أبْوَابُ الْمَنَاقِبِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی ڕێز و پلەکان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابٌ فِي فَضْلِ النَّبِيِّ ﷺ

باسێک دەربارەی پێگە و گەورەیی پێغەمبەری خوا ﷺ

٧٢٤. عَنْ وَاثِلَةَ بْنِ الأَسْقَعِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى كِنَانَةَ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ، وَاصْطَفَى قُرَيْشًا مِنْ كِنَانَةَ، وَاصْطَفَى هَاشِمًا مِنْ قُرَيْشٍ، وَاصْطَفَانِي مِنْ بَنِي هَاشِمٍ».

واسیلەى کوڕى ئەسقەع h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان خوا لە کوڕەکانی ئیسماعیل نەوەی کینانەی هەڵبژاردووە، لە نەوەی کینانەش قوڕەیشی هەڵبژاردووە، لە قوڕەیشىیش نەوەی هاشیمی هەڵبژاردووە، منیشی لەنێو نەوەی هاشیم هەڵبژاردووە».

٧٢٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَتَى وَجَبَتْ لَكَ النُّبُوَّةُ؟ قَالَ: «وَآدَمُ بَيْنَ الرُّوحِ وَالجَسَدِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، لە چ کاتێک پێغەمبەرایەتیت بۆ بڕیار دراوە؟ فەرمووی: «لەو ساتەی کە باوکە ئادەم لە نێوان ڕووح و جەستەدا بوو».

٧٢٦. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «سَلُوا اللَّهَ لِيَ الوَسِيلَةَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الوَسِيلَةُ؟ قَالَ: «أَعْلَى دَرَجَةٍ فِي الجَنَّةِ لَا يَنَالُهَا إِلَّا رَجُلٌ وَاحِدٌ أَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «داوای وەسیلەتم بۆ بکەن لە خوا»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا وەسیلەت چییە؟ فەرمووی: «بەرزترین پلەیە لە بەهەشت، تەنیا بە یەک کەس دەدرێت، ئومێدم وایە ئەو کەسە من بم».

٧٢٧. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ يَوْمَ القِيَامَةِ وَلَا فَخْرَ، وَبِيَدِي لِوَاءُ الحَمْدِ وَلَا فَخْرَ، وَمَا مِنْ نَبِيٍّ يَوْمَئِذٍ آدَمُ فَمَنْ سِوَاهُ إِلَّا تَحْتَ لِوَائِي، وَأَنَا أَوَّلُ مَنْ تَنْشَقُّ عَنْهُ الأَرْضُ وَلَا فَخْرَ».

ئەبو سەعید h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «من گەورەی کوڕانی ئادەمم لە ڕۆژی دوایی بەبێ خۆهەڵکێشان، ئاڵای ستاییشی تەواو بەدەستی منەوەیە بەبێ خۆهەڵکێشان، هەرچی پێغەمبەرە لەو ڕۆژەدا لە ئادەم و جگە لە ئەویش هەمووی لەژێر ئاڵای مندان، من یەکەم کەس دەبم کە زەویم بۆ لەت دەكرێت (بۆ هاتنەدەر) بەبێ خۆهەڵکێشان».

٧٢٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمَّا كَانَ اليَوْمُ الَّذِي دَخَلَ فِيهِ رَسُولُ اللَّهِ المَدِينَةَ أَضَاءَ مِنْهَا كُلُّ شَيْءٍ، فَلَمَّا كَانَ اليَوْمُ الَّذِي مَاتَ فِيهِ أَظْلَمَ مِنْهَا كُلُّ شَيْءٍ، وَمَا نَفَضْنَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ الْأَيْدِي وَإِنَّا لَفِي دَفْنِهِ حَتَّى أَنْكَرْنَا قُلُوبَنَا.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: ئەو ڕۆژەی کە پێغەمبەری خوا هاتە نێو شاری مەدینە، هەموو شتێک درەوشایەوە و ڕووناك بوو، ئەو ڕۆژەش کە كۆچی دوایی کرد هەموو شتێک تاریک بوو، دەستمان لە ناشتنی پێغەمبەری خوا هەڵنەگرتبوو، خەریکی ناشتنی بووین، دڵەکانمان گۆڕانی بەسەردا هات.

بَابٌ فِي آيَاتِ نُبُوَّةِ النَّبِيِّ ﷺ وَمَا قَدْ خَصَّهُ اللَّهُ بِهِ

باسێک دەربارەی نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر ﷺ کە خوا تایبەتی کردووە بە ئه‌وەوە ﷺ

٧٢٩. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ بِمَكَّةَ حَجَرًا كَانَ يُسَلِّمُ عَلَيَّ لَيَالِيَ بُعِثْتُ، إِنِّي لَأَعْرِفُهُ الآنَ».

جابیرى کوڕى سەموڕە k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە مەککە بەردێک هەبوو سڵاوی لێ دەکردم لەو شەوانەی کە بووم بە پێغەمبەر، بەدڵنیایی من ئێستاش دەیناسمەوە».

٧٣٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: جَاءَ أَعْرَابِيٌّ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ بِمَ أَعْرِفُ أَنَّكَ نَبِيٌّ؟ قَالَ: «إِنْ دَعَوْتُ هَذَا العِذْقَ مِنْ هَذِهِ النَّخْلَةِ تَشْهَدُ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ؟»، فَدَعَاهُ رَسُولُ اللَّهِ ، فَجَعَلَ يَنْزِلُ مِنَ النَّخْلَةِ حَتَّى سَقَطَ إِلَى النَّبِيِّ ، ثُمَّ قَالَ: «ارْجِعْ»، فَعَادَ، فَأَسْلَمَ الأَعْرَابِيُّ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: دەشتەکییەک هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ، گوتی: بە چی بزانم تۆ پێغەمبەریت؟ فەرمووی: «ئەگەر بانگی ئەو دەنکە خورمایە بکەم لەو دارخورمایە (بۆم بێتە خوار)، ئایا تۆ ئەوکات شایەتیم بۆ دەدەیت کە من پێغەمبەری خوام؟»، پێغەمبەری خوا بانگی کرد، لە دارخورمایەکە هاتە خوار هەتا کەوتە پێش پێغەمبەری خوا ، ئینجا پێی فەرموو: «بگەڕێوە (شوێنی خۆت)»، جا گەڕایەوە، دەشتەکییەکە موسوڵمان بوو.

بَابٌ

باسێک

٧٣١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h ققَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ وَحَانَتْ صَلَاةُ العَصْرِ وَالتَمَسَ النَّاسُ الوَضُوءَ فَلَمْ يَجِدُوا، فَأُتِيَ رَسُولُ اللَّهِ بِوَضُوءٍ فَوَضَعَ رَسُولُ اللَّهِ يَدَهُ فِي ذَلِكَ الإِنَاءِ وَأَمَرَ النَّاسَ أَنْ يَتَوَضَّئُوا مِنْهُ، قَالَ: فَرَأَيْتُ المَاءَ يَنْبُعُ مِنْ تَحْتِ أَصَابِعِهِ، فَتَوَضَّأَ النَّاسُ حَتَّى تَوَضَّئُوا مِنْ عِنْدِ آخِرِهِمْ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینی کاتی نوێژی عەسر بوو، خەڵکی بەدوای ئاوى دەستنوێژ دەگەڕان و دەستیان نەکەوت، ئاوی دەستنوێژ بۆ پێغەمبەری خوا هێنرا، پێغەمبەری خوا دەستی پیرۆزی خستە نێو قاپەکە، فەرمانی کرد بە خەڵکی بێن و دەستنوێژی لێ بشۆرن، ئەنەس دەگێڕێتەوە و دەڵێت: دەمبینی ئاو لەژێر پەنجەکانی هەڵدەقوڵا، خەڵکی دەستنوێژیان لێی شوشت تا دوایین کەسیان.

