أبْوَابُ الدَّعَوَاتِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

كۆباسى پاڕانەوەكان لە پێغەمبەرەوە ﷺ

بَاب مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الدُّعَاءِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی گرینگی و گەورەیی پاڕانەوە

٦٩٥. عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الدُّعَاءُ هُوَ العِبَادَةُ»، ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴾ غافر: 60».

نوعمانى کوڕی بەشیر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «پاڕانەوە بریتییە لە پەرستن»، ئینجا ئەو ئایەتەی خوێندەوە: «﴿ وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴾، واتە: ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان فەرموویەتی: پەنا بۆ من بهێنن و داوام لی بکەن، داواکانتان گیرا دەکەم، بەڕاستی ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنێن بەرانبەر بە پەرستنی من، لە ئاییندەدا بەخەجاڵەتی و سەرشۆڕییەوە دەخرێنە نێو دۆزەخەوە».

بَاب مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الذِّكْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گەورەیى زیکر

٦٩٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ k: أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ شَرَائِعَ الإِسْلَامِ قَدْ كَثُرَتْ عَلَيَّ، فَأَخْبِرْنِي بِشَيْءٍ أَتَشَبَّثُ بِهِ، قَالَ: «لَا يَزَالُ لِسَانُكَ رَطْبًا مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ».

عەبدوڵڵای کوڕی بوسر k دەگێڕێتەوە: پیاوێک گوتى: ئەی پێغەمبەری خوا، بەڕاستى دروشم و شیعارەکانى ئیسلام لەسەر من زۆر بوون، جا ئەگەر شتێکم پێ بفەرموویت کە به‌به‌رده‌وامی دەستى پێوە بگرم، فەرمووى: «با هەمیشە زمانت پاراو بێت بە یادى خوا».

٦٩٧. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «أَلَا أُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ، وَأَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ، وَأَرْفَعِهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ إِنْفَاقِ الذَّهَبِ وَالوَرِقِ، وَخَيْرٌ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أَعْنَاقَهُمْ وَيَضْرِبُوا أَعْنَاقَكُمْ؟»، قَالُوا: بَلَى، قَالَ: «ذِكْرُ اللَّهِ تَعَالَى».

ئەبو دەڕداء h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئایا هەواڵتان بدەمێ دەربارەی چاکترینی کارەکانتان، پاک و بێگەردترینە لەلای پەروەردگاری پادشاتان، بەرزترینە لە پلەکانتان، بۆتان چاکترە لە بەخشینی زێڕ و زیو، بۆتان چاکترە (لە ڕێز و پاداشت) لە گەیشتن بە دوژمنتان، لە گەردنیان بدەن لە گەردنتان بدەن؟»، گوتیان: بەڵێ، فەرمووی: «زیکر و یادی خوای بەرز».

بَابٌ فِي الْقَوْمِ يَجْلِسُونَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ

باسێک دەربارەی کەسانێک کە دانیشتوون و زیكر و یادى خوا ناکەن

٦٩٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَا جَلَسَ قَوْمٌ مَجْلِسًا لَمْ يَذْكُرُوا اللَّهَ فِيهِ، وَلَمْ يُصَلُّوا عَلَى نَبِيِّهِمْ، إِلَّا كَانَ عَلَيْهِمْ تِرَةً، فَإِنْ شَاءَ عَذَّبَهُمْ وَإِنْ شَاءَ غَفَرَ لَهُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کۆمەڵە کەسێک دانیشبتن لە شوێنێک و یادی خوای تێدا نەکەن، سەڵاوات نەدەن لە پێغەمبەره‌كه‌یان، مسۆگەر بۆیان دەبێتە مایەی لەدەستدان (یان پەشیمانبوونەوە)، ئەگەر خوا ویستی سزایان دەدات، ئەگەر ویستیشی لێیان خۆش دەبێت».

بَاب مَا جَاءَ فِيمَنْ يَسْتَعْجِلُ فِي دُعَائِهِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ئەو کەسەی پەلە دەکات لە پاڕانەوەکەی

٦٩٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ النَّبِيِّ قَالَ: «يُسْتَجَابُ لِأَحَدِكُمْ مَا لَمْ يَعْجَلْ، يَقُولُ: دَعَوْتُ فَلَمْ يُسْتَجَبْ لِي».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «وەڵامی پاڕانەوەی کەسێکتان دەدرێتەوە، بەو مەرجەی پەلە نەکات، بڵێت: پاڕامەوە، بەڵام وەڵام نەدرامەوە».

