أبْوَابُ السَّفَرِ

کۆباسی گەشت

بَابُ التَّقْصِيرِ فِي السَّفَرِ

باسی کورتکردنەوەى (نوێژ ) لە گەشتدا

١١٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: سَافَرْتُ مَعَ النَّبِيِّ وَأَبِي بَكْرٍ، وَعُمَرَ، وَعُثْمَانَ j فَكَانُوا يُصَلُّونَ الظُّهْرَ وَالعَصْرَ رَكْعَتَيْنِ رَكْعَتَيْنِ، لَا يُصَلُّونَ قَبْلَهَا وَلَا بَعْدَهَا.

ئیبن عومەر k دەڵێت: گەشتم کردووە لەگەڵ پێغەمبەر و ئەبو بەکر و عومەر و عوسمان j جا دوو ڕکات دوو ڕکات نوێژی نیوەڕۆ و عەسریان دەکرد، نە لەپێشیان و نە لەدوایان هیچ نوێژی دیکەیان (نوێژی سوننەت) نەدەکرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَمْ تُقْصَرُ الصَّلَاةُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کورتکردنەوەى نوێژ (لە گەشتدا)

١١٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ النَّبِيِّ مِنَ المَدِينَةِ إِلَى مَكَّةَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ، قَالَ: قُلْتُ لِأَنَسٍ h: كَمْ أَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ بِمَكَّةَ؟ قَالَ: عَشْرًا.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر لە مەدینەوە دەرچووین بۆ مەککە دوو ڕکاتی کرد (نوێژەکانی کورت دەکردنەوە)، (ڕاوی دەڵێت:) بە ئەنەسم h گوت: پێغەمبەری خوا بۆ ماوەی چەند ڕۆژ مایەوە لە مەککە؟ گوتی: دە ڕۆژ.

بَابٌ فِي صَلَاةِ الْكُسُوفِ

باسێک دەربارەی نوێژی خۆرگیران

١١٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنْ النَّبِيِّ : أَنَّهُ صَلَّى فِي كُسُوفٍ، فَقَرَأَ ثُمَّ رَكَعَ، ثُمَّ قَرَأَ ثُمَّ رَكَعَ ثُمَّ قَرَأَ، ثُمَّ رَكَعَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، وَالأُخْرَى مِثْلُهَا.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی خۆرگیرانی کرد، دەستی کرد بە قوڕئانخوێندن، ئینجا ڕکووعی برد، دووبارە قوڕئانی خوێند ئینجا ڕکووعی برد، سێبارە قوڕئانی خوێند، ئینجا ڕکووعی برد، سێجاران (ئەوەی کرد)، ئینجا دوو سەجدەی برد، ڕکاتەکەی دیكه‌شی بەهەمان شێوە کرد.

١١٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: خَسَفَتْ الشَّمْسُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَصَلَّى رَسُولُ اللَّهِ بِالنَّاسِ، فَأَطَالَ القِرَاءَةَ، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطَالَ الرُّكُوعَ، ثُمَّ رَفَعَ رَأْسَهُ فَأَطَالَ القِرَاءَةَ، وَهِيَ دُونَ الأُولَى، ثُمَّ رَكَعَ فَأَطَالَ الرُّكُوعَ، وَهُوَ دُونَ الأَوَّلِ، ثُمَّ رَفَعَ رَأْسَهُ فَسَجَدَ، ثُمَّ فَعَلَ مِثْلَ ذَلِكَ فِي الرَّكْعَةِ الثَّانِيَةِ.

عائیشە i دەڵێت: لە سەردەمى پێغەمبەری خوا خۆر گیرا، پێغەمبەری خوا پێشنوێژیی بۆ خەڵک كرد، قوڕئانخوێندنی درێژ کردەوە، ئینجا ڕکووعى برد، ڕکووعەکەی درێژ کردەوە، پاشان سەرى بەرز کردەوە و درێژەی دا بە خوێندنەوە و وەستا کەمتر لە وەستانى یەکەم، ئینجا ڕکووعى بردەوە، درێژەى دا بە ڕکووعەکەى کەمتر لە ڕکووعى یەکەم، پاشان سەرى بەرز کردەوە و سوجدەی برد، پاشان هەمان کاری دووبار کردەوە لە ڕکاتی دووەمیش.

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَلَاةِ الخَوْفِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژى ترس

١١٨. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى صَلَاةَ الخَوْفِ بِإِحْدَى الطَّائِفَتَيْنِ رَكْعَةً، وَالطَّائِفَةُ الأُخْرَى مُوَاجِهَةُ العَدُوِّ، ثُمَّ انْصَرَفُوا، فَقَامُوا فِي مَقَامِ أُولَئِكَ، وَجَاءَ أُولَئِكَ فَصَلَّى بِهِمْ رَكْعَةً أُخْرَى، ثُمَّ سَلَّمَ عَلَيْهِمْ، فَقَامَ هَؤُلَاءِ فَقَضَوْا رَكْعَتَهُمْ، وَقَامَ هَؤُلَاءِ فَقَضَوْا رَكْعَتَهُمْ.

سالیم، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر نوێژى ترسی کرد، ڕکاتێکى کرد بە یەکێک لە دوو کۆمەڵەكە، کۆمەڵێکیش ڕووبەڕووى دوژمن مانەوە، پاشان (کۆمەڵی یەکەم) ڕۆیشتن، بەڕیز وەستان ڕووبەڕووى دوژمن لە شوێنى ئەوانى دیكه‌، ئینجا کۆمەڵەکەى دیكه‌ هاتن بۆ نوێژکردن و (پێغەمبەر ) ڕکاتێکى لەگەڵدا کردن، پاشان سەلامى دایەوە، جا ئەو کۆمەڵە هەستانەوە ڕکاتی دووه‌میان تەواو کرد، دواتر کۆمەڵى پێشووتر هاتن و ڕکاتی دووەمیان تەواو کرد.

بَابٌ فِي كَرَاهِيَةِ البُزَاقِ فِي المَسْجِدِ

باسێک ده‌ربارەی ناپەسندیی تف فڕێدان لەنێو مزگەوت

١١٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «البُزَاقُ فِي المَسْجِدِ خَطِيئَةٌ، وَكَفَّارَتُهَا دَفْنُهَا».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «تف فڕێدان لەنێو مزگەوت گوناهـ و هەڵەیە، کەفاڕەتەکەى ژێر گڵکردنە (یان شۆرین و سڕینەوەی شوێنەکەیە)».

بَابُ مَا يَقُولُ فِي سُجُودِ القُرْآنِ

باسی ئەوەی دەگوترێت لە کاتى سوجدەکانی قوڕئان

١٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ فِي سُجُودِ القُرْآنِ بِاللَّيْلِ: «سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا لە کاتى سوجدەکانی قوڕئان لە شەودا دەیفەرموو: « ڕوخسارم سوجدەى برد بۆ ئەو خوایەى دروستى کردووە و بیستن و بینینى بۆ کردینەوە، بەهۆى حاڵگۆڕین لەلایەن ئەو و بە هێز و تواناى ئەو».

بَابُ مَا ذَكَرَ فِي الإِلتِفَاتِ فِيِ الصَّلاة

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ئاوڕدانەوە لە نوێژدا

١٢١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ الِالتِفَاتِ فِي الصَّلَاةِ، قَالَ: «هُوَ اخْتِلَاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيْطَانُ مِنْ صَلَاةِ الرَّجُلِ».

عائیشە i دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خوا سەبارەت بە ئاوڕدانەوە لەنێو نوێژدا؟ فەرمووی: «ئەمە دزینێکە شەیتان لە نوێژی خاوەنەکەی دەدزێت (واتە: لە خێر و پاداشتی كەم دەكات)».

بَابُ كَرَاهِيَةِ أَنْ يَنْتَظِرَ النَّاسُ الإِمَامَ وَهُمْ قِيَامٌ عِنْدَ افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ

باسی ناپەسندیی ئەوەی كە خەڵک بەپێوە بوەستن و چاوەڕێى ئیمام بکەن، لە كاتى چوونە نێو نوێژ

١٢٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَتَادَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا تَقُومُوا حَتَّى تَرَوْنِي خَرَجْتُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی ئەبو قەتادە، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر قامەتی نوێژ کرا، ئێوە هەڵمەستنەوە هەتا من دەبینن وا دێمەدەر (لە ماڵەوە بۆ مزگەوت)».

بَابُ مَا ذُكِرَ فِي الثَّنَاءِ عَلَى اللَّهِ، وَالصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ قَبْلَ الدُّعَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ستاییشى خوا و سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ پێش دوعاكردن

١٢٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: كُنْتُ أُصَلِّي وَالنَّبِيُّ ، وَأَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ k مَعَهُ، فَلَمَّا جَلَسْتُ بَدَأْتُ بِالثَّنَاءِ عَلَى اللَّهِ، ثُمَّ الصَّلَاةِ عَلَى النَّبِيِّ ، ثُمَّ دَعَوْتُ لِنَفْسِي، فَقَالَ النَّبِيُّ : «سَلْ تُعْطَهْ، سَلْ تُعْطَهْ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: جارێکیان نوێژم دەکرد، پێغەمبەر ئەبو بەکر و عومەری k لەگەڵدا بوو، جا کاتێک دانیشتم دەستم کرد بە مەدحی خوا، پاشان گوتنی سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ، ئینجا پاڕامەوە بۆ خۆم، جا پێغەمبەر فەرمووی: «داوا بکە پێت دەدرێت، داوا بکە پێت دەدرێت».

بَابُ مَا ذُكِرَ مِنَ التَّسْمِيَةِ عِنْدَ دُخُولِ الخَلَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە لە گوتنى (بسم الله) لە کاتى چوونە سەرئاو

١٢٤. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «سَتْرُ مَا بَيْنَ أَعْيُنِ الجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِي آدَمَ: إِذَا دَخَلَ أَحَدُهُمُ الخَلَاءَ، أَنْ يَقُولَ: بِسْمِ اللَّهِ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «پەردەی داپۆشینی نێوان چاوەکانی جنۆکە و عەوڕەتی ئادەمیزاد ئەوەیە: کاتێک یەکێکیان ویستی بچێتە سەرئاو بڵێت: بسم الله (بە ناوی خوا)».

بَابُ مَا ذُكِرَ مِنْ سِيمَاءِ هَذِهِ الْأُمَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ آثَارِ السُّجُودِ وَالطُّهُورِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕوخسارى ئەو ئوممەتە لە ڕۆژی دوایی بەهۆی شوێنەوارى سوجدە و دەستنوێژەوە

١٢٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أُمَّتِي يَوْمَ القِيَامَةِ غُرٌّ مِنَ السُّجُودِ، مُحَجَّلُونَ مِنَ الوُضُوءِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى بوسر h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئوممەتەکەم لە ڕۆژی دوایی بانگهێشتى گۆڕەپانى مەحشەر دەکرێن بە نێوچاوان و دەست و قاچی سپییەوە بەهۆى شوێنەوارى دەستنوێژ شووشتنەوە».

بَابُ مَا ذُكِرَ فِي نَضْحِ بَوْلِ الغُلَامِ الرَّضِيعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پڕژاندنى ئاو بەسەر میزى منداڵى شیرەخۆر

١٢٦. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ فِي بَوْلِ الغُلَامِ الرَّضِيعِ: «يُنْضَحُ بَوْلُ الغُلَامِ، وَيُغْسَلُ بَوْلُ الجَارِيَةِ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا دەربارەی میزى منداڵى شیرەخۆرە فەرموویەتی: «(بەرگ و پۆشاک) ئاوپڕژێن دەکرێت بەهۆى میزى کوڕی بچووک، دەشۆردرێت بەهۆی میزى کیژۆڵەى بچووک».

بَابُ مَا ذُكِرَ فِي فَضْلِ الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى باس کراوە دەربارەی پێگە و گەورەیی نوێژ

١٢٧. عَنْ أَبَي أُمَامَةَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَخْطُبُ فِي حَجَّةِ الوَدَاعِ فَقَالَ: «اتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ، وَصَلُّوا خَمْسَكُمْ، وَصُومُوا شَهْرَكُمْ، وَأَدُّوا زَكَاةَ أَمْوَالِكُمْ، وَأَطِيعُوا ذَا أَمْرِكُمْ تَدْخُلُوا جَنَّةَ رَبِّكُمْ».

ئەبو ئومامە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، لە حەجى ماڵئاوایی وتارى دەدا فەرمووی: «پارێز بکەن لە پەروەردگارتان، پێنج نوێژەکەتان بکەن، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بن، زەکاتی ماڵەکانتان بدەن، ملکەچی فەرمانڕەواکانتان بن، ئەوساکە دەچنە بەهەشتی پەروەردگارتان».