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِفَةِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی سیفەتەکانی پێغەمبەر ﷺ

٧٣٢. عَنِ البَرَاءِ h قَالَ: مَا رَأَيْتُ مِنْ ذِي لِمَّةٍ فِي حُلَّةٍ حَمْرَاءَ أَحْسَنَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ، لَهُ شَعْرٌ يَضْرِبُ مَنْكِبَيْهِ، بَعِيدُ مَا بَيْنَ المَنْكِبَيْنِ، لَمْ يَكُنْ بِالقَصِيرِ وَلَا بِالطَّوِيلِ.

بەڕاء h دەڵێت: هیچ کەسێکم نەبینیوە کە خاوەن قژێکى درێژ بێت و پۆشاکێکى سووری لەبەر بێت و جوانتر بێت لە پێغەمبەری خوا ، قژى لە نێوان هەر دوو لاشانى دەهاتە خوار، نێوان هەردوو لاشانى پان بوو، باڵای نە کورت بوو نە درێژ (مامناوەند بوو).

بَابٌ فِي كَلَامِ النَّبِيِّ ﷺ

باسێک دەربارەی شێوەی ئاخاوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ

٧٣٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُعِيدُ الكَلِمَةَ ثَلَاثًا لِتُعْقَلَ عَنْهُ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا وشەیەکی سێ جار دووبارە دەکردەوە بۆئەوەی (ئامادەبووان) باش لێی تێبگەن.

بَابٌ فِي بَشَاشَةِ النَّبِيِّ ﷺ

باسێک دەربارەی ڕووخۆشی پێغەمبەر ﷺ

٧٣٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الحَارِثِ بْنِ جَزْءٍ h قَالَ: مَا رَأَيْتُ أَحَدًا أَكْثَرَ تَبَسُّمًا مِنْ رَسُولِ اللَّهِ .

عەبدوڵڵای کوڕی حاریسی کوڕی جەزئی h دەڵێت: کەسم نەبینیوە بەخەندەتر بێت لە پێغەمبەری خوا .

بَابٌ فِي سِنِّ النَّبِيِّ ﷺ وَابْنُ كَمْ كَانَ حِينَ مَاتَ

باسێک دەربارەی تەمەنی پێغەمبەری خوا ﷺ و ته‌مه‌نی چه‌ند بوو کاتێك كۆچی دوایی كرد

٧٣٥. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ j أَنَّهُ قَالَ: سَمِعْتُهُ يَخْطُبُ يَقُولُ: مَاتَ رَسُولُ اللَّهِ وَهُوَ ابْنُ ثَلَاثٍ وَسِتِّينَ، وَأَبُو بَكْرٍ، وَعُمَرُ k، وَأَنَا ابْنُ ثَلَاثٍ وَسِتِّينَ.

جەریری کوڕی عەبدوڵڵا دەڵێت: گوێم لە موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان j بوو وتاری دەدا و دەیگوت: پێغەمبەری خوا کە کۆچی دوایی کرد تەمەنی شەست و سێ ساڵ بووە، ئەبو بەکر و عومەریش k بەهەمان شێوە، منیش کوڕی شەست و سێ ساڵیم.

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ وَاسْمُهُ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُثْمَانَ وَلَقَبُهُ عَتِيقٌ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو بەکری صددیق کە ناوی عەبدوڵڵای کوڕی عوسمانە و نازناوی عەتیقه‌

٧٣٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَبْرَأُ إِلَى كُلِّ خَلِيلٍ مِنْ خِلِّهِ، وَلَوْ كُنْتُ مُتَّخِذًا خَلِيلًا لَاتَّخَذْتُ ابْنَ أَبِي قُحَافَةَ خَلِيلًا، وَإِنَّ صَاحِبَكُمْ لَخَلِيلُ اللَّهِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «من بەریم لە هەر خۆشەویستێک کە پێی وا بێت کردوومە بە خۆشەویستی خۆم (هاوڕێی گیانی بەگیانی خۆم)، خۆ ئەگەر ئەو کارەم کردبا ئەوە کوڕی ئەبو قوحافە (ئەبو بەکر)م دەکردە خۆشەویستی خۆم، چونکە بێگومان هاوڕێکەتان (واتە: خۆی) خۆشەویستی خوایە».

٧٣٧. عَنْ عَلِيٍّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ سَيِّدَا كُهُولِ أَهْلِ الجَنَّةِ مِنَ الأَوَّلِينَ وَالآخِرِينَ مَا خَلَا النَّبِيِّينَ وَالمُرْسَلِينَ، لَا تُخْبِرْهُمَا يَا عَلِيُّ».

عەلى h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئەبو بەکر و عومەر گەورەی پیاوانی بەهەشتن لە کەسەکانی پێشوو لە کەسانی دواییش، جگە لە پێغەمبەران نەبێت، ئەى عەلى هەواڵیان پێ مەدە».

بَابٌ فِي مَنَاقِبِ أَبِي حَفْصٍ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ h

باسێک دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو حەفصە عومەری کوڕی خەتتاب h

٧٣٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اللَّهُمَّ أَعِزَّ الإِسْلَامَ بِأَحَبِّ هَذَيْنِ الرَّجُلَيْنِ إِلَيْكَ بِأَبِي جَهْلٍ أَوْ بِعُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ»، قَالَ: وَكَانَ أَحَبَّهُمَا إِلَيْهِ عُمَرُ h.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەى خوایە ئایینى ئیسلام بەهێز بکەیت بە خۆشەویستترین پیاو لەلات لەو دوو کەسە، بە ئەبو جەهل، یان بە عومەرى کوڕی خەتتاب»، گوتى: وا دەرکەوت کە خۆشەویستترینیان لەلاى ئەو عومەر بوو h.

٧٣٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «رَأَيْتُ كَأَنِّي أُتِيتُ بِقَدَحِ لَبَنٍ فَشَرِبْتُ مِنْهُ فَأَعْطَيْتُ فَضْلِي عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ»، قَالُوا: فَمَا أَوَّلْتَهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ «العِلْمَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «لە خەومدا وام بینی کە پەرداخێک لە شیرم بۆ هێنرا و لێم خوارەوە، بەرماوەکەم دا بە عومەری کوڕی خەتتاب»، گوتیان: خەونەکە چۆن لێک دەدەیتەوە ئەى پێغەمبەری خوا؟ ئەویش فەرمووی: «وەرگرتنى زانست».

