أبْوَابُ الوِتْرِ

کۆباسی (نوێژى) ویتر

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الوِتْرَ لَيْسَ بِحَتْمٍ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا نوێژى ویتر فەڕز نییە

٩١. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: الوِتْرُ لَيْسَ بِحَتْمٍ كَصَلَاتِكُمُ المَكْتُوبَةِ، وَلَكِنْ سَنَّ رَسُولُ اللَّهِ ، وَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ وِتْرٌ يُحِبُّ الوِتْرَ، فَأَوْتِرُوا يَا أَهْلَ القُرْآنِ».

عەلى h دەڵێت: نوێژی ویتر وەک نوێژە فەڕزەکان فەڕز نییە، بەڵکوو سوننەتێکی پێغەمبەری خوایە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : «بەڕاستى خوا تاکە، تاکیشی خۆش دەوێت، جا نوێژی ویتر بکەن ئەی ئەهلی قوڕئان».

٩٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ أَنْ أُوتِرَ قَبْلَ أَنْ أَنَامَ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ کردم کە نوێژی ویتر بکەم پێش ئەوەی بخەوم.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الوِتْرِ بِسَبْعٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی حەوت ڕکاتى نوێژى ویتر

٩٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ يُوتِرُ بِثَلَاثَ عَشْرَةَ، فَلَمَّا كَبِرَ وَضَعُفَ أَوْتَرَ بِسَبْعٍ.

ئوم سەلەمە i دەڵێت: پێغەمبەر سێزدە ڕکات ویتری دەکرد، کاتێك به‌ته‌مه‌ندا چوو و بێهێز بوو، حەوت ڕکات ویتری دەکرد.

بَابُ مَا جَاءَ مَا يُقْرَأُ فِي الوِتْرِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا چ بخویندرێت لە نوێژى ویتر

٩٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يَقْرَأُ فِي الوِتْرِ: ﴿ بِسَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الأَعْلَى ﴾، ﴿ وَقُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾، وَ: ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، فِي رَكْعَةٍ رَكْعَةٍ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر لە نوێژی ویتردا ئەوانەی دەخوێند: ﴿ بِسَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الأَعْلَى ﴾، ﴿ وَقُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾، ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، لە ڕکات بە ڕکاتدا.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الرَّجُلِ يَنَامُ عَنِ الوِتْرِ، أَوْ يَنْسَاهُ

باسی ئەوەى هاتووە کەسێک بەهۆی خەوتن نوێژى ویترى لەدەست بچێت، یان لەیادی بکات

٩٥. عَنْ زَيْدِ بْنِ أَسْلَمَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «مَنْ نَامَ عَنْ وِتْرِهِ فَلْيُصَلِّ إِذَا أَصْبَحَ».

زەیدى کوڕى ئەسلەم h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەرکەسێک ویستی ویتر بكات و خەوی لێكەوت، با خۆرهەڵات نوێژە ویترەکە بکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةِ الضُّحَى

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژی چێشتەنگاو (چێشتەنوێژ)

٩٦. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى قَالَ: مَا أَخْبَرَنِي أَحَدٌ أَنَّهُ رَأَى النَّبِيَّ يُصَلِّي الضُّحَى، إِلَّا أُمَّ هَانِئٍ i، فَإِنَّهَا حَدَّثَتْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ دَخَلَ بَيْتَهَا يَوْمَ فَتْحِ مَكَّةَ فَاغْتَسَلَ، فَسَبَّحَ ثَمَانَ رَكَعَاتٍ، مَا رَأَيْتُهُ صَلَّى صَلَاةً قَطُّ أَخَفَّ مِنْهَا، غَيْرَ أَنَّهُ كَانَ يُتِمُّ الرُّكُوعَ وَالسُّجُودَ.

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو لەیلا h دەڵێت: هیچ کەسێک پێی ڕانەگەیاندووم کە پێغەمبەری بینیبێت نوێژی چێشتەنگاوی کردبێت جگە لە ئوم هانی i، ئەو بۆی باس کردین کە پێغەمبەری خوا هاتۆتە نێو ماڵەکەى لە کاتی ڕزگارکردنی مەککە و خۆی شوشتووە، ئینجا هەشت ڕکات نوێژی کردووە، هەرگیز نەمبینیوە نوێژکردنی ئاوا بەسووکی بووبێت، بەڵام (لەگەڵ ئەوەش) ئەو مافی ڕکووع و سوجدەکانی بەتەواوی دەدا.

٩٧. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ وَأَبِي ذَرٍّ k عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ، عَنِ اللَّهِ b أَنَّهُ قَالَ: «ابْنَ آدَمَ ارْكَعْ لِي أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ مِنْ أَوَّلِ النَّهَارِ أَكْفِكَ آخِرَهُ».

ئەبو دەڕداء و ئەبو زەڕ k لە پێغەمبەری خواوە دەگێڕنەوە: ئەویش لە خواوه‌ b، كە فەرموویەتى: «ئەی نەوەی ئادەم، لە سەرەتای ڕۆژدا چوار ڕکات سوننەت ئەنجام بدە، کۆتاییەکەت بۆ لەئەستۆ دەگرم (واتە: تێكڕای ڕۆژەكە دەتپارێزم)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةِ الِاسْتِخَارَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژی ئیستیخارە

٩٨. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُعَلِّمُنَا الِاسْتِخَارَةَ فِي الأُمُورِ كُلِّهَا كَمَا يُعَلِّمُنَا السُّورَةَ مِنَ القُرْآنِ، يَقُولُ: «إِذَا هَمَّ أَحَدُكُمْ بِالأَمْرِ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ مِنْ غَيْرِ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ لِيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ العَظِيمِ، فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ، وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ، وَأَنْتَ عَلَّامُ الغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعِيشَتِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي» -أَوْ قَالَ: «فِي عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ- فَيَسِّرْهُ لِي، ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعِيشَتِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي» -أَوْ قَالَ: «فِي عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ- فَاصْرِفْهُ عَنِّي، وَاصْرِفْنِي عَنْهُ، وَاقْدُرْ لِي الخَيْرَ حَيْثُ كَانَ، ثُمَّ أَرْضِنِي بِهِ» قَالَ: «وَيُسَمِّي حَاجَتَهُ».

جابری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەری خوا پاڕانەوەى ئیستیخارەی فێر دەکردین بۆ هەموو کارەکانمان، هەر وەک چۆن سووڕەتێکى لە قوڕئان فێر دەکردین، دەیفەرموو: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە ویستی کارێک بکات، با دوو ڕکات نوێژ بکات لە غەیری نوێژی فەڕز، پاشان بڵێت: خوایە بە زانستی خۆت داوای چاکە و خێرت لێ دەکەم، وە داوای هێزت لێ دەکەم بە هێز و توانای خۆت، لە فەزڵ و چاکە و گەورەیی خۆت داوات لێ دەکەم، بەڕاستی تۆ دەتوانیت و من ناتوانم، وە تۆ دەزانیت و من نازانم، وە تۆ زانا و شارەزای بە هەموو نهێنی و پەنهانەکان، سا خوایە ئەگەر ئەو کارە» -لێرەدا ناوی کارەکە دێنێت- «خێر و چاکەیە بۆ من بۆ دین و ژین و کۆتایی تەمەنم» -یان بڵێت: «بۆ ئێستا و کۆتاییم- بیکە بە بەشم و بۆم ئاسان بکە و بیکە بە خێر و بەرەکەت بۆم، وە ئەگەر دەزانیت» -بە شێوەی یەکەم جار دەڵێت- «ئەگەر (ئەو کارە) شەڕ و خراپەی تێدایە بۆ من بۆ دین و ژین و کۆتایی تەمەنم» -یان بڵێت: «بۆ ئێستا و کۆتاییم-، لێم دوور بخەوە و منی لێ دوور بخەوە، وە چاکە بکە بەشم لە هەر شوێنێک بێت، پاشان منی پێ ڕازی بکە جا فەرمووى: (لە کاتى پاڕانەوەکە) با ناوى کارەکەى بهێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِفَةِ الصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شێوەى سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ

٩٩. عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ h قَالَ: قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا السَّلَامُ عَلَيْكَ قَدْ عَلِمْنَا، فَكَيْفَ الصَّلَاةُ عَلَيْكَ؟ قَالَ: «قُولُوا: اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».

کەعبى کوڕی عوجڕە h دەڵێت: گوتمان: ئەى پێغەمبەری خوا ئەوە چۆنیەتى سڵاوكردنە لە جەنابت زانیمان، ئایا چۆن سەڵاواتت لەسەر بدەین؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بڵێن: ئەى خوایە دروود بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەى موحەممەد، هەر وەک چۆن دروودت ڕژاندووە بەسەر ئیبڕاهیم، بەڕاستى تۆ ستایشکراو و خاوەنشکۆى، هەروەها بەرەکەتت بڕژێنە بەسەر موحەممەد و خانەوادەى موحەممەد، هەر وەک چۆن بەرەکەتت ڕژاندووە بەسەر ئیبڕاهیم، بەڕاستى تۆ ستایشکراو و خاوەن شکۆى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و پاداشتى سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ

١٠٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ عَشْرًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەڵاواتێکم لەسەر بدات، خوا دە سەڵاواتی لەسەر دەدات».

١٠١. عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ h قَالَ: إِنَّ الدُّعَاءَ مَوْقُوفٌ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ لَا يَصْعَدُ مِنْهُ شَيْءٌ، حَتَّى تُصَلِّيَ عَلَى نَبِيِّكَ .

عومەرى کوڕی خەتتاب h دەڵێت: نزا و پاڕانەوەکان لە نێوان ئاسمان و زەویدا دەوەستن، هیچی لێ بەرز نابێتەوە هەتا سەڵاوات لەسەر پێغەمبەرەکەت دەدەیت.