعَةُ: وَأَخْبَرَنِي ابْنٌ لِسَعْدِ بْنِ عُبَادَةَ h قَالَ: وَجْدنَا فِي كِتَاب سَعْدٍ h أَنَّ النَّبِيَّ قَضَى بِاليَمِينِ مَعَ الشَّاهِدِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بڕیاری دا بە وەرگرتنی سوێندی داواکار لەگەڵ بوونی یەک شایەت، ڕەبیعە گوتى: کوڕێکی سەعدی کوڕی عوبادە h پێی ڕاگەیاندم و گوتی: لە نووسراوێکی (نامەیەکی) سەعد h دەستمان کەوتووە کە پێغەمبەری خوا بڕیاری دا بە وەرگرتنی سوێند (ی داواکار) لەگەڵ شایەتێک.

بَابُ مَا جَاءَ فِي العُمْرَى

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی به‌خشین بەدرێژایی تەمەن

٢٨١. عَنْ سَمُرَةَ h: أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ قَالَ: «العُمْرَى جَائِزَةٌ لِأَهْلِهَا، أَوْ مِيرَاثٌ لِأَهْلِهَا».

سەموڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «خەڵات و بەخشین بەدرێژایی تەمەن بۆ ئەو کەسەیە کە بۆى بەدیارى کراوە، یان میراتێکە بۆ خانەوادەکەى (ئەوەى پێی دراوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرُّقْبَى

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەخشین بەچاوەڕوانی

٢٨٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «العُمْرَى جَائِزَةٌ لِأَهْلِهَا، وَالرُّقْبَى جَائِزَةٌ لِأَهْلِهَا».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەخشین بەدرێژایی تەمەن دروست و حەڵاڵە بۆ ئەو کەسەى کە پێى دراوە، بەخشین بەچاوەڕوانی (کە کێ زووتر بمرێت دیارییەکە بۆ ئەوەی دیكه‌ بێت)، دروست و حەڵاڵە بۆ ئەو کەسەى کە پێى دراوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَخْيِيرِ الغُلَامِ بَيْنَ أَبَوَيْهِ إِذَا افْتَرَقَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەرپشککردنى منداڵ لە نێوان باوک و دایکیدا ئەگەر جیا بوونەوە

٢٨٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ خَيَّرَ غُلَامًا بَيْنَ أَبِيهِ وَأُمِّهِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر منداڵێکی سەرپشک کرد لە نێوان باوک و دایکیدا (کامیان هەڵدەبژێرێت بە دڵی خۆی).

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الوَالِدَ يَأْخُذُ مِنْ مَالِ وَلَدِهِ

باسی ئەوەى هاتووە كاتێك باوک لە ماڵ و سامانى منداڵەکەى دەبات

٢٨٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلْتُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ، وَإِنَّ أَوْلَادَكُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «باشترین و پاکترین شتێک کە لێی بخۆن ئەو شتەیە کە بۆخۆتان (بە ڕەنجی شانتان) پەیدای دەکەن، وە بێگومان مناڵەکانتان بەشێکن لە هەوڵ و کۆششی خۆتان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشُّفْعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌شی هاوبه‌ش (شه‌ریك)

٢٨٥. عَنْ سَمُرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «جَارُ الدَّارِ أَحَقُّ بِالدَّارِ».

سەموڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دراوسێى خانوو شايیستەترە بە خانووەکە (بۆ کڕینەوەى لە کاتێکدا ویسترا بفرۆشرێت)».

٢٨٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الجَارُ أَحَقُّ بِشُفْعَتِهِ، يُنْتَظَرُ بِهِ وَإِنْ كَانَ غَائِبًا، إِذَا كَانَ طَرِيقُهُمَا وَاحِدًا».

جابير h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دراوسێ شاییستەترە بە هەڵگرتنەوە و کڕینی خانووى دراوسێیەکەی، چاوەڕێی بڕیارى دەکرێت ئەگەر لە کاتى گەشتیش بێت، بە مەرجێک ڕێگەیان بەسەر یەک ڕێگاوە بێت».

بَابٌ فِي الوَقْفِ

باسێک دەربارەی ماڵى وەقفکراو

٢٨٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ: صَدَقَةٌ جَارِيَةٌ، وَعِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ، وَوَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کاتێک مرۆڤ دەمرێت کارەکانى كۆتایی دێت جگە لە سێ شت: بەخشینێک کە بەردەوام بێت (وەك: پرد، مزگەوت، بنكەی لەبەركردنی قوڕئان)، زانستێک سوودى لێ وەربگیرێت (نووسینی پەرتووكێكی باش، یان وانەگوتنەوە)، منداڵێکى چاکەکار كە دوعای بۆ بکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الغَرْسِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێز و گەورەیی دارچاندن

٢٨٨. عَنْ أَنَسٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَغْرِسُ غَرْسًا، أَوْ يَزْرَعُ زَرْعًا، فَيَأْكُلُ مِنْهُ إِنْسَانٌ، أَوْ طَيْرٌ، أَوْ بَهِيمَةٌ، إِلَّا كَانَتْ لَهُ صَدَقَةٌ».

ئەنەس h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر موسوڵمانێك دارێک بچێنێت، یان دانەوێڵەیەک تۆ بکات، جا مرۆڤێک یان باڵندەیەک یان گیاندارێک لێی بخوات، بەدڵنیاییەوە بە چاکە بۆی هەژمار دەکرێت».

بَابٌ مِنَ المُزَارَعَةِ

باسێك دەربارەی کشتوكاڵكردن

٢٨٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمْ يُحَرِّمِ المُزَارَعَةَ، وَلَكِنْ أَمَرَ أَنْ يَرْفُقَ بَعْضُهُمْ بِبَعْضٍ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا کارکردن لە زەوی بەرانبەر بە شتێک لە داهاتەکەی قەدەغە نەکردووە، بەڵام داوای کردووە خەڵکی لێبووردە بن بەرانبەر بە یەکدی (نەوەک لایەک سوود ببینێت و لایەکەی دیكه‌ زیان)