أبْوَابُ الطِّبِّ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ

كۆباسی پزیشكی له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي الدَّوَاءِ وَالحَثِّ عَلَيْهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەرمان و هاندان بۆ بەکارهێنانى

٤٥٩. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ شَرِيكٍ h قَالَ: قَالَتِ الأَعْرَابُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَا نَتَدَاوَى؟ قَالَ: «نَعَمْ، يَا عِبَادَ اللَّهِ تَدَاوَوْا، فَإِنَّ اللَّهَ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلَّا وَضَعَ لَهُ شِفَاءً»، أَوْ قَالَ: «دَوَاءً إِلَّا دَاءً وَاحِدًا»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا هُوَ؟ قَالَ: «الهَرَمُ».

ئوسامەی کوڕی شەریک h دەڵێت: کەسانێکى دەشتەکی گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، ئایا دەرمان بەکار بهێنین؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەی بەندەکانی خوا دەرمان بەکار بهێنن، چونکە بەڕاستی خوا هیچ دەردێکی دانەناوە، مەگەر شیفا» یان «دەرمانیشی بۆ داناوە، جگە لە دەردێک»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەو دەردە چییە؟ فەرمووی: «پیری و بەساڵاچوون».

بَابُ مَا جَاءَ لَا تُكْرِهُوا مَرْضَاكُمْ عَلَى الطَّعَامِ وَالشَّرَابِ

باسی ئەوەى هاتووە زۆر لە نەخۆش مەکەن لەسەر خواردن و خواردنەوە

٤٦٠. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ الجُهَنِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُكْرِهُوا مَرْضَاكُمْ عَلَى الطَّعَامِ، فَإِنَّ اللَّهَ b يُطْعِمُهُمْ وَيَسْقِيهِمْ».

عوقبەى کوڕى عامیرى جوهەنى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «نەخۆشەکانتان ناچارمەکەن لەسەر خواردن، چونکە بەڕاستی خوا b خۆراک و خواردنەوەیان پێ دەدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَبَّةِ السَّوْدَاءِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕەشکە

٤٦١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «عَلَيْكُمْ بِهَذِهِ الحَبَّةِ السَّوْدَاءِ، فَإِنَّ فِيهَا شِفَاءً مِنْ كُلِّ دَاءٍ إِلَّا السَّامَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «دەست بگرن بە بەکارهێنانی ڕەشکە، چونکە بەڕاستی چارەسەری تێدایە بۆ هەموو دەردێک، تەنیا مەرگ نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْحِجَامَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەڵەشاخکردن

٤٦٢. عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: حَدَّثَ رَسُولُ اللَّهِ عَنْ لَيْلَةِ أُسْرِيَ بِهِ أَنَّهُ لَمْ يَمُرَّ عَلَى مَلَإٍ مِنَ المَلَائِكَةِ إِلَّا أَمَرُوهُ أَنْ مُرْ أُمَّتَكَ بِالحِجَامَةِ.

ئیبن مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا باسی بەسەرهاتی شەوی شەوڕۆیی بۆ کردین، کە بەلای هەر کۆمەڵێك لە فریشتەکان تێپەڕ دەبوو، فەرمانیان دەکرد کەوا فەرمان بکە بە ئوممەتەکەت بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ.

بَابُ مَا جَاءَ فِي أَخْذِ الأَجْرِ عَلَى التَّعْوِيذِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی وەرگرتنى کرێ لەسەر خوێندنى خۆپارێزى

٤٦٣. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: بَعَثَنَا رَسُولُ اللَّهِ فِي سَرِيَّةٍ فَنَزَلْنَا بِقَوْمٍ، فَسَأَلْنَاهُمُ القِرَى فَلَمْ يَقْرُونَا، فَلُدِغَ سَيِّدُهُمْ فَأَتَوْنَا فَقَالُوا: هَلْ فِيكُمْ مَنْ يَرْقِي مِنَ العَقْرَبِ؟ قُلْتُ: نَعَمْ أَنَا، وَلَكِنْ لَا أَرْقِيهِ حَتَّى تُعْطُونَا غَنَمًا، قَالُوا: فَإِنَّا نُعْطِيكُمْ ثَلَاثِينَ شَاةً، فَقَبِلْنَا فَقَرَأْتُ عَلَيْهِ: الحَمْدُ لِلَّهِ سَبْعَ مَرَّاتٍ، فَبَرَأَ وَقَبَضْنَا الغَنَمَ، قَالَ: فَعَرَضَ فِي أَنْفُسِنَا مِنْهَا شَيْءٌ فَقُلْنَا: لَا تَعْجَلُوا حَتَّى تَأْتُوا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: فَلَمَّا قَدِمْنَا عَلَيْهِ ذَكَرْتُ لَهُ الَّذِي صَنَعْتُ، قَالَ: «وَمَا عَلِمْتَ أَنَّهَا رُقْيَةٌ؟ اقْبِضُوا الغَنَمَ وَاضْرِبُوا لِي مَعَكُمْ بِسَهْمٍ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا ئێمەی ڕەوانە کرد لەگەڵ سوپایەک، لەلای کەسانێک بارگەمان داگرت، داوای میوانداریمان لێ کردن، بەڵام میواندارییان نەکردین، لەو ماوەیەدا گەورەکەیان دووچاری پێوەدان هات، جا هاتنە لامان گوتیان: ئایا کەستان هەیە دوعا بکات بۆ پێوەدانی دووپشک؟ گوتم: بەڵێ من، بەڵام لەسەری ناخوێنم تا چەند سەرە مەڕێکمان نەدەنێ، گوتیان: سی سەر مەڕتان دەدەینێ، ئێمەش قبووڵمان کرد، حەوت جار سووڕەتی فاتیحەم لەسەر خوێند، بەهۆیەوە چاک بۆیەوە، مەڕەکانمان وەرگرت، گوتی: شتێک بە دڵماندا هات (سەبارەت بە وەرگرتنی ئەم مەڕانە)، لەنێو یەکدی گوتمان پەلە مەکەن تا دەچینەوە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ، گوتی: جا کاتێک گەڕاینەوە خزمه‌ت پێغەمبەری خوا ئەوەی کردبوومان بۆمان گێڕایەوە، فەرمووی: «چۆنت زانی (فاتیحە) بخوێنیت بۆ چارەسەری؟ مەڕەکان وەربگرن و بەشی منیشی لێ بدەن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الكَمْأَةِ وَالعَجْوَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دۆمبەڵان و عەجوە

٤٦٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «العَجْوَةُ مِنَ الجَنَّةِ وَفِيهَا شِفَاءٌ مِنَ السُّمِّ، وَالكَمْأَةُ مِنَ المَنِّ وَمَاؤُهَا شِفَاءٌ لِلْعَيْنِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «خورمای عەجوە سەرچاوەکەی بەهەشتە، چارەسەری ژەهری تێدایە، دۆمبەڵان سەرچاوەکەی گەزۆیە، ئاوەکەشی چارەسەرە بۆ چاو».