أبْوَابُ الْإِيمَانِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی ئیمان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ بُنِيَ الإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ

باسی ئەوەى هاتووە ئیسلام بنیات نراوە لە سەر پێنج پایە

٥٦٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «بُنِيَ الإِسْلَامُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلَاةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ، وَحَجِّ البَيْتِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئیسلام لەسەر پێنج شت بنیات نراوە: شایەتیدان بەوەى هیچ پەرستراوێكی بەهەق نییه‌ جگە لە خوا، موحەممەد ڕەوانەكراوى خوایە، بەرپاكردنى نوێژ و زەكات دەركردن لە ماڵ و سامان، ڕۆژووگرتنى مانگى ڕەمەزان، ئەنجامدانی حەجى ماڵى خوا».

🖍   تێبینی:

لێرەدا هەندێك لە مسوڵمانان وا دەزانن كە مەبەستى پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە: هەر كەسێك ئەو پێنج شتەى ئەنجام دان، ماناى وایە مسوڵمانەتى تەواو كردووە، بەڵام پێویستە هەموو لایەكمان بزانین كە مەبەست لە ئیسلام لێرەدا مسوڵمانەتیى كەسییە و مرۆڤ ئەم پێنجانە لە خۆیدا ئەنجام بدات، ئینجا وەك شەخص دەبێتە موسوڵمان، شایەتمانهێنان كە ئیمان و عەقیدە دەگرێتەوە نێو خۆى، وە بەرپاكردنى پێنج فەڕزەى نوێژ، زەكاتدان، ڕۆژووگرتن، حەجكردن، ئەوانە پێنج دروشم و نیشانەن بۆئەوەى كە ئێمە بزانین ئەو كەسە موسوڵمانە یان نا؟ تەماشا دەكەین: ئەگەر شایەتمانى هێنا دەزانین كە ئەوە تەعبیر لە ئیمان و عەقیدەى موسوڵمانەتیى خۆى دەكات، وە ئەگەر نوێژى كرد دەزانین كە ئەوە بەندایەتى بۆ خواى خۆى دەكات، وە ئەگەر زەكاتى دا و ڕۆژووى گرت و حەجى كرد، دەزانین كە ئەو كەسە كەسێكى پابەندە بە ئیسلامەتییەوە، بەڵام ئیسلامەتى بەدڵنیاییه‌وه‌ لەو پێنجانەدا كورت هەڵنەهاتووە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِضَافَةِ الفَرَائِضِ إِلَى الإِيمَانِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو شتانەی پەیوەست دەكرێن بە ئیمانەوە

٥٦٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ بَابًا، فَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَأَرْفَعُهَا قَوْلُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئیمان حەفتا و هەندێک بوارە، نزمترین پلەی لادانی ئەزیەتێکە لەسەر ڕێگا و بەرزترین پلەشی گوتنی وشەی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)یە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي حُرْمَةِ الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێگە و گەورەیى نوێژ

٥٦٨. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ فِي سَفَرٍ، فَأَصْبَحْتُ يَوْمًا قَرِيبًا مِنْهُ وَنَحْنُ نَسِيرُ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَخْبِرْنِي بِعَمَلٍ يُدْخِلُنِي الجَنَّةَ وَيُبَاعِدُنِي عَنِ النَّارِ، قَالَ: «لَقَدْ سَأَلْتَنِي عَنْ عَظِيمٍ، وَإِنَّهُ لَيَسِيرٌ عَلَى مَنْ يَسَّرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ، تَعْبُدُ اللَّهَ وَلَا تُشْرِكْ بِهِ شَيْئًا، وَتُقِيمُ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِي الزَّكَاةَ، وَتَصُومُ رَمَضَانَ، وَتَحُجُّ البَيْتَ».

موعازی کوڕى جەبەل h دەڵێت: لە گەشتێک لەگەڵ پێغەمبەر بووم، ڕۆژێک لێی نزیک کەوتمەوە کاتێک بەڕێوە بووین، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا کارێکم پێ بڵێ کە بەهۆیەوە بچمە بەهەشت و دوور بکەومەوە لە دۆزەخ، فەرمووی: «بەدڵنیایی پرسیارێکی گەورەت لێ کردم، بەڕاستی ئەو ئاکارە ئاسانە بۆ کەسێک کە خوا بۆی ئاسان بکات، خوا بپەرستە و هیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدە، نوێژەکان ئەنجام بدە، زەکاتی ماڵەکەت دەربکە، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بە، حەجی ماڵی خوا بکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَرْكِ الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وازهێنان لە نوێژ

٥٦٩. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «بَيْنَ الكُفْرِ وَالإِيمَانِ تَرْكُ الصَّلَاةِ».

جابير h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «نێوانی بێبڕوايی و بڕواداری وازهێنانە لە نوێژەکان».

بَابٌ (في طَعْمِ الإِيمَانِ)

باسێک (دەربارەی تام و چێژی ئیمان)

٥٧٠. عَنِ العَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ المُطَّلِبِ h: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ، مَنْ رَضِيَ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا».

عەباسى کوڕى عەبدولموتەلیب h دەگێڕێتەوە: گوێی لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «تام و چێژی ئیمانی کردووە، ئەوەی ڕازی ببێت کە خوا پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئایینی بێت، موحەممەد پێغەمبەری بێت».

بَابُ مَا جَاءَ لَا يَزْنِي الزَّانِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ

باسی ئەوەى هاتووە زیناکار لە کاتى زیناکردندا ئیمانى نییە

٥٧١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَكِنَّ التَّوْبَةَ مَعْرُوضَةٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «زیناکار لە کاتى زیناکردندا ئیمانى نییە، دز لە کاتى دزیکردندا ئیمانى نییە، بەڵام تۆبە و پەشیمانی لە تاوان هەر دەمێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الإِسْلَامَ بَدَأَ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا

باسی ئەوەى هاتووە ئیسلام بەنامۆیی دەستى پێکرد و جارێکى دیكه‌ نامۆ دەبێتەوە

٥٧٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الإِسْلَامَ بَدَأَ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَأَ، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ئیسلام بەنامۆیی دەستى پێکرد، جارێکى دیكەش نامۆ دەبێتەوە وه‌ك كاتی ده‌سپێكردنی، بۆیە خۆشبەختى بۆ نامۆکان (واتە: لە ڕۆژگارێك دینداری دەكەن خەڵك زۆر دوورن له‌ ئایین)».

بَابُ مَا جَاءَ سِبَابُ المُؤْمِنِ فُسُوقٌ

باسی ئەوەى هاتووە جنێودان بە بڕوادار دەرچوونە لە فەرمانی خوا

٥٧٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «سِبَابُ المُسْلِمِ فُسُوقٌ، وَقِتَالُهُ كُفْرٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جنێودان بە موسوڵمان دەرچوونە لە فەرمانی خوا، جەنگ لەگەڵکردنیشی کوفرە (واتە: سەردەكێشێت بۆ بێبڕوایی)».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ رَمَى أَخَاهُ بِكُفْرٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک بە برای موسوڵمانی بڵێت ئەی كافر

٥٧٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَيُّمَا رَجُلٍ قَالَ لِأَخِيهِ: كَافِرٌ، فَقَدْ بَاءَ بِهَا أَحَدُهُمَا».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک بە براکەی بڵێت: بێبڕوا، بێگومان ئەو قسەیە دەکەوێتە ئەستۆی یەکێکیان (گەر قسەکەی وا نەبێت خۆی بێبڕوا دەبێت و نزیكە ئیمانی لەدەست بدات)».

مَا جَاءَ فِي افْتِرَاقِ هَذِهِ الأُمَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەرتەوازەبوونى ئەم ئوممەتە

٥٧٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «تَفَرَّقَتِ اليَهُودُ عَلَى إِحْدَى وَسَبْعِينَ أَوْ اثْنَتَيْنِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً، وَالنَّصَارَى مِثْلَ ذَلِكَ، وَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «جوولەکەکان بوون بە حەفتا و یەک یان حەفتا و دوو كۆمەڵ، نەسڕانییەکانیش بە هەمان شێوە، بەڵام ئوممەتی من دەبن بە حەفتا و سێ دەستە و كۆمەڵ».

٥٧٦. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَتَانِي جِبْرِيلُ فَبَشَّرَنِي أَنَّهُ مَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا دَخَلَ الجَنَّةَ»، قُلْتُ: وَإِنْ زَنَى وَإِنْ سَرَقَ؟ قَالَ: «نَعَمْ».

ئەبو زەڕ h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «جیبریل هاتە لام، موژدەی پێ دام بەوەی هەر کەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشێکی بۆ خوا بڕیار نەدابێت، ئەوە دەچێتە بەهەشت»، گوتم: ئەگەر زینا و دزیشی کردبێت؟ فەرمووی: «بەڵێ».