أبْوَابُ الْأَمْثَالِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی وێنە‌هێنانەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَثَلِ النَّبِيِّ ﷺ وَالأَنْبِيَاءِ قَبْلَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وێنەی پێغەمبەر ﷺ و پێغەمبەرانی پێش خۆی

٦١٩. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «إِنَّمَا مَثَلِي وَمَثَلُ الأَنْبِيَاءِ قَبْلِي كَرَجُلٍ بَنَى دَارًا فَأَكْمَلَهَا وَأَحْسَنَهَا إِلَّا مَوْضِعَ لَبِنَةٍ، فَجَعَلَ النَّاسُ يَدْخُلُونَهَا وَيَتَعَجَّبُونَ مِنْهَا وَيَقُولُونَ لَوْلَا مَوْضِعُ اللَّبِنَةِ».

جابيری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەڕاستی وێنەی من و پێغەمبەرانی پێش من وەک کەسێکە کە خانوویه‌ک دروست بکات، تەواوی بکات، ڕێک و جوانی بکات، تەنیا شوێنی خشتێک نەبێت (جێی بهێڵێت)، ئینجا خەڵکى بچنە نێو خانووەکە و پێى سەرسام بن، بڵێن خۆزگە ئەو خشتەیەش دانرابایە» (موحەممەد جوانکار و تەواوکاری پێغەمبەرایەتییە ).

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَثَلِ المُؤْمِنِ القَارِئِ لِلْقُرْآنِ وَغَيْرِ القَارِئِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی جیاوازی وێنەی بڕواداری قوڕئانخوێن و قوڕئاننەخوێن

٦٢٠. عَنْ أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَثَلُ المُؤْمِنِ الَّذِي يَقْرَأُ القُرْآنَ كَمَثَلِ الْأُتْرُجَّةِ رِيحُهَا طَيِّبٌ وَطَعْمُهَا طَيِّبٌ، وَمَثَلُ المُؤْمِنِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ القُرْآنَ كَمَثَلِ التَّمْرَةِ لَا رِيحَ لَهَا وَطَعْمُهَا حُلْوٌ، وَمَثَلُ المُنَافِقِ الَّذِي يَقْرَأُ القُرْآنَ كَمَثَلِ الرَّيْحَانَةِ رِيحُهَا طَيِّبٌ وَطَعْمُهَا مُرٌّ، وَمَثَلُ المُنَافِقِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ القُرْآنَ كَمَثَلِ الحَنْظَلَةِ رِيحُهَا مُرٌّ وَطَعْمُهَا مُرٌّ».

ئەبو مووساى ئەشعەرى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «وێنەی ئەو بڕوادارەی کە قوڕئان دەخوێنێت وەکوو وێنەی کەباد وایە (شێوەی بە لیمۆ دەچێت)، بۆنی خۆشە و تامەکەشی خۆشە، وێنەی ئەو بڕوادارەش کە قوڕئان ناخوێنێت وەکوو خورما وایە، بۆنی نییە، بەڵام تامەکەی خۆشە، وێنەی کەسی دووڕووش کە قوڕئان دەخوێنێت وەکوو وێنەی ڕەیحان وایە، بۆنی خۆشە و تامەکەی تاڵە، وێنەی ئەو دووڕووەش کە قوڕئان ناخوێنێت وەکوو گوژاڵک وایە، بۆنەکەی ناخۆشە و تامەکەشی تاڵە».

٦٢١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَثَلُ المُؤْمِنِ كَمَثَلِ الزَّرْعِ لَا تَزَالُ الرِّيَاحُ تُفَيِّئُهُ، وَلَا يَزَالُ المُؤْمِنُ يُصِيبُهُ بَلَاءٌ، وَمَثَلُ المُنَافِقِ مَثَلُ شَجَرَةِ الأَرْزِ لَا تَهْتَزُّ حَتَّى تُسْتَحْصَدَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «وێنەی کەسی بڕوادار وەکوو دانەوێڵە وایە، بەبەردەوامی با ئەملاولای پێ دەکات، بڕواداریش بەردەوام دووچاری بەڵا و گرفتاریى دەبێتەوە، وێنەی کەسی دووڕووش وەکوو دارسنۆبەر وایە، هیچ شتێک نایهەژێنێت تا لەناو دەچێت».

بَابٌ

باسێك

٦٢٢. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَثَلُ أُمَّتِي مَثَلُ المَطَرِ لَا يُدْرَى أَوَّلُهُ خَيْرٌ أَمْ آخِرُهُ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «وێنەی ئوممەتی من وەک باران وایە، نازانرێت سەرەتایەکەی خێر و بێرە یان کۆتاییەکەی (لە هەموو سەردەمێکدا خێر و باشەى بەردەوامە)».

بابٌ

باسێك

٦٢٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّمَا النَّاسُ كَإِبِلٍ مِائَةٍ، لَا يَجِدُ الرَّجُلُ فِيهَا رَاحِلَةً».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی وێنەی خەڵک وەک ڕەوە وشترى سەد دانەیی وایە، بەئەستەم وشترێکى باشى تێدا دەست دەکەوێت بۆ بارکردن (کەم کەس هەیە شاییستەى بەرپرسیارییەتى بێت)».

٦٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّمَا مَثَلِي وَمَثَلُ أُمَّتِي كَمَثَلِ رَجُلٍ اسْتَوْقَدَ نَارًا، فَجَعَلَتِ الذُّبَابُ وَالفَرَاشُ يَقَعْنَ فِيهَا وَأَنَا آخُذُ بِحُجَزِكُمْ وَأَنْتُمْ تَقَحَّمُونَ فِيهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستی وێنەی من و ئوممەتەکەم وەک وێنەی پیاوێک وایە ئاگرێک داگیرسێنێت، جا مێشوولە و پەپوولە خۆیان بخەنە نێوی، من لەدواوە ڕاتاندەکێشم، ئێوەش ڕووتان تێ کردووە دەتانەوێت بچنە نێويەوە».