أبْوَابُ النِّكَاحِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی هاوسەرگیرى لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ التَّزْوِيجِ، وَالحَثِّ عَلَيْهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گەورەیی هاوسەرگیری و هاندان بۆ ئەنجامدانى

٢٢٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: خَرَجْنَا مَعَ النَّبِيِّ ، وَنَحْنُ شَبَابٌ لَا نَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ، فَقَالَ: «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، عَلَيْكُمْ بِالبَاءَةِ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ مِنْكُمُ البَاءَةَ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ، فَإِنَّ الصَّوْمَ لَهُ وِجَاءٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕی مەسعوود h دەڵێت: جارێکیان لەگەڵ پێغەمبەر دەرچووین، لە کاتێک ئێمە گەنج بووین تواناى هیچمان نەبوو (بێ پارە بووین)، جا بە ئێمەى فەرموو: «ئەى کۆمەڵى لاوان، هەوڵى بەدەستهێنانى توانا (ی ئەرک و مافى هاوسەرگیری) بدەن، چونکە ژنهێنان یارمەتیدەرە بۆ چاوپۆشی، بۆ داوێنپاكی کاریگەرترە، هەر یەکێکیشتان نەیتوانی (هاوسەرگیری بكات)، با ڕۆژوو بگرێت، چونکە بەڕۆژووبوون بۆ ئەو ئارەزووڕەوێنە».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ المَرْأَةَ تُنْكَحُ عَلَى ثَلَاثِ خِصَالٍ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ئافرەت داخوازی دەکرێت بەهۆی سێ تایبەتمەندییەوە

٢٢١. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «إِنَّ المَرْأَةَ تُنْكَحُ عَلَى دِينِهَا، وَمَالِهَا، وَجَمَالِهَا، فَعَلَيْكَ بِذَاتِ الدِّينِ، تَرِبَتْ يَدَاكَ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئافرەت لەپێناو چوار شت دەخوازی دەكرێت: لەبەر ماڵەکەى یان لەبەر نەژاد و بنەماڵەکەى یان لەبەر جوانییەکەى یان لەبەر دیندارییەکەى، ئینجا تۆ خاوەن دینەکە هەڵبژێرە، دەستت بە خۆڵدا بچێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّظَرِ إِلَى المَخْطُوبَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەیرکردنى خوازبێنیکراو

٢٢٢. عَنِ المُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h: أَنَّهُ خَطَبَ امْرَأَةً، فَقَالَ النَّبِيُّ : «انْظُرْ إِلَيْهَا، فَإِنَّهُ أَحْرَى أَنْ يُؤْدَمَ بَيْنَكُمَا».

موغیڕەی کوڕی شوعبە h دەگێڕێتەوە: خوازبێنی ئافرەتێکی کرد، پێغەمبەر فەرمووی: «سەیری بکە، چونکە شیاوترە بۆ بەردەوامی ڕێز و خۆشەویستی نێوانتان».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَا يُقَالُ لِلْمُتَزَوِّجِ

باسی ئەوەى هاتووە دەگوترێت بۆ کەسێک تازە هاوسەرگیری کردبێت

٢٢٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا رَفَّأَ الإِنْسَانَ إِذَا تَزَوَّجَ، قَالَ: «بَارَكَ اللَّهُ لَكَ، وَبَارَكَ عَلَيْكَ، وَجَمَعَ بَيْنَكُمَا فِي الخَيْرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێک کە پیرۆزبایی کردبایە لە کەسێک بەهۆی هاوسەرگیریكردنیەوە، دەیفەرموو: «خوا بەرەکەتت پێ بدات، بەرەکەت بڕژێنێتە سەرتان، لەسەر چاکە و خێر کۆتان بکاتەوە».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا دَخَلَ عَلَى أَهْلِهِ

باسی ئەوەى دەگوترێت لە کاتى چوونە لاى هاوسەر

٢٢٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «لَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا أَتَى أَهْلَهُ قَالَ: بِسْمِ اللَّهِ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ، وَجَنِّبِ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا، فَإِنْ قَضَى اللَّهُ بَيْنَهُمَا وَلَدًا لَمْ يَضُرَّهُ الشَّيْطَانُ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: «ئەگەر یەکێکتان ویستى بچێتە لاى هاوسەرەکەى، با بڵێت: بە ناوى خوا، ئەى خوایە شەیتانمان لێ دوور بخەوە، شەیتان دوور بخەوە لەو (منداڵ)ەش کە پێمان دەبەخشیت، جا ئەگەر خوا بڕیاری دا بەپێدانى منداڵێک پێیان، ئەوە شەیتان هیچ زیانى بۆى نابێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِجَابَةِ الدَّاعِي