٧٤٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ جَالِسًا فَسَمِعْنَا لَغَطًا وَصَوْتَ صِبْيَانٍ، فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ فَإِذَا حَبَشِيَّةٌ تَزْفِنُ وَالصِّبْيَانُ حَوْلَهَا، فَقَالَ: «يَا عَائِشَةُ تَعَالَيْ فَانْظُرِي»، فَجِئْتُ فَوَضَعْتُ لَحْيَيَّ عَلَى مَنْكِبِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَجَعَلْتُ أَنْظُرُ إِلَيْهَا مَا بَيْنَ المَنْكِبِ إِلَى رَأْسِهِ، فَقَالَ لِي: «أَمَا شَبِعْتِ، أَمَا شَبِعْتِ»، قَالَتْ: فَجَعَلْتُ أَقُولُ لَا لِأَنْظُرَ مَنْزِلَتِي عِنْدَهُ إِذْ طَلَعَ عُمَرُ h، قَالَتْ: فَارْفَضَّ النَّاسُ عَنْهَا: قَالَتْ: فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنِّي لَأَنْظُرُ إِلَى شَيَاطِينِ الإِنْسِ وَالجِنِّ قَدْ فَرُّوا مِنْ عُمَرَ». قَالَتْ: فَرَجَعْتُ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا دانیشتبوو، گوێمان کە هەڵڵا و دەنگی منداڵان بوو، پێغەمبەری خوا هەستا، بینیی ئافرەتێکی حەبەشی سەما دەکات و منداڵان دەورەیان لێی داوە، فەرمووی: «ئەی عائیشە، وەرە سەیر بکە»، منیش چووم و چەناگەم لەسەر شانی پێغەمبەری خوا دانا، سەیرم دەکرد، پێمی دەفەرموو: «ئایا تێر نەبوویت، ئایا تەواو ئاسوودە نەبوویت (بەس نییە)»، منیش دەمگوت: نا، مەبەستیشم بوو پلە و ڕێزم ببینم لەلای پێغەمبەری خوا ، لەو کاتەدا عومەر h دەرکەوت، عائیشە i گوتی: خەڵکی لە دەورەی ئافرەتەکە ڕایانکرد و بڵاوەیان لێی کرد، گوتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «وا دەبینم شەیتانەکانی مرۆڤ و جنۆکە لە عومەر ڕادەکەن»، عائیشە i گوتی: منیش گەڕامەوە ماڵەوە.

بَابٌ فِي مَنَاقِبِ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ وَلَهُ كُنْيَتَانِ، يُقَالُ: أَبُو عَمْرٍو، وَأَبُو عَبْدِ اللَّهِ

باسێک دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی عوسمانى کوڕی عەففان، كه‌ دوو نازناوی هەیە: ئەبو عەمڕ و ئەبو عەبدوڵڵا

٧٤١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ عَلَى حِرَاءَ هُوَ وَأَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ وَعُثْمَانُ وَعَلِيٌّ وَطَلْحَةُ وَالزُّبَيْرُ j فَتَحَرَّكَتِ الصَّخْرَةُ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «اهْدَأْ، فَمَا عَلَيْكَ إِلَّا نَبِيٌّ أَوْ صِدِّيقٌ أَوْ شَهِيدٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا لەسەر ئەشکەوتی حیڕاء بوو، ئەو و ئەبو بەکر و عومەر و عوسمان و عەلی و تەلحە و زوبەیر j بوون، لەناکاو بەردە گەورەکە کەوتە جووڵە و هەژان، پێغەمبەری خوا فەمووی: «هێور ببەوە، ئەوەی لەسەرتە پێغەمبەرێک و ڕاستگۆیەک و كەسانێكی شەهیدن».

بَابُ مَنَاقِبِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ يُقَالُ وَلَهُ كُنْيَتَانِ: أَبُو تُرَابٍ، وَأَبُو الْحَسَنِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەلی کوڕی ئەبو تالیب، كه‌ دوو نازناوی هه‌یه‌: ئەبو توڕاب و ئەبو حەسەن

٧٤٢. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لِعَلِيٍّ h: «أَنْتَ مِنِّي بِمَنْزِلَةِ هَارُونَ مِنْ مُوسَى  إِلَّا أَنَّهُ لَا نَبِيَّ بَعْدِي».

سەعدى کوڕی ئەبو وەققاص h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە عەلى h فەرموو: «تـۆ بۆ من وەک هاڕوونی بۆ موسا ، تەنها ئەوە نەبێت کە هیچ پێغەمبەرێک نییە لەدوای من».

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي مُحَمَّدٍ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو موحەممەد تەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا

٧٤٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَنْظُرَ إِلَى شَهِيدٍ يَمْشِي عَلَى وَجْهِ الأَرْضِ فَلْيَنْظُرْ إِلَى طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ».

جابيری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «کێ پێیخۆشە سەیری کەسێکی شەهید بکات، کە لەسەر ڕووی زەوی بڕوات، با سەیری تەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا بکات».

بَابُ مَنَاقِبِ الزُّبَيْرِ بْنِ العَوَّامِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی زوبەیری کوڕی عەووام

٧٤٤. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيًّا وَإِنَّ حَوَارِيِّي الزُّبَيْرُ بْنُ العَوَّامِ».

عەلى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بێگومان هەموو پێغەمبەرێک هاوەڵ و پشتیوان و دڵسۆزی هەیە، بەڕاستی پشتیوان و دڵسۆزی منیش زوبەیری کوڕی عەووامە».

بَابُ مَنَاقِبِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفِ بْنِ عَبْدِ عَوْفٍ الزُّهْرِيِّ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوفی كوڕی عه‌وفی زوهری

٧٤٥. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَبُو بَكْرٍ فِي الجَنَّةِ، وَعُمَرُ فِي الجَنَّةِ، وَعُثْمَانُ فِي الجَنَّةِ، وَعَلِيٌّ فِي الجَنَّةِ، وَطَلْحَةُ فِي الجَنَّةِ، وَالزُّبَيْرُ فِي الجَنَّةِ، وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ عَوْفٍ فِي الجَنَّةِ، وَسَعْدٌ فِي الجَنَّةِ، وَسَعِيدٌ فِي الجَنَّةِ، وَأَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الجَرَّاحِ فِي الجَنَّةِ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەبو بەکر لە بەهەشتە، عومەر لە بەهەشتە، عوسمان لە بەهەشتە، عەلی لە بەهەشتە، تەلحە لە بەهەشتە، زوبەیر لە بەهەشتە، عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف لە بەهەشتە، سەعد لە بەهەشتە، سەعید لە بەهەشتە، ئەبو عوبەیدەی کوڕى جەڕڕاح لە بەهەشتە».

بَابُ مَنَاقِبِ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ وَاسْمُ أَبِي وَقَّاصٍ: مَالِكُ بْنُ وَهِيبٍ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص، ناوی ئه‌بو وه‌ققاصیش: مالیكی كوڕی وه‌هیبه‌

٧٤٦. عَنْ سَعْدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اللَّهُمَّ اسْتَجِبْ لِسَعْدٍ إِذَا دَعَاكَ».

سەعد h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەی خوایە وەڵامی سەعد بدەوە، ئەگەر داوای لێت کرد».