بَاب مَا جَاءَ فِيمَنْ يَقْرَأُ القُرْآنَ عِنْدَ المَنَامِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەی قوڕئان دەخوێنێت لە کاتى خەوتن

٧٠٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ كُلَّ لَيْلَةٍ، جَمَعَ كَفَّيْهِ ثُمَّ نَفَثَ فِيهِمَا، فَقَرَأَ فِيهِمَا: ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَلَقِ ﴾، ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾، ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا مَا اسْتَطَاعَ مِنْ جَسَدِهِ، يَبْدَأُ بِهِمَا عَلَى رَأْسِهِ وَوَجْهِهِ، وَمَا أَقْبَلَ مِنْ جَسَدِهِ يَفْعَلُ ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر هەموو شەوێک کاتێك چووبایە سەر جێگەی خەوتنی، هەردوو دەستەکانی کۆ دەکردەوە، ئینجا فووی تێ دەکردن، ئەو سووڕەتانەی بەسەردا دەخوێندنەوە: ﴿ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾، ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَلَقِ ﴾، ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾، ئینجا دەستەکانی دەهێنا بە هەر شوێنێک دەستی پێ گەیشتبا لە لاشەی، لە سەرەتادا لە سەر و دەموچاوی دەستی پێ دەکرد، ئینجا بەشەکانی دیکەی لاشەی، سێ جاران ئەو کارەی دەکرد.

بَاب مِنْهُ

باسێکی دیکە هەر لەو بارەوە

٧٠١. عَنْ فَرْوَةَ بْنِ نَوْفَلٍ h: أَنَّهُ أَتَى النَّبِيَّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ عَلِّمْنِي شَيْئًا أَقُولُهُ إِذَا أَوَيْتُ إِلَى فِرَاشِي، قَالَ: «اقْرَأْ: ﴿ قُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾، فَإِنَّهَا بَرَاءَةٌ مِنَ الشِّرْكِ».

فەڕوەی کوڕی نەوفەل h دەگێڕێتەوە: کە چووه‌تە خزمه‌ت پێغەمبەر و گوتوویەتی: ئەی پێغەمبەری خوا شتێکم فێر بکە ئەگەر چوومە سەر جێگای خەوتن بیڵێم، فەرمووی: «ئەوە بخوێنە: ﴿ قُلْ يَا أَيُّهَا الكَافِرُونَ ﴾، چونکە ئەمە خۆبەریکردنە لە هاوبەشدانان بۆ خوا».

بَاب مَا جَاءَ مَا يَقُولُ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ إِلَى الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە بەندە چی دەڵێت ئەگەر هەستایەوە بۆ شەونوێژ

٧٠٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ مِنْ جَوْفِ اللَّيْلِ، يَقُولُ: «اللَّهُمَّ لَكَ الحَمْدُ أَنْتَ نُورُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ، وَلَكَ الحَمْدُ أَنْتَ قَيَّامُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ، وَلَكَ الحَمْدُ أَنْتَ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ، أَنْتَ الحَقُّ، وَوَعْدُكَ الحَقُّ، وَلِقَاؤُكَ حَقٌّ، وَالجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، وَالسَّاعَةُ حَقٌّ، اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ، فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، إِنَّكَ إِلَهِي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ئەگەر هەستابایەوە بۆ نوێژ لە نیوەشەو، دەیفەرموو: «ئەی خوای ستاییشی تەواو بۆ تۆیە، تۆی ڕووناککەرەوەی ئاسمانەکان و زەویت، ستاییشی تەواو بۆ تۆیە، تۆی ڕاگری ئاسمانەکان و زەویت، ستاییشی تەواو بۆ تۆیە، تۆی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشیت كه‌ تێیاندایە، تۆ هەقی بەڵێنەکەت هەقە، دیدارت هەقە، بەهەشت هەقە، دۆزەخ هەقە، ڕۆژی دوایی هەقە، ئەی خوایە خۆم داوەتە دەست تۆ، بڕوای تەواوم هێناوە بە تۆ، پشتم بەستووە بە تۆ، بۆ لای تۆیە گەڕانەوەم و پەشیمانیم، بە یارمەتیی تۆ ناکۆکم (لەگەڵ ناحەزانی ئیسلام)، هەر بۆ لای تۆیە دادوەریم، دەسا تۆش لێم خۆش بە لەوەی لە ڕابردوو و داهاتوو و ئەوەى بەنهێنی و ئاشکرا کردوومە، تۆی پەروەردگاری ڕاستەقینەمى، هیچ پەرستراوێکی دیكە نییە بەهەق جگە لە تۆ».

