أبْوَابُ الطَّلَاقِ وَاللِّعَانِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی تەڵاق و نەفرین (ی ژن و مێرد) لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي طَلَاقِ السُّنَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تەڵاق بەپێى سوننەت

٢٤٤. عنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ فِي الحَيْضِ، فَسَأَلَ عُمَرُ h النَّبِيَّ ، فَقَالَ: «مُرْهُ فَلْيُرَاجِعْهَا، ثُمَّ لِيُطَلِّقْهَا طَاهِرًا أَوْ حَامِلًا».

سالیم، لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: کە باوکی خێزانەکەی تەڵاق داوە لە کاتێکدا لە حەیزدا بووە، عومەری باوکى h پرسیاری لە پێغەمبەری خوا كرد (سەبارەت بەو تەڵاقدانە)، پێغەمبەر فەرمووی: «فەرمانى پێ بکە با بیگەڕێنێتەوە، ئینجا لە کاتى پاکبوونەوە یان سکپڕى با تەڵاقى بدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُطَلَّقَةِ ثَلَاثًا لَا سُكْنَى لَهَا وَلَا نَفَقَةَ

باسی ئەوەى هاتووە كە ئافرەتى سێبەسێ تەڵاقدراو مافی نیشتەجێى خەرجی ڕۆژانەی نییە

٢٤٥. عَنِ الشَّعْبِيِّ قَالَ: قَالَتْ فَاطِمَةُ بِنْتُ قَيْسٍ i: طَلَّقَنِي زَوْجِي ثَلَاثًا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا سُكْنَى لَكِ وَلَا نَفَقَةَ».

شەعبی h دەڵێت: فاتیمەی کچی قەیس i گوتوویەتی: پیاوەکەم سێبەسێ تەڵاقی دام لە سەردەمی پێغەمبەر ، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «نە مافی نیشتەجێت بۆ هەیە، نە خەرجی ڕۆژانەت بۆ هەیە».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ يُحَدِّثُ نَفْسَهُ بِطَلَاقِ امْرَأَتِهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەى تەڵاقدانى ژنەکەى بەدڵیدا بێت

٢٤٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَجَاوَزَ اللَّهُ لِأُمَّتِي مَا حَدَّثَتْ بِهِ أَنْفُسَهَا مَا لَمْ تَكَلَّمْ بِهِ أَوْ تَعْمَلْ بِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «خوا چاپۆشی کردووە لە ئوممەتی من لەوەی بەدڵیاندا دێت، بەو مەرجەی بە زمان نەیگوتبێت و بە کردەوە ئەنجامی نەدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الخُلْعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خولع (خۆداڕنینی ژن لە پیاوەكەی)

٢٤٧. عَنِ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذِ ابْنِ عَفْرَاءَ k: أَنَّهَا اخْتَلَعَتْ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ فَأَمَرَهَا النَّبِيُّ ، أَوْ أُمِرَتْ أَنْ تَعْتَدَّ بِحَيْضَةٍ.

ڕوبەیعی کچی موعەویزی کوڕی عەفڕاء k دەڵێت: خولعی (پیاوەكەی) كرد لە سەردەمی پێغەمبەر ، پێغەمبەر فەرمانی پێ كرد (یان گوتی: فەرمانم پێ کرا) ماوەی عیددەکەی بینیبێت یەک حەیز و پاکبوونەوە.

٢٤٨. عَنْ ثَوْبَانَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا طَلَاقًا مِنْ غَيْرِ بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الجَنَّةِ».

سەوبان h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر ئافرەتێک بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک داوای تەڵاق لە مێردەکەی بکات، بۆنی بەهەشتی لێ قەدەغە دەکرێت».

🖍   تێبینی:

كەواتە ئەگەر ئافرەت هیچ بیانوویەكی شەرعی بەدەستەوە نەبوو، پێویستە ئارام بگرێت و چاوەڕێی پاداشت بكات.

بَابُ مَا جَاءَ فِي مُدَارَاةِ النِّسَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دڵڕازیکردنى ئافرەتان

٢٤٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ المَرْأَةَ كَالضِّلَعِ إِنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهَا كَسَرْتَهَا، وَإِنْ تَرَكْتَهَا اسْتَمْتَعْتَ بِهَا عَلَى عِوَجٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ئافرەتان حاڵیان وەک پەراسوو وایە، ئەگەر بتەوێت ڕاستى بکەیتەوە دەیشکێنیت، ئەگەر وازیشی لێ بێنیت ئەوە هەر بەو خوارییە ژیانی لەگەڵ دەگوزەرێنیت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي اللِّعَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نەفرەتكردن (ی ژن و مێر لەیەكدی)

٢٥٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: لَاعَنَ رَجُلٌ امْرَأَتَهُ، وَفَرَّقَ النَّبِيُّ بَيْنَهُمَا، وَأَلْحَقَ الوَلَدَ بِالأُمِّ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: جارێکیان پیاوێک نەفرەتکاری کرد لە ژنەکەى (نەفرەتیان لەیەکدى کرد بەهۆى تاوانبارکردن بە زینا)، پێغەمبەر بڕیارى جیاکردنەوەى دا لە نێوانیان، ڕەچەڵەکى منداڵەکەشى دایەوە پاڵ دایکەکە.