بَابُ مَنَاقِبِ جَعْفَرِ بْنِ أَبِي طَالِبٍ أَخِي عَلِيٍ

باس پێگە و گه‌وره‌یی جەعفەری کوڕی ئەبو تالیبی برای عەلی

٧٤٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «رَأَيْتُ جَعْفَرًا يَطِيرُ فِي الجَنَّةِ مَعَ المَلَائِكَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «جەعفەرم بینی لە بەهەشتدا لەگەڵ فریشتەکان دەفڕی».

٧٤٨. عَنِ البَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لِجَعْفَرِ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: «أَشْبَهْتَ خَلْقِي وَخُلُقِي».

بەڕائى کوڕى عازیب k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر بە جەعفەری کوڕی ئەبو تالیبی h فەرمووە: «وێکچووترین کەس بە من تۆی لە ڕووی شێوە و ڕەوشتەوە».

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي مُحَمَّدٍ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ وَالْحُسَيْنِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ

سی پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو موحەممەد حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، حوسەین کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

٧٤٩. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الحَسَنُ وَالحُسَيْنُ سَيِّدَا شَبَابِ أَهْلِ الجَنَّةِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «حەسەن و حوسەین گەورەی لاوانی بەهەشتن».

٧٥٠. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي نُعْمٍ: أَنَّ رَجُلًا مِنْ أَهْلِ العِرَاقِ سَأَلَ ابْنَ عُمَرَ k عَنْ دَمِ البَعُوضِ يُصِيبُ الثَّوْبَ، فَقَالَ ابْنُ عُمَرَ k: انْظُرُوا إِلَى هَذَا يَسْأَلُ عَنْ دَمِ البَعُوضِ وَقَدْ قَتَلُوا ابْنَ رَسُولِ اللَّهِ ، وَسَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ الحَسَنَ وَالحُسَيْنَ هُمَا رَيْحَانَتَايَ مِنَ الدُّنْيَا».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو نوعم دەگێڕێتەوە: پیاوێکی عێڕاقی پرسیاری لە ئیبن عومەر k کرد دەربارەی خوێنی مێشوولە ئەگەر بەر پۆشاک بکەوێت، ئیبن عومەر k گوتی: سەیری ئەوە بکەن، پرسیار لە خوێنی مێشوولە دەکات، لە کاتێکدا کوڕی پێغەمبەری خوایان کوشتووە، گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە دەیفەرموو: «حەسەن و حوسەین هەردووکیان دەستە ڕەیحانەی منن لە دونیا».

٧٥١. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: صَعِدَ رَسُولُ اللَّهِ المِنْبَرَ فَقَالَ: «إِنَّ ابْنِي هَذَا سَيِّدٌ يُصْلِحُ اللَّهُ عَلَى يَدَيْهِ فِئَتَيْنِ عَظِيمَتَيْنِ».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خوا سەر كەوت بۆ سه‌ر مینبەر و فەرمووی: «بێگومان ئەم کوڕەم گەورە و پایەدارە، خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو ئاشتەوایی دەخاتە نێوان دوو کۆمەڵی گەورە».

🖍   تێبینی:

مەبەستی لەو كوڕەم حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیبە k.

٧٥٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمْ يَكُنْ أَحَدٌ مِنْهُمْ أَشْبَهَ بِرَسُولِ اللَّهِ مِنَ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيٍّ k.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: هیچ کەس نەبووە هێندەی حەسەنی کوڕی عەلی k لە پێغەمبەری خوا بچێت.

٧٥٣. عَنِ البَرَاءِ h: أَنَّ النَّبِيَّ أَبْصَرَ حَسَنًا وَحُسَيْنًا k فَقَالَ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أُحِبُّهُمَا فَأَحِبَّهُمَا».

بەڕاء h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر حەسەن و حوسەینی بینی k، جا فەرمووی: «خوایە بەڕاستی هەردووکیانم خۆش دەوێت، ئەی خوایە تۆش خۆشیانت بوێت».

٧٥٤. عَن البَرَاء بْن عَازِبٍ k يَقُولُ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ وَاضِعًا الحَسَنَ بْنَ عَلِيٍّ k عَلَى عَاتِقِهِ وَهُوَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أُحِبُّهُ فَأَحِبَّهُ».

بەڕائى کوڕى عازیب k دەڵێت: پێغەمبەرم بینی حەسەنی کوڕی عەلی k لەسەر لاملی خۆی دانابوو، دەیفەرموو: «خوایە بەڕاستی حەسەنم خۆش دەوێت، تۆش خۆشت بوێت».

بَابُ مَنَاقِبِ أَهْلِ بَيْتِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی خانەوادەی پێغەمبەر ﷺ

٧٥٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ فِي حَجَّتِهِ يَوْمَ عَرَفَةَ وَهُوَ عَلَى نَاقَتِهِ القَصْوَاءِ يَخْطُبُ، فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي تَرَكْتُ فِيكُمْ مَا إِنْ أَخَذْتُمْ بِهِ لَنْ تَضِلُّوا: كِتَابَ اللَّهِ، وَعِتْرَتِي أَهْلَ بَيْتِي».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینی لە حەجەکەیدا لە ڕۆژی عەڕەفە، لەسەر پشتی وشترەکەی (ناوی) قەصواء بوو و وتاری دەدا، گوێم لێ بوو دەیفەرموو: «ئەی خەڵکینە من دوو شت لە نێوانتان بەجێ دێڵم، ئەگەر دەستی پێوەبگرن گومڕا و سەرگەردان نابن: کتێبی خوا و ڕێچکەی خانەوادەم (ئەهلی بەیتم)».

بَابُ مَنَاقِبِ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ، وَزَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ، وَأُبَيّ،وَأَبِي عُبَيْدَةَ بْنِ الجَرَّاحِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی موعازی کوڕی جەبەل، زەیدی کوڕی سابیت، ئوبەی، ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاح

٧٥٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَرْحَمُ أُمَّتِي بِأُمَّتِي أَبُو بَكْرٍ، وَأَشَدُّهُمْ فِي أَمْرِ اللَّهِ عُمَرُ، وَأَصْدَقُهُمْ حَيَاءً عُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَ، وَأَعْلَمُهُمْ بِالحَلَالِ وَالحَرَامِ مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ، وَأَفْرَضُهُمْ زَيْدُ بْنُ ثَابِتٍ، وَأَقْرَؤُهُمْ أُبَيُّ بْنُ كَعْبٍ، وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَمِينٌ وَأَمِينُ هَذِهِ الأُمَّةِ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الجَرَّاحِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویه‌تی: «بەسۆزترین کەس بۆ ئوممەتم لەنێو ئوممەتمدا ئەبو بەکرە، توندترینیان بۆ (جێبەجێکردنی) فەرمانی خوا عومەرە، خاوەن ڕاستگۆترین شەرم و حەیایان عوسمانە، زاناترینیان بە حەڵاڵ و حەرام موعازی کوڕی جەبەلە، زاناترینیان بە میرات زەیدی کوڕی سابیتە، چاکترینیان لە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز ئوبەی کوڕی کەعبە، بۆ هەر ئوممەتێک کەسێکى دەستپاک هەیە، دەستپاکی ئەم ئوممەتەش ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاحە».