بَاب مَا جَاءَ فِي الدُّعَاءِ عِنْدَ افْتِتَاحِ الصَّلَاةِ بِاللَّيْلِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاڕانەوەی دەستپێكردنی نوێژ لە شەودا

٧٠٣. عَنْ أَبي سَلَمَةَ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i بِأَيِّ شَيْءٍ كَانَ النَّبِيُّ يَفْتَتِحُ صَلَاتَهُ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ؟ قَالَتْ: كَانَ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ افْتَتَحَ صَلَاتَهُ، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ رَبَّ جِبْرِيلَ، وَمِيكَائِيلَ، وَإِسْرَافِيلَ، فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ، عَالِمَ الغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، أَنْتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ، اهْدِنِي لِمَا اخْتُلِفَ فِيهِ مِنَ الحَقِّ بِإِذْنِكَ، إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ».

ئەبو سەلەمە دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i: پێغەمبەر ئەگەر لە شەو هەستابایەوە، نوێژەکانی بە چی دەست پێ دەکرد؟ گوتی: کاتێک پێغەمبەری خوا هەڵدەستایەوە لە شەودا، لە دەستپێکی نوێژدا دەیفەرموو: «ئەی پەروەردگاری جیبریل و میکائیل و ئیسڕافیل، بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، زانا بە شاراوە و دیارەکان، تۆی دادوەریی ڕاستەقینە دەکەیت لە نێوان بەندەکانت لەوەی کە تێیدا جیاوازن، ڕێنمووییم بکە لەوەی کە خەڵکی جیاوازییان بۆ دروست بووە لە ناسینی ڕاستی بە ڕێپێدانی خۆت، هەر تۆی لەسەر ڕێگای ڕاستی».

٧٠٤. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا خَرَجَ مِنْ بَيْتِهِ قَالَ: «بِسْمِ اللَّهِ، تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ، اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ نَزِلَّ، أَوْ نَضِلَّ، أَوْ نَظْلِمَ، أَوْ نُظْلَمَ، أَوْ نَجْهَلَ، أَوْ يُجْهَلَ عَلَيْنَا».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێك لە ماڵ دەردەچوو، دەیفەرموو: «بە ناوی خوا، پشتم بەستووە بە خوا، ئەی خوایە پەنا بە تۆ دەگرین لەوەی لەخشتە ببرێین، یان گومڕا ببین، یان ستەم بکەین، یان ستەممان لێ بکرێت، یان ڕەفتاری نەفامی بکەین، یان بەرانبەرمان نەفامی بکرێت».

بَاب مَا يَقُولُ إِذَا رَأَى مُبْتَلًى

باسی ئەوەی دەگوترێت لە كاتی بینینی كەسێكی گرفتار

٧٠٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ رَأَى مُبْتَلًى، فَقَالَ: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي عَافَانِي مِمَّا ابْتَلَاكَ بِهِ، وَفَضَّلَنِي عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقَ تَفْضِيلًا، لَمْ يُصِبْهُ ذَلِكَ البَلَاءُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر یەکێک لە ئێوە خاوەن بەڵا و گرفتارییەکی بینی و گوتی: ستاییش بۆ ئەو خوایەی کە بێبەڵای کردووم لەوەی کە توشت هاتووە، فەزڵ و ڕێزی زیادەی پێ داوم بەسەر زۆرێک لە خەڵکی دیکە (بەبێدەنگی بیڵێت، نەک ئاڕاستەی كەسەکەی بکات)، ئەوە ئەو پارێزراو دەبێت لەو بەڵا و گرفتارییە».

