أبْوَابُ صِفَةِ الْقِيَامَةِ وَالرَّقَائِقِ وَالْوَرَعِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی دواڕۆژ و دڵنەرمکەره‌وەکان و وەرع لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابٌ فِي الْقِيَامَةِ

باسێک دەربارەی دواڕۆژ

٥٤٤. عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الأَسْلَمِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ، وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ؟!».

ئەبو بەڕزەی ئەسلەمى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دوو پێی هیچ بەندەیەك لە ڕۆژی قیامەتدا (لەبەردەم دادگای خوای پەروەردگاردا) ناجووڵێت، تاكوو پرسیاری لێ نەكرێت: دەربارەى تەمەنی كە لە چیدا بەڕێ كردووە؟ لە زانیارییەكەى لە چی و چەند كاری پێ كردووە؟ لەو ماڵ و سامانەی كە هەیەتی چۆنی بەدەست هێناوە؟ چۆنیشی خەرج كردووە؟ لاشەی لە چیدا پیر كردووە و تەواو كردووە؟».

بَابُ مَا جَاءَ فِي شَأْنِ الْحِسَابِ وَالْقَصَاصِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی لێپرسینەوە و تۆڵەسەندنەوە

٥٤٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَتَدْرُونَ مَنِ الْمُفْلِسُ؟»، قَالُوا: المُفْلِسُ فِينَا يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ لَا دِرْهَمَ لَهُ وَلَا مَتَاعَ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «المُفْلِسُ مِنْ أُمَّتِي مَنْ يَأْتِي يَوْمَ القِيَامَةِ بِصَلَاتِهِ وَصِيَامِهِ وَزَكَاتِهِ، وَيَأْتِي قَدْ شَتَمَ هَذَا وَقَذَفَ هَذَا، وَأَكَلَ مَالَ هَذَا، وَسَفَكَ دَمَ هَذَا، وَضَرَبَ هَذَا فَيَقْعُدُ فَيَقْتَصُّ هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ، فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يُقْتَصّ مَا عَلَيْهِ مِنَ الخَطَايَا أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَ عَلَيْهِ ثُمَّ طُرِحَ فِي النَّارِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئایا دەزانن مایەپووچ کێیە؟»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، مایەچووچ لەنێوماندا ئەو کەسەیە کە هیچ ده‌رهەم و کەلوپەلێکی نەبێت، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «مایەپووچ لە ئوممەتی من ئەو کەسەیە کە ڕۆژی دوایی دێتە مەحشەر بە نوێژەکەی و ڕۆژووەکەی و زەکاتەکەی، لە کاتێکدا (لە دونیا) جوێنی داوە به‌ فڵان، تۆمەتی هەڵبەستووە بۆ فڵان، ماڵی ئەم و ئەوی خواردووە، خوێنی فڵانی ڕشتووە و لە فڵانی داوە، دادەنیشێت و فڵان لە چاکەکانی دەبات، ئەوی دی لە چاکەکانی دیكه‌ی دەبات، ئینجا کاتێك چاکەی نەما پێش ئەوەی مافی خەڵک لەسەری تەواو ببێت، ئەوکات لە گوناهی خاوەن مافەکان وەردەگیرێت و دەخرێتە ئەستۆی، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو ئاگرى دۆزەخ».

بَابُ مَا جَاءَ فِي العَرْضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نماییشکردن

٥٤٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، وَعَنْ أَبِي سَعِيدٍ k قَالَا: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يُؤْتَى بِالعَبْدِ يَوْمَ القِيَامَةِ فَيَقُولُ اللَّهُ لَهُ: أَلَمْ أَجْعَلْ لَكَ سَمْعًا وَبَصَرًا وَمَالًا وَوَلَدًا، وَسَخَّرْتُ لَكَ الأَنْعَامَ وَالحَرْثَ، وَتَرَكْتُكَ تَرْأَسُ وَتَرْبَعُ فَكُنْتَ تَظُنُّ أَنَّكَ مُلَاقِي يَوْمَكَ هَذَا؟ فَيَقُولُ: لَا، فَيَقُولُ لَهُ: اليَوْمَ أَنْسَاكَ كَمَا نَسِيتَنِي».

ئەبو هوڕەیڕە و ئەبو سەعید k دەڵێن: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: لە ڕۆژی دوایی بەندە دەهێنرێت، خوا پێ دەفەرموێت: «ئایا بیستن و بینین و ماڵ و منداڵم پێ نەدایت؟ ئاژەڵم بۆ ملکەچ نەکردیت؟ کێڵانی زەویم بۆ ئاسان نەکردیت؟ ڕێگام پێت نەدا ببیت بە گەورەى کەسانێک و لە خۆشی و پشووداندا بیت؟ ئایا گومانت هەبوو کە بە دیدارم بگەیت لەم ڕۆژەدا؟ دەڵێت: نەخێر، خوا پێی دەفەرموێت: ئەمڕۆ لەبیرت دەکەم (لەنێو ئازار جێت دەهێڵین) هەر وەک چۆن تۆ منت لەبیر کرد (لە دونیا)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشَّفَاعَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی تکاکارى

٥٤٧. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «شَفَاعَتِي لِأَهْلِ الكَبَائِرِ مِنْ أُمَّتِي».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «شەفاعەتی (تایبەتم) بۆ ئەو كەسانەیە لە ئوممەتەكەم كە گوناهی گەورەیان هەیە».

٥٤٨. عَنْ عَوْفِ بْنِ مَالِكٍ الأَشْجَعِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَانِي آتٍ مِنْ عِنْدِ رَبِّي فَخَيَّرَنِي بَيْنَ أَنْ يُدْخِلَ نِصْفَ أُمَّتِي الجَنَّةَ وَبَيْنَ الشَّفَاعَةِ، فَاخْتَرْتُ الشَّفَاعَةَ، وَهِيَ لِمَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا».

عەوفى کوڕى مالیکى ئەشجەعى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «نێردراوێک هاتە لام لەلایەن پەروەردگارم، سەرپشکی کردم لە نێوان ئەوەی کە نیوەی ئوممەتم بچێتە بەهەشت (یان) شەفاعەتم هەبێت، شەفاعەتم هەڵبژارد، ئەو شەفاعەتەش بۆ ئەوانە دەبێت مردبن و هیچ هاوبەشێکیان بۆ خوا بڕیار نەدابێت»

بَابُ مَا جَاءَ فِي صِفَةِ الحَوْضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی حەوزى کەوسەر

٥٤٩. عَنْ حَنْظَلَةَ الأُسَيِّدِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ أَنَّكُمْ تَكُونُونَ كَمَا تَكُونُونَ عِنْدِي لَأَظَلَّتْكُمُ المَلَائِكَةُ بِأَجْنِحَتِهَا».

حەنزەلەی ئوسەیدى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر هاتو ئێوە بەردەوام لەسەر ئەو حاڵەتە بن وەک ئەو کاتەی لای منن (لە بەرزی پلەى ئیماندا)، واتان لێ دەهات کە فریشتەکان بە باڵەکانیان سێبەرتان لەسەر بکات».

٥٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: خَطَّ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ خَطًّا مُرَبَّعًا وَخَطَّ فِي وَسَطِ الخَطِّ خَطًّا وَخَطَّ خَارِجًا مِنَ الخَطِّ خَطًّا وَحَوْلَ الَّذِي فِي الوَسَطِ خُطُوطًا، فَقَالَ: «هَذَا ابْنُ آدَمَ وَهَذَا أَجَلُهُ مُحِيطٌ بِهِ، وَهَذَا الَّذِي فِي الوَسَطِ الإِنْسَانُ، وَهَذِهِ الخُطُوطُ عُرُوضُهُ إِنْ نَجَا مِنْ هَذَا يَنْهَشُهُ هَذَا، وَالخَطُّ الخَارِجُ الأَمَلُ».

عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەری خوا چوارگۆشەیەکەی بۆ کێشاین (لەسەر زەوی)، لە نێوەندی هێڵێکی کێشا، لە دەرەوەى چوارگۆشەکەش هێڵێکی کێشا، لە دەورەی هێڵەکەی نێو چوارگۆشەکەش چەند هێڵێکی دیکەی کێشا، فەرمووی: «ئەوە ئادەمیزادە، ئەوەش كاتی مردنیەتی دەورەی داوە، ئەوەی لە نێوەندە مرۆڤەکەیە، ئەو هێلانەی دەوروبەریشی ئەگەر لەوەش ڕزگاری بێت، ئەوەی دیکە هێرشی دەکاتە سەر، ئەو هێڵەش کە لە دەرەوەی چوارگۆشەکەیە هیواکانن».

بَابٌ

باسێک

٥٥١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الطَّاعِمُ الشَّاكِرُ بِمَنْزِلَةِ الصَّائِمِ الصَّابِرِ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: « ئەو کەسەى کە لەسەر خواردن سوپاس و ستاییشى خوا دەکات، پاداشتى وەک ئەو کەسەیە کە بەڕۆژوو دەبێت و ئارام دەگرێت لەسەرى».

بَابٌ

باسێک

٥٥٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَمَتَ نَجَا».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بێدەنگ بوو ڕزگاری بوو».

بَابٌ

باسێک

٥٥٣. عَنْ شَيْخٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «المُسْلِمُ إِذَا كَانَ يُخَالِطُ النَّاسَ وَيَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُمْ خَيْرٌ مِنَ المُسْلِمِ الَّذِي لَا يُخَالِطُ النَّاسَ وَلَا يَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُمْ».

پیاوێکى بەتەمەن كه‌ لە هاوەڵانى پێغەمبەره‌ ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتی: «موسوڵمانێک كە تێکەڵی خەڵک بێت، ئارام بگرێت لەسەر ئەزیەت و ئازاریان، چاکترە لە موسوڵمانێک کە تێکەڵ خەڵک نەبێت و ئارام نەگرێت لەسەر ئەزیەت و ئازاریان».

بَابٌ

باسێک

٥٥٤. عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِأَفْضَلَ مِنْ دَرَجَةِ الصِّيَامِ وَالصَّلَاةِ وَالصَّدَقَةِ»، قَالُوا: بَلَى، قَالَ: «صَلَاحُ ذَاتِ البَيْنِ، فَإِنَّ فَسَادَ ذَاتِ البَيْنِ هِيَ الحَالِقَةُ».

ئەبو دەڕدا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئایا شتێكتان پێ ڕانەگەیەنم چاکتر بێت لە پلەی بەڕۆژوو و نوێژ و ماڵبەخشین؟»، گوتیان: با (ئەی خۆشەویستی خوا)، فەرمووی: «ئاشتکردنەوەی نێوان خەڵك، چونکە بەڕاستی تێکدانی نێوان خەڵکى داتاشەرە (کاری چاکە دادەتاشێت)».