أبْوَابُ الزَّكَاةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی زەکات لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي زَكَاةِ الذَّهَبِ وَالوَرِقِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی زەکاتى زێڕ و زیو

١٢٨. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «قَدْ عَفَوْتُ عَنْ صَدَقَةِ الخَيْلِ وَالرَّقِيقِ، فَهَاتُوا صَدَقَةَ الرِّقَةِ: مِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ دِرْهَمًا دِرْهَمًا، وَلَيْسَ فِي تِسْعِينَ وَمِائَةٍ شَيْءٌ، فَإِذَا بَلَغَتْ مِائَتَيْنِ فَفِيهَا خَمْسَةُ دَرَاهِمَ».

عەلى h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «(له‌ زه‌كاتی) ئه‌سپ و كۆیله‌ چاوپۆشیم كردووه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ر چل ده‌رهه‌می زیو دەرهه‌مێك زه‌كات بده‌ن،‌ (بزانن) ئه‌گه‌ر سه‌د و نه‌وه‌د (ده‌رهه‌میش) بێت، زه‌كاتی تێدا نییه‌، جا هه‌ر كاتێك گه‌یشته‌ دوو سه‌د (ده‌رهه‌م)، ئه‌وە پێنج دەرهه‌می زه‌كاته».

بَابُ مَا جَاءَ فِي زَكَاةِ البَقَرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی زەکاتى مانگا

١٢٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «فِي ثَلَاثِينَ مِنَ البَقَرِ تَبِيعٌ أَوْ تَبِيعَةٌ، وَفِي كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةٌ».

عەبدوڵڵا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «لە هەر سی مانگایەک گۆلکێکی یه‌كساڵه‌ی نێر بێت یان مێ، لە هەر چل مانگایەک گۆلکێک دووساڵه‌ی نێر بێت یان مێ (زەكاتی تێدایە)».

١٣٠. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: بَعَثَنِي النَّبِيُّ إِلَى اليَمَنِ، فَأَمَرَنِي أَنْ آخُذَ مِنْ كُلِّ ثَلَاثِينَ بَقَرَةً تَبِيعًا أَوْ تَبِيعَةً، وَمِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً، وَمِنْ كُلِّ حَالِمٍ دِينَارًا، أَوْ عِدْلَهُ مَعَافِرَ.

موعازی کوڕى جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەر منی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێ کردم کە زەکات وەربگرم لە هەر سی مانگایەک گۆلکێکی یه‌كساڵه‌ی نێر بێت یان مێ، لە هەر چل مانگایەک گۆلکێک دووساڵه‌ی نێر بێت یان مێ، لە هەر کەسێکى (خاوەن کتێبە ئاسمانییەکان) کە باڵغ بووبێت دینارێکى زێڕ وەردەگیرێت، یان بەئەندازەى ئەو (دینارە) بەرگ و پۆشاکى موعافی وەردەگیرێت (جۆرە پۆشاکێكى خەڵکى یەمەنە).

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ أَخْذِ خِيَارِ المَالِ فِي الصَّدَقَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى لە وەرگرتنى چاکترین ماڵ لە زەکات

١٣١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ بَعَثَ مُعَاذًا h إِلَى اليَمَنِ فَقَالَ لَهُ: «إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ، فَادْعُهُمْ إِلَى شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي اليَوْمِ وَاللَّيْلَةِ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةَ أَمْوَالِهِمْ تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ، فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ، وَاتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ، فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا موعازى h نارد بۆ یەمەن و پێى فەرموو: «تۆ دەچیتە لاى كۆمەڵێک خاوەن كتێبن، جا بانگهێشتیان بکە بۆ شایەتیدان بەوەی هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، من پێغەمبەری خوام ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئەوە، ئینجا پێیان ڕابگەیەنە کە خوا لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژی لەسەرى پێویست کردوون، ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئەوە، ئینجا پێیان ڕابگەیەنە کە خوا ماڵ بەخشینێکی لەسەر فەڕز کردوون، لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێتەوە بە هەژارەکانیان، ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئەوە، ئاگادار بە نەکەیت چاکترین جۆری ماڵ و سامانیان لێ وەربگریت، خۆت بپارێزە لە دوعا و پاڕانەوەى کەسی ستەملێکراو، چونکە لە نێوان ئەو (ستەملێكراو) و خوا هیچ پەردەیەک نییە (دوعایان وەرگیراوە)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَدَقَةِ الزَّرْعِ وَالتَّمْرِ وَالحُبُوبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی زەکاتى کشتوکاڵ و خورما و دانەوێڵە

١٣٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ ذَوْدٍ صَدَقَةٌ، وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ أَوَاقٍ صَدَقَةٌ، وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسُقٍ صَدَقَةٌ».

ئه‌بو سه‌عیدی خودری h ده‌گێڕێتەوە: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «ئه‌گه‌ر له‌ پێنج وشتر كه‌متر بوو زه‌كاتی تێدا نییه‌ (ئه‌گه‌ر پێنج بوو زه‌كاته‌كه‌ی یه‌ك مه‌ڕه‌)،‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ پێنج ئۆقیه‌ كه‌متر زیوی هه‌بوو زه‌كاتی تێدا نییه‌ (پێنج ئۆقیه‌ ده‌كاته‌ چل ده‌رهه‌م، چل جاران پێنج ده‌كاته‌ دوو سه‌د ده‌رهه‌م، ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوو سه‌د مسقاڵ زیوی هه‌بێت، پێویستە زه‌كاتی بدات)، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دانه‌وێڵه‌دا پێنج ویسق كه‌متری هه‌بوو زه‌كاتی تێدا نییه‌».

بَابُ مَا جَاءَ لَيْسَ فِي الخَيْلِ وَالرَّقِيقِ صَدَقَةٌ

باسی ئەوەى هاتووه‌ كه‌ ئه‌سپ و كۆیله‌ زه‌كاتیان تێدا نییه‌

١٣٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَيْسَ عَلَى المُسْلِمِ فِي فَرَسِهِ، وَلَا فِي عَبْدِهِ صَدَقَةٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لەسەر موسوڵمان پێویست نییە زەکاتى کۆیلە و ئەسپەکەى بدات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي العَامِلِ عَلَى الصَّدَقَةِ بِالحَقِّ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەرڕاستیی كۆكەرەوەی زەکات

١٣٤. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «العَامِلُ عَلَى الصَّدَقَةِ بِالحَقِّ كَالغَازِي فِي سَبِيلِ اللَّهِ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَى بَيْتِهِ».

ڕافیعی کوڕی خەدیج h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: «كۆكەرەوە و سەرپەرشتیاری زەکات بەڕاست و دروستی وەک موجاهیدێک وایە لەپێناوی خوا بجەنگێت، هەتا دەگەڕێتەوە نێو ماڵەکەی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ العَوْدِ فِي الصَّدَقَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ناپەسندیى گەڕاندنەوەی ماڵى بەخشراو

١٣٥. عَنْ عُمَرَ h: أَنَّهُ حَمَلَ عَلَى فَرَسٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، ثُمَّ رَآهَا تُبَاعُ فَأَرَادَ أَنْ يَشْتَرِيَهَا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَعُدْ فِي صَدَقَتِكَ».

عومەر h دەگێڕێتەوە: ئەو ئەسپێکى بە کەسێک بەخشیوە بۆ ئەوەى لەپێناو خوا جیهاد بکات، پاشان بینیویەتی کە ئەسپەکە دەفرۆشرێتەوە، ویستوویەتی بیکڕێتەوە، جا پێغەمبەر فەرمووى: «لە بەخشینەکەت پاشگەز مەبەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي صَدَقَةِ الفِطْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەرفیترە

١٣٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ فَرَضَ زَكَاةَ الفِطْرِ مِنْ رَمَضَانَ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى كُلِّ حُرٍّ أَوْ عَبْدٍ، ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى مِنَ المُسْلِمِينَ.

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا بەخشینى سەرفیترەی لە ڕەمەزاندا پێویست کردووە، کە ڕبەیەک بێت لە خورما، یان ڕبەیەک بێت لە جۆ، لەسەر هەموو موسوڵمانان پێوستە، نێر بێت یان مێ، ئازاد بێت یان کۆیلە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَقْدِيمِهَا قَبْلَ الصَّلَاةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پێشخستنى سەرفیترە پێش نوێژى جەژن

١٣٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَأْمُرُ بِإِخْرَاجِ الزَّكَاةِ قَبْلَ الغُدُوِّ لِلصَّلَاةِ يَوْمَ الفِطْرِ.

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرمانى دەکرد پێش دەرچوونى خەڵکى بۆ نوێژى جەژن سەرفیترە بدرێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنِ المَسْأَلَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێگریکردن لە سواڵکردن

١٣٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَأَنْ يَغْدُوَ أَحَدُكُمْ فَيَحْتَطِبَ عَلَى ظَهْرِهِ فَيَتَصَدَّقَ مِنْهُ فَيَسْتَغْنِيَ بِهِ عَنِ النَّاسِ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ رَجُلًا، أَعْطَاهُ أَوْ مَنَعَهُ ذَلِكَ، فَإِنَّ اليَدَ العُلْيَا أَفْضَلُ مِنَ اليَدِ السُّفْلَى، وَابْدَأْ بِمَنْ تَعُولُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «ئەگەر یەکێکتان بەیانی زوو دەربچێت بۆ دارکردن و کۆکردنەوەی دار بە پشتی، جا لێی (له‌ داهاتەکەی) ببەخشێت و بەهۆیەوە بێنیاز بێت لە خەڵکی، زۆر چاکترە لە سواڵکردن لە خەڵکی، جا هەیە پێی دەبەخشێت یان پێی نابەخشێت، بەڕاستی دەستی بەرز (بەخشەر) چاکترە لە دەستی نزم (وەرگر)، بەخشینت بەوانە دەست پێ بکە کە لێتەوە نزیکن و خەرجییان لە ئەستۆتە».