بَاب مَا يَقُولُ إِذَا قَامَ مِنْ مَجْلِسِهِ

باسی ئەوەی دەگوترێت لە كاتی هەڵسان لە دانیشتنێك

٧٠٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ جَلَسَ فِي مَجْلِسٍ فَكَثُرَ فِيهِ لَغَطُهُ، فَقَالَ قَبْلَ أَنْ يَقُومَ مِنْ مَجْلِسِهِ ذَلِكَ: سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ، إِلَّا غُفِرَ لَهُ مَا كَانَ فِي مَجْلِسِهِ ذَلِكَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە کۆڕێک دانیشتبێت، گفتوگۆی بێسوود و زێدەڕۆیی تێدا کرابێت، با پێش هەستانی لە کۆڕەکەی بڵێت: پاکی و پیرۆزی بۆ تۆ ئەی خوایە، ستاییشی تەواو بۆ تۆ، شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێکی به‌هه‌ق نییە جگە لە تۆ، داوای لێخۆشبوونیشت لێ دەکەم، مسۆگەر خوا لێی دەبوورێت دەربارەی ئەو کەموکوڕییانەی تووشی بووە لە دانیشتنەکەیدا».

بَاب مَا جَاءَ مَا يَقُولُ إِذَا نَزَلَ مَنْزِلًا

باسی ئەوەی هاتووە چ دەگوترێت لە كاتی بارگەوبنە دانان بۆ پشوودان

٧٠٧. عَنْ خَوْلَةَ بِنْتِ حَكِيمٍ السُّلَمِيَّةِ i عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ نَزَلَ مَنْزِلًا ثُمَّ قَالَ: أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، لَمْ يَضُرَّهُ شَيْءٌ حَتَّى يَرْتَحِلَ مِنْ مَنْزِلِهِ ذَلِكَ».

خەولەی کچی حەکیمی سولەمییە i له‌ پێغەمبەری خواوه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتی: «هەر کەسێک لە شوێنێک دابەزی ئینجا گوتی: پەنا دەگرم بە وشە تەواوەکانی خوا لە خراپەی هەرچییەک کە دروستی کردووە، ئەوە هیچ شتێک زیانی لێ نادات تا ئەو شوێنە جێ دەهێڵێت».

بَاب مَا يَقُولُ إِذَا وَدَّعَ إِنْسَانًا

باسی ئەوەی دەگوترێت لە كاتی بەڕێكردنی كەسێك بۆ گەشت

٧٠٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا وَدَّعَ رَجُلًا أَخَذَ بِيَدِهِ، فَلَا يَدَعُهَا حَتَّى يَكُونَ الرَّجُلُ هُوَ يَدَعُ يَدَ النَّبِيِّ ، وَيَقُولُ: «أَسْتَوْدِعُ اللَّهَ دِينَكَ وَأَمَانَتَكَ وَآخِرَ عَمَلِكَ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا ئەگەر ماڵئاوایی لە کەسێک کردبایە (لە کاتى بەڕێکردنى) دەستی دەگرت، دەستی بەرنەدەدا هەتا پیاوەکە دەستی پێغەمبەری خوای بەردەدا، دەیفەرموو: «ئایین و ئەمانەت و کۆتایی کارەکانت بە خوای گەورە دەسپێرم».

بَاب مَا يَقُولُ إِذَا فَرَغَ مِنَ الطَّعَامِ

باسی ئەوەی دەگوترێت لەدوای تەواوبوونی خواردن

٧٠٩. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا رُفِعَتِ المَائِدَةُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ يَقُولُ: «الحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ غَيْرَ مُوَدَّعٍ وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبُّنَا».

ئەبو ئومامە h دەڵێت: کاتێ پێغەمبەری خوا خواردنی لەپێش دەست هەڵگیرابایەوه‌ دەیفەرموو: «ستاییشی تەواو بۆ خوا، ستاییشێکی زۆر و پاک و پیرۆز، نەبڕاوە و کۆتایی نەبێت، بێباک نەبین بەرانبەر بە پەروەردگارمان».

