أبْوَابُ الْأَدَبِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی ڕەفتارەکان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَشْمِيتِ العَاطِسِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دوعاکردن لە کاتی پژمین

٥٩٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لِلْمُؤْمِنِ عَلَى المُؤْمِنِ سِتُّ خِصَالٍ، يَعُودُهُ إِذَا مَرِضَ وَيَشْهَدُهُ إِذَا مَاتَ، وَيُجِيبُهُ إِذَا دَعَاهُ، وَيُسَلِّمُ عَلَيْهِ إِذَا لَقِيَهُ، وَيُشَمِّتُهُ إِذَا عَطَسَ، وَيَنْصَحُ لَهُ إِذَا غَابَ أَوْ شَهِدَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بڕوادار شەش مافی هەیە بەسەر بڕوادارەوە: کاتێک نەخۆش کەوت سەردانى بکات، کاتێک مرد ئامادە ببێت (هەتا دەنێژرێت)، کاتێک دەعوەتى کرد بەدەمیەوە بچێت، کاتێک پێی گەیشت سڵاوى لێ بکات، کاتێکیش دەپژمێت دوعاى بۆ بکات (پێی بڵێت: یرحمک الله)، بۆى دڵسۆز بێت لە کاتێکدا نادیار بێت، یان ئامادە بێت».

٥٩٥. عَنْ أَبِي أَيُّوبَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا عَطَسَ أَحَدُكُمْ فَلْيَقُلْ: الحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، وَلْيَقُلِ الَّذِي يَرُدُّ عَلَيْهِ، يَرْحَمُكَ اللَّهُ، وَلْيَقُلْ هُوَ: يَهْدِيكُمُ اللَّهُ وَيُصْلِحُ بَالَكُمْ».

ئەبو ئەییووب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێکتان پژمی با بڵێت: ستاییش بۆ خوا لە هەموو حاڵەتێک، ئەوەی وەڵام دەداتەوە بڵێت: خوا ڕەحمت پێ بکات، ئەویش بڵێت: خوا ڕێنموویت بکات و حاڵت باش بکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي خَفْضِ الصَّوْتِ وَتَخْمِيرِ الوَجْهِ عِنْدَ العُطَاسِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نزمکردنەوەى دەنگ و داپۆشینی ده‌م لە کاتى پژمین

٥٩٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا عَطَسَ غَطَّى وَجْهَهُ بِيَدِهِ أَوْ بِثَوْبِهِ وَغَضَّ بِهَا صَوْتَهُ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێك پژمیبا ڕوخساری پیرۆزی بە دەستەکان یان بە پۆشاكی دادەپۆشی، دەنگیشی نزم دەکردەوە.

بَابُ كَرَاهِيَةِ أَنْ يُقَامَ الرَّجُلُ مِنْ مَجْلِسِهِ ثُمَّ يُجْلَسُ فِيهِ

باسی ناپەسندیی هەستاندنى کەسێک لە شوێنەکەى و پاشان لە شوێنى دابنیشیت

٥٩٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُقِيمُ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ مِنْ مَجْلِسِهِ ثُمَّ يَجْلِسُ فِيهِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «با یەکێك لە ئێوە براکەی لە شوێنی دانیشتنی هەڵنەستێنێت، ئینجا خۆی بچێت لە شوێنی دابنیشێت».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا قَامَ الرَّجُلُ مِنْ مَجْلِسِهِ ثُمَّ رَجَعَ إِلَيْهِ فَهُوَ أَحَقُّ بِهِ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر کەسێک لە شوێنەکەى هەڵسێت، پاشان گەڕایەوە ئەو شاییستەترە بەو شوێنە

٥٩٨. عَنْ وَهْبِ بْنِ حُذَيْفَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الرَّجُلُ أَحَقُّ بِمَجْلِسِهِ وَإِنْ خَرَجَ لِحَاجَتِهِ ثُمَّ عَادَ فَهُوَ أَحَقُّ بِمَجْلِسِهِ».

