أبْوَابُ الشَّهَادَاتِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی شایەتیدان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشُّهَدَاءِ أَيُّهُمْ خَيْرٌ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چ جۆرە شایەتیدەرێک چاکترە

٥١٧. عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الجُهَنِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ الشُّهَدَاءِ؟ الَّذِي يَأْتِي بِالشَّهَادَةِ قَبْلَ أَنْ يُسْأَلَهَا».

زەیدى کوڕى خالیدى جوهەنى h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م ده‌رباره‌ی باشترین شایەتیدەر؟ ئەو کەسەیە کە شایەتی دەدا (لەپێناو خوا) پێش ئەوەی داوای لێ بکرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي شَهَادَةِ الزُّورِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شایەتیدانی درۆ

٥١٨. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ثَلَاثًا، ثُمَّ يَجِيءُ قَوْمٌ مِنْ بَعْدِهِمْ يَتَسَمَّنُونَ وَيُحِبُّونَ السِّمَنَ يُعْطُونَ الشَّهَادَةَ قَبْلَ أَنْ يُسْأَلُوهَا».

عیمڕانى کوڕى حوصەین k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «چاکترین کەس خەڵکی سەردەمی منن، ئینجا ئەوانەی دوای ئەو، ئینجا ئەوانەی دوای ئەوان، ئینجا ئەوانەی دوای ئەوان، سێ جار ئه‌وه‌ی فه‌رموو، ئینجا لەدوای ئەوان کەسانێک دێن خۆیان قەڵەو دەکەن، حەزیان لە چەورییە، شایەتی دەدەن پێش ئەوەی داوایان لێ بکرێت». (ڕوونکردنەوەی دەوێ تا لەگەڵ فەرموودەی پێشووتر تێکنەگیرێن).