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەڵامدانەوەى بانگهێشت

٢٢٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «ائْتُوا الدَّعْوَةَ إِذَا دُعِيتُمْ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بڕۆنە داوەتی خواردن ئەگەر بانگهێشت کران».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَزْوِيجِ الأَبْكَارِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەشوودانى کچان

٢٢٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: تَزَوَّجْتُ امْرَأَةً، فَأَتَيْتُ النَّبِيَّ ، فَقَالَ: «أَتَزَوَّجْتَ يَا جَابِرُ؟»، فَقُلْتُ: نَعَمْ، فَقَالَ: «بِكْرًا، أَمْ ثَيِّبًا؟»، فَقُلْتُ: لَا، بَلْ ثَيِّبًا، فَقَالَ: «هَلَّا جَارِيَةً تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُكَ؟»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ h مَاتَ، وَتَرَكَ سَبْعَ بَنَاتٍ أَوْ تِسْعًا، فَجِئْتُ بِمَنْ يَقُومُ عَلَيْهِنَّ، قَالَ: فَدَعَا لِي.

جابیری کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێک كرد، جا هاتمە خزمه‌ت پێغەمبەر ، فەرمووى: «ئایا هاوسەرگیریت کردووە ئەى جابیر؟»، گوتم: بەڵێ، فەرمووى: «کچە یان بێوەژنە؟»، گوتم: نا، بەڵکوو بێوەژنە، فەرمووى: «ئەى نەدەبووایە کچ بێت تا گەمەى لەگەڵدا بکەیت و گەمەت لەگەڵدا بکات؟»، گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا، عەبدوڵڵاى h باوکم مردووە، حەوت کچ یان نۆى لەدوا بەجێ ماوە، ژنێکى وام هێناوە کە بە کار و پێویستییان هەڵسێت، جابیر h دەڵێت: جا دوعای بۆ کردم.

🖍   تێبینی:

لێرەدا مەبەستی پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە کە بۆ گەنجێکی تازەپێگەیشتوو وا باشتر و چاکترە کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچ بکات نەک ئافرەتی بێوەژن، چونکە بەشێوەیەکی گشتی بەوجۆرە سەرکەوتوو دەبێت، ئەگەرنا ئەم فه‌رمایشته‌ی پێغەمبەر ﷺ گوزارشت نییە لە ناپەسندیی هاوسەرگیری لەگەڵ بێوەژن، بەڵکوو هەر خۆی لەو بوارەدا سەرمەشق بووە، زۆرینەی خێزانەکانی بێوەژن بوون کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ کردوون.

بَابُ مَا جَاءَ لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا مارەبڕین دانامەزرێت بەبێ سەرپەرشتیار

٢٢٧. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا نِكَاحَ إِلَّا بِوَلِيٍّ».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «مارەبڕین دانامەزرێت بەبێ سەرپەرشتیار».

بَابُ مَا جَاءَ فِي خُطْبَةِ النِّكَاحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خوازبێنیکردنی هاوسەرگیری

٢٢٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كُلُّ خُطْبَةٍ لَيْسَ فِيهَا تَشَهُّدٌ فَهِيَ كَاليَدِ الجَذْمَاءِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر داخوازیکردنێک بەبێ گوتنی وشەی شایەتی بێت، وەکوو دەستی بڕاوەیە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي اسْتِئْمَارِ البِكْرِ وَالثَّيِّبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەرگرتنى بۆچوونی کچ و بێوەژن (بۆ هاوسەرگیری)

٢٢٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«لَا تُنْكَحُ الثَّيِّبُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ، وَلَا تُنْكَحُ البِكْرُ حَتَّى تُسْتَأْذَنَ، وَإِذْنُهَا الصُّمُوتُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بێوەژن مارە ناکرێت تا بڕیاری لە خۆی وەرنەگیرێت، کچیش مارە ناکرێت تا ڕەزامەندیى لێ وەرنەگیرێت، نیشانەى ڕازییبوونى کچ بێدەنگبوونە (بەهۆی شەرمەوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي مُهُورِ النِّسَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی مارەیی ئافرەتان

٢٣٠. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ جَاءَتْهُ امْرَأَةٌ، فَقَالَتْ: إِنِّي وَهَبْتُ نَفْسِي لَكَ، فَقَامَتْ طَوِيلًا، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ فَزَوِّجْنِيهَا إِنْ لَمْ تَكُنْ لَكَ بِهَا حَاجَةٌ، فَقَالَ: «هَلْ عِنْدَكَ مِنْ شَيْءٍ تُصْدِقُهَا؟»، فَقَالَ: مَا عِنْدِي إِلاَّ إِزَارِي هَذَا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ : «إِزَارُكَ، إِنْ أَعْطَيْتَهَا جَلَسْتَ، وَلاَ إِزَارَ لَكَ، فَالتَمِسْ شَيْئًا؟»، قَالَ: مَا أَجِدُ، قَالَ: «فَالتَمِسْ، وَلَوْ خَاتَمًا مِنْ حَدِيدٍ» قَالَ: فَالتَمَسَ، فَلَمْ يَجِدْ شَيْئًا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ : «هَلْ مَعَكَ مِنَ القُرْآنِ شَيْءٌ؟»، قَالَ: نَعَمْ، سُورَةُ كَذَا، وَسُورَةُ كَذَا، لِسُوَرٍ سَمَّاهَا، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ : «زَوَّجْتُكَهَا بِمَا مَعَكَ مِنَ القُرْآنِ».

سەهلى کوڕى سەعدى ساعیدی k دەگێڕێتەوە: ئافرەتێک هاتە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ، گوتی: ئەى پێغه‌مبەرى خوا وا من خۆمم پێشکەش کردووە بە تۆ، ئافرەتەکە بۆ ماوەیەکى زۆر وەستا، ئینجا پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا گوتی: ئەى پێغەمبەری خوا بیکە بە هاوسەرم، ئەگەر نیاز و پێویستت بەم ئافرەتە نەبێت (ئه‌گه‌ر خۆت هاوسەرگیری لەگەڵ ناکەیت)، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «ئایا هیچت هەیە (لە ماڵ و سامان) تا مارەییەکەى بدەیتێ؟»، پیاوەکە گوتى: نەخێر، هیچم نییە تەنیا ئەم پارچە پۆشاکەم هەیە، پێغەمبەری خوا فەرمووى: «چى لە پۆشاکەکەت بکات، ئەگەر پێی ببەخشیت هیچت بۆ نامێنێتەوە، دادەنیشیت ئەو کات هیچ پۆشاکێکت نییە، دە هەوڵ بدە شتێکت دەست بکەوێت»، گوتى: هیچم نییە، فەرمووى: «هەوڵ بدە شتێکت دەست بکەوێت ئەگەر ئەنگوستیلەیەکی ئاسنیش بێت»، پیاوەکە چوو شتێکى دەست بکەوێت، بەڵام گەڕایەوە هیچ شتێکى دەست نەکەوت، پێغەمبەری خوا فەرمووى: «ئایا هیچت لە قوڕئان لەلایە (دەیزانیت)؟»، پیاوەکە گوتى: بەڵێ، ئەم سووڕەتە و ئەو سووڕەتە، دەستی کرد بەناوهێنانى سووڕەتەکان، جا پێغەمبەری خوا فەرمووى: «بڕۆ وا لێم مارە کردی لەسەر ئەوەی لەلاتە لە قوڕئان (کە فێرى بکەیت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي المُحِلِّ وَالمُحَلَّلِ لَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی حەڵاڵکەری (ئافرەتانى تەڵاقدراو) و بۆحه‌ڵاڵکراو

٢٣١. عَنْ عَلِيٍّ k قَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَعَنَ المُحِلَّ وَالمُحَلَّلَ لَهُ.

عەلى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و پیاوه‌ی ئافره‌ت بۆ كه‌سێكی دیكه‌ حه‌ڵاڵ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌یشی بۆی حه‌ڵاڵ ده‌كرێته‌وه.

‌بَابُ مَا جَاءَ فِي تَحْرِيمِ نِكَاحِ المُتْعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغەکردنى هاوسەرگیریی کاتی

٢٣٢. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَى عَنْ مُتْعَةِ النِّسَاءِ، وَعَنْ لُحُومِ الحُمُرِ الأَهْلِيَّةِ زَمَنَ خَيْبَرَ.

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە ڕۆژی خەیبەردا مارەبڕینی ئافرەتی بەشێوەى کاتی قەدەغە کرد، هەروەها خواردنى گۆشتى گوێدرێژى ماڵیشی قەدەغە کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنْ نِكَاحِ الشِّغَارِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغه‌کردنى ژنبەژنە

٢٣٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَى عَنِ الشِّغَارِ.

ئیبنو عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێگریی كردووه‌ له‌ ژنبه‌ژنه‌.

🖍   تێبینی:

لە (سنن أبي داود هاتووە) موسه‌دده‌د ده‌ڵێت: به‌ نافیعم گوت: ئه‌رێ شیغار چییه‌؟ گوتی: ئه‌م ماره‌ی كچی ئه‌م پیاوه‌ ده‌كات، ئه‌ویش ماره‌ی كچه‌كه‌ی ئه‌م ده‌كات (ژنبه‌ژنه‌ ده‌كه‌ن) به‌بێ دانانی ماره‌یی، خوشكه‌كه‌ی ماره‌ ده‌كات ئه‌میش خوشكه‌كه‌ی خۆی پێ ده‌دات به‌بێ دانانی ماره‌یی.

بَابُ مَا جَاءَ لَا تُنْكَحُ المَرْأَةُ عَلَى عَمَّتِهَا وَلَا عَلَى خَالَتِهَا

باسی ئەوەى هاتووە ئافرەت کۆ ناکرێتەوە لەگەڵ خوشکى باوکى، یان خوشکى دایکى

٢٣٤. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ نَهَى أَنْ تُزَوَّجَ المَرْأَةُ عَلَى عَمَّتِهَا، أَوْ عَلَى خَالَتِهَا.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نەهی کردووە لەوەی ئافرەتێک لەگەڵ خوشکى باوکى، یان لەگەڵ خوشکى دایکى کۆ ناکرێتەوە (واتە: بەیەكەوە نابنە هاوسەری یەك پیاو).

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشَّرْطِ عِنْدَ عُقْدَةِ النِّكَاحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دانانی مەرج لە کاتى هاوسەرگیری

٢٣٥. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الجُهَنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَحَقَّ الشُّرُوطِ أَنْ يُوفَى بِهَا مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِهِ الفُرُوجَ».

عوقبەى کوڕی عامیرى جوهەنى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بێگومان شاییستەترین مەرج کە پەیڕەوى لێ بکرێت (بەوەفا بیت بەرانبەری)، ئەو مەرجانەن کە دامێنى پێ حەڵاڵ دەکرێت (مەرجەکانی هاوسەرگیری)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي العَزْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گرتنەوەى مەنى (لە کاتى سەرجێی)

٢٣٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّا كُنَّا نَعْزِلُ، فَزَعَمَتِ اليَهُودُ أَنَّهَا المَوْءُودَةُ الصُّغْرَى، فَقَالَ: «كَذَبَتِ اليَهُودُ، إِنَّ اللَّهَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَخْلُقَهُ فَلَمْ يَمْنَعْهُ».

جابیر k دەڵێت: گوتمان ئەى پێغەمبەری خوا، ئێمە ڕێگری دەکەین لە منداڵبوون، جوولەکەکان دەڵێن: ئەو کارە زیندەبەچاڵى بچووکە!فەرمووى: «جوولەکەکان درۆ دەکەن، بێگومان خوا ئەگەر خواستى دروستکردنى بۆ هەبێت، ئەم کارە (خواستى ئەو) ڕەت ناکاتەوە».

٢٣٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: كُنَّا نَعْزِلُ وَالقُرْآنُ يَنْزِلُ.

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: ئێمە ڕێگریمان دەکرد لە منداڵبوون، قوڕئانیش لەو کاتەدا دادەبەزى (واتە: ئەگەر قەدەغەلێکراو بێت، ئەوە قوڕئان لێی قەدەغە دەکردین).

بَابُ مَا جَاءَ فِي القِسْمَةِ لِلْبِكْرِ وَالثَّيِّبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دابەشکارى لە نێوان ئافرەتى کچ و بێوەژن

٢٣٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: السُّنَّةُ إِذَا تَزَوَّجَ الرَّجُلُ البِكْرَ عَلَى امْرَأَتِهِ أَقَامَ عِنْدَهَا سَبْعًا، وَإِذَا تَزَوَّجَ الثَّيِّبَ عَلَى امْرَأَتِهِ أَقَامَ عِنْدَهَا ثَلَاثًا.

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: لە سوننەتە ئەگەر پیاوێک کچی هێنا بەسەر خێزانیدا، حەوت شەو لەلاى بمێنێتەوە (ئینجا کاتەکان لە نێوانیاندا دابەش دەکات)، ئەگەر بێوەژنێکیشى هێنا، سێ ڕۆژ لەلاى بمێنێتەوە.