بَابٌ

باسێک

٧١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ قَالَ حِينَ يُصْبِحُ وَحِينَ يُمْسِي: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ مِائَةَ مَرَّةٍ لَمْ يَأْتِ أَحَدٌ يَوْمَ القِيَامَةِ بِأَفْضَلَ مِمَّا جَاءَ بِهِ إِلَّا أَحَدٌ قَالَ مِثْلَ مَا قَالَ أَوْ زَادَ عَلَيْهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک لە بەیانییان و ئێواراندا سەد جاران بڵێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، هیچ کەسێک لە ڕۆژی دوایی نایه‌ت بە چاکتر و باشتر لەوەی کە ئەو پێی هاتووە، مەگەر ئەو کەسەی کە وەک ئەو بڵێت یان لەو زیاتر بێت».

بَابٌ

باسێک

٧١١. عَنْ فَضَالَةَ بْنِ عُبَيْدٍ h قَالَ: بَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ قَاعِدٌ إِذْ دَخَلَ رَجُلٌ فَصَلَّى فَقَالَ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «عَجِلْتَ أَيُّهَا المُصَلِّي، إِذَا صَلَّيْتَ فَقَعَدْتَ فَاحْمَدِ اللَّهَ بِمَا هُوَ أَهْلُهُ، وَصَلِّ عَلَيَّ ثُمَّ ادْعُهُ»، قَالَ: ثُمَّ صَلَّى رَجُلٌ آخَرُ بَعْدَ ذَلِكَ فَحَمِدَ اللَّهَ وَصَلَّى عَلَى النَّبِيِّ فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «أَيُّهَا المُصَلِّي ادْعُ تُجَبْ».

فەزاڵەی کوڕی عوبەید h دەڵێت: جارێک پێغەمبەری خوا دانیشتبوو، لەناکاو پیاوێک هاتە ژوورەوە و نوێژی کرد، گوتی: ئەی خوایە لێم خۆش بە و ڕەحمم پێ بکە، جا پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بەڕاستی پەلەت کرد (لە پاڕانەوەت) ئەی نوێژخوێن، ئەگەر نوێژت کرد، دابنیشە و ستاییشی خوا بکە بەوەی شیاوی ئەوە، پاشان سەڵاوات بدە لەسەر من، ئینجا دوعا بکە»، گوتی: پیاوێکی دیكه‌ نوێژی کرد لەدوای ئەو، ستاییشی خوای کرد، سەڵاواتی دا لەسەر پێغەمبەری خوا ، پێغەمبەری خواش فەرمووی: «ئەی نوێژخوێن داوا بکە وەڵام دەدرێیتەوە».

٧١٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ عِنْدَ وَفَاتِهِ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي، وَأَلْحِقْنِي بِالرَّفِيقِ الأَعْلَى».

عائیشە i دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو لە کاتى سەرەمەرگی دەیفەرموو: «ئەی خوایە لێم خۆش بە و ڕەحمم پێ بکە، بمگەیه‌نە بە هاوەڵە بەرزەکان».

بَابٌ

باسێک

٧١٣. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h أَنَّهُ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ عَلِّمْنِي دُعَاءً أَدْعُو بِهِ فِي صَلَاتِي. قَالَ: «قُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ».

له‌ ئەبو بەکرى صددیقه‌وه‌ h دەگێڕنەوە کە گوتوویەتی: ئەی پێغەمبەری خوا، پاڕانەوەیەکم فێر بکە کە لەنێو نوێژه‌كانمدا پێی لە خوا بپاڕێمەوە، فەرمووی: «بڵێ: خوایە بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردووە، ستەمێکی زۆر، کەس لە گوناهەکان نابورێت جگە لە تۆ، دەسا لێم خۆش ببە، لێخۆشبوونێک لەلای تۆوە بێت، ڕەحمم پێ بکە، بەڕاستی تۆی لێبووردە و بەبەزەیی».

٧١٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «خَلَقَ اللَّهُ مِائَةَ رَحْمَةٍ فَوَضَعَ رَحْمَةً وَاحِدَةً بَيْنَ خَلْقِهِ يَتَرَاحَمُونَ بِهَا وَعِنْدَ اللَّهِ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ رَحْمَةً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوای گەورە بەزەیی دروست کردووە، كردوویەتی بە سەد بەش، یەک بەشی داناوە لە نێوان دروستکراوەکانی کە بەهۆیەوە بەزەیی دەنوێنن لە نێوان یەکدیدا، خوا نەوەد و نۆ بەشیشی لەلاى خۆی هێشتووه‌تەوە (بۆ دواڕۆژ)».

٧١٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَوْ يَعْلَمُ المُؤْمِنُ مَا عِنْدَ اللَّهِ مِنَ العُقُوبَةِ مَا طَمِعَ فِي الجَنَّةِ أَحَدٌ، وَلَوْ يَعْلَمُ الكَافِرُ مَا عِنْدَ اللَّهِ مِنَ الرَّحْمَةِ مَا قَنَطَ مِنَ الجَنَّةِ أَحَدٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر بڕوادار دەیزانی چ سزایەک هەیە لەلای خوا، هیچ یەکێكیان ئومێدی بە بەهەشت نەدەکرد (بەڵکوو تەنها بیری لای ڕزگاربوون دەبوو لە سزاکان)، ئەگەر بێبڕواش دەیزانی چ بەزەییەك هەیە لەلای خوا، هیچ یەکێك لەوان لە چوونە بەهەشت بێئومێد نەدەبوو».

٧١٦. عَنْ حُسَيْنِ بْنِ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «البَخِيلُ الَّذِي مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ».

حوسەینى کوڕى عەلى کوڕى ئەبو تالیب k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ڕەزیل ئەو کەسەیە کە باسی منی لەلا بکرێت و سەڵاواتم لەسەر لێ نەدات».

٧١٧. عَنْ جُوَيْرِيَةَ بِنْتِ الحَارِثِ i: أَنَّ النَّبِيَّ مَرَّ عَلَيْهَا وَهِيَ فِي مَسْجِدِهَا ثُمَّ مَرَّ النَّبِيُّ بِهَا قَرِيبًا مِنْ نِصْفِ النَّهَارِ، فَقَالَ لَهَا: «مَا زِلْتِ عَلَى حَالِكِ». فَقَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ: «أَلَا أُعَلِّمُكِ كَلِمَاتٍ تَقُولِينَهَا: سُبْحَانَ اللَّهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ رِضَا نَفْسِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ رِضَا نَفْسِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ رِضَا نَفْسِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ زِنَةَ عَرْشِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ زِنَةَ عَرْشِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ زِنَةَ عَرْشِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ مِدَادَ كَلِمَاتِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ مِدَادَ كَلِمَاتِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ مِدَادَ كَلِمَاتِه».

جوەیریەی کچی حاریس i دەگێڕێتەوە: جارێکیان پێغەمبەر بەلایدا تێپەڕ بوو، لە کاتێکدا ئەو لە شوێنى نوێژکردنی خۆی بووە، پاشان (جارێکی دیكه‌) پێغەمبەری خوا بەلایدا تێپەڕ بوو، کە کاتەکەی نزیکی نیوەڕۆ بوو، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: «هێشتا هەر لەسەر حاڵه‌تی خۆتی»، گوتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئایا چەند وشەیەکت فێر بکەم بۆخۆت بیڵێیەوە: پاک و بێگەردی بۆ خوا بە ژمارەی دروستکراوەکانی، پاک و بێگەردی بۆ خوا بە ژمارەی دروستکراوەکانی، پاک و بێگەردی بۆ خوا بە ژمارەی دروستکراوەکانی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی ڕازی بوونی خۆی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی ڕازی بوونی خۆی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی ڕازی بوونی خۆی، پاک و بێگەری بۆ خوا بە ئەندازەی کێشی عەڕشەکەی، پاک و بێگەری بۆ خوا بە ئەندازەی کێشی عەڕشەکەی، پاک و بێگەری بۆ خوا بە ئەندازەی کێشی عەڕشەکەی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی مورەککەبی وشەکانی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی مورەککەبی وشەکانی، پاک و بێگەری بۆ خوا بەئەندازەی مورەککەبی وشەکانی».

٧١٨. عَنْ سَلْمَانَ الفَارِسِيِّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ حَيِيٌّ كَرِيمٌ يَسْتَحْيِي إِذَا رَفَعَ الرَّجُلُ إِلَيْهِ يَدَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا خَائِبَتَيْنِ».

سەلمانی فارسی h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بێگومان خوا بەشەرمە (وەك چۆن كەسێك شەرم بكات و نەتوانێت نەبەخشێت كاتێك داوای لێ دەكەن)، بەڕێزیشە (ڕێز لە بەندەی خۆی دەگرێت و پێی دەبەخشێت)، پێیناخۆشە (وەك كەسێك كە شەرم بكات و پێی ناخۆش بێت خەڵك ڕەت بكاتەوە) ئەگەر پیاوێك دەستەكانى بەرز بكاتەوە و لێى بپاڕێتەوە ڕەتى بكاتەوە بەبەتاڵى، (كەواتە: شتێكی پێ دەبەخشێت)».

٧١٩. عَنْ مُعَاذ بْن رِفَاعَةَ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ: قَامَ أَبُو بَكْرٍ الصِّدِّيقُ h عَلَى المِنْبَرِ ثُمَّ بَكَى فَقَالَ: قَامَ رَسُولُ اللَّهِ عَامَ الأَوَّلِ عَلَى المِنْبَرِ ثُمَّ بَكَى فَقَالَ: «اسْأَلُوا اللَّهَ العَفْوَ وَالعَافِيَةَ، فَإِنَّ أَحَدًا لَمْ يُعْطَ بَعْدَ اليَقِينِ خَيْرًا مِنَ العَافِيَةِ».

موعازی کوڕی ڕیفاعە، لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: ئەبو بەکری صددیق h هەستا بۆ سەر مینبەر، ئینجا گریا و گوتی: کاتى خۆی پێغەمبەری خوا لە ساڵی یەکەم هەستا لەسەر مینبەر، گریا و فەرمووی: «داوای لێخۆشبوون و ساغ و سەلامەتی لە خوا بکەن، بەڕاستی کەسێک لەدوای ئیمان شتێکی پێ نەدراوە چاکتر بێت لە ساغ و سەلامەتی».

بَابٌ فِي دُعَاءِ الوِتْرِ

باسێک دەربارەی پاڕانەوەکانی نوێژی ویتر

٧٢٠. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَقُولُ فِي وِتْرِهِ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَأَعُوذُ بِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ لَا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ، أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ».

عەلى کوڕی ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە نوێژی ویتردا دەیفەرموو: «خوایە پەنا دەبەمە بەر ڕەزامەندیت لە توڕەبوونت، پەنا دەبەمە بەر لێخۆشبوونت لە سزادانت، پەنا دەبەمە بەر تۆ لە (سزا و توڕەیی) خۆت، ناتوانم مافی (پڕ بەپێستی) ستاییش و سەنات بدەم، بەم شێوەیەی کە تۆ ستاییش و سەنای خۆتت کردووە».

بَاب فِي دُعَاءِ الضَّيْفِ

باسی دوعای میوان (بۆ خاوەن ماڵ)

٧٢١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُسْرٍ k قَالَ: نَزَلَ رَسُولُ اللَّهِ عَلَى أَبِي h فَقَرَّبْنَا إِلَيْهِ طَعَامًا فَأَكَلَهُ، ثُمَّ أُتِيَ بِتَمْرٍ فَكَانَ يَأْكُلُ وَيُلْقِي النَّوَى بِإِصْبَعَيْهِ جَمَعَ السَّبَّابَةَ وَالوُسْطَى -قَالَ شُعْبَةُ: وَهُوَ ظَنِّي فِيهِ إِنْ شَاءَ اللَّهُ وَأَلْقَى النَّوَى بَيْنَ أُصْبُعَيْنِ-، ثُمَّ أُتِيَ بِشَرَابٍ فَشَرِبَهُ، ثُمَّ نَاوَلَهُ الَّذِي عَنْ يَمِينِهِ، قَالَ: فَقَالَ أَبِي h وَأَخَذَ بِلِجَامِ دَابَّتِهِ ادْعُ لَنَا، فَقَالَ: «اللَّهُمَّ بَارِكْ لَهُمْ فِيمَا رَزَقْتَهُمْ، وَاغْفِرْ لَهُمْ وَارْحَمْهُمْ».

عەبدوڵڵای کوڕی بوسر k دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خوا بە میوانداری دابەزی لە لای باوکم h، خواردنمان بردە خزمەتی و خواردی، ئینجا هەندێك خورمایان بۆ هێنا، ئەویش لێی خوارد و ناوکە خورمایەکەی بە پەنجەی شایەتمانی و نێوەند دەگرت و فڕێی دەدا، -شوعبە (ڕاوی) دەڵێت: بە پشتیوانی خوا گومانم وایە کە ناوکە خورمایەکەی دەخستە نێوان هەردوو پەنجەی-، پاشان خواردنەوەکیان بۆ هێنا و لێی خواردەوە، ئینجا دایە دەست ئەو کەسەی کە لەلای ڕاستی بوو، عەبدوڵڵا گوتی: باوکم h لغاوی سوارەکەی پێغەمبەری گرتبوو، گوتی: دوعامان بۆ بکە، پێغەمبەری خواش فەرمووی: «ئەی خوایە بەرەکەت بخەیتە ئەو ڕزق و ڕۆزییەی کە پێت داون، لێیان خۆش بە و ڕەحمیان پێ بکە».

٧٢٢. عَنْ بِلَالِ بْنِ يَسَارِ بْنِ زَيْدٍ، حَدَّثَنِي أَبِي، عَنْ جَدِّي h: أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ ، يَقُولُ: «مَنْ قَالَ أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الحَيَّ القَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ، غُفِرَ لَهُ وَإِنْ كَانَ فَرَّ مِنْ الزَّحْفِ».

بیلالى کوڕى یەسارى کوڕى زەید، لە باوکیەوە، ئەویش لە باپیریەوە h دەگێڕێتەوە: گوێی له‌ پێغەمبەری خوا بووه‌ فەرموویەتی: «هەر کەسێک بڵێت: داوای لێبووردن لە خوا دەکەم کە هیچ پەرستراوێکی به‌هەق نییە جگە لەو، هەمیشە زیندووە و ڕاگری هەموو شتێکە، داواى پەشیمانی لەو دەکەم، خوا لێی دەبوورێت ئەگەر لە کاتی جەنگیش ڕایکردبێت (واتە: گوناهی گەورەشی كردبێت)».

بَابٌ

باسێک

٧٢٣. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ حُنَيْفٍ h: أَنَّ رَجُلًا ضَرِيرَ البَصَرِ أَتَى النَّبِيَّ فَقَالَ: ادْعُ اللَّهَ أَنْ يُعَافِيَنِي قَالَ: «إِنْ شِئْتَ دَعَوْتُ، وَإِنْ شِئْتَ صَبَرْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ»، قَالَ: فَادْعُهْ، قَالَ: فَأَمَرَهُ أَنْ يَتَوَضَّأَ فَيُحْسِنَ وُضُوءَهُ وَيَدْعُوَ بِهَذَا الدُّعَاءِ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ وَأَتَوَجَّهُ إِلَيْكَ بِنَبِيِّكَ مُحَمَّدٍ نَبِيِّ الرَّحْمَةِ، إِنِّي تَوَجَّهْتُ بِكَ إِلَى رَبِّي فِي حَاجَتِي هَذِهِ لِتُقْضَى لِيَ، اللَّهُمَّ فَشَفِّعْهُ فِيَّ».

عوسمانی کوڕی حونەیف h دەگێڕێتەوە: پیاوێکی نابینا هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ، گوتی: داوام بۆ بکە لە خوا کە چاوەکانم چاک بکاتەوە، فەرمووی: «ئەگەر حەز بکەیت بۆت دەپاڕێمەوە، ئەگەر دەشتوانیت ئارام بگرە ئەوە بۆت چاکترە»، گوتی: بۆم بپاڕێوە و داوام بۆ بکە، عوسمان گوتى: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ کرد دەستنوێژێکی جوان بشوات، بپاڕێتەوە بەو پاڕانەوەیە: «خوایە من داوات لێ دەکەم و ڕوو دەکەمە تۆ بە پێغەمبەرەکەت موحەممەد، پێغەمبەری سۆز و بەزەیی، من بە تۆوە ئەی (پێغەمبەری خوا ) ڕووی داواکردنم کردە خوای پەروەردگارم بۆ بەجێهێنانی ئەم پێویستییەم تا بۆم جێبەجێ بکرێت، ئەی خوایه‌ تکاکردنەکەی بۆم قبووڵ بکەیت».