٧٥٧. عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ اليَمَانِ k قَالَ: جَاءَ العَاقِبُ وَالسَّيِّدُ إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَا: ابْعَثْ مَعَنَا أَمِينَكَ، فَقَالَ: «فَإِنِّي سَأَبْعَثُ مَعَكُمْ أَمِينًا حَقَّ أَمِينٍ»، فَأَشْرَفَ لَهَا النَّاسُ، فَبَعَثَ أَبَا عُبَيْدَةَ بْنَ الجَرَّاحِ h.

حوزەیفەی کوڕی یەمان k دەڵێت: عاقیب و سەید (کە خاوەنداری نەجڕانن) هاتنە خزمه‌ت پێغەمبەر ، گوتیان: کەسە ئەمیندارەکەتمان لەگەڵ بنێرە، ئەویش فەرمووی: «بێگومان دەستپاکێكی تەواو دەستپاکتان لەگەڵ دەنێرم»، هەریەک لە هاوەڵان حەزیان دەکرد ئەو کەسە ئەو بێت، پێغەمبەری خواش ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاحی h ڕەوانە کرد لەگەڵیان.

بَابُ مَنَاقِبِ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ وَكُنْيَتُهُ أَبُو الْيَقْظَانِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەمماری کوڕی یاسیر و نازناوەکەی: ئەبو یەقزانە

٧٥٨. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: جَاءَ عَمَّارٌ h يَسْتَأْذِنُ عَلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: «ائْذَنُوا لَهُ، مَرْحَبًا بِالطَّيِّبِ المُطَيَّبِ».

عەلى h دەڵێت: عەممار h هات داوای ڕێپێدانی کرد لە پێغەمبەر (بۆ لای پێغەمبەر)، ئەویش فەرمووی: «ڕێی پێ بدەن، به‌خێر بێت ئەو کەسەى لە خۆیدا پاکە و پاکیى پێ دراوە».

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي ذَرّ الْغِفَارِيِّ

باسى پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو زەرری غیفاری

٧٥٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَا أَظَلَّتِ الخَضْرَاءُ وَلَا أَقَلَّتِ الغَبْرَاءُ أَصْدَقَ مِنْ أَبِي ذَرٍّ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «نەبووە کەسێکی وا ئاسمان سێبەری لێ کردبێت و زەویش هەڵیگرتبێت، کە ڕاستگۆتر بێت لە ئەبو زەر».

بَابُ مَنَاقِبِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود

٧٦٠. عَنْ ‌عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ قَالَ: أَتَيْنَا عَلَى ‌حُذَيْفَةَ h، فَقُلْنَا: حَدِّثْنَا بِأَقْرَبِ النَّاسِ مِنْ رَسُولِ اللهِ هَدْيًا وَدَلًّا، فَنَأْخُذَ عَنْهُ وَنَسْمَعَ مِنْهُ، قَالَ: كَانَ أَقْرَبَ النَّاسِ هَدْيًا وَدَلًّا وَسَمْتًا بِرَسُولِ اللهِ ابْنُ مَسْعُودٍ h، حَتَّى يَتَوَارَى مِنَّا فِي بَيْتِهِ، وَلَقَدْ عَلِمَ الْمَحْفُوظُونَ مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللهِ أَنَّ ابْنَ أُمِّ عَبْدٍ h هُوَ مِنْ أَقْرَبِهِمْ إِلَى اللهِ زُلْفَى.

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی یەزید دەڵێت: هاتین بۆ لای حوزەیفە h، گوتمان: باسی نزیکترین کەسمان بۆ بكه‌ لە پێغەمبەری خوا لە ڕووی ڕێباز و ئاکاری، بۆئەوەی هەم لێی فێر ببین و هەم گوێی لێ بگرین؟ گوتی: نزیکترین کەس لە ڕووی ڕێباز و ئاکار و خەسڵەتی چاک لە پێغەمبەری خوا ئیبن مەسعوودە h، هێندە بەشەرم و حەیا بوو (جۆرێک تا ئەو ئەندازەی) خۆی لێمان دەشاردەوە لە ماڵەکەیدا، بەدڵنیایی زانراوە لەلای کەسانێک کە پارێزراون لە لادان (لە کار و گوفتار) لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا ، کەوا کوڕی ئوم عەبد h (واتە: عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h) لە بەندە نزیکەکانە لە خوای گەورە.

٧٦١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خُذُوا القُرْآنَ مِنْ أَرْبَعَةٍ: مِنْ ابْنِ مَسْعُودٍ، وَأُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ، وَمُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ، وَسَالِمٍ مَوْلَى أَبِي حُذَيْفَةَ».

عەبدوڵڵای كوڕی عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: قوڕئان لە چوار كەس وەربگرن: لە ئیبن مەسعوود و ئوبەی كوڕی كەعب و موعازی كوڕی جەبەل و سالیمی مەولای ئەبو حوزەیفە j.

بَابُ مَنَاقِبِ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ البَجَلِيِّ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی جەریری کوڕی عەبدوڵڵای بەجەلى

٧٦٢. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: مَا حَجَبَنِي رَسُولُ اللَّهِ مُنْذُ أَسْلَمْتُ وَلَا رَآنِي إِلَّا ضَحِكَ.

جەریری کوڕی عەبدوڵڵا h دەڵێت: لەو کاتەوەی موسوڵمان بووم پێغەمبەری خوا هەرگیز دەرگای ماڵی خۆی لێ نەگرتووم، هەر کاتێکیش بینیومە بەڕوومدا پێکەنیوە (و زەردەخه‌نەی كردووە).

بَابُ مَنَاقِبِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس k

٧٦٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: ضَمَّنِي إِلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ وَقَالَ: «اللَّهُمَّ عَلِّمْهُ الْحِكْمَةَ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا باوەشی لێ دام، فەرمووی: «ئەی خوایە حیکمەت و تێگەیشتنی فێر بکە».

بَابُ مَنَاقِبِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عەبدوڵڵای کوڕی عومەر

٧٦٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: رَأَيْتُ فِي المَنَامِ كَأَنَّمَا بِيَدِي قِطْعَةُ إِسْتَبْرَقٍ وَلَا أُشِيرُ بِهَا إِلَى مَوْضِعٍ مِنَ الجَنَّةِ إِلَّا طَارَتْ بِي إِلَيْهِ فَقَصَصْتُهَا عَلَى حَفْصَةَ i، فَقَصَّتْهَا حَفْصَةُ i عَلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: «إِنَّ أَخَاكِ رَجُلٌ صَالِحٌ»، أَوْ: «إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَجُلٌ صَالِحٌ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: لە خەونمدا بینیم وەک بڵێیت پارچە قوماشێکی ئاوریشمم بەدەستەوە بوو، ئاماژەم بۆ هەر شوێنێک لە بەهەشت پێ کردبا بۆ ئەوێی دەفڕاندم، خەوەکەم بۆ حەفصەی i خوشکم گێڕایەوە، حەفصەش i بۆ پێغەمبەری خوای گێڕایەوە، فەرمووی: «بەڕاستی براکەت پیاوێکی چاکەکارە»، یان فەرمووی: «بەڕاستی عەبدوڵڵا پیاوێکی چاکەکارە».

