أبْوَابُ الْرِؤيا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی خەون لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ أَنَّ رِؤيا المُؤْمِنِ جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنَ النُّبُوَّةِ

باسی ئەوەی کە خەونی بڕوادار بەشێکە لە چل و شەش بەشی پێغەمبەرایەتی

٥١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا اقْتَرَبَ الزَّمَانُ لَمْ تَكَدْ رِؤيا المُؤْمِنِ تَكْذِبُ، وَأَصْدَقُهُمْ رِؤيا أَصْدَقُهُمْ حَدِيثًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر ڕۆژی دوایی نزیک بوویەوە، وا خەریکە خەونی بڕوادار بە ناڕاست دەرنەچێت، ڕاستترین خەون خەونی ڕاستگۆترین کەسە لە وتەکانی».

بَابُ ذَهَبَتِ النُّبُوَّةُ وَبَقِيَتِ المُبَشِّرَاتُ

باسی پێغەمبەرایەتی کۆتایی هاتووە و خەونى مژدەبەخش ماوە

٥١١. عَنْ أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الرِّسَالَةَ وَالنُّبُوَّةَ قَدْ انْقَطَعَتْ فَلَا رَسُولَ بَعْدِي وَلَا نَبِيَّ»، قَالَ: فَشَقَّ ذَلِكَ عَلَى النَّاسِ، فَقَالَ: «لَكِنِ المُبَشِّرَاتُ». قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا المُبَشِّرَاتُ؟ قَالَ: «رِؤيا المُسْلِمِ، وَهِيَ جُزْءٌ مِنْ أَجْزَاءِ النُّبُوَّةِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «بەڕاستی پەیامی خوا و پێغەمبەرایەتی پچڕاوە و کۆتایی پێ هاتووە، هیچ ڕەوانەکراو و پێغەمبەرێک لەدوای منەوە نییە»، جا خەڵکی ئەوە دڵی تەنگ کردن، پێغەمبەریش فەرمووی: «بەڵام موژدەدەرەکان (دەمێنن)»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەو موژدەدەرانە چین؟ فەرمووی: «خەونی کەسێکی موسوڵمانە، کە بەشێکە لە بەشەکانی پێغەمبەرایەتی».

بَابُ إِذَا رَأَى فِي المَنَامِ مَا يَكْرَهُ مَا يَصْنَعُ

باسی ئەگەر کەسێک خەونێکی بینی لەلای ناخۆش بوو چی بکات

٥١٢. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «الرِؤيا مِنَ اللَّهِ وَالحُلْمُ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَإِذَا رَأَى أَحَدُكُمْ شَيْئًا يَكْرَهُهُ فَلْيَنْفُثْ عَنْ يَسَارِهِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، وَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنْ شَرِّهَا فَإِنَّهَا لَا تَضُرُّهُ».

ئەبو قەتادە h له‌ پێغەمبەری خواوه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویەتی: «خەونی ڕاست لە خواوەیە، خەونى ناخۆش لە شەیتانەوەیە، ئەگەر کەسێک لە ئێوە خەونێکی ناخۆشی بینی، با سێ جاران فوو بکاتە لای چەپی، پەنا بە خوا بگرێت لە زیانی خەونەکە، ئەمە وا دەکات زیانی پێ نەگات».

بَابٌ فِي الَّذِي يَكْذِبُ فِي حُلْمِهِ

باسێک لەبارەی ئەو کەسەى درۆ بکات لە (گێڕانەوەی) خەونەکەی

٥١٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ تَحَلَّمَ كَاذِبًا كُلِّفَ يَوْمَ القِيَامَةِ أَنْ يَعْقِدَ بَيْنَ شَعِيرَتَيْنِ وَلَنْ يَعْقِدَ بَيْنَهُمَا».

ئیبن عەبباس k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە (گێڕانەوەی) خەونەکەیدا درۆ بکات (بڵێت: فڵان شتم بینی لە خەوندا و نەشیبینێت)، ڕۆژی دوایی داوای لێ دەکرێت دوو دەنکە جۆ گرێ بدات، ناشتوانێت گرێیان بدات (ئەزیەت دەدرێت)».

بَابٌ فِي رِؤيا النَّبِيِّ ﷺ اللَّبَنَ وَالقُمُصَ

باسێك لەبارەی خەونبینینى پێغەمبەر ﷺ بە شیر و کراس

٥١٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «بَيْنَا أَنَا نَائِمٌ إِذْ أُتِيتُ بِقَدَحِ لَبَنٍ فَشَرِبْتُ مِنْهُ، ثُمَّ أَعْطَيْتُ فَضْلِي عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ»، قَالُوا: فَمَا أَوَّلْتَهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «العِلْمَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: گوێم له‌ پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «لە کاتێک کە لە خەودا بووم، قاپێک لە شیریان پێ دام و لێم خواردەوە، ئینجا ئەوەی لێی مایەوە بەرماوەکەم دا بە عومەری کوڕی خەتتاب»، گوتیان: چۆن خەونەکەت لێک دەدەیەوە ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «زانینە (واتە شیرەکە زانینی بەسوودە)».

٥١٥. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ بْنِ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ k عَنْ بَعْضِ أَصْحَابِ النَّبِيِّ : أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «بَيْنَا أَنَا نَائِمٌ رَأَيْتُ النَّاسَ يُعْرَضُونَ عَلَيَّ وَعَلَيْهِمْ قُمُصٌ مِنْهَا مَا يَبْلُغُ الثُّدِيَّ، وَمِنْهَا مَا يَبْلُغُ أَسْفَلَ مِنْ ذَلِكَ فَعُرِضَ عَلَيَّ عُمَرُ وَعَلَيْهِ قَمِيصٌ يَجُرُّهُ»، قَالُوا: فَمَا أَوَّلْتَهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «الدِّينَ».

ئەبو ئومامەى کوڕى سەهلى کوڕى حونەیف k لە هەندێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «لە کاتێکدا کە لە خەودا بووم، چاوم بە کۆمەڵێک کەس کەوت و نیشانیان دەدام، کراسیان لەبەر بوو، جا هەبوو کراسەکەی تا سینگی بوو، هەبوو لە خوارتر بوو، عومەرم نیشان درا کراسێکی وا درێژی لەبەر بوو، بەدوای خۆی ڕایدەکێشا»، جا هاوەڵان گوتیان: ئەمە بە چی لێک دەدەیتەوە ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: «بە دینداری».

٥١٦. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا صَلَّى بِنَا الصُّبْحَ أَقْبَلَ عَلَى النَّاسِ بِوَجْهِهِ وَقَالَ: «هَلْ رَأَى أَحَدٌ مِنْكُمُ اللَّيْلَةَ رِؤيَا؟».

سەموڕەی کوڕى جوندەب h دەڵێت: پێغەمبەر ئەگەر نوێژی بەیانی کردبایە، ڕووی لە خەڵکی دەکرد و دەیفەرموو: «ئایا کەس لە ئێوە ئەمشەو هیچ خەونێکی بینیوە؟».