وەهبى کوڕى حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کەسێک شیاوترە بە شوێنی دانیشتنەکەی خۆی، ئەگەر هاتو دەرچوو بۆ کارێکی ئینجا گەڕایەوە، هەر ئەو شیاوترە بە شوێنی دانیشتنەکەی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ الجُلُوسِ بَيْنَ الرَّجُلَيْنِ بِغَيْرِ إِذْنِهِمَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی دانیشتن لە نێوان دوو کەس به‌بێ موڵەتیان

٥٩٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَحِلُّ لِلرَّجُلِ أَنْ يُفَرِّقَ بَيْنَ اثْنَيْنِ إِلَّا بِإِذْنِهِمَا».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمڕ k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «دروست نییە بۆ کەسێک بچێتە نێوان دوو کەس مەگەر مۆڵەتی پێ بدەن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ قِيَامِ الرَّجُلِ لِلرَّجُلِ

باسی ئەوەى هاتووە لە ناپەسندیی هەڵسانەوەى کەسێک بۆ کەسێکى دیكه‌

٦٠٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: لَمْ يَكُنْ شَخْصٌ أَحَبَّ إِلَيْهِمْ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ، وَكَانُوا إِذَا رَأَوْهُ لَمْ يَقُومُوا لِمَا يَعْلَمُونَ مِنْ كَرَاهِيَتِهِ لِذَلِكَ.

ئەنەس h دەڵێت: هاوەڵان هیچ کەسێکیان لەلا خۆشەویستتر نەبووە لە پێغەمبەری خوا ، (لەگەڵ ئەوەشدا) ئەگەر چاویان پێی کەوتبایە هەڵنەدەستانەوە لەبەری، چونکە دەیانزانی پێی ناخۆشە.

بَابٌ فِي التَّوْقِيتِ فِي تَقْلِيمِ الأَظْفَارِ وَأَخْذِ الشَّارِبِ

باسێک دەربارەی دانانى کات بۆ نینۆک و سمێڵ کورتکردنەوە

٦٠١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h عَنِ النَّبِيِّ : أَنَّهُ وَقَّتَ لَهُمْ فِي كُلِّ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً تَقْلِيمَ الأَظْفَارِ، وَأَخْذَ الشَّارِبِ، وَحَلْقَ العَانَةِ.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتى بۆ دیارى کردن کە لە چل شەو زیاتر تێپەڕ نەبێت بۆ نینۆککردن، کورتکردنەوەى سمێڵ، هەڵکێشانی مووی بنباڵ و تاشینی مووی داوێن.

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِعْفَاءِ اللِّحْيَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕیش هێشتنەوە

٦٠٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «احْفُوا الشَّوَارِبَ وَاعْفُوا اللِّحَى».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «سمێڵتان کورت بکەنەوە، ڕیشتان بهێڵنەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي نَظْرَةِ الْفُجَاءَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەیرکردنى (حەرامی) لەناکاو

٦٠٣. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ نَظْرَةِ الفُجَاءَةِ، فَأَمَرَنِي أَنْ أَصْرِفَ بَصَرِي.

جوڕەیری کوڕی عەبدوڵڵا h دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خوا كرد سەبارەت بە سەیرکردنی لەناکاو (بۆ ڕەگەزی بەرانبەر)، فەرمانی پێ کردم کەوا چاوم لاببەم و بەردەوام نەبم لە سەیرکردنی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَحْذِيرِ فِتْنَةِ النِّسَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاگادارکردنەوە لە تاقیکردنەوەی ئافرەتان

٦٠٤. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ، وَسَعِيدِ بْنِ زَيْدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ نُفَيْلٍ j عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِي النَّاسِ فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ».

ئوسامەی کوڕى زەید و سەعیدى کوڕى زەیدى کوڕى عەمری کوڕى نوفەیل j له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕنه‌وە كه‌ فەرموویەتى: «هیچ شتێکم لەدوای خۆم بەجێ نەهێشتووە لە تاقیکردنەوە کە زیانبەخشتر بێت بۆ پیاوان لە ئافرەتان».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُتَشَبِّهَاتِ بِالرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خۆچواندنى پیاوان بە ئافرەتان

٦٠٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ المُتَشَبِّهَاتِ بِالرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ وَالمُتَشَبِّهِينَ بِالنِّسَاءِ مِنَ الرِّجَالِ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانەى خۆیان دەچوێنن بە پیاوان، لەو پیاوانەش کە خۆیان دەچوێنن بە ئافرەتان.

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ رَدِّ الطِّيبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیی ڕەتکردنەوەى بۆن و گوڵاو

٦٠٦. عَنْ ثُمَامَةَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: كَانَ أَنَسٌ h لَا يَرُدُّ الطِّيبَ، وَقَالَ أَنَسٌ h: إِنَّ النَّبِيَّ كَانَ لَا يَرُدُّ الطِّيبَ.

سومامەى کوڕی عەبدوڵڵا دەڵێت: ئەنەس h گوڵاوى ڕەت نەدەکردەوە، ئەنەس h دەشیگوت: بێگومان پێغەمبەری خوا کاتى خۆی گوڵاوى ڕەت نەدەکردەوە.

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ مُبَاشَرَةِ الرِّجَالِ الرِّجَالَ وَالمَرْأَةِ المَرْأَةَ

باسێک دەربارەی ناپەسندیی سەیرکردنی لاشەی پیاو بۆ پیاو و ئافرەت بۆ ئافرەت

٦٠٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُبَاشِرُ المَرْأَةُ المَرْأَةَ حَتَّى تَصِفَهَا لِزَوْجِهَا كَأَنَّمَا يَنْظُرُ إِلَيْهَا».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئافرەت نابێت سەیری تەواوی لاشەی ئافرەتێکی دیکە بکات، بۆئەوەی شێوەکەی بۆ پیاوەکەی باس بکات، بە شێوەیەک (بۆی باس بکات) هەروەک سەیری بکات و بیبینێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الفَخِذَ عَوْرَةٌ

باسی ئەوەى هاتووە كە ڕان (ی پیاو) عەوڕەتە

٦٠٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْفَخِذُ عَوْرَةٌ».

ئیبن عەبباس k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ڕان عەوڕەتە».

بَابُ مَا جَاءَ لَا يَتَنَاجَى اثْنَانِ دُونَ ثَالِثٍ

باسی ئەوەى هاتووە دوو کەس بەنهێنی قسە نەکەن و خۆیان لە کەسی سێیەم جیا بکەنەوە

٦٠٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا كُنْتُمْ ثَلَاثَةً فَلَا يَتَنَاجَى اثْنَانِ دُونَ صَاحِبِهِمَا».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر سێ کەس بوون با دوو کەستان بەنهێنی قسە نەکەن، خۆیان لە کەسی سێیەم جیا بکەنەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک بڵێت بە دایک و باوکەوە بەفیدات بم

٦١٠. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: مَا سَمِعْتُ النَّبِيَّ جَمَعَ أَبَوَيْهِ لِأَحَدٍ غَيْرَ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h.

عەلى h دەڵێت: هەرگیز گوێم لە پێغەمبەر نەبووە دایک و باوکى خۆی بەیەکەوە بۆ کەس فیدا بکات جگە لە سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص h.

بَابُ مَا جَاءَ مَا يُسْتَحَبُّ مِنَ الأَسْمَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو ناوانەی پەسندن

٦١١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَحَبُّ الأَسْمَاءِ إِلَى اللَّهِ عَبْدُ اللَّهِ وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «خۆشەویستترینی نێو ناوەکان لەلای خوا ناوی عەبدوڵڵا و عەبدوڕڕەحمانە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَغْيِيرِ الأَسْمَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گۆڕینى ناوەکان

٦١٢. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُغَيِّرُ الِاسْمَ القَبِيحَ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ناوی ناشیرینی دەگۆڕی بۆ ناوی دیكه‌.

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَسْمَاءِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناوەکانى پێغەمبەر ﷺ

٦١٣. عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ لِي أَسْمَاءً، أَنَا مُحَمَّدٌ، وَأَنَا أَحْمَدُ، وَأَنَا المَاحِي الَّذِي يَمْحُو اللَّهُ بِيَ الكُفْرَ، وَأَنَا الحَاشِرُ الَّذِي يُحْشَرُ النَّاسُ عَلَى قَدَمِي، وَأَنَا العَاقِبُ الَّذِي لَيْسَ بَعْدِي نَبِيٌّ».

جوبەیری کوڕى موتعیم h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویه‌تی: «بەڕاستی من چەند ناوێکم هەیە، من ناوم موحەممەدە، ناوم ئەحمەدە، ناوم ئەلماحییە، کە خوا بەهۆی منەوە بێبڕوایی دەسڕێتەوە، ناوم ئەلحاشیرە، کە خەڵکی لەدوای شوێنپێی منەوە بەرەو مەحشەر دەڕۆن، ناوی من ئەلعاقیبە، کە دوای من پێغەمبەری دیکە نییە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِنْشَادِ الشِّعْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گوتنى هۆنراوە

٦١٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَضَعُ لِحَسَّانَ h مِنْبَرًا فِي المَسْجِدِ يَقُومُ عَلَيْهِ قَائِمًا، يُفَاخِرُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ - أَوْ قَالَتْ: يُنَافِحُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ - وَيَقُولُ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ يُؤَيِّدُ حَسَّانَ بِرُوحِ القُدُسِ مَا يُفَاخِرُ، أَوْ يُنَافِحُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە مزگەوت سەکۆیەکى بۆ حەسسان h دانا و بەپێوە لەسەری دەوەستا، شانازیی دەکرد بە پێغەمبەری خوا لە ڕێگای هۆنراوەکانی، -یان گوتی: بەرگریی دەکرد لە پێغەمبەری خوا -، پێغەمبەری خواش دەیفەرموو: «بەڕاستی خوا پشتیوانی حەسان دەکات لە ڕێگەی جیبریلەوە، بەهۆی شانازیکردنەکەی یان بەرگریکردنەکەی لە پێغەمبەری خوا ».

٦١٥. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ دَخَلَ مَكَّةَ فِي عُمْرَةِ القَضَاءِ وَعَبْدُ اللَّهِ بْنُ رَوَاحَةَ h بَيْنَ يَدَيْهِ يَمْشِي وَهُوَ يَقُولُ:
خَلُّوا بَنِي الكُفَّارِ عَنْ سَبِيلِهِ ... اليَوْمَ نَضْرِبْكُمْ عَلَى تَنْزِيلِهِ
ضَرْبًا يُزِيلُ الهَامَ عَنْ مَقِيلِهِ ... وَيُذْهِلُ الخَلِيلَ عَنْ خَلِيلِهِ
فَقَالَ لَهُ عُمَرُ h: يَا ابْنَ رَوَاحَةَ بَيْنَ يَدَيْ رَسُولِ اللَّهِ وَفِي حَرَمِ اللَّهِ تَقُولُ الشِّعْرَ؟ فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «خَلِّ عَنْهُ يَا عُمَرُ، فَلَهِيَ أَسْرَعُ فِيهِمْ مِنْ نَضْحِ النَّبْلِ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە عومڕەی قەزاکردنەوە چووە نێو شاری مەککە، عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحەش h لەپێش پێغەمبەری خوا دەڕۆیشت و دەیگوت:
ئەی بێبڕوایان ڕێگای پێ بدەن ... ئەگەرنا ئەمڕۆ لێتان دەدەین بەهۆی قوڕئانەوە
لێدانێک سەر لەشوێنی خۆی بپەڕێنێت ... خۆشەویست بێئاگا بکات لە خۆشەویست
ئینجا عومەر h گوتی: ئەى کوڕی ڕەواحە لە بەردەم پێغەمبەری خوا و لە حەڕەمی خوادا هۆنراوە دەڵێیت؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی: «لێی بگەڕێ ئەی عومەر، هۆنراوەکانی ئەو لە لێدانی تیر کاریگەرترە لەسەر دڵی بێبڕوایان».

٦١٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k قَالَ: جَالَسْتُ النَّبِيَّ أَكْثَرَ مِنْ مِائَةِ مَرَّةٍ، فَكَانَ أَصْحَابُهُ يَتَنَاشَدُونَ الشِّعْرَ، وَيَتَذَاكَرُونَ أَشْيَاءَ مِنْ أَمْرِ الجَاهِلِيَّةِ وَهُوَ سَاكِتٌ، فَرُبَّمَا يَتَبَسَّمُ مَعَهُمْ.

جابیرى کوڕی سەموڕە k دەڵێت: زیاتر لە سەد جار -دانیشتنێکی زۆر- لەگەڵ پێغەمبەر دانیشتوومە، کە (لەو کاتەدا) هاوەڵانی هۆنراوەیان لەنێو یەکدیدا دەگوت، باسی بەسەرهات و کارى سەردەمی نەفامییان دەکرد و پێغەمبەری خواش بێدەنگ دەبوو، جاری وا هەبوو لەگەڵیشیان پێدەکەنی.

٦١٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَتَخَوَّلُنَا بِالمَوْعِظَةِ فِي الأَيَّامِ مَخَافَةَ السَّآمَةِ عَلَيْنَا.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراودا ئامۆژگاری دەکردین (نەک هەموو ڕۆژێک)، ئەوەش بۆئەوەی دووچاری بێزاری و بێئومێدبوون نەبین.

بَابٌ

باسێك

٦١٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ أَحَبُّ العَمَلِ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ مَا دِيمَ عَلَيْهِ.

عائیشە i دەڵێت: خۆشەویستترین کردەوە لەلای پێغەمبەری خوا ئەو کارە بوو کە (مرۆڤ) بەردەوام بێت لەسەری (ئەگەر کەمیش بووایە).