بَابُ مَنَاقِبِ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی ئەنەسی کوڕی مالیک

٧٦٤.١. عَنْ أُمِّ سُلَيْمٍ i: أَنَّهَا قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَسٌ h خَادِمُكَ ادْعُ اللَّهَ لَهُ. قَالَ: «اللَّهُمَّ أَكْثِرْ مَالَهُ وَوَلَدَهُ، وَبَارِكْ لَهُ فِيمَا أَعْطَيْتَهُ».

ئوم سولەیم i دەگێڕێتەوە: ئەو گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەنەس h خزمەتکارتە، لە خوا بۆی داوا بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «خوایە ماڵ و منداڵی زۆر بکەیت، خێر و بەرەکەت بخەیتە ئەوەی پێت بەخشیوە».

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي هُرَيْرَةَ

باسى پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو هوڕەیڕە

٧٦٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَسْمَعُ مِنْكَ أَشْيَاءَ فَلَا أَحْفَظُهَا، قَالَ: «ابْسُطْ رِدَاءَكَ»، فَبَسَطْتُ، فَحَدَّثَ حَدِيثًا كَثِيرًا، فَمَا نَسِيتُ شَيْئًا حَدَّثَنِي بِهِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا هەندێک شتت لێ دەبیستم، بەڵام بۆم لەبەر ناکرێت، فەرمووی: «پۆشاکەکەت ڕابخە و بیكەوە»، منیش ڕامخست، فەرموودەیەکی زۆری بۆ فەرمووم، ئیدی هیچ شتێکم لەیاد نەکرد لەوەی کە بۆی باس کردم.

٧٦٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: لِأَبِي هُرَيْرَةَ h: يَا أَبَا هُرَيْرَةَ أَنْتَ كُنْتَ أَلْزَمَنَا لِرَسُولِ اللَّهِ وَأَحْفَظَنَا لِحَدِيثِهِ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: کە ئەو بە ئەبو هوڕەیڕەی h گوت: ئەی ئەبو هوڕەیڕە تۆ لە هەموومان زیاتر لە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا بوویت، لە هەموومان زیاتر فەرموودەکانیت لەبەرە.

بَابُ مَنَاقِبِ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان

٧٦٧. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي عُمَيْرَةَ h وَكَانَ مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّهُ قَالَ لِمُعَاوِيَةَ h: «اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ هَادِيًا مَهْدِيًّا وَاهْدِ بِهِ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو عومەیڕە h کە لە هاوەڵانی پێغەمبەری بووە له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ بە موعاویەی h فەرموو: «ئەی خوایە بیکەیتە کەسێکی ڕێنماییکار و ڕێنماییکراو، بیکە به‌ هۆکاری ڕێنماییکردن بۆ خەڵكی».

بَابُ مَنَاقِبِ خَالِدِ بْنِ الوَلِيد

باسی پێگە و گه‌وره‌یی خالیدی کوڕی وەلید

٧٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: نَزَلْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ مَنْزِلًا، فَجَعَلَ النَّاسُ يَمُرُّونَ، فَيَقُولُ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ هَذَا يَا أَبَا هُرَيْرَةَ؟»، فَأَقُولُ: فُلَانٌ، فَيَقُولُ: «نِعْمَ عَبْدُ اللَّهِ هَذَا»، وَيَقُولُ: «مَنْ هَذَا؟»، فَأَقُولُ: فُلَانٌ، فَيَقُولُ: «بِئْسَ عَبْدُ اللَّهِ هَذَا»، حَتَّى مَرَّ خَالِدُ بْنُ الوَلِيدِ h، فَقَالَ: «مَنْ هَذَا؟»، فَقُلْتُ: هَذَا خَالِدُ بْنُ الوَلِيدِ h، فَقَالَ: «نِعْمَ عَبْدُ اللَّهِ خَالِدُ بْنُ الوَلِيدِ، سَيْفٌ مِنْ سُيُوفِ اللَّهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: لە شوێنێک لەگەڵ پێغەمبەری خوا دابەزین، خەڵکی دەهاتن و تێپەڕ دەبوون، پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: «ئەوە کێیە ئەی ئەبو هوڕەیڕە؟»، منیش دەمگوت: ئەوە فڵان کەسە، دەیفەرموو: «باشترین بەندەی خوایە»، دەیفەرموو: «ئەوە کێیە؟»، دەمگوت: ئەوە فڵانە، دەیفەرموو: «ئەوە خراپترین بەندەى خوایە»، هەتا کاتێک خالیدی کوڕی وەلید h تێپەڕ بوو، فەرمووی: «ئەوە کێیە؟»، گوتم: ئەوە خالیدی کوڕی وەلیدە h، فەرمووی: «باشترین بەندەی خوا خالیدی کوڕی وەلید، شمشێرێکە لە شمشێرەکانی خوا».

بَابُ مَنَاقِبِ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی سەعدی کوڕی موعاز

٧٦٩. عَنِ البَرَاءِ h قَالَ: أُهْدِيَ لِرَسُولِ اللَّهِ ثَوْبُ حَرِيرٍ فَجَعَلُوا يَعْجَبُونَ مِنْ لِينِهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَعْجَبُونَ مِنْ هَذَا؟ لَمَنَادِيلُ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ فِي الجَنَّةِ أَحْسَنُ مِنْ هَذَا».

بەڕاء h دەڵێت: پۆشاکێکی ئاوریشم بە دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەری خوا ، خەڵکی بە نەرمییەکەی تووشی سەرسوڕمان بوون، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەمەتان لەلا سەیرە؟ بەدڵنیایی دەستەسڕی سەعدی کوڕی موعاز لە بەهەشتدا زۆر چاکترە لەو ئاوریشمە».

٧٧٠. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ k يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ يَقُولُ، وَجِنَازَةُ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ h بَيْنَ أَيْدِيهِمُ: «اهْتَزَّ لَهُ عَرْشُ الرَّحْمَنِ».

جابیری كوڕی عه‌بدوڵڵا k دەڵێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌رمی سه‌عدی كوڕی موعاز h له‌ژێر ده‌ستیان بوو، ده‌یفه‌رموو: «عه‌ڕشی خوا بۆی هاته‌ هه‌ژان».

٧٧١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: لَمَّا حُمِلَتْ جَنَازَةُ سَعْدِ بْنِ مُعَاذٍ h قَالَ المُنَافِقُونَ: مَا أَخَفَّ جَنَازَتَهُ، وَذَلِكَ لِحُكْمِهِ فِي بَنِي قُرَيْظَةَ، فَبَلَغَ ذَلِكَ النَّبِيَّ فَقَالَ: «إِنَّ المَلَائِكَةَ كَانَتْ تَحْمِلُهُ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: کاتێک جەنازەی سەعدی کوڕی موعاز h هەڵگیرا، دووڕووەکان دەیانگوت: جەنازەکەی چەند سووکە؟ دیارە بەهۆی بڕیارەکەی بوو سەبارەت بە نەوەی قوڕەیزە (دووڕووەکان بڕیارەکەیان پێناخۆش بوو)، ئەم قسەیە گەیشتەوە به‌ پێغەمبەری خوا ، فەرمووی: «سووکی جەنازەکەی بەهۆی ئەوەیە فریشتەکان بەشداری هەڵگرتنی دەکەن».

بَابُ مَنَاقِبِ البَرَاءِ بْنِ مَالِك

باسى پێگە و گه‌وره‌یی بەڕائی کوڕی مالیک

٧٧٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كَمْ مِنْ أَشْعَثَ أَغْبَرَ ذِي طِمْرَيْنِ لَا يُؤْبَهُ لَهُ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لَأَبَرَّهُ مِنْهُمُ البَرَاءُ بْنُ مَالِكٍ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «چەند کەسی وا هەیە قژی قژن و تۆزاوییه‌، خاوەن دوو پارچە پۆشاكی کۆنه‌، هیچ بایەخی پێ نادرێت لەلاى خەڵک، بەڵام ئەگەر سوێند لەسەر خوا بخوات ئەوە خوا بۆی دەهێنێتە جێ، لەوانەش بەڕائی کوڕی مالیکە».

بَابُ مَنَاقِبِ أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی ئەبو مووسای ئەشعەری

٧٧٣. عَنْ أَبِي مُوسَى h عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ قَالَ: «يَا أَبَا مُوسَى لَقَدْ أُعْطِيتَ مِزْمَارًا مِنْ مَزَامِيرِ آلِ دَاوُدَ».

ئەبو مووسا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئەی ئەبو مووسا بەڕاستی دەنگ و سەدایەک لە دەنگ و سەدا خۆشەکانی بنەماڵەی داودت پێ دراوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ مَنْ رَأَى النَّبِيَّ ﷺ وَصَحِبَهُ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی ئەو کەسەی پێغەمبەری ﷺ بینیوە و هاوەڵیی کردووە

٧٧٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ يَأْتِي قَوْمٌ بَعْدَ ذَلِكَ تَسْبِقُ أَيْمَانُهُمْ شَهَادَاتِهِمْ أَوْ شَهَادَاتُهُمْ أَيْمَانَهُمْ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «چاکترین خەڵک خەڵکی ڕۆژگاری منە، پاشان ئەوانەی لەدوای ئەوان دێن، پاشان ئەوانه‌ی لەدوای ئەوان دێن، ئینجا جۆرە خەڵکێک لەدوای ئەوانەوە دێت، سوێندخواردنیان پێش شایەتیدانیان دەکەوێت، یان شایەتیدانیان پێش سوێندیان دەکەوێت (واتە: سوێند و شایەتیدانیان بەیەکەوەیە بەهۆی لەدەستدانی متمانە و بایەخینه‌دان پێی)».

بَابٌ فِي فَضْلِ مَنْ بَايَعَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ

باسێك دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی ئەوانەی لەژێر دارەکە بەڵێنیان دا

٧٧٥. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَدْخُلُ النَّارَ أَحَدٌ مِمَّنْ بَايَعَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ناچنە نێو ئاگر هیچ کەسێک لەوانەی لەژێر دارەکە بەڵێنیان دا (بە پێغەمبەر خوا )».

بَابٌ فِيمَنْ سَبَّ أَصْحَابَ النَّبِيِّ ﷺ

باسێک دەربارەی ئەو کەسەى جوێن دەدات بە هاوەڵانى پێغەمبەر ﷺ

٧٧٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا أَدْرَكَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلَا نَصِيفَهُ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «جوێن مەدەن بە هاوەڵانم، سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە ئەگەر یەکێکتان بەئەندازەی چیای ئوحود زێڕ ببەخشێت، لە ڕێز و پاداشت ناگاتە پلەی بەخشینی مشتێکی ئەوان، بەڵکوو ناگاتە نیوەشی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ فَاطِمَةَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی خاتوو فاتیمه‌

٧٧٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الزُّبَيْرِ k: أَنَّ عَلِيًّا h ذَكَرَ بِنْتَ أَبِي جَهْلٍ، فَبَلَغَ ذَلِكَ النَّبِيَّ فَقَالَ: «إِنَّمَا فَاطِمَةُ بِضْعَةٌ مِنِّي يُؤْذِينِي مَا آذَاهَا وَيُنْصِبُنِي مَا أَنْصَبَهَا».

عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر k دەگێڕێتەوە: عەلی h باسی کچی ئەبو جەهلی کردووە (بۆ هاوسەرگیرى)، ئەو باسە گەیشتەوە به‌ پێغەمبەر ، فەرمووی: «بەڕاستی فاتیمە بەشێکە لە من، ئەوەی ئەو ئەزیەتی پێوە دەبینێت منیش ئەزیەت دەدات، ماندووم دەکات ئەوەی ئەو پێوەی ماندوو دەبێت».

بَابُ فَضْلِ خَدِيجَة

باسى پێگە و گه‌وره‌یی خاتوو خەدیجە

٧٧٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا حَسَدْتُ امْرَأَةً مَا حَسَدْتُ خَدِيجَةَ i، وَمَا تَزَوَّجَنِي رَسُولُ اللَّهِ إِلَّا بَعْدَ مَا مَاتَتْ، وَذَلِكَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ بَشَّرَهَا بِبَيْتٍ فِي الجَنَّةِ مِنْ قَصَبٍ لَا صَخَبَ فِيهِ وَلَا نَصَبَ.

عائیشە i دەڵێت: حەسوودیم بە هیچ ئافرەتێک نەبردووە هێندەی حەسوودیم بە خەدیجە i بردووە، پێغەمبەری خوا هاوسەرگیری لەگەڵدا نەکردم هەتا ئەو کۆچی دوایی کرد، پێغەمبەری خوا مژدەی پێ دابوو بە خانوویه‌ک لە بەهەشتدا کە لە مروارییە، هاوار و دەنگە دەنگ و ئەزیەت و ماندووبوونیشی تێدا نییە.

٧٧٩. عن عَلِيّ بْن أَبِي طَالِبٍ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «خَيْرُ نِسَائِهَا خَدِيجَةُ بِنْتُ خُوَيْلِدٍ وَخَيْرُ نِسَائِهَا مَرْيَمُ بْنَتُ عِمْرَانَ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «چاکترین ئافرەتی بەهەشت خەدیجەی کچی خوەیلیدە، چاکترین ئافرەتی بەهەشت مەڕیەمی کچی عیمڕانە».

بَابُ مِنْ فَضْلِ عَائِشَةَ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی عائیشە

٧٨٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا عَائِشَةُ هَذَا جِبْرِيلُ وَهُوَ يَقْرَأُ عَلَيْكِ السَّلَامَ»، قَالَتْ: قُلْتُ: وَعَلَيْهِ السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، تَرَى مَا لَا نَرَى.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئەی عائیشە ئەوە جیبریلە سڵاوت لێ دەکات»، عائیشەi)دەڵێت: گوتم: سڵاو و سۆز و بەرەکەتی خوا لەویش بێت، تۆ شتێک دەبینیت کە ئێمە نایبینین.

٧٨١. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: مَا أَشْكَلَ عَلَيْنَا أَصْحَابَ رَسُولِ اللَّهِ حَدِيثٌ قَطُّ فَسَأَلْنَا عَائِشَةَ i إِلَّا وَجَدْنَا عِنْدَهَا مِنْهُ عِلْمًا.

ئەبو مووسا h دەڵێت: هەر کاتێک تێکەڵبوونێک (ناڕوونییه‌ك)مان هەبووبێت دەربارەی فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا و پرسیارمان لە عائیشە i کردبێت، بە دڵنیایی لای ئەو دەربارەی فەرموودەکە شتێکمان دەست کەوتووە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ المَدِينَةِ

باسی پێگە و گه‌وره‌یی شاری مەدینەى پیرۆز

٧٨٢. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى إِذَا كَانَ بِحَرَّةِ السُّقْيَا الَّتِي كَانَتْ لِسَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «ائْتُونِي بِوَضُوءٍ»، فَتَوَضَّأَ ثُمَّ قَامَ فَاسْتَقْبَلَ القِبْلَةَ، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ عَبْدَكَ وَخَلِيلَكَ وَدَعَا لِأَهْلِ مَكَّةَ بِالبَرَكَةِ، وَأَنَا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ أَدْعُوكَ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ أَنْ تُبَارِكَ لَهُمْ فِي مُدِّهِمْ وَصَاعِهِمْ مِثْلَيْ مَا بَارَكْتَ لِأَهْلِ مَكَّةَ مَعَ البَرَكَةِ بَرَكَتَيْنِ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خوا دەرچووین تا گەیشتینە حەڕەتی سوقیا، کە موڵکی سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h بوو، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئاوی دەستنوێژم بۆ بێنن»، دەستنوێژی شوشت، هەستا و ڕووی کردە قیبلە، فەرمووی: «خوایە ئیبڕاهیم بەندە و خۆشەویستت بوو، دوعای کرد بۆ مەککە کە پیرۆز و پڕ خێر بێت، منیش بەندە و نێردراوی تۆم، داوات لێ دەکەم بۆ خەڵکی مەدینە، کە بەرەکەت بخەیتە نێو مشت و پێوانەیان، دوو ئەوەندەی کە خێر و بێرت داوە بە خەڵکی مەککە، لەگەڵ هەر خێر و بێرێک دوو خێر و بێری دیکەی لەگەڵ بێت».

٧٨٣. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ، وَأَبِي هُرَيْرَةَ k قَالَا: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا بَيْنَ بَيْتِي وَمِنْبَرِي رَوْضَةٌ مِنْ رِيَاضِ الْجَنَّةِ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب و ئەبو هوڕەیڕە k ده‌ڵێن: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نێوان ماڵی من و مینبەرەکەم مێرگێکە لە مێرگەکانی بەهەشت».

٧٨٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ مِنَ الْمَسَاجِدِ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «نوێژێك له‌و مزگه‌وته‌ی من باشتره‌ له‌ هه‌زار نوێژ له‌ مزگه‌وته‌كانی دیكه‌ جگه‌ له‌ مزگه‌وتی حه‌ڕام (كه‌ نوێژێك له‌وێدا به‌رانبه‌ره‌ به‌ سه‌د هه‌زار نوێژ)».

٧٨٥. عَن ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يَمُوتَ بِالمَدِينَةِ فَلْيَمُتْ بِهَا، فَإِنِّي أَشْفَعُ لِمَنْ يَمُوتُ بِهَا».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک دەتوانێت لە مەدینە بمرێت، با هەر لەوێ بمرێت (لەوێ بمێنێتەوە هەتا دەمرێت)، چونکە بەڕاستی من شەفاعەت دەکەم بۆ هەر کەسێک کە لە مەدینە بمرێت».

٧٨٦. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ طَلَعَ لَهُ أُحُدٌ، فَقَالَ: «هَذَا جَبَلٌ يُحِبُّنَا وَنُحِبُّهُ، اللَّهُمَّ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ حَرَّمَ مَكَّةَ وَإِنِّي أُحَرِّمُ مَا بَيْنَ لَابَتَيْهَا».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا چیای ئوحودی بۆ دەرکەوت و بینیی، فەرمووی: «ئەمە چیایەکە ئێمەی خۆش دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆش دەوێت، خوایە بێگومان ئیبڕاهیم سنووری قەدەغەکراوی مەککەی داناوە، منیش سنووری قەدەغەکراوی مەدینە دادەنێم، کە لە نێوان هەردوو لای زەوی بەردە ڕەشەکانە (کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای مەدینەیە)».

بَابٌ فِي فَضْلِ مَكَّةَ

باسێک دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی مەککەى پیرۆز

٧٨٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَدِيِّ بْنِ حَمْرَاءَ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ وَاقِفًا عَلَى الحَزْوَرَةِ فَقَالَ: «وَاللَّهِ إِنَّكِ لَخَيْرُ أَرْضِ اللَّهِ، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللَّهِ إِلَى اللَّهِ، وَلَوْلَا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْتُ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەدی کوڕی حەمڕاء h دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینی وەستابوو لەسەر گردی حەزوڕە (گردێکی بچووکە لە مەککە)، فەرمووی: «سوێند بە خوا چاکترین زەوی خوایت، خۆشەویستترین زەوی خوایت لەلای خوا، ئەگەر منیان دەرنەکردبا، ئەوە دەرنەدەچووم».

٧٨٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ لِمَكَّةَ: «مَا أَطْيَبَكِ مِنْ بَلَدٍ، وَأَحَبَّكِ إِلَيَّ، وَلَوْلَا أَنَّ قَوْمِي أَخْرَجُونِي مِنْكِ مَا سَكَنْتُ غَيْرَكِ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا (كاتێك لە مەككە دەركرا و ناچار بە كۆچكردن كرا) بە مەککەی فەرموو: «چەند وڵاتێکی پاکی، خۆشەویستترینی لەلام، ئەگەر خەڵکەکەم منیان دەرنەکردبایە، لە هیچ شوێنێکی دیکە جگە لە تۆ نیشتەجێ نەدەبووم».

بَابٌ فِي فَضْلِ اليَمَنِ

باسێک دەربارەی پێگە و گه‌وره‌یی شام (و پێگەی خەڵكی) یەمەن

٧٨٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَاكُمْ أَهْلُ اليَمَنِ، هُمْ أَضْعَفُ قُلُوبًا، وَأَرَقُّ أَفْئِدَةً، الإِيمَانُ يَمَانٍ، وَالحِكْمَةُ يَمَانِيَةٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خەڵکی یەمەن هاتوونە لاتان، ئەوان كەسانێكی دڵنەرم و بەسۆزن، ئیمانی تەواو ئیمانی خەڵکی یەمەنە، تێگەیشتنی تەواو تێگەیشتنی خەڵکی یەمەنە».

٧٩٠. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k قَالَ: كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ نُؤَلِّفُ القُرْآنَ مِنَ الرِّقَاعِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «طُوبَى لِلشَّامِ»، فَقُلْنَا: لِأَيٍّ ذَلِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «لِأَنَّ مَلَائِكَةَ الرَّحْمَنِ بَاسِطَةٌ أَجْنِحَتَهَا عَلَيْهَا».

زەیدی کوڕی سابیت k دەڵێت: لە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا بووین، قوڕئانمان دەنووسیەوە لەسەر پارچە پێستێک، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «موژدە لە شام بێت»، گوتمان: لەبەرچی ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «چونکە فریشتەکانی خوا باڵی خۆیان کێشاوە